1 له پۆڵۆس، به‌ندكراوی عیسای مه‌سیح و تیمۆساوسی برا، بۆ هاوكار و خۆشه‌ویست فلیمۆن و"
2 خوشكه ئه‌پفییه و ئه‌رخیپۆسی هاوسه‌ربازمان، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كڵێسایه‌ی له ماڵه‌كه‌ت دایه:"
3 نیعمه‌ت و ئاشتی له خودای باوكمان و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند له‌گه‌ڵتان بێت."
4 سوپاسی خودام ده‌كه‌م كه له نوێژه‌كانم‌دا یادت ده‌كه‌م،"
5 چونكه باوه‌ڕی تۆ به عیسای مه‌سیح و خۆشه‌ویستی تۆم بۆ هه‌موو پیرۆزكراوان بیستووه."
6 نوێژ ده‌كه‌م تاكو هاوبه‌شیكردنی باوه‌ڕت كاریگه‌ر بێت له ناسینی هه‌موو چاكه‌یه‌ك كه له مه‌سیح‌دا هه‌مانه."
7 چونكه به‌هۆی خۆشه‌ویستیت زۆر شادبووم و هاندرام، چونكه به‌هۆی تۆوه ئه‌ی برا، هه‌ناوی پیرۆزكراوان گه‌شایه‌وه."
8 بۆیه هه‌رچه‌نده به‌هۆی مه‌سیحه‌وه مافم هه‌یه بۆ ئه‌ركی به‌جێ فه‌رمانت پێ بكه‌م،"
9 به‌ڵام له‌به‌ر خۆشه‌ویستی داوات لێ ده‌كه‌م، منی پۆڵۆسی پیره‌مێرد، ئێستاش گیراوی عیسای مه‌سیحم،"
10 داوا ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به ئۆنسیمۆسی كوڕم، ئه‌وه‌ی له كۆتكراویم‌دا بووه كوڕم."
11 پێشتر بۆ تۆ بێ كه‌ڵك بوو، به‌ڵام ئێستا كه‌ڵكی بۆ من و بۆ تۆ هه‌یه."
12 ئه‌و ده‌نێرمه‌وه لات، كه جگه‌رمه."
13 حه‌زم ده‌كرد له‌لای خۆم بیهێڵمه‌وه، تاكو له جیاتی تۆ له‌و كۆته‌ی له پێناوی ئینجیله خزمه‌تم بكات."
14 به‌ڵام نه‌مویست شتێك بێ ڕه‌زامه‌ندی تۆ بكه‌م، تاكو چاكه‌كه‌ت به خواسته‌وه بێت نه‌ك به ناچاری."
15 له‌وانه‌یه له‌به‌ر ئه‌مه بۆ ماوه‌یه‌ك لێت جیابۆوه، تاكو بۆ تاهه‌تایه بۆ تۆ بێت،"
16 له‌مه‌ودوا نه‌ك وه‌ك كۆیله، به‌ڵكو زیاتر له كۆیله، وه‌ك برایه‌كی خۆشه‌ویست، به تایبه‌ت بۆ من، ئه‌ی چه‌ند زیاتر بۆ تۆ كه له جه‌سته و له خوداوه‌نده."
17 بۆیه، ئه‌گه‌ر من به هاوبه‌ش داده‌نێیت، وه‌ك من وه‌ری بگره‌وه."
18 ئه‌گه‌ر له شتێك خراپه‌ی له‌گه‌ڵ كردووی یاخود قه‌رزێكت به‌سه‌ریه‌وه هه‌یه، له‌سه‌ر منی بنووسه."
19 من پۆڵۆسم، به ده‌ستی خۆم نووسیومه، من ده‌یده‌مه‌وه - نامه‌وێ پێت بڵێم تۆ خۆشت قه‌رزاری منی."
20 به‌ڵێ براكه‌م، له خوداوه‌نددا چاكه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ بكه، له مه‌سیح‌دا دڵگه‌شم بكه."
21 له گوێڕایه‌ڵیت دڵنیام، بۆت ده‌نووسم، ده‌زانم كه له‌وه‌ی داوات لێ ده‌كه‌م زیاتریش ده‌كه‌یت."
22 له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش‌دا، ژووری میوانداریم بۆ ئاماده بكه، چونكه هیوادارم به‌هۆی نوێژه‌كانتان بدرێمه‌وه ئێوه."
23 ئه‌په‌فراسی هاوڕێی به‌ندیێتیم له پێناوی عیسای مه‌سیح، سڵاوت لێ‌ده‌كات،"
24 هه‌روه‌ها مه‌رقۆس و ئه‌ریسته‌رخۆس و دیماس و لۆقا، كه هاوكارمن."
25 نیعمه‌تی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند له‌گه‌ڵ ڕۆحتان بێت."