1 پۆڵۆس و سیلا و تیمۆساوس، بۆ كڵێسای سالۆنیكییه‌كان، له خودای باوكمان و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند:"
2 نیعمه‌ت و ئاشتی له خودای باوكمان و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌نده‌وه له‌گه‌ڵتان بێت."
3 خوشكان، برایان، ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه سوپاسی خودا بكه‌ین، وه‌ك شایسته‌یه، چونكه باوه‌ڕتان زۆر گه‌شه ده‌كات و خۆشه‌ویستی هه‌ر یه‌كێكتان و هه‌موو بۆ یه‌كتری زیاد ده‌كات،"
4 بۆیه ئێمه به خۆمان له كڵێساكانی خودا شانازیتان پێوه ده‌كه‌ین، بۆ دانبه‌خۆداگرتن و باوه‌ڕتان له هه‌موو چه‌وسانه‌وه و ناخۆشییه‌ك كه به‌رگه‌ی ده‌گرن."
5 ئه‌مه به‌ڵگه‌یه كه حوكمی خودا دادپه‌روه‌رانه‌یه، تاكو شیاوی شانشینی خودا بن، ئه‌وه‌ی له پێناوی ئازار ده‌چێژن."
6 له‌لای خودا دادپه‌روه‌رانه‌یه ئه‌وانه‌ی ته‌نگتان پێ هه‌ڵده‌چنن سزایان به ته‌نگانه بداته‌وه،"
7 ئێوه كه له ته‌نگانه‌دان له‌گه‌ڵ ئێمه حه‌سانه‌وه‌تان ده‌بێت، له كاتی ئاشكراكردنی عیسای خوداوه‌ند له ئاسمان له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی تواناكه‌ی له ئاگرێكی گڕدار."
8 سزای ئه‌وانه ده‌دات كه خودا ناناسن و گوێڕایه‌ڵی ئینجیلی عیسای خوداوه‌ندمان نابن،"
9 ئه‌وانه به له‌ناوچوونی تاهه‌تایی سزا ده‌درێن، دوور له ئاماده‌گی خوداوه‌ند و شكۆی تواناكه‌ی،"
10 كاتێ له‌و ڕۆژه‌دا دێته‌وه، تاكو له پیرۆزكراوانی شكۆدار بێت و ببێته سه‌رسامی له‌نێو هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان‌هێناوه، چونكه له‌لای ئێوه شایه‌تییه‌كه‌مان باوه‌ڕی پێ كرا."
11 هه‌رده‌م نوێژتان بۆ ده‌كه‌ین، تاكو خودامان واتان لێ بكات شایانی بانگه‌وازه‌كه‌ی بن، هه‌موو ئاره‌زوویه‌ك بۆ چاكه و ئه‌و كرداره‌ی به باوه‌ڕه ده‌كرێت به هێزه‌وه ته‌واو بكات،"
12 تاكو ناوی عیسای خوداوه‌ندمان له ئێوه‌دا شكۆدار بێت و ئێوه‌ش له‌ودا، به‌گوێره‌ی نیعمه‌تی خودامان و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند."
1 ئیتر خوشكان و برایان، ده‌رباره‌ی هاتنه‌وه‌ی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان و كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵی‌دا، داواتان لێ ده‌كه‌ین"
2 تاكو خێرا بیرتان نه‌هه‌ژێت و نه‌ترسن، نه به ڕۆحێك، نه به وشه‌یه‌ك، نه به نامه‌یه‌ك وه‌ك له ئێمه‌وه بێت، بڵێت ڕۆژی خوداوه‌ند هاتووه."
3 به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌س هه‌ڵتان نه‌خه‌ڵه‌تێنێ چونكه ئه‌و ڕۆژه نایێت ئه‌گه‌ر پێشتر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه نه‌یێت و مرۆڤی سه‌رپێچی ده‌رنه‌كه‌وێت، كوڕی وێران ،"
4 ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستی ده‌كات و به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ی پێی ده‌ووترێ خودا یان په‌رستراو خۆی به‌رز ده‌كاته‌وه، ته‌نانه‌ت له په‌رستگای خودا داده‌نیشێت و خۆی به خودا ده‌رده‌خات."
5 ئایا له یادتان نییه كه له‌لاتان بووم ئه‌مانه‌م پێ ده‌ووتن؟"
6 ئێستاش ده‌زانن چی به‌ربه‌سته، تاكو له كاتی خۆی ئاشكرا بكرێت."
7 چونكه نهێنی سه‌رپێچی ئێستا كارده‌كات، ته‌نها تاكو به‌ربه‌ست له‌نێوان‌دا لاده‌چێت."
8 ئه‌وسا سه‌رپێچیكار ئاشكرا ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی عیسای خوداوه‌ند به هه‌ناسه‌ی ده‌می له‌ناوی ده‌بات و به ده‌ركه‌وتنی هاتنه‌وه‌ی كۆتایی پێ ده‌هێنێت."
9 هاتنه‌وه‌ی سه‌رپێچیكار به كاری شه‌یتانه، به هه‌موو په‌رجو و نیشانه و كارێكی سه‌یری درۆیه،"
10 هه‌روه‌ها هه‌موو به‌دكارییه‌ك بۆ چه‌واشه‌كردنی له‌ناوچووانه، چونكه خۆشه‌ویستی ڕاستییان ڕه‌تكرده‌وه، ئه‌وه‌ی ڕزگاریان ده‌كات."
11 بۆیه خودا چه‌واشه‌ی به‌هێزیان بۆ ده‌نێرێت، تاكو باوه‌ڕ به درۆ بكه‌ن،"
12 تاكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به ڕاستی ناكه‌ن و حه‌زیان له ناڕه‌واییه، تاوانبار بكرێن."
13 به‌ڵام ئێمه ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه سوپاسی خودا بكه‌ین، خوشكان و برایانی خۆشه‌ویستی خوداوه‌ند، چونكه خودا له سه‌ره‌تاوه ئێوه‌ی بۆ ڕزگاری هه‌ڵبژاردووه، به پیرۆزكردنی له‌لایه‌ن ڕۆحی پیرۆزه‌وه و باوه‌ڕكردنی ڕاستی."
14 بۆ ئه‌مه‌ش به ئینجیلمان بانگی كردن، بۆ ده‌ستكه‌وتنی شكۆی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان."
15 كه‌واته خوشكان و برایان، چه‌سپاو بن و ده‌ست بگرن به‌و نه‌ریته‌ی له ئێمه‌وه فێربوون، چ به وشه بێت یان به نامه."
16 با عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان خۆی له‌گه‌ڵ خودای باوكمان، ئه‌وه‌ی خۆشی‌ویستین و دڵنه‌وایی تاهه‌تایی و هیوایه‌كی باشی به نیعمه‌ت پێداین،"
17 وره‌تان به‌رز بكاته‌وه و له هه‌موو كردار و قسه‌یه‌كی چاك بتانچه‌سپێنێت."
1 له كۆتایی‌دا ئه‌ی خوشكان و برایانم، نوێژمان بۆ بكه‌ن، تاكو وه‌ك له‌لای ئێوه، وشه‌ی خوداوه‌ند به خێرایی بڵاو و شكۆدار بێت،"
2 هه‌روه‌ها تاكو له كه‌سانی به‌د و خراپ ڕزگارمان بكات، چونكه هه‌مووان باوه‌ڕیان نییه."
3 به‌ڵام خوداوه‌ند دڵسۆزه، ئه‌وه‌ی ده‌تانچه‌سپێنێت و له به‌دكار ده‌تانپارێزێت."
4 متمانه‌مان به خوداوه‌نده سه‌باره‌ت به ئێوه، ئه‌وه‌ی ڕامانسپاردوون ده‌یكه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن."
5 خوداوه‌ندیش بۆ خۆشه‌ویستی خودا و دانبه‌خۆداگرتنی مه‌سیح ئاراسته‌ی دڵتان ده‌كات."
6 ئێستاش خوشكان، برایان، به ناوی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان ڕاتانده‌سپێرین، له هه‌ر خوشك یان برایه‌ك دوور بكه‌ونه‌وه كه به ته‌مبه‌ڵی ده‌ژیێت و به‌گوێره‌ی ئه‌و نه‌ریته نییه كه له ئێمه وه‌ریگرتووه."
7 چونكه خۆتان ده‌زانن چۆن پێویسته لاسایی ئێمه بكه‌نه‌وه، چونكه له‌نێوانتان‌دا ته‌مبه‌ڵ نه‌بووین،"
8 به‌خۆڕایی نانێكی كه‌سمان نه‌خواردووه، به‌ڵكو شه‌و و ڕۆژ به ڕه‌نج و ماندوویی كارمان كردووه، تاكو نه‌بینه بار بۆ كه‌ستان."
9 ئه‌مه‌ش نه‌ك بڵێی مافمان نییه، به‌ڵكو تاكو خۆمان پێشكه‌ش بكه‌ین وه‌ك نموونه، تاكو لاساییمان بكه‌نه‌وه."
10 چونكه كاتێ له‌لاتان بووین ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌مان پێ‌دان: (ئه‌وه‌ی حه‌ز نه‌كات كار بكات، ناخوات.)"
11 چونكه ده‌بیستین هه‌ندێك له‌نێوتان‌دا به ته‌مبه‌ڵی ده‌ژین و كار ناكه‌ن، به‌ڵكو خۆهه‌ڵقورتێنه‌رن."
12 ئه‌مانه به عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند ڕایانده‌سپێرین و لێیان ده‌پاڕێینه‌وه، به هێمنی كاربكه‌ن و نانی خۆیان بخۆن."
13 خوشكان، برایان، ئێوه‌ش له چاكه‌كاری وره به‌رمه‌ده‌ن."
14 ئه‌گه‌ر كه‌سێك گوێڕایه‌ڵی قسه‌مان نه‌بێت به‌م نامه‌یه، نیشانی بكه‌ن و تێكه‌ڵی مه‌بن، تاكو شه‌رم بكات."
15 به دوژمنی دامه‌نێن، به‌ڵكو وه‌ك برایه‌ك ئاگاداری بكه‌نه‌وه."
16 با خوداوه‌ندی ئاشتی به خۆی له هه‌موو كات و دۆخێك‌دا ئاشتیتان بداتێ. خوداوه‌ند له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت."
17 من پۆڵۆسم، سڵاوه‌كه به ده‌ستی خۆمه ده‌نووسم، كه هێمایه‌كه له هه‌موو نامه‌یه‌ك. من ئاوا ده‌نووسم."
18 نیعمه‌تی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت."