1 پۆڵۆس و سیلا و تیمۆساوس، بۆ كڵێسای سالۆنیكییه‌كان، له خودای باوك و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند: نیعمه‌ت و ئاشتی له‌گه‌ڵتان بێت."
2 هه‌رده‌م له پێناوی هه‌مووتان سوپاسی خودا ده‌كه‌ین و بێ بڕانه‌وه له نوێژه‌كانمان یادتان ده‌كه‌ین،"
3 له‌به‌رده‌م خودا و باوكمان یادی كرداری باوه‌ڕ و ڕه‌نجی خۆشه‌ویستی و دانبه‌خۆداگرتنی هیواتان ده‌كه‌ین له عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان."
4 ئه‌ی خوشكان و برایان، خۆشه‌ویستانی خودا، ده‌زانین كه هه‌ڵیبژاردوون،"
5 چونكه ته‌نها به قسه ئینجیلمان بۆ نه‌هێنان، به‌ڵكو به هێز و به ڕۆحی پیرۆز و به دڵنیایی زۆر، وه‌ك ده‌زانن له پێناوی ئێوه له‌نێوانتان‌دا چ جۆره كه‌سێك بووین."
6 ئێوه‌ش لاسایی ئێمه و خوداوه‌ندتان كرده‌وه، له ته‌نگانه‌یه‌كی گه‌وره‌دا به خۆشی ڕۆحی پیرۆز پێشوازیتان له وشه‌كه كرد،"
7 تاكو بوونه نموونه بۆ هه‌موو باوه‌ڕداران له مه‌كدۆنیا و ئه‌خائیا."
8 چونكه وشه‌ی خوداوه‌ند له‌لای ئێوه‌وه بڵاو كرایه‌وه، نه‌ك ته‌نها له مه‌كدۆنیا و ئه‌خائیا، به‌ڵكو باوه‌ڕتان به خودا له هه‌موو شوێنێك بڵاو بۆته‌وه، ته‌نانه‌ت پێویستمان به‌وه نییه شتێك بڵێین."
9 چونكه خۆیان باسمان ده‌كه‌ن كه پێشوازیتان بۆ ئێمه چۆن بووه و چۆن له بته‌وه بۆ خودا گه‌ڕانه‌وه، تاكو خودای زیندوو و ڕاست بپه‌رستن،"
10 بۆ چاوه‌ڕوانی كوڕه‌كه‌ی له ئاسمان، ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان هه‌ڵیستانده‌وه - عیسا - ئه‌وه‌ی له تووڕه‌یی داهاتوو ده‌ربازمان ده‌كات."
1 چونكه خوشكان و برایان، خۆتان ده‌زانن سه‌ردانیمان بۆ لاتان بێ سوود نه‌بوو،"
2 به‌ڵكو وه‌ك ده‌زانن پێشتر له فیلیپی ئازارمان چێژت و سووكایه‌تیمان پێ كرا، به‌ته‌مای خودامان ئازایانه باسی ئینجیلی خودامان بۆ كردن، له دژایه‌تییه‌كی زۆردا."
3 چونكه هاندانمان له چه‌واشه و گڵاوی و خه‌ڵه‌تاندن نییه،"
4 به‌ڵكو وه‌ك له خوداوه په‌سه‌ند كرابین تاكو متمانه‌ی ئینجیلمان بدرێتێ، ئاوا ده‌دووێین، نه‌وه‌ك خه‌ڵك ڕازی بكه‌ین، به‌ڵكو خودا، كه دڵمان تاقی ده‌كاته‌وه."
5 خودا شایه‌ته، نه زمانلوسیتان بۆ ده‌كه‌ین و نه له‌به‌ر چڵێسییه، وه‌ك ده‌زانن،"
6 نه داوای ستایشیمان له خه‌ڵك كردووه، نه له ئێوه و نه له خه‌ڵكی دیكه. وه‌ك نێردراوی مه‌سیح ده‌مانتوانی بارگرانی بین له‌سه‌رتان،"
7 به‌ڵام نیان بووین له‌نێوانتان‌دا، وه‌ك دایه‌نێك منداڵه‌كانی شیر بدات."
8 ئاوا شه‌یداتان بووین كه حه‌زمان كرد نه‌ك ته‌نها ئینجیلی خوداتان بده‌ینێ، به‌ڵكو خۆشمان، چونكه بوونه خۆشه‌ویستمان."
9 چونكه خوشكان و برایان، ڕه‌نج و ماندووبوونی ئێمه‌تان له یاده، شه‌و و ڕۆژ كارمان ده‌كرد، تاكو به‌سه‌ر كه‌ستانه‌وه نه‌بینه بار، كاتێ ئینجیلی خودامان بۆ ڕاگه‌یاندن."
10 ئێوه و خودا شایه‌تن، چۆن به پیرۆزی و ڕاستودروستی و بێ گله‌یی بووین له‌نێوان ئێوه‌ی باوه‌ڕدار."
11 وه‌ك ده‌زانن، چۆن بۆ هه‌ریه‌كه‌تان وه‌ك باوك وابووین بۆ منداڵه‌كانی،"
12 هانتان ده‌ده‌ین و وره‌تان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه و لێتان ده‌پاڕێینه‌وه، به شێوه‌یه‌ك بژین شایانی خودا بێت، ئه‌وه‌ی بۆ شانشین و شكۆی خۆی بانگتان ده‌كات."
13 له‌به‌ر ئه‌مه بێ بڕانه‌وه سوپاسی خودا ده‌كه‌ین، چونكه كاتێ وشه‌ی خوداتان له ئێمه وه‌رگرت، نه‌ك وه‌ك وشه‌ی مرۆڤ بێت، به‌ڵكو وه‌ك به ڕاستی وشه‌ی خودایه، ئه‌وه‌ی له‌ناو ئێوه‌ی باوه‌ڕداریش كارده‌كات."
14 ئه‌ی خوشكان و برایانم، چونكه ئێوه لاسایی كڵێساكانی خودا ده‌كه‌نه‌وه كه له یه‌هودیا له عیسای مه‌سیح دایه، ئێوه‌ش به ده‌ستی هاوڵاتیانتان ئازار دران، وه‌ك ئه‌وان به ده‌ستی جوله‌كه،"
15 ئه‌وانه‌ی عیسای خوداوه‌ند و پێغه‌مبه‌رانیان كوشت و ئێمه‌یان چه‌وسانده‌وه. خودا ڕازی ناكه‌ن و دژی هه‌موو خه‌ڵكن،"
16 ڕێگامان لێ ده‌گرن له‌وه‌ی بۆ نه‌ته‌وان بدوێین تاكو ڕزگاربن، به‌مه‌ش گوناهه‌كانیان هه‌رده‌م ته‌واو ده‌كه‌ن. به‌ڵام له كۆتایی‌دا تووڕه‌یی هاته سه‌ریان."
17 به‌ڵام خوشكان و برایان، ئێمه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت لێتان دوور كه‌وتینه‌وه - به چاو نه‌ك به دڵ - زۆر شه‌یدا و په‌رۆشی بینینتان بووین."
18 بۆیه ویستمان جارێك و دووان بێینه لاتان - خۆشم وه‌ك پۆڵۆس - به‌ڵام شه‌یتان ڕێی لێ‌گرتین."
19 چونكه هیوا و خۆشی و تاجی شانازیمان له‌به‌رده‌م عیسای خوداوه‌ندمان چییه له كاتی هاتنی؟ ئایا ئێوه نین؟"
20 ئێوه شكۆ و خۆشیمانن."
1 بۆیه كاتێ به‌رگه‌مان نه‌گرت، به باشمان زانی به ته‌نها له ئه‌سینا بمێنینه‌وه،"
2 تیمۆساوسمان نارد كه برا و هاوكارمانه بۆ خودا له ئینجیلی مه‌سیح‌دا، تاكو بتانچه‌سپێنێت و بۆ باوه‌ڕتان هانتان بدات،"
3 تاكو له‌م ناخۆشیانه‌دا كه‌س نه‌هه‌ژێت. خۆتان ده‌زانن كه بۆ ئه‌مه دیاری كراوین."
4 چونكه كاتێ له‌لاتان بووین، پێشتر پێمان ده‌ووتن كه تووشی ناخۆشی ده‌بین، وه‌ك ده‌زانن ڕووی‌دا."
5 بۆیه منیش كاتێ به‌رگه‌م نه‌گرت، ناردم به‌ڵكو دۆخی باوه‌ڕتان بزانم، نه‌وه‌ك تاقیكه‌ره‌وه تاقی كردبنه‌وه و ڕه‌نجمان به‌فیڕۆ بچێت."
6 ئێستاش تیمۆساوس له‌لای ئێوه هاته‌وه لامان، موژده‌ی باوه‌ڕ و خۆشه‌ویستی ئێوه‌ی پێداین، هه‌روه‌ها چۆن هه‌رده‌م به چاكه یادمان ده‌كه‌ن و شه‌یدای بینینمانن، وه‌ك ئێمه‌ش بۆ ئێوه."
7 بۆیه خوشكان و برایان، له كاتی ته‌نگانه و ناخۆشیمان، به ئێوه هاندراین، به‌هۆی باوه‌ڕتان،"
8 چونكه ئێستا ده‌ژین، ئه‌گه‌ر ئێوه له خوداوه‌ند چه‌سپاو بن."
9 چ سوپاسێك بتوانین له‌به‌ر ئێوه بۆ خودا بگه‌ڕێنینه‌وه، بۆ ئه‌م هه‌موو خۆشییه‌ی له‌به‌رده‌م خودامان به ئێوه‌مان هه‌یه؟"
10 شه‌و و ڕۆژ گه‌رمتر ده‌پاڕێینه‌وه، تاكو بتانبینین و كه‌موكوڕی باوه‌ڕتان دابین بكه‌ین."
11 با خودا و باوكمان به‌خۆی و عیسای خوداوه‌ندمان ڕێگاكه‌مان بۆ لاتان ئاراسته بكه‌ن."
12 با خوداوه‌ندیش خۆشه‌ویستیتان زیاد بكات و بڕژێت بۆ یه‌كتری و بۆ هه‌مووان، وه‌ك ئێمه‌ش بۆ ئێوه،"
13 تاكو دڵتان چه‌سپاو بێت بۆ ئه‌وه‌ی بێ گله‌یی له پیرۆزی‌دا بن، له‌به‌رده‌م خودا و باوكمان له هاتنه‌وه‌ی عیسای خوداوه‌ندمان له‌گه‌ڵ هه‌موو پیرۆزكراوانی."
1 له كۆتایی‌دا خوشكان، برایان، له ئێمه‌تان وه‌رگرتووه چۆن ده‌بێت بژین تاكو خودا ڕازی بكه‌ن، وه‌ك ئاواش ده‌ژین، ئیتر داواتان لێ ده‌كه‌ین و لێتان ده‌پاڕێینه‌وه له عیسای خوداوه‌ند تاكو زیاتر بكه‌ن."
2 چونكه ده‌زانن چ ڕاسپارده‌یه‌كمان پێ‌دان به‌هۆی عیسای خوداوه‌ند."
3 چونكه ئه‌مه‌یه خواستی خودا: پیرۆزكردنتان، واز له داوێنپیسی بهێنن،"
4 هه‌ریه‌كه‌تان بزانێ جه‌سته‌كه‌ی به پیرۆزی و ڕێزه‌وه بپارێزێت،"
5 نه‌ك به ئاره‌زووی هه‌وه‌سبازی وه‌ك ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی خودا ناناسن."
6 له‌م باره‌وه كه‌س ده‌ست‌درێژی یان ڕووتاندنه‌وه له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی یان براكه‌ی نه‌كات، چونكه خوداوه‌ند تۆڵه‌ی هه‌موو ئه‌مانه ده‌كاته‌وه، وه‌ك پێشتر پێمان وتوون و ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه."
7 چونكه خودا بانگی نه‌كردووین بۆ گڵاوی، به‌ڵكو بۆ پیرۆزبوون."
8 كه‌واته ئه‌وه‌ی ڕه‌تی بكاته‌وه، مرۆڤ ڕه‌ت ناكاته‌وه به‌ڵكو خودا، ئه‌وه‌ی ڕۆحی پیرۆزی خۆی پێ‌دان."
9 ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی برایانه، پێویست ناكات بۆتان بنووسم، چونكه خۆتان له خوداوه فێربوون یه‌كتریتان خۆش‌بووێ."
10 چونكه به ڕاستی ئه‌مه بۆ هه‌موو خوشكان و برایان له هه‌موو مه‌كدۆنیا ده‌كه‌ن، به‌ڵام برایان تكاتان لێ ده‌كه‌ین، زیاتر بكه‌ن."
11 ئامانجی به‌رزتان بێت كه هێمن بن و كاروباری تایبه‌تی خۆتان بكه‌ن و به ده‌ستی خۆتان كاربكه‌ن، وه‌ك ڕامانسپاردوون،"
12 تاكو به لێوه‌شاوه‌یی بژین له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه و پێویستیتان به كه‌س نه‌بێت."
13 خوشكان، برایان، نامانه‌وێت سه‌باره‌ت به نووستووان نه‌زان بن، تاكو وه‌ك ئه‌وانه‌ی دیكه خه‌مبار نه‌بن كه هیوایان نییه."
14 چونكه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بكه‌ین كه عیسا مرد و هه‌ڵستایه‌وه، ئه‌وانه‌ی به‌هۆی عیساش نووستوون، خودا له‌گه‌ڵی‌دا ده‌یانهێنێت."
15 ئێمه‌ش به وشه‌ی خوداوه‌ند ئه‌مه‌تان پێ ده‌ڵێن، ئێمه‌ی زیندوو كه ماوین تاكو هاتنه‌وه‌ی خوداوه‌ند، پێش نووستووان ناكه‌وین."
16 چونكه خوداوه‌ند خۆی به هاوار فه‌رمان ده‌دات، به ده‌نگی سه‌رۆكی فریشته‌كان و به كه‌ڕه‌نای خودا، له ئاسمانه‌وه دێته خواره‌وه و یه‌كه‌م جار مردووان له مه‌سیح هه‌ڵده‌ستنه‌وه."
17 ئینجا ئێمه‌ی زیندوو كه ماوین، هه‌موومان له‌گه‌ڵیان له هه‌وردا ده‌ڕفێندرێین بۆ پێشوازی خوداوه‌ند له ئاسمان‌دا، ئیتر هه‌میشه له‌گه‌ڵ خوداوه‌ند ده‌بین."
18 بۆیه به‌م قسانه یه‌كتری هانبده‌ن."
1 خوشكان، برایان، سه‌باره‌ت به كات و به‌روار پێویست ناكات بۆتان بنووسین،"
2 چونكه خۆتان باش ده‌زانن، ڕۆژی خوداوه‌ند وه‌ك دزه له شه‌ودا، ئاوا دێت."
3 كاتێ خه‌ڵكی ده‌ڵێن: (ئاشتی و ئاساییشه)، ئه‌وسا یه‌كسه‌ر فه‌وتان دێته سه‌ریان، وه‌ك ژانی سكپڕێك، ده‌ربازیش نابن."
4 به‌ڵام ئێوه خوشكان، برایان، له تاریكی‌دا نین تاكو ئه‌و ڕۆژه وه‌ك دز له‌ناكاو بێته سه‌رتان."
5 چونكه هه‌مووتان ڕۆڵه‌ی ڕووناكی و ڕۆڵه‌ی ڕۆژن. هی شه‌و و هی تاریكی نین."
6 كه‌واته ئێمه وه‌ك خه‌ڵكی دیكه ناخه‌وین، به‌ڵكو با ئێشك بگرین و وریا بین."
7 چونكه ئه‌وانه‌ی ده‌خه‌ون به شه‌و ده‌خه‌ون و ئه‌وانه‌ی سه‌رخۆش ده‌بن به شه‌و سه‌رخۆش ده‌بن."
8 به‌ڵام ئێمه‌ی هی ڕۆژ، با وریا بین و سپه‌ری باوه‌ڕ و خۆشه‌ویستی له‌به‌ربكه‌ین و هیوای ڕزگاری وه‌ك كڵاوی ئاسنین له‌سه‌ر بكه‌ین."
9 چونكه خودا ئێمه‌ی بۆ تووڕه‌یی ده‌ستنیشان نه‌كردووه، به‌ڵكو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕزگاری به‌هۆی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان،"
10 ئه‌وه‌ی له پێناوی ئێمه‌دا مرد، تاكو ئه‌گه‌ر به‌خه‌به‌ر بین یاخود خه‌وتوو ، له‌گه‌ڵ ئه‌و بژین."
11 بۆیه یه‌كتری هانبده‌ن و یه‌كتری بنیاد بنێن، وه‌ك ده‌یكه‌ن."
12 ئیتر خوشكان و برایان، داواتان لێ ده‌كه‌ین ڕێزی ئه‌وانه بگرن كه له‌نێوانتان‌دا ڕه‌نج ده‌ده‌ن و له خوداوه‌ند سه‌رپه‌رشتیتان ده‌كه‌ن و ئاگادارتان ده‌كه‌نه‌وه،"
13 له‌به‌ر كاره‌كانیان ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و خۆشه‌ویستییان بۆ ده‌ربڕن. به ئاشتی له‌گه‌ڵ یه‌كتری بژین."
14 خوشكان، برایان، لێتان ده‌پاڕێینه‌وه: سه‌رزه‌نشتی ته‌مبه‌ڵه‌كان بكه‌ن، وره‌ی وره‌دابه‌زیوه‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه، یارمه‌تی لاوازه‌كان بده‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌مووان پشوودرێژ بن."
15 ئاگاداربن پاداشتی خراپه به خراپه مه‌ده‌نه‌وه، به‌ڵكو هه‌میشه بۆ یه‌كتری و بۆ هه‌مووان كۆشش بكه‌ن بۆ چاكه."
16 هه‌میشه دڵشادبن،"
17 بێ بڕانه‌وه نوێژ بكه‌ن،"
18 بۆ هه‌موو شتێك سوپاسی خودا بكه‌ن، چونكه خواستی ئه‌و ئه‌مه‌یه بۆ ئێوه له عیسای مه‌سیح‌دا."
19 ڕۆحی پیرۆز مه‌كوژێننه‌وه،"
20 پێشبینییه‌كان به سووك مه‌زانن،"
21 هه‌موو شتێك تاقی بكه‌نه‌وه، چی باشه ده‌ستی پێوه بگرن،"
22 له هه‌موو شێوه‌یه‌كی خراپه دوور بكه‌ونه‌وه."
23 خودای ئاشتی خۆی به ته‌واوی پیرۆزتان بكات. ڕۆح و ده‌روون و له‌شتان به ته‌واوی بێ گله‌یی بپارێزێت له هاتنه‌وه‌ی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان."
24 دڵسۆزه ئه‌وه‌ی بانگتان ده‌كات، كه ده‌یكات."
25 خوشكان و برایانم، نوێژمان بۆ بكه‌ن."
26 به ماچی پیرۆز سڵاو له هه‌موو برایان بكه‌ن."
27 له‌به‌رده‌م خوداوه‌ند سوێندتان ده‌ده‌م ئه‌م نامه‌یه بۆ هه‌موو برایان بخوێننه‌وه."
28 نیعمه‌تی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان له‌گه‌ڵتان بێت."