1 پۆڵۆس، نێردراوی عیسای مه‌سیح به خواستی خودا، تیمۆساوسی براش،"
2 بۆ پیرۆزكراوان له كۆلۆسی، خوشكان و برایانی باوه‌ڕدار له مه‌سیح: نیعمه‌ت و ئاشتی له خودای باوكمانه‌وه له‌گه‌ڵتان بێت."
3 سوپاسی خودا ده‌كه‌ین، باوكی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان، هه‌رده‌م نوێژتان بۆ ده‌كه‌ین،"
4 كه باوه‌ڕی ئێوه‌مان بیست به عیسای مه‌سیح و ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی بۆ هه‌موو پیرۆزكراوان هه‌تانه،"
5 له‌به‌ر ئه‌و هیوایه‌ی له ئاسمان‌دا بۆتان دانراوه، ئه‌وه‌ی پێشتر له وشه‌ی ڕاستی بیستتان، ئینجیل"
6 كه گه‌یشته لاتان. وه‌ك هه‌موو جیهان ، ئه‌م به‌رهه‌مداره و زیاد ده‌كات له‌نێواتان‌دا، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی نیعمه‌تی ڕاستی خوداتان بیست و ناسیتان."
7 وه‌ك له ئه‌په‌فراسی هاوبه‌نده‌ی خۆشه‌ویستمان فێربوون، ئه‌وه‌ی له پێناوتان خزمه‌تكارێكی دڵسۆزه بۆ مه‌سیح،"
8 ئه‌وه‌ی باسی خۆشه‌ویستی ئێوه‌ی كرد له ڕۆحی پیرۆزدا."
9 بۆیه ئێمه‌ش له‌و ڕۆژه‌ی بیستمان بێ وه‌ستان له پێناوی ئێوه نوێژ ده‌كه‌ین و داواكارین، تاكو پڕبن له زانینی خواستی ئه‌و، به‌وپه‌ڕی دانایی و تێگه‌یشتنی ڕۆحی."
10 داوا ده‌كه‌ین تاكو به شێوه‌یه‌ك بژین شیاوی خوداوه‌ند بێت و تا ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی بكات، به‌رهه‌مدار بن له هه‌موو چاكه‌كارییه‌ك و له ناسینی خودا پێبگه‌ن،"
11 به هه‌موو هێزێك به‌گوێره‌ی توانای شكۆی خۆی به‌هێزتان بكات، بۆ هه‌موو دانبه‌خۆداگرتن و ئارامگرتنێك، به خۆشییه‌وه"
12 سوپاسی باوكه‌كه بكه‌ن، ئه‌وه‌ی شایسته‌ی كردن بۆ هاوبه‌شی كردنی میراتی پیرۆزكراوان له ڕووناكی‌دا."
13 ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی تاریكی ده‌ربازی كردین و ئێمه‌ی بۆ شانشینی كوڕه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی گواسته‌وه،"
14 كه‌وا ئێمه له‌ودا كڕاینه‌وه، واتا لێخۆشبوونی گوناه."
15 كوڕه‌كه وێنه‌ی خودای نه‌بینراوه، نۆبه‌ره‌ی هه‌موو به‌دیهێنراوانه."
16 چونكه به‌و هه‌موو شتێك به‌دیهێنرا: له ئاسمان و له‌سه‌ر زه‌وی، بینراو و نه‌بینراو، ته‌خت یان سه‌روه‌ری، سه‌رۆكایه‌تی یان ده‌سه‌ڵات، هه‌مووی به‌و و بۆ ئه‌و به‌دیهێنران."
17 ئه‌و پێش هه‌موو شتێكه و هه‌مووش له‌ودا یه‌كی گرتووه."
18 ئه‌و سه‌ری له‌شه، كڵێسا. ئه‌و سه‌ره‌تایه و نۆبه‌ره‌ی نێو مردووانه، تاكو له سه‌رووی هه‌موو شتێك بێت."
19 چونكه خودا خۆشحاڵ بوو به هه‌موو پڕی خۆی له‌ودا نیشته‌جێ بێت،"
20 به‌هۆی ئه‌و هه‌موو شتێك له‌گه‌ڵ خۆی‌دا ئاشت بكاته‌وه، ئاشتی بنێته‌وه به خوێنی خاچه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی بێت یان له ئاسمان."
21 ئێوه پێشتر له خودا دابڕابوون و دوژمن بوون له بیركردنه‌وه به خراپه‌كاری،"
22 ئێستا به‌هۆی له‌شی جه‌سته‌یی مه‌سیح به مردن ئاشتی كردنه‌وه، تاكو له‌به‌رده‌می به پیرۆزی و بێ له‌كه و بێ گله‌یی پێشكه‌شتان بكات -"
23 ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌و باوه‌ڕه، دامه‌زراو و چه‌سپاو بن، لانه‌ده‌ن له هیوای ئه‌و ئینجیله‌ی بیستتان، ئه‌وه‌ی له هه‌موو به‌دیهێنراوانی ژێر ئاسمان ڕاگه‌یه‌نراوه، خۆشم وه‌ك پۆڵۆس بۆی بوومه خزمه‌تكار."
24 ئێستا دڵشادم به ئازاره‌كانم له پێناوی ئێوه‌دا و پاشماوه‌ی ته‌نگانه‌ی مه‌سیح له جه‌سته‌ی خۆم‌دا ته‌واو ده‌كه‌م، له پێناوی له‌شی ئه‌و، كه كڵێسایه."
25 بۆ ئه‌مه بوومه خزمه‌تكار، به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی خودا كه پێم درا بۆ ئێوه، بۆ ته‌واوكردنی ڕاگه‌یاندنی وشه‌ی خودا،"
26 ئه‌م نهێنییه‌ی له ڕۆژگاره‌كانه‌وه و به درێژایی نه‌وه‌كان شاردراوه بوو، ئێستا بۆ پیرۆزكراوان ئاشكرا كرا."
27 بۆ ئه‌وانه‌ی كه خودا ویستی له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان‌دا پێیان بناسێنی كه ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی ئه‌م نهێنییه چییه، ئه‌ویش مه‌سیحه كه له‌ناوتان دایه، هیوای شكۆمه‌ندییه."
28 ئه‌وه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نین، هه‌موو مرۆڤێكی پێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه و به‌وپه‌ڕی داناییه‌وه هه‌موو مرۆڤێك فێرده‌كه‌ین، تاكو هه‌ر مرۆڤێك له مه‌سیح‌دا به ته‌واوی پێشكه‌ش بكه‌ین."
29 بۆ ئه‌مه‌ش ماندوو ده‌بم و تێده‌كۆشم، به‌گوێره‌ی كاره‌كه‌ی كه به‌هێزه‌وه له من‌دا كارده‌كات."
1 ده‌مه‌وێ بزانن چ خه‌باتێك ده‌كه‌م بۆ ئێوه و ئه‌وانه‌ی له لاودیكییان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕووبه‌ڕوو منیان نه‌بینیوه،"
2 تاكو وره‌یان به‌رزبێته‌وه و له خۆشه‌ویستی‌دا یه‌كبگرن بۆ ئه‌وپه‌ڕی ده‌وڵه‌مه‌ندی له تێگه‌یشتنی ته‌واو، تاكو نهێنی خودا بناسین، واتا مه‌سیح،"
3 له ئه‌ودا هه‌موو گه‌نجینه‌ی دانایی و زانیاری شاردراوه‌ته‌وه."
4 ئه‌مه ده‌ڵێم تاكو كه‌س به قسه‌ی لووس چه‌واشه‌تان نه‌كات."
5 چونكه ئه‌گه‌ر به جه‌سته له‌لاتان نیم، به‌ڵام به ڕۆح له‌گه‌ڵتانم، دڵشادم كاتێ ڕێكی و چه‌سپاوی باوه‌ڕتان به مه‌سیح ده‌بینم."
6 بۆیه وه‌ك پێشوازیتان له عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند كرد، له‌ویش‌دا بژین،"
7 له‌ودا ڕه‌گ داكوتراو بن و بنیاد بنرێن، چه‌سپاو بن له باوه‌ڕدا وه‌ك فێربوون، له سوپاسگوزاریتان بڕژێته‌وه."
8 ئاگاداربن كه‌س به فه‌لسه‌فه و فێڵی پووچ دیلتان نه‌كات، كه به‌گوێره‌ی نه‌ریتی خه‌ڵك و به‌گوێره‌ی بنه‌مایه‌كانی جیهانه، نه‌ك به‌گوێره‌ی مه‌سیح."
9 چونكه ته‌واوی خودایه‌تی له مه‌سیح‌دا نیشته‌جێیه، به له‌شی خۆی،"
10 ئێوه‌ش له‌ودا گه‌یشتوونه‌ته ته‌واوه‌تی، ئه‌وه‌ی سه‌ری هه‌موو سه‌رۆكایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتێكه."
11 له‌ویش‌دا خه‌ته‌نه‌كران كه به ده‌ست نییه، به داماڵینی گۆشتی جه‌سته، به خه‌ته‌نه‌كردنی مه‌سیح."
12 له له‌ئاوهه‌ڵكێشانی‌دا له‌گه‌ڵی نێژران، له‌گه‌ڵ ئه‌ویش هه‌ڵستانه‌وه به‌هۆی باوه‌ڕتان به توانای خودا، كه له‌نێو مردووان هه‌ڵیستانده‌وه."
13 ئێوه‌ش به‌هۆی گوناه و خه‌ته‌نه نه‌كردنی جه‌سته‌تان مردووبوون، له‌گه‌ڵ مه‌سیح‌دا زیندووی كردنه‌وه، له هه‌موو گوناهه‌كانمان خۆش‌بوو."
14 ئه‌و تۆماره‌ی سڕییه‌وه كه له ئه‌ركه‌كان له‌سه‌رمان بوو، له دژی ئێمه بوو، له‌م نێوه‌نده هه‌ڵیگرت و به خاچه‌وه بزماركوتی كرد."
15 سه‌رۆكه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی چه‌ككرد و به ئاشكرا كردنییه په‌ند، له خاچ‌دا به‌سه‌ریان‌دا زاڵبوو."
16 بۆیه با كه‌س له خواردن و خواردنه‌وه یان له‌باره‌ی جه‌ژن یان سه‌ری مانگ یا شه‌ممه حوكمتان نه‌دات."
17 ئه‌مانه سێبه‌ری داهاتوون، به‌ڵام ڕاستییه‌كه له مه‌سیح دایه."
18 با كه‌س شایسته‌یی خه‌ڵاته‌كه‌تان له‌ده‌ست نه‌دات، ئه‌وه‌ی حه‌زی له ڕۆح‌سووكی هه‌ر به قسه و په‌رستنی فریشته بێت، ئه‌وه‌ی ده‌یبینێت درێژدادڕی لێ‌ده‌كات، كه به مێشكه جه‌سته‌ییه پووچه‌كه‌ی لووتبه‌رز ده‌بێت."
19 ده‌ست به سه‌ره‌وه ناگرێت، له‌وه‌وه هه‌موو له‌ش به‌هۆی جومگه‌كان و پارچه‌كان پشتگیری ده‌كرێت و ده‌به‌سترێنه‌وه، تاكو وه‌ك خودا ده‌یه‌وێت گه‌شه بكات."
20 ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به بنه‌مایه‌كانی جیهان له‌گه‌ڵ مه‌سیح‌دا مردن، بۆچی وه‌ك ئه‌وه‌ی له جیهان‌دا بژین، ملكه‌چی ئه‌م ئه‌ركانه ده‌بن:"
21 (مه‌یگره! تامی مه‌كه! ده‌ستی لێ مه‌ده!)؟"
22 ئه‌م شتانه به به‌كارهێنان له‌ناوده‌چن، چونكه به‌گوێره‌ی ڕاسپارده و فێركردنی مرۆڤن."
23 به ڕواڵه‌ت شێوه‌ی داناییان هه‌یه، له په‌رستنی هه‌ڵبه‌ستراو و ڕۆح‌سووكی هه‌ر به قسه و توندوتیژی له‌گه‌ڵ له‌ش، به‌ڵام هیچ به‌های نییه دژی هه‌وه‌سی جه‌سته."
1 بۆیه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌سیح‌دا هه‌ڵستاونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و شتانه‌ی سه‌ره‌وه كۆشش بكه‌ن، له‌وێ مه‌سیح له ده‌سته‌ڕاستی خودا دانیشتووه."
2 بایه‌خ به‌و شتانه‌ی سه‌ره‌وه بده‌ن، نه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وین،"
3 چونكه ئێوه مردن، ژیانیشتان له‌گه‌ڵ مه‌سیح له خوداوه شاردراوه‌ته‌وه."
4 كاتێ مه‌سیح ده‌رده‌كه‌وێت كه ژیانتانه، ئه‌وسا ئێوه‌ش له‌گه‌ڵی‌دا له شكۆمه‌ندی‌دا ده‌رده‌كه‌ون."
5 كه‌واته ئاره‌زووه جه‌سته‌ییه‌كانتان بمرێنن: داوێنپیسی، گڵاوی، هه‌وه‌س، ئاره‌زووی به‌د، چڵێسی كه بت‌په‌رستییه،"
6 به‌هۆیانه‌وه تووڕه‌یی خودا دێته سه‌ر كوڕه‌كانی یاخی‌بوون."
7 ئێوه‌ش جاران ئاوا هه‌ڵسوكه‌وتتان ده‌كرد، كاتێ تیایان‌دا ده‌ژیان."
8 به‌ڵام ئێستا هه‌موو ئه‌وانه فڕێبده‌ن: هه‌ڵچوون، تووڕه‌یی، كینه، بوختان، قسه‌ی ناشیرین له زارتان."
9 له‌گه‌ڵ یه‌كتری درۆ مه‌كه‌ن، چونكه مرۆڤی كۆن و كرده‌وه‌كانیتان داكه‌ندووه"
10 و نوێتان پۆشیوه، ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی وێنه‌ی به‌دیهێنه‌ره‌كه‌ی به ناسینی نوێ بۆته‌وه."
11 له‌وێ‌دا جوله‌كه و یۆنانی نییه، خه‌ته‌نه‌كراو و خه‌ته‌نه نه‌كراو، به‌ربه‌ری و سكیسی ، كۆیله و ئازاد نییه، به‌ڵكو مه‌سیح هه‌مووه و له هه‌موودایه."
12 بۆیه وه‌كو بژارده‌ی خودا، پیرۆز و خۆشه‌ویست، میهره‌بانی و نیانی و ڕۆح‌سووكی و دڵنه‌رمی و ئارامگرتن له‌به‌ر بكه‌ن."
13 به‌رگه‌ی یه‌كتری بگرن، ئه‌گه‌ر یه‌كێك سكاڵای له‌سه‌ر یه‌كێك هه‌بوو، گه‌رده‌نی یه‌كتری ئازاد بكه‌ن. وه‌ك خوداوه‌ند لێتان خۆش‌بوو، ئێوه‌ش ئه‌وا بكه‌ن."
14 له سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌ش خۆشه‌ویستی له‌به‌ر بكه‌ن، كه پشتێنی ته‌واویه."
15 با ئاشتی مه‌سیح حوكمی دڵتان بكات، كه بۆ ئه‌مه بانگ‌كران له یه‌ك له‌ش‌دا، هه‌روه‌ها سوپاسكه‌ر بن."
16 با وشه‌ی مه‌سیح به ده‌وڵه‌مه‌ندی له ئێوه‌دا نیشته‌جێ بێت، به‌وپه‌ڕی دانایی یه‌كتری فێر بكه‌ن و ئاگادار بكه‌نه‌وه، به زه‌بوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی به سوپاسگوزاری له دڵتان‌دا گۆرانی بۆ خودا بڵێن."
17 هه‌ر شتێك ده‌ڵێن و ده‌یكه‌ن، هه‌مووی به ناوی عیسای خوداوه‌ند بیكه‌ن، به‌و سوپاسی خودای باوك بكه‌ن."
18 ئه‌ی ژنه‌كان، ملكه‌چی مێرده‌كانتان بن، وه‌ك له خوداوه‌ند ده‌وه‌شێته‌وه."
19 ئه‌ی مێرده‌كان، ژنه‌كانتان خۆش‌بووێ، له‌گه‌ڵیان ڕه‌ق مه‌بن."
20 ئه‌ی منداڵان، له هه‌موو شتێك‌دا گوێڕایه‌ڵی دایك و باوكتان بن، چونكه ئه‌مه ڕه‌زامه‌ندی خوداوه‌نده."
21 ئه‌ی باوكه‌كان، منداڵه‌كانتان تووڕه مه‌كه‌ن، نه‌وه‌ك نا‌ئومێد بن."
22 ئه‌ی كۆیله‌كان، له هه‌موو شتێك‌دا ملكه‌چی گه‌وره‌كانتان بن به‌گوێره‌ی جه‌سته، نه‌ك به خزمه‌تی چاو وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی خه‌ڵك ڕازی بكات، به‌ڵكو به دڵ و بێ دووڕووی، به ترسی خوداوه‌ند."
23 هه‌ر چییه‌ك ده‌كه‌ن، به دڵ بیكه‌ن، وه‌ك بۆ خوداوه‌ند بێت، نه‌ك بۆ خه‌ڵكی،"
24 بزانن له خوداوه‌نده‌وه پاداشتی میرات وه‌رده‌گرن، چونكه خزمه‌تی مه‌سیحی خوداوه‌ند ده‌كه‌ن."
25 سته‌مكاریش سزای سته‌مه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێ و لایه‌نگری نییه."
1 ئه‌ی گه‌وره‌كان، له‌گه‌ڵ كۆیله‌كان دادپه‌روه‌ر و یه‌كسان بن، بزانن ئێوه‌ش گه‌وره‌تان هه‌یه له ئاسمان."
2 په‌یوه‌ست بن به نوێژكردنه‌وه، به سوپاسه‌وه شه‌واره‌ی لێ بگرن."
3 بۆ ئێمه‌ش نوێژ بكه‌ن كه خودا ده‌رگایه‌كمان بۆ بكاته‌وه بۆ په‌یامه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی نهێنی مه‌سیح ڕابگه‌ێنین، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش گیراوم،"
4 تاكو ئاشكرای بكه‌م وه‌ك پێویسته بدوێم."
5 به دانایی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ڕه‌فتار بكه‌ن، كات بقۆزنه‌وه."
6 قسه‌تان هه‌رده‌م پڕبێت له نیعمه‌ت، به خوێ سوێر كرابێت، تاكو بزانن چۆن پێویسته وه‌ڵامی هه‌ر كه‌سێك بده‌نه‌وه."
7 تیخیكۆس هه‌موو هه‌واڵێكی منتان ده‌داتێ، برای خۆشه‌ویست و خزمه‌تكاری دڵسۆز و هاوبه‌نده له خوداوه‌ند."
8 به تایبه‌تی بۆ ئه‌مه ناردمه لاتان، تاكو هه‌واڵی ئێمه بزانن و وره‌تان به‌رز بكاته‌وه،"
9 له‌گه‌ڵ ئۆنسیمۆسی برای خۆشه‌ویست و دڵسۆز، ئه‌وه‌ی له خۆتانه، ئه‌وان هه‌واڵی هه‌موو شتێكی ئێره‌تان ده‌ده‌نێ."
10 ئه‌ریسته‌رخۆسی هاوڕێی به‌ندیێتیم سڵاوتان لێ‌ده‌كات، مه‌رقۆسی ئامۆزای به‌رناباش - كه ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕاسپارده‌تان وه‌رگرتووه. ئه‌گه‌ر هاته لاتان پێشوازی لێ بكه‌ن، -"
11 هه‌روه‌ها عیسا كه به یستۆس ناوده‌بردرێت. ته‌نها ئه‌مانه له‌نێوان هاوكارانم بۆ شانشینی خودا له خه‌ته‌نه‌كراوانن ، ئه‌وانه‌ی بوونه هانده‌رم."
12 ئه‌په‌فراسی به‌نده‌ی عیسای مه‌سیح، ئه‌ویش له خۆتانه و سڵاوتان لێ‌ده‌كات، هه‌رده‌م له نوێژه‌كانی له پێناوتان تێده‌كۆشێت، تاكو له ته‌واوی‌دا بچه‌سپێن و ته‌واو دڵنیا بن له هه‌موو خواستی خودا."
13 شایه‌تی بۆ ده‌ده‌م كه زۆر ماندوو ده‌بێت بۆ ئێوه و ئه‌وانه‌ی له لاودیكییان و ئه‌وانه‌ی له هیراپۆلیسن."
14 لۆقای پزیشكی خۆشه‌ویست و دیماس سڵاوتان لێ‌ده‌كه‌ن."
15 سڵاو له خوشكان و برایانی لاودیكییا و نیمفاس و ئه‌و كڵێسایه‌ی له ماڵه‌كه‌ی دایه بكه‌ن."
16 كاتێ ئه‌م نامه‌یه‌تان بۆ خوێندرایه‌وه، وابكه‌ن له كڵێسای لاودیكییه‌كانیش بخوێندرێته‌وه، ئه‌وه‌ی هی لاودیكییاشه ئێوه بیخوێننه‌وه."
17 به ئه‌رخیپۆس بڵێن: (سه‌یری ئه‌و خزمه‌ته بكه كه له خوداوه‌ند وه‌رتگرت، تاكو ته‌واوی بكه‌یت.)"
18 من پۆڵۆسم، سڵاوه‌كه ده‌ستخه‌تی خۆمه. یادی كۆته‌كانم بكه‌ن. نیعمه‌ت له‌گه‌ڵتان بێت."