1 پۆڵۆس و تیمۆساوسی به‌نده‌كانی عیسای مه‌سیح، بۆ هه‌موو پیرۆزكراوان له عیسای مه‌سیح‌دا له فیلیپی، له‌گه‌ڵ چاودێران و خزمه‌تكاران:"
2 نیعمه‌ت و ئاشتی له خودای باوكمان و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌نده‌وه له‌گه‌ڵتان بێت."
3 سوپاسی خودا ده‌كه‌م هه‌ر كاتێ یادتان بكه‌م،"
4 هه‌میشه له هه‌موو پاڕانه‌وه‌كانم به خۆشییه‌وه بۆ هه‌مووتان داوا ده‌كه‌م،"
5 چونكه له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه تا ئێستا به‌شداریتان له ئینجیل كردووه."
6 له‌مه‌ش‌دا دڵنیام، ئه‌وه‌ی له ئێوه‌دا ئه‌م ئیشه چاكه‌ی ده‌ست‌پێ‌كردووه، تاكو ڕۆژی عیسای مه‌سیح ته‌واوی ده‌كات."
7 هه‌روه‌ك ئه‌مه ڕاسته كه‌وا سه‌باره‌ت به هه‌مووتان هه‌ست بكه‌م، چونكه ئێوه له دڵی من‌دان. ئه‌گه‌ر به‌م كۆت و زنجیره‌م بێ، یاخود كاتی به‌رگریم له ئینجیل و چه‌سپاندنی، هه‌مووتان له‌گه‌ڵم به‌شداری له نیعمه‌ت ده‌كه‌ن."
8 خودا شایه‌تمه چه‌نده په‌رۆشی هه‌مووتانم، به سۆزی عیسای مه‌سیح."
9 ئه‌و نوێژه ده‌كه‌م: كه خۆشه‌ویستیتان زیاتر و زیاتر بڕژێته‌وه، له زانیاری و ئه‌وپه‌ڕی تێگه‌یشتن،"
10 تاكو باشترین شت جیا بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆژی مه‌سیح پاك و بێ گله‌یی بن،"
11 پڕبووبن له به‌رهه‌می ڕاستودروستی به‌هۆی عیسای مه‌سیح بۆ شكۆ و ستایشی خودا."
12 خوشكان، برایان، ئێستا ده‌مه‌وێ بزانن ئه‌وه‌ی به‌سه‌رم هات ئینجیلی زیاتر به‌ره‌و پێش برد،"
13 ته‌نانه‌ت كۆت و زنجیری من له پێناوی مه‌سیح له‌لای هه‌موو پاسه‌وانانی ئیمپراتۆر و هه‌موو ئه‌وانی دیكه‌ش ده‌ركه‌وت."
14 زۆربه‌ی خوشكان و برایانیش به‌هۆی كۆت و زنجیری من متمانه‌یان به خوداوه‌ند كرد، زیاتر بوێرانه و به چاونه‌ترسی باسی وشه‌كه بكه‌ن."
15 بێگومان هه‌ندێك له‌به‌ر ئیره‌یی و ناكۆكی مه‌سیح ڕاده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام هه‌ندێك به خواستێكی باش."
16 ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر خۆشه‌ویستی ده‌یكه‌ن، ده‌زانن له‌به‌ر به‌رگریم له ئینجیل دانراوم."
17 ئه‌وانه‌ی دیكه كه له‌به‌ر ململانێ مه‌سیح ڕاده‌گه‌یه‌نن، دڵسۆز نین، مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن به كۆت و زنجیره‌كه‌م حاڵم ناخۆشتر ده‌كه‌ن."
18 ئیتر چی؟ به‌هه‌رحاڵ، به ڕواڵه‌ت بێت یان به ڕاستی بێت، مه‌سیح ڕاده‌گه‌یێندرێت، به‌مه‌ش دڵشادم. به‌ڵێ، زیاتریش دڵشاد ده‌بم،"
19 چونكه ده‌زانم به‌هۆی پاڕانه‌وه‌كانتان و پشتگیری ڕۆحی عیسای مه‌سیح ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئازادكردنم."
20 به په‌رۆشییه‌وه چاوه‌ڕوانم و ئومێده‌وارم كه له شتێك شه‌رمه‌زار نه‌بم، به‌ڵكو هه‌رده‌م به وره‌یه‌كی به‌رز و ئێستاش مه‌سیح له له‌شم‌دا پایه‌دار بێت، ئه‌گه‌ر به ژیان بێت یان به مردن."
21 چونكه بۆ من ژیان مه‌سیحه، مردنیش قازانج."
22 به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژیان له جه‌سته‌دا بۆ من به‌روبوومی كرداره، چی هه‌ڵبژێرم؟ نازانم!"
23 له دوو لاوه فشارم له‌سه‌ره، حه‌زده‌كه‌م كۆچ بكه‌م و له‌گه‌ڵ مه‌سیح بم، ئه‌مه‌ش زۆر باشتره،"
24 به‌ڵام مانه‌وه‌م له جه‌سته بۆ ئێوه پێویستتره."
25 له‌مه دڵنیام، ده‌زانم له ناوتان‌دا ده‌مێنمه‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌مووتان به‌رده‌وام ده‌بم، بۆ پێشكه‌وتن و خۆشیتان له باوه‌ڕ،"
26 تاكو له من‌دا شانازیتان به عیسای مه‌سیح لێی بڕژێته‌وه به‌هۆی ئاماده‌بوونم له‌لاتان."
27 ته‌نها به شێوه‌یه‌ك بژین كه شایسته‌ی ئینجیلی مه‌سیح بێت، تاكو كاتێ بێم و بتانبینم یاخود له‌نێوتان نه‌بم و هه‌واڵتان ببیستم، كه له یه‌ك ڕۆح‌دا چه‌سپاون و به یه‌ك دڵ تێده‌كۆشن بۆ باوه‌ڕی ئینجیل ،"
28 له هیچ شتێكی ڕكابه‌ره‌كانتان ناترسن. ئه‌مه به‌ڵگه‌ی له‌ناوچوونیانه، به‌ڵام ڕزگارییه بۆ ئێوه، ئه‌مه‌ش له خوداوه‌یه."
29 چونكه خودا له‌به‌ر مه‌سیح ته‌نها باوه‌ڕهێنان به ئه‌وی پێ نه‌به‌خشیون، به‌ڵكو ئازار چێژتنیش له پێناوی ئه‌و،"
30 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مان تێكۆشانتان هه‌یه، ئه‌وه‌ی له منتان بینیوه و ئێستا له منی ده‌بیستن."
1 ئه‌گه‌ر هه‌ر هاندانێك له مه‌سیح‌دا هه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر دڵنه‌واییه‌كی خۆشه‌ویستی، ئه‌گه‌ر هه‌ر هاوبه‌شییه‌كی ڕۆحی پیرۆز، ئه‌گه‌ر هه‌ر سۆز و میهره‌بانییه‌ك،"
2 ئه‌وا خۆشییه‌كه‌م ته‌واو بكه‌ن، تاكو یه‌ك بیر و یه‌ك خۆشه‌ویستیتان هه‌بێت، یه‌ك دڵ و یه‌ك مه‌به‌ستتان هه‌بێت."
3 هیچ شتێك به خۆپه‌رستی و لووتبه‌رزی پووچه‌وه مه‌كه‌ن، به‌ڵكو به ڕۆح‌سووكییه‌وه یه‌كتری له خۆتان به باشتر بزانن."
4 هه‌ریه‌كه ته‌ماشای به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌كات، به‌ڵكو هه‌ریه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی دیكه‌ش."
5 با ئه‌م بیره‌تان تێدابێت كه له عیسای مه‌سیح‌دا هه‌یه:"
6 ئه‌وه‌ی له شێوه‌ی خودایه، نه‌یویست یه‌كسانییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خودا بۆ خۆی بقۆزێته‌وه،"
7 به‌ڵكو خۆی كرده هیچ ، شێوه‌ی به‌نده‌ی وه‌رگرت، وه‌ك مرۆڤی لێ‌هات،"
8 كه به ڕوخساری مرۆڤ بینرا، خۆی نزم كرده‌وه و تاكو مردن ملكه‌چ بوو، ته‌نانه‌ت مردنی سه‌ر خاچ."
9 بۆیه خودا زۆر به‌رزی كرده‌وه و ناوێكی دایێ له سه‌رووی هه‌موو ناوێك،"
10 تاكو هه‌موو ئه‌ژنۆیه‌ك بۆ ناوی عیسا چۆك دابده‌ن، له ئاسمان و سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌ویش،"
11 هه‌روه‌ها هه‌موو زمانێك دان بنێت كه عیسای مه‌سیح خوداوه‌نده، بۆ شكۆی خودای باوك."
12 جا خۆشه‌ویستانم، وه‌ك هه‌رده‌م گوێڕایه‌ڵ بوون - نه‌ك ته‌نها كه له‌لاتانم، به‌ڵكو ئێستا زیاتریش كه له‌لاتان نیم - به ترس و له‌رزه‌وه بۆ ڕزگاریتان به‌رده‌وام بن له كاركردن،"
13 چونكه خودا خۆی له ئێوه‌دا كارده‌كات تاكو بتانه‌وێت و كار بكه‌ن بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و."
14 هه‌موو شتێك بێ بۆڵه‌بۆڵ و شه‌ڕه‌قسه بكه‌ن،"
15 تاكو بێ گله‌یی و پاك بن، منداڵانی خودا بێ له‌كه‌ن له‌ناو نه‌وه‌یه‌كی چه‌وت و خواردا، له‌نێو ئه‌وان‌دا وه‌ك ئه‌ستێره له گه‌ردوون ده‌دره‌وشێنه‌وه،"
16 به ده‌ستگرتن به وشه‌ی ژیانه‌وه، تاكو له ڕۆژی مه‌سیح‌دا شانازی بكه‌م كه بێ هووده غارم نه‌داوه و ڕه‌نجم نه‌كێشاوه."
17 به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك شه‌رابی پێشكه‌شكراو به‌سه‌ر قوربانی و خزمه‌تی باوه‌ڕتان‌دا بڕژێم ، ئه‌وا دڵشاد و دڵخۆشم له‌گه‌ڵتان."
18 جا ئێوه‌ش ئاوا دڵشاد بن و له‌گه‌ڵم دڵخۆش بن."
19 هیوادارم له عیسای خوداوه‌ند زوو تیمۆساوس بنێرم بۆ لاتان، تاكو دڵنیا بم كه هه‌واڵتان بزانم."
20 چونكه كه‌سم نییه وه‌ك ئه‌و به دڵسۆزی بایه‌خ به كاروبارتان بدات."
21 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان‌دا ده‌گه‌ڕێن، نه‌ك هی عیسای مه‌سیح."
22 به‌ڵام له شاره‌زایی ئه‌و ئاگادارن، چونكه وه‌ك كوڕ له‌گه‌ڵ باوكی له‌گه‌ڵم له ئینجیل‌دا خزمه‌تی كرد."
23 بۆیه هیوادارم یه‌كسه‌ر ئه‌و بنێرم، هه‌ر كاتێ بۆم ڕوون بێته‌وه كاروبارم چۆن به‌ڕێوه ده‌چێ."
24 دڵنیام له خوداوه‌ند خۆشم به‌م زووانه دێم."
25 به‌ڵام به پێویستم زانی ئه‌په‌فرۆدیتۆس بنێرمه لاتان، كه له‌گه‌ڵم برا و هاوكار و هاوسه‌ربازه، نێردراوی ئێوه‌یه و خزمه‌تكاری پێویستییه‌كانمه."
26 شه‌یدای هه‌مووتانه و دڵته‌نگ بوو، چونكه نه‌خۆشی ئه‌وتان بیستووه."
27 به ڕاستی نه‌خۆش بوو، خه‌ریك بوو بمرێت، به‌ڵام خودا به‌زه‌یی پێدا هاته‌وه، نه‌ك ته‌نها ئه‌و، به‌ڵكو منیش، نه‌وه‌ك خه‌فه‌ت به‌دوای خه‌فه‌تم هه‌بێت."
28 بۆیه خێراتر ناردم، تاكو به بینینه‌وه‌ی دڵشادبن و منیش دڵه‌ڕاوكێم كه‌م بێته‌وه."
29 كه‌واته به‌وپه‌ڕی شادییه‌وه له خوداوه‌ند پێشوازی لێ بكه‌ن و ڕێز له‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌و بگرن،"
30 چونكه له پێناوی كاری مه‌سیح هاته سه‌ر مردن و ژیانی خۆی خسته مه‌ترسی تاكو كه‌موكوڕی ئه‌و خزمه‌ته‌ی بۆ منی ده‌كه‌ن پڕی بكاته‌وه."
1 له كۆتایی‌دا، خوشكان، برایان، دڵشاد بن به خوداوه‌ند! نووسینه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌م شتانه ماندووم ناكات، به‌ڵكو بۆ ئاساییشی ئێوه‌یه."
2 چاوببڕنه سه‌گه‌كان، چاوببڕنه به‌دكاران، چاوببڕنه جه‌سته‌بڕه‌كان."
3 چونكه ئێمه خه‌ته‌نه‌كردنین ، كه به ڕۆحی خودا په‌رستش ده‌كه‌ین و شانازی به عیسای مه‌سیح ده‌كه‌ین و پشت به جه‌سته نابه‌ستین -"
4 هه‌رچه‌نده منیش هۆم هه‌یه پشت به جه‌سته ببه‌ستم. ئه‌گه‌ر یه‌كێك وابزانێت هۆی هه‌یه پشت به جه‌سته ببه‌ستێت، من له‌پێشترم:"
5 هه‌شت ڕۆژ بوومه خه‌ته‌نه‌كراوم، له ڕه‌گه‌زی ئیسرائیل، تیره‌ی بنیامین، عیبرانی كوڕی عیبرانی. به‌گوێره‌ی ته‌ورات فه‌ریسی بووم،"
6 به‌گوێره‌ی دڵگه‌رمی چه‌وسێنه‌ری كڵێسا بووم، به‌گوێره‌ی ڕاستودروستی له ته‌وراته‌وه بێ گله‌یی بووم."
7 به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ من قازانج بوو، له پێناوی مه‌سیح ئه‌مانه به زیان ده‌زانم."
8 له‌مه‌ش زیاتر له‌به‌ر به‌رزی ناسینی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندم هه‌موو شتێك به زیان ده‌زانم، كه له پێناوی هه‌موو شتێكم دۆڕاند و به زبڵی ده‌زانم، تاكو مه‌سیح ببه‌مه‌وه و"
9 له ئه‌ودا بدۆزرێمه‌وه، نه‌ك به‌و ڕاستودروستییه‌ی كه له شه‌ریعه‌ته، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌هۆی باوه‌ڕی مه‌سیحه، ڕاستودروستییه‌كه له خوداوه‌یه و به باوه‌ڕه،"
10 تاكو مه‌سیح بناسم و هێزی هه‌ڵستانه‌وه‌كه‌ی بزانم و هاوبه‌شی ئازاری بم، وه‌ك ئه‌و بم له مردنی،"
11 تاوه‌كو بگه‌مه هه‌ڵستانه‌وه‌ی نێو مردووان."
12 من ناڵێم ئێستا هه‌موو ئه‌مانه‌م به‌ده‌ستم هێناوه یان گه‌یشتوومه‌ته ته‌واوی، به‌ڵكو كۆشش ده‌كه‌م ئه‌وه به‌ده‌ست بهێنم كه عیسای مه‌سیح له پێناوی‌دا منی به‌ده‌ست‌هێنا."
13 خوشكان، برایان، من وا دانانێم كه به‌ده‌ستم هێناوه، به‌ڵام شتێك ده‌كه‌م: ئه‌وه‌ی دواوه له یاد ده‌كه‌م و به‌ره‌و ئه‌وه‌ی پێشه‌وه ده‌رده‌په‌ڕم،"
14 به‌ره‌و ئامانج كۆشش ده‌كه‌م بۆ خه‌ڵاتی بانگه‌وازی به‌رزی خودا له عیسای مه‌سیح‌دا."
15 با هه‌موو پێگه‌یشتووانی له‌نێوانمان دان بیر له‌مه بكه‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر بیرتان له شتێكی جیاوازیش كرده‌وه، خودا ئه‌مه‌شتان بۆ ئاشكرا ده‌كات."
16 جا ئه‌وه‌ی بردوومانه‌ته‌وه با ده‌ستی پێوه بگرین."
17 خوشك و برایانم، به‌یه‌كه‌وه لاسایی من بكه‌نه‌وه و بڕواننه ئه‌وانه‌ی ئاوا ده‌ژین، به‌گوێره‌ی ئه‌م نموونه‌یه‌ی ئێمه پێمان دان."
18 زۆرم پێ‌ووتن، ئێستاش به گریانه‌وه ده‌ڵێم، زۆر كه‌س به شێوه‌یه‌ك ده‌ژین، دوژمنی خاچی مه‌سیحن،"
19 ئه‌وانه كۆتاییان له‌ناوچوونه، خودایان سكیانه و شكۆیان شه‌رمه‌زارییانه، بیریان له‌سه‌ر شتی زه‌مینییه."
20 چونكه وڵاتمان له ئاسمانه، به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ڕزگاركه‌ر له‌وێ بێته‌وه، عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند،"
21 ئه‌وه‌ی له‌شی كه‌ساسمان بۆ وێنه‌ی له‌شی شكۆداری خۆی ده‌گۆڕێت، به‌گوێره‌ی كاركردنی هێزی خۆی بۆ ملكه‌چكردنی هه‌موو شتێك بۆ خۆی."
1 بۆیه خوشكان و برایانی خۆشه‌ویستم، ئه‌وانه‌ی په‌رۆشتانم، خۆشی و تاجی منن، خۆشه‌ویستانم ئاوا له خوداوه‌نددا بچه‌سپێن."
2 له ئه‌وۆدیا و سینتخی ده‌پاڕێمه‌وه، هاوبیر بن له خوداوه‌ند."
3 به‌ڵێ تۆش ئه‌ی هاوڕێی دڵسۆزم ، داوات لێ ده‌كه‌م یارمه‌تییان بده‌یت، چونكه هه‌ردووكیان له ئینجیل‌دا تێكۆشانیان له‌گه‌ڵم كردووه، له‌گه‌ڵ كلیمنتۆس و هاوكارانی دیكه‌م كه ناویان له په‌ڕتووكی ژیانه."
4 هه‌میشه به خوداوه‌ند دڵشاد بن، دیسان ده‌ڵێمه‌وه، دڵشاد بن!"
5 با هه‌موو خه‌ڵك به ڕووخۆشیتان بزانێت. خوداوه‌ند نزیكه."
6 نیگه‌ران مه‌بن، به‌ڵكو با له هه‌موو شتێك‌دا داواكاریتان به نوێژ و پاڕانه‌وه له‌گه‌ڵ سوپاس‌دا لای خودا زانراو بێت."
7 ئاشتی خودا‌ش، ئه‌وه‌ی به‌رزتره له هه‌موو تێگه‌یشتنێك، دڵ و بیرتان ده‌پارێزێت له عیسای مه‌سیح‌دا."
8 له كۆتایی‌دا خوشكان، برایان: ئه‌وه‌ی ڕاستییه و ڕێزدارییه، ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رییه و پاكییه، ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستییه و ناوبانگ باشییه، ئه‌گه‌ر ڕه‌وشت به‌رزه و ئه‌گه‌ر شایانی ستایشه، بیری لێ بكه‌نه‌وه."
9 چی له من‌دا فێربوون و وه‌رتانگرت و بیستتان و بینیتان، ئه‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن. خودای ئاشتیش له‌گه‌ڵتان ده‌بێت."
10 زۆر دڵشاد بووم به خوداوه‌ند، ئێستا وا بایه‌ختان بۆ من نوێ ده‌كه‌نه‌وه. به ڕاستی پێشتر بایه‌ختان هه‌بوو، به‌ڵام ده‌رفه‌ت نه‌بوو."
11 له‌به‌ر پێویستیم نییه ئه‌مه ده‌ڵێم، چونكه فێربووم له چ دۆخێك‌دا بم خۆبژێو بم."
12 ده‌زانم نه‌بوونی چییه و ده‌زانم هه‌بوونی چییه، له هه‌ر شتێك و له هه‌موو شتێك‌دا فێری نهێنی ئه‌وه‌بووم له هه‌بوونی و نه‌بوونی‌دا ئاسووده بم."
13 ده‌توانم هه‌موو شتێك بكه‌م به‌وه‌ی به‌هێزم ده‌كات."
14 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش‌دا چاكتان كرد كه به‌شداری ته‌نگانه‌تان كردم."
15 ئه‌ی فیلیپییه‌كان، ئێوه‌ش ده‌زانن، له سه‌ره‌تای ئینجیل‌دا ، كاتێ له مه‌كدۆنیا ده‌رچووم، هیچ كڵێسایه‌ك به‌شداری هه‌ژماردی وه‌رگرتن و دانی بۆ نه‌كردووم، ئێوه نه‌بێت."
16 ته‌نانه‌ت له سالۆنیكی، بۆ پێویستی من جارێك و دووان بۆتان ناردم."
17 نه‌ك داوای به‌خشین بكه‌م، به‌ڵكو داواكردنی به‌روبوومی زیاتره بۆ هه‌ژماردتان."
18 ئێستا هه‌موو شتێكم هه‌یه و زیادی كردووه. ئه‌و شتانه‌ی ئه‌په‌فرۆدیتۆس له‌لای ئێوه هێنای وه‌رم گرت و تێربووم، بۆنێكی خۆشه، قوربانییه‌كی په‌سندكراوه، دڵی خودا خۆش ده‌كات."
19 خودای من به‌گوێره‌ی سامانی خۆی له شكۆمه‌ندی له عیسای مه‌سیح‌دا، هه‌موو پێویستییه‌كانتان دابین ده‌كات."
20 ئێستاش شكۆمه‌ندی بۆ خودا و باوكمان تاهه‌تایه. ئامین."
21 سڵاو له هه‌ر پیرۆزكراوێك له عیسای مه‌سیح‌دا بكه‌ن. ئه‌و خوشك و برایانه‌ی له‌گه‌ڵم‌دان سڵاوتان لێ‌ده‌كه‌ن."
22 هه‌موو پیرۆزكراوان سڵاوتان لێ‌ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له خانه‌واده‌ی قه‌یسه‌رن."
23 نیعمه‌تی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند له‌گه‌ڵ ڕۆحتان بێت."