1 پۆڵۆس، نێردراوی عیسای مه‌سیح به‌هۆی خواستی خودا، بۆ ئه‌و پیرۆزكراوانه‌ی له ئه‌فه‌سۆسن و باوه‌ڕداران به عیسای مه‌سیح:"
2 نیعمه‌ت و ئاشتی خودای باوكمان و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندتان له‌گه‌ڵ بێت."
3 ستایش بۆ خودا، باوكی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان، ئه‌وه‌ی به هه‌موو به‌ره‌كه‌تێكی ڕۆحی له شوێنه‌كانی ئاسمان‌دا به‌ره‌كه‌تداری كردووین له مه‌سیح‌دا ،"
4 وه‌ك پێش دامه‌زراندنی جیهان له‌ودا هه‌ڵیبژاردین، تاكو له‌به‌رده‌می پیرۆز و بێ گله‌یی بین."
5 پێشتر به خۆشه‌ویستی دیاری كردین، تاكو به‌هۆی عیسای مه‌سیح وه‌ك ڕۆڵه له خۆیمان بگرێته‌وه، وه‌كو منداڵی خۆی، به‌گوێره‌ی خواستی خۆشحاڵانه‌ی خۆی،"
6 بۆ ستایشكردنی شكۆی نیعمه‌ته‌كه‌ی كه له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی دا به‌خۆڕایی پێمانی داوه."
7 له‌ودا به خوێنی ئه‌و كڕاینه‌وه، به‌خشینی گوناهه‌كان، به‌گوێره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی نیعمه‌ته‌كه‌ی،"
8 ئه‌وه‌ی به‌وپه‌ڕی دانایی و تێگه‌یشتنه‌وه به‌سه‌رمانی داباراند."
9 نهێنی خواستی خۆی پێ ناساندین، به‌گوێره‌ی خۆشحاڵی خۆی كه له مه‌سیح‌دا مه‌به‌ستی بوو،"
10 بۆ به‌جێگه‌یاندنی له ته‌واوی زه‌مانه‌دا، تاكو هه‌موو شتێك به‌یه‌كه‌وه كۆبكاته‌وه، له‌وانه‌ی له ئاسمان و له‌سه‌ر زه‌وین، له ژێر یه‌ك سه‌ر، كه مه‌سیحه."
11 له‌ویش‌دا وه‌ك میرات هه‌ڵیبژاردین، پێشتر دیاری كراین به‌گوێره‌ی بڕیاری ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك ده‌كات، به‌گوێره‌ی مه‌به‌ستی خواستی خۆی،"
12 تاكو بۆ ستایشكردنی شكۆی ئه‌و بین، ئێمه كه یه‌كه‌مین بووین هیوامان له مه‌سیح‌دا بوو."
13 ئێوه‌ش كه تیای‌دان، كاتێ وشه‌ی ڕاستیتان بیست، ئینجیلی ڕزگاریتان، له ئه‌ویش‌دا مۆركران كاتێ باوه‌ڕتان هێنا به ڕۆحی پیرۆزی به‌ڵێن‌پێدراو،"
14 ئه‌وه‌ی پێشه‌كی ده‌سته‌به‌ری میراته‌كه‌مانه، بۆ كڕینه‌وه‌ی گه‌لی تایبه‌تی خودا، بۆ ستایشكردنی شكۆیه‌كه‌ی."
15 بۆیه كاتێ منیش باوه‌ڕتانم بیست به عیسای خوداوه‌ند و خۆشه‌ویستیتان بۆ هه‌موو پیرۆزكراوان،"
16 بێ وه‌ستان له سوپاسكردن دام له پێناوتان، له نوێژه‌كانم یادتان ده‌كه‌م."
17 داوا ده‌كه‌م تاكو خودای عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان، باوكی شكۆ، ڕۆحی دانایی و ئاشكراكردنتان له ناسینی خۆی بداتێ."
18 نوێژ ده‌كه‌م چاوی دڵتان ڕووناك بێته‌وه، تاكو بزانن هیوای بانگه‌وازه‌كه‌ی چییه، هه‌روه‌ها بزانن ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی میراته‌كه‌ی له پیرۆزكراوان‌دا چییه،"
19 هه‌روه‌ها گه‌وره‌یی بێ سنووری هێزه‌كه‌ی چییه بۆ ئێمه كه باوه‌ڕدارین. ئه‌م هێزه‌ش به‌گوێره‌ی كاری توانا گه‌روه‌كه‌یه‌تی،"
20 ئه‌وه‌ی له مه‌سیح‌دا كردی، كاتێ له‌نێو مردووان هه‌ڵیستانده‌وه و له‌لای ڕاستی خۆیه‌وه له شوێنه ئاسمانییه‌كان داینیشاند،"
21 له سه‌رووی هه‌موو فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سه‌ڵات و هێز و سه‌ردارییه‌ك و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناویان هه‌یه، نه‌ك ته‌نها له‌م ڕۆژگاره، به‌ڵكو له داهاتووش."
22 خودا هه‌موو شتێكی خسته ژێر پێیه‌كانی، له سه‌رووی هه‌موو شتێك‌دا كردییه سه‌ر بۆ كڵێسا،"
23 كه له‌شییه‌تی، ته‌واوی ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك له هه‌موو شتێك‌دا ته‌واو ده‌كات."
1 ئێوه‌ش به‌هۆی خراپه و گوناهه‌كانتان مردوو بوون،"
2 پێشتر تیای‌دا به‌گوێره‌ی ڕۆژگاری ئه‌م جیهانه ده‌ژیان، به‌گوێره‌ی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی هه‌وا، ئه‌و ڕۆحه‌ی ئێستا له كوڕه‌كانی یاخی‌بوون كارده‌كات."
3 ئێمه‌ش هه‌موو له‌وان بووین، له هه‌وه‌سه‌كانی جه‌سته‌مان‌دا ده‌ژیاین، به خواسته‌كانی جه‌سته و بیره‌كانمان ده‌كرد، وه‌ك ئه‌وانی دیكه به سروشت كوڕی تووڕه‌یی بووین."
4 به‌ڵام خودا كه ده‌وڵه‌مه‌نده له به‌زه‌یی، له‌به‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه مه‌زنه‌ی كه خۆشی‌ویستین،"
5 ئێمه كه به‌هۆی گوناهه‌كان مردوو بووین، زیندووی كردینه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سیح - به نیعمه‌ت ڕزگارتان بووه -"
6 له‌گه‌ڵی‌دا هه‌ڵیستاندینه‌وه و له شوێنه‌كانی ئاسمان‌دا له‌گه‌ڵی‌دا داینیشاندین، له عیسای مه‌سیح‌دا،"
7 تاكو له ڕۆژگاری داهاتوو ده‌وڵه‌مه‌ندی نیعمه‌تی بێ سنووری خۆیمان به نیانی له عیسای مه‌سیح‌دا بۆ ده‌ربخات."
8 چونكه به نیعمه‌ت ڕزگارتان بوو به‌هۆی باوه‌ڕ، ئه‌مه‌ش له خۆتانه‌وه نییه، به‌ڵكو دیاری خودایه،"
9 له كردار نییه، تاكو كه‌س شانازی نه‌كات."
10 چونكه ئێمه ده‌ستكردی ئه‌وین، له عیسای مه‌سیح‌دا بۆ چاكه‌كاری به‌دیهێنراین، ئه‌وه‌ی خودا پێشتر ئاماده‌ی كردووه تاكو به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین."
11 بۆیه وه‌بیرتان بێته‌وه، ئێوه له جه‌سته‌دا له نه‌ته‌وان بوون، پێتان ده‌ووترا (خه‌ته‌نه نه‌كراو) له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌ووترا (خه‌ته‌نه‌كراو)، ئه‌وه‌ی له جه‌سته‌دا به ده‌ست كراوه،"
12 ئه‌و كاته بێ مه‌سیح بوون، له هاوڵاتییه‌تی ئیسرائیل بێگانه بوون و له په‌یمانه‌كانی به‌ڵێن نامۆ بوون، له جیهان‌دا بێ هیوا و بێ خودا بوون."
13 به‌ڵام ئێوه ئێستا له عیسای مه‌سیح‌دان، كه پێشتر دوور بوون، به خوێنی مه‌سیح نزیك بوونه‌وه."
14 چونكه مه‌سیح ئاشتی ئێمه‌یه، ئه‌وه‌ی دووانی كرده یه‌ك، په‌رژینی ناوبڕی ڕووخاند، واتا دوژمنایه‌تی،"
15 به له‌شی خۆی ته‌وراتی ڕاسپارده‌كانی له ئه‌ركه‌كان‌دا پووچه‌ڵ كرده‌وه ، تاكو له هه‌ردووكیان له خۆی‌دا مرۆڤێكی نوێ بهێنێته دی، ئاشتی بنێته‌وه،"
16 تاكو هه‌ردووكیان له یه‌ك له‌ش‌دا له‌گه‌ڵ خودا ئاشت بكاته‌وه به خاچ، به‌وه‌ش دوژمنایه‌تی له‌ناوبرد."
17 هات و موژده‌ی ئاشتی پێ‌دان، بۆ ئێوه كه دوورن و نزیكن."
18 چونكه به‌هۆی ئه‌و هه‌ردوو لامان له یه‌ك ڕۆح‌دا ڕێپێدراویێتیمان هه‌یه بۆ چوونه لای باوكه‌كه."
19 بۆیه ئیتر نامۆ و بێگانه نین، به‌ڵكو هاوڵاتین له‌گه‌ڵ پیرۆزكراوان و بنه‌ماڵه‌ی خودا،"
20 له‌سه‌ر بناغه‌ی نێردراوان و پێغه‌مبه‌ران بنیاد نراون، عیسای مه‌سیحیش خۆی به‌ردی قولینچكه."
21 هه‌موو خانووه‌كه له‌ودا تێكهه‌ڵكێشراوه و گه‌شه ده‌كات تا په‌رستگایه‌كی پیرۆز بێت له خوداوه‌ند."
22 ئێوه‌ش له‌ودا پێكه‌وه بنیادنراون، خانوویه‌ك بۆ خودا له ڕۆح‌دا."
1 به‌هۆی ئه‌مه‌وه منی پۆڵۆس، بۆ ئێوه‌ی نه‌ته‌وان دیلی عیسای مه‌سیحم - -"
2 بێگومان گوێتان له به‌ڕێوه‌بردنی نیعمه‌تی خودا بووه كه له پێناوتان پێم دراوه،"
3 كه به ئاشكراكردن نهێنییه‌كه‌ی بۆ ده‌رخستم، وه‌ك پێشتر به كورتی نووسیم."
4 به خوێندنه‌وه‌ی، ده‌توانن له تێگه‌یشتنی من له نهێنی مه‌سیح حاڵی بن،"
5 ئه‌وه‌ی له نه‌وه‌كانی دیكه ئاده‌میزادی پێ نه‌ناسێنرا، وه‌ك ئێستا به ڕۆحی پیرۆز بۆ نێردراوه پیرۆزه‌كانی و پێغه‌مبه‌ران ئاشكرا كرا."
6 ئه‌م نهێنییه‌ش ئه‌وه‌یه كه نه‌ته‌وه‌كان به‌هۆی ئینجیل هاومیرات و هاوله‌ش و هاوبه‌شی به‌ڵێنن له عیسای مه‌سیح‌دا."
7 منیش بۆی بوومه خزمه‌تكار، به‌گوێره‌ی به‌خشینی نیعمه‌تی خودا پێم درا، به‌گوێره‌ی كرداری هێزه‌كه‌ی."
8 هه‌رچه‌نده من بچووكترینی هه‌موو پیرۆزكراوانم، ئه‌م نیعمه‌ته درایه من: موژده‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی مه‌سیح بده‌مه نه‌ته‌وه‌كان كه ناپشكنرێت و"
9 پلانی نهێنی بۆ هه‌مووان ڕوون بكه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ی له ڕۆژگاره‌كانه‌وه له خودا دا شاردراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی به‌دیهێناوه،"
10 تا ئێستا دانایی هه‌مه‌جۆره‌ی خودا بۆ فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سه‌ڵاتداران له شوێنه‌كانی ئاسمان زانراو بێت، به‌هۆی كڵێساوه،"
11 به‌گوێره‌ی خواستی تاهه‌تایی، ئه‌وه‌ی له عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان هێنایه دی."
12 له ئه‌ودا و به باوه‌ڕی ئه‌و، به دڵنیاییه‌وه ئازایه‌تیمان هه‌یه له چوونه لای خودا."
13 بۆیه داواتان لێ ده‌كه‌م له ناخۆشییه‌كانم وره به‌رنه‌ده‌ن كه بۆ ئێوه‌یه، شكۆمه‌ندی ئێوه‌یه."
14 له‌به‌ر ئه‌مه چۆك بۆ باوكه‌كه داده‌ده‌م،"
15 ئه‌وه‌ی له ئه‌ودا هه‌موو باوكایه‌تییه‌ك له ئاسمان و سه‌ر زه‌وی‌دا ناونراوه،"
16 تاكو به‌گوێره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی خۆیتان بداتێ، به ڕۆحه‌كه‌ی به هێزه‌وه له ناخی مرۆڤانه‌تان توانادارتان بكات،"
17 تاكو به باوه‌ڕ مه‌سیح له دڵتان‌دا نیشته‌جێ بێت و ڕه‌گ و بناغه‌تان له خۆشه‌ویستی‌دا دامه‌زرێت،"
18 تا توانادار بن، له‌گه‌ڵ هه‌موو پیرۆزكراوان تێ‌بگه‌ن كه پانی و درێژی و به‌رزی و قووڵی خۆشه‌ویستی مه‌سیح چییه،"
19 تاكو ئه‌م خۆشه‌ویستییه بناسن كه سه‌رووی زانیارییه، بۆ ئه‌وه‌ی پڕبن له هه‌موو پڕییه‌تی خودا."
20 بۆ ئه‌وه‌ی تواناداره هه‌موو شتێك بكات زۆر زیاتر له‌وه‌ی كه داوای ده‌كه‌ین یان بیری لێ ده‌كه‌ینه‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و هێزه‌ی كه تیامان‌دا كارده‌كات،"
21 له كڵێسا و له عیسای مه‌سیح‌دا شكۆ بۆ ئه‌وه، تاهه‌تایه بۆ هه‌موو نه‌وه‌كان. ئامین."
1 منی دیل له خوداوه‌ند لێتان ده‌پاڕێمه‌وه به شێوه‌یه‌ك بژین شایانی ئه‌م بانگه‌وازه بێت كه‌وا پێی بانگ‌كراون."
2 به‌وپه‌ڕی ڕۆح‌سووكی و دڵنه‌رمی و ئارامگرتنه‌وه، به خۆشه‌ویستی به‌رگه‌ی یه‌كتری بگرن."
3 تێكۆشه‌ر بن بۆ پاراستنی یه‌كێتی ڕۆحه‌كه به پشتێنی ئاشتی."
4 هه‌روه‌ك یه‌ك له‌ش و یه‌ك ڕۆح هه‌یه، بۆ یه‌ك هیوای بانگه‌وازه‌كه‌تان كه بانگ‌كران،"
5 یه‌ك خوداوه‌ند، یه‌ك باوه‌ڕ، یه‌ك له‌ئاوهه‌ڵكێشان،"
6 یه‌ك خودا و باوك هی هه‌مووانه، ئه‌وه‌ی له سه‌رووی هه‌مووانه، به‌هۆی هه‌مووان و له هه‌مووتانه."
7 به‌ڵام به‌گوێره‌ی پێوانه‌ی به‌خشینی مه‌سیح نیعمه‌ت به هه‌ر یه‌كێكمان دراوه،"
8 بۆیه ده‌فه‌رمووێ: {كاتێ ئه‌و به‌رزبۆوه بۆ به‌رزایی، ڕاپێچكراوانی ڕاپێچ كرد، دیاری به خه‌ڵكی به‌خشی.}"
9 مه‌به‌ست له (به‌رزبۆوه) چییه، جگه له‌وه‌ی كه دابه‌زیوه‌ته نزمترین شوێنی زه‌وی؟"
10 ئه‌وه‌ی دابه‌زی هه‌ر خۆی به‌رزبۆوه بۆ سه‌ر هه‌موو ئاسمان، تاكو هه‌مووی پڕ بكاته‌وه."
11 ئه‌ویش به هه‌ندێكی دا ببنه نێردراو، هه‌ندێك پێغه‌مبه‌ر، هه‌ندێك موژده‌گه‌ر، هه‌ندێك شوان و مامۆستا،"
12 بۆ ته‌واوكردنی پیرۆزكراوان بۆ كاری خزمه‌ت، بۆ بنیادنانی له‌شی مه‌سیح،"
13 تاكو هه‌موومان بگه‌ینه یه‌كێتی باوه‌ڕ و ناسینی كوڕی خودا، ببینه مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو، بگه‌ینه ئاستی ته‌واوی باڵای مه‌سیح."
14 بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ولا ساوا نه‌بین، شێواو و هه‌ڵگیراو به هه‌موو بایه‌كی فێركردن، به فێڵی خه‌ڵكی، به مه‌كر به‌ره‌و چه‌واشه‌ی ته‌ڵه‌كه‌بازی."
15 به‌ڵكو له خۆشه‌ویستی ڕاستگۆ بین، با له هه‌موو شتێك گه‌شه بكه‌ین، له‌ناو ئه‌وه‌ی سه‌ره، مه‌سیح."
16 له ئه‌وه‌وه هه‌موو له‌ش به‌یه‌كه‌وه تێكهه‌ڵكێشراوه، به‌هۆی یارمه‌تی هه‌ر جومگه‌یه‌ك یه‌كده‌گرن، به‌گوێره‌ی كاركردنه‌كه‌ی به پێوانه‌ی هه‌ر به‌شێك، له‌ش گه‌شه ده‌كات بۆ بنیادنانی له خۆشه‌ویستی‌دا."
17 پێتان ده‌ڵێم و شایه‌تی ده‌ده‌م له خوداوه‌ند، ئیتر وه‌ك نه‌ته‌وه‌كان مه‌ژین، ئه‌وانه‌ی كه بیریان پووچه،"
18 كه مێشكیان تاریكه، له‌به‌ر ئه‌و نه‌زانییه‌ی تیایان دایه و له‌به‌ر دڵڕه‌قییان له ژیانی خودا دابڕاون."
19 ئه‌وانه‌ی هه‌ستیان نه‌ماوه خۆیان داوه‌ته ده‌ست به‌ڕه‌ڵایی، تاكو هه‌موو گڵاوییه‌ك به چڵێسی بكه‌ن."
20 به‌ڵام ئێوه ئاوا فێری مه‌سیح نه‌بوون."
21 چونكه بێگومان بیستووتانه و له ئه‌ودا به‌گوێره‌ی ڕاستییه‌كه له عیسادا فێربوونه."
22 سه‌ربورده‌ی پێشووتان دابكه‌نن، مرۆڤه كۆنه‌كه، كه به هه‌وه‌سه فێڵبازه‌كان گه‌نده‌ڵ بووه،"
23 ڕۆحی مێشكتان نوێ بێته‌وه،"
24 مرۆڤی نوێ له‌به‌ر بكه‌ن، ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی خودا به‌دیهێنراوه، له ڕاستودروستی و پیرۆزی ڕاست."
25 بۆیه واز له درۆ بهێنن، با هه‌ریه‌كه ڕاستگۆ بێ له‌گه‌ڵ نزیكه‌كه‌ی، چونكه ئه‌ندامی یه‌كترین."
26 {كاتێ تووڕه ده‌بن، گوناه مه‌كه‌ن.} مه‌هێڵه ڕۆژئاوا بێت به‌سه‌ر تووڕه‌ییتان،"
27 ده‌رفه‌ت بۆ شه‌یتان مه‌ڕه‌خسێنن."
28 دز ئیتر با دزی نه‌كات، به‌ڵكو با ڕه‌نج بدات و به ده‌ستی خۆی ئیشێكی پاك بكات، تاكو هه‌یبێت بداته ئه‌وه‌ی پێویستی پێیه‌تی."
29 وشه‌ی خراپ له ده‌متان ده‌رنه‌چێت، به‌ڵكو هه‌رچییه‌كی باشه بۆ بنیادنان، به‌گوێره‌ی پێویستی، تاكو نیعمه‌ت بداته گوێ‌گران."
30 ڕۆحی پیرۆزی خودا خه‌مبار مه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ ڕۆژی ڕزگاری پێی مۆركران."
31 هه‌موو تاڵی و تووڕه‌یی و توندی و هاواركردن و بوختان و هه‌موو دڵڕه‌شیه‌ك فڕێبده‌ن."
32 له‌گه‌ڵ یه‌كتری نیان بن، به به‌زه‌یی بن، گه‌رده‌نی یه‌كتری ئازاد بكه‌ن، وه‌ك خودا‌ش له مه‌سیح‌دا لێتان خۆش‌بوو."
1 كه‌واته لاسایی خودا بكه‌نه‌وه، وه‌ك ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویست،"
2 له خۆشه‌ویستی‌دا بژین، وه‌ك مه‌سیح خۆشی‌ویستین و له پێناوی ئێمه‌دا خۆی به‌خت‌كرد، قوربانییه‌ك و سه‌ربڕاوێك، بۆنخۆش بۆ خودا."
3 به‌ڵام داوێنپیسی و هه‌موو گڵاوییه‌ك یان چڵێسییه‌ك با له‌نێوتان‌دا ناوی نه‌بێت، وه‌ك له پیرۆزكراوان ده‌وه‌شێته‌وه،"
4 نه‌ك بێ شه‌رمی و قسه‌ی ناشیرین و سووك كه‌وا ناشێت، به‌ڵكو له جیاتی ئه‌مه سوپاسكردن."
5 چونكه ئه‌مه ده‌زانن كه هه‌موو داوێنپیسێك یان گڵاو یان چڵێس - ئه‌وه‌ی بت‌په‌رسته - له شانشینی مه‌سیح و خودا میراتی نییه."
6 كه‌س به قسه‌ی پووچ هه‌ڵتان نه‌خه‌ڵه‌تێنێ، چونكه به‌هۆی ئه‌مانه تووڕه‌یی خودا دێته سه‌ر كوڕه‌كانی یاخی‌بوون."
7 بۆیه هاوبه‌شییان مه‌كه‌ن."
8 چونكه پێشتر ئێوه تاریكی بوون، به‌ڵام ئێستا ڕووناكین له خوداوه‌ند. وه‌ك منداڵی ڕووناكی بژین،"
9 - چونكه به‌روبوومی ڕووناكی له هه‌موو چاكه و ڕاستودروستی و ڕاستییه‌ك دایه، -"
10 هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خودایه بیدۆزنه‌وه."
11 به‌شداری كرداری تاریكی بێ‌به‌رهه‌م مه‌كه‌ن، به‌ڵكو ئاشكرای بكه‌ن."
12 چونكه ئه‌و كارانه‌ی به دزی ده‌یكه‌ن، ته‌نانه‌ت ناوهێنانیشی شه‌رمه‌زارییه."
13 به‌ڵام هه‌موو شتێك ئاشكرا بكرێت له ڕووناكی، ده‌بینرێت،"
14 چونكه هه‌ر شتێك ببینرێت ڕووناكییه. بۆیه ده‌ڵێت: (ئه‌ی نووستوو هه‌سته، له‌نێو مردووان هه‌سته‌وه، مه‌سیح به‌سه‌رت‌دا ده‌دره‌وشێته‌وه.)"
15 بۆیه ئاگاداربن چۆن ده‌ژین، نه‌ك وه‌ك نه‌فام، به‌ڵكو وه‌ك دانا،"
16 كات بكڕنه‌وه، چونكه ڕۆژگار به‌دكاره."
17 بۆیه گێل مه‌بن، به‌ڵكو تێ‌بگه‌ن خواستی خوداوه‌ند چییه."
18 به شه‌راب سه‌رخۆش مه‌بن كه به‌ڕه‌ڵایی تێدایه، به‌ڵكو پڕبن له ڕۆحی پیرۆز،"
19 له‌گه‌ڵ یه‌كتری به زه‌بوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بدوێن، له دڵتانه‌وه گۆرانی و ستران بۆ خوداوه‌ند بڵێن،"
20 هه‌موو كاتێ به ناوی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان بۆ هه‌موو شتێك سوپاسی خودای باوك بكه‌ن،"
21 به ترسی مه‌سیح ملكه‌چی یه‌كتری بن."
22 ئه‌ی ژنان، ملكه‌چی مێرده‌كانتان بن هه‌روه‌ك بۆ خوداوه‌ند،"
23 چونكه مێرد سه‌ری ژنه، وه‌ك مه‌سیح سه‌ری كڵێسایه، ئه‌و به‌خۆی ڕزگاركه‌ری له‌شه."
24 به‌ڵكو چۆن كڵێسا ملكه‌چی مه‌سیحه، ژنانیش له هه‌موو شتێك بۆ مێرده‌كانیان."
25 ئه‌ی مێرده‌كان، ژنه‌كانتان خۆش‌بووێ، هه‌روه‌ك مه‌سیحیش كڵێسای خۆش‌ویست و له پێناوی خۆی به‌خت‌كرد،"
26 تاكو پیرۆزی بكات و به شوشتنی به ئاو به‌هۆی وشه پاكی بكاته‌وه،"
27 تا كڵێسایه‌كی شكۆدار بۆ خۆی ئاماده بكات، له‌كه و لۆچ و هه‌ر شتێكی ئاوای نه‌بێت، به‌ڵكو پیرۆز و بێ گله‌یی بێت."
28 به هه‌مان شێوه پێویسته پیاوان ژنه‌كانیان وه‌ك له‌شی خۆیان خۆش‌بووێت، ئه‌وه‌ی ژنی خۆی خۆش‌بووێت خۆی خۆش‌ده‌وێ."
29 چونكه كه‌س ڕقی له له‌شی خۆی نابێته‌وه، به‌ڵكو نانی ده‌دات و به‌خێوی ده‌كات، وه‌ك مه‌سیحیش بۆ كڵێسا."
30 چونكه ئێمه ئه‌ندامی له‌شی ئه‌وین،"
31 {بۆیه پیاو دایك و باوكی به‌جێ‌ده‌هێڵێت و به ژنه‌كه‌یه‌وه ده‌نووسێت، ئیتر هه‌ردووكیان ده‌بنه یه‌ك جه‌سته.}"
32 ئه‌مه نهێنییه‌كی گه‌وره‌یه، به‌ڵام من باسی مه‌سیح و كڵێسا ده‌كه‌م."
33 ئێوه‌ش با هه‌ر یه‌كێكتان ژنه‌كه‌ی وه‌ك خۆی خۆش‌بووێ، ژنیش ڕێز له مێرده‌كه‌ی بگرێت."
1 ئه‌ی منداڵان، گوێڕایه‌ڵی دایك و باوكتان بن له خوداوه‌ند، چونكه ئه‌مه ڕاسته."
2 {ڕێزی دایك و باوكت بگره} - ئه‌مه یه‌كه‌م ڕاسپارده‌یه له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌وه دێت -"
3 {تاكو چاكه بێته ڕێت و ته‌مه‌نت درێژ بێت له‌سه‌ر زه‌وی.}"
4 ئێوه‌ش ئه‌ی باوكان، منداڵه‌كانتان تووڕه مه‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی ڕاسته‌ڕێكردن و ته‌مبێكردنی خوداوه‌ند به‌خێویان بكه‌ن."
5 ئه‌ی كۆیله‌كان، گوێڕایه‌ڵی گه‌وره‌كانتان بن له‌سه‌ر زه‌وی، به ترس و له‌رزه‌وه به دڵپاكی، وه‌ك بۆ مه‌سیح بێت،"
6 نه‌ك به خزمه‌تی به‌رچاوان وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ڕازی بكات، به‌ڵكو وه‌ك كۆیله‌ی مه‌سیح به‌دڵ خواستی خودا به‌جێ‌بهێنن."
7 با خزمه‌تتان له دڵه‌وه بێت، وه‌ك بۆ خوداوه‌ندی بكه‌ن نه‌ك بۆ خه‌ڵكی،"
8 چونكه ده‌زانن هه‌ر یه‌كێك چ چاكه‌كارییه‌ك بكات ئه‌وه له خوداوه‌ند وه‌رده‌گرێته‌وه، كۆیله بێت یاخود ئازاد."
9 ئێوه‌ش گه‌وره‌كان، هه‌مان شتیان بۆ بكه‌ن، واز له هه‌ڕه‌شه‌كردن بێنن، بزانن گه‌وره‌ی ئه‌وان و ئێوه له ئاسمانه، ئه‌ویش لایه‌نگری ناكات."
10 له كۆتایی‌دا به‌هێز بن له خوداوه‌ند و له هێزه گه‌وره‌كه‌ی."
11 به چه‌كی ته‌واوی خودا خۆتان چه‌كدار بكه‌ن، تاكو بتوانن به‌رامبه‌ر پیلانی شه‌یتان بوه‌ستن."
12 چونكه زۆرانبازی ئێمه له‌گه‌ڵ گۆشت و خوێن نییه، به‌ڵكو دژی سه‌رۆكه‌كان، دژی ده‌سه‌ڵاتداران، دژی فه‌رمانڕه‌وایانی ئه‌م تاریكییه‌ی جیهانه، هه‌روه‌ها دژی سه‌ربازه به‌دكاره ڕۆحییه‌كانه له شوێنه‌كانی ئاسمان."
13 بۆیه چه‌كی ته‌واوی خودا هه‌ڵبگرن، تاكو بتوانن له ڕۆژی به‌دكاردا بچه‌قن و دوای ته‌واوبوونی هه‌موو شتێك، بچه‌سپێن."
14 به به‌ستنی پشتێنی ڕاستی به ناوقه‌دتان و له‌به‌ركردنی سپه‌ری ڕاستودروستی بچه‌قن،"
15 ئاماده‌یی له پێ بكه‌ن بۆ ڕاگه‌یاندنی ئینجیلی ئاشتی ،"
16 له سه‌رووی هه‌مووان قه‌ڵغانی باوه‌ڕ هه‌ڵبگرن، به‌مه ده‌توانن هه‌موو تیره گڕداره‌كانی به‌دكار بكوژێننه‌وه."
17 هه‌روه‌ها كڵاوی ئاسنینی ڕزگاری و شمشێری ڕۆحی پیرۆز هه‌ڵبگرن كه وشه‌ی خودایه."
18 به هه‌موو نوێژ و پاڕانه‌وه‌یه‌ك، هه‌موو كاتێ له ڕۆح‌دا نوێژ بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش شه‌واره بگرن به‌وپه‌ڕی به‌رده‌وامی و پاڕانه‌وه بۆ هه‌موو پیرۆزكراوان."
19 نوێژ بۆ منیش بكه‌ن تاكو هه‌ر كاتێ ده‌مم ده‌كه‌مه‌وه قسه‌م بدرێتێ، ئازایانه نهێنی ئینجیل ڕابگه‌یێنم،"
20 بۆ ئه‌مه له زنجیردا باڵوێزم، تاكو وه‌ك پێویسته ئازابم بۆ قسه‌كردن."
21 بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش هه‌واڵم بزانن وا خه‌ریكی چیم، تیخیكۆس، برای خۆشه‌ویست و خزمه‌تكاری دڵسۆز له خوداوه‌ند، هه‌موو شتێكتان پێ ده‌ڵێت."
22 تایبه‌ت بۆ ئه‌مه ئه‌وم بۆ ناردن تاكو هه‌واڵی ئێمه بزانن و وره‌تان به‌رز بكاته‌وه."
23 ئاشتی بۆ برایان و خۆشه‌ویستی به باوه‌ڕ له خودای باوك و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌نده‌وه."
24 نیعمه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه بێت، كه عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندی ئێمه‌یان به خۆشه‌ویستییه‌كی نه‌مر خۆش‌ده‌وێت."