1 پۆڵۆسی نێردراو - ئه‌وه‌ی نه له‌لایه‌ن خه‌ڵك و نه به‌هۆی مرۆڤێكه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن عیسای مه‌سیح و خودای باوكه، كه‌وا له‌نێو مردووان هه‌ڵیستانده‌وه -"
2 و هه‌موو ئه‌و برایانه‌ی له‌گه‌ڵم دان، بۆ ئه‌و كڵێسایانه‌ی له گه‌لاتیا دان:"
3 نیعمه‌ت و ئاشتی خودای باوكمان و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند له‌گه‌ڵتان بێت،"
4 ئه‌وه‌ی له پێناوی گوناهه‌كانمان خۆی به‌خشی، تاكو به‌گوێره‌ی خواستی خودا و باوكمان، له‌م ڕۆژگاره خراپه‌ی ئێستا ڕزگارمان بكات."
5 تاهه‌تایه شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه. ئامین."
6 پێم سه‌یره چۆن وا به خێرایی، له‌وه‌ی به نیعمه‌تی مه‌سیح بانگی كردوون، بۆ ئینجیلێكی دیكه وه‌رده‌گه‌ڕێن!"
7 ئینجیلێكی دیكه نییه، به‌ڵكو هه‌ندێ كه‌س ده‌یانه‌وێت سه‌رتان لێ بشێوێنن و ئینجیلی مه‌سیح بگۆڕن."
8 به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێمه یان فریشته‌ی ئاسمان ئینجیلێكمان پێ‌دان، جگه له‌و ئینجیله‌ی ئێمه پێمان دان، با نه‌فره‌ت لێ‌كراو بێت."
9 وه‌ك پێشتر پێمان وتوون ئێستاش پێتان ده‌ڵێمه‌وه: ئه‌گه‌ر یه‌كێك ئینجیلێكی پێ‌دان جگه له‌وه‌ی په‌سه‌ندتان كرد، با نه‌فره‌ت لێ‌كراو بێت."
10 ئایا ئێستا بۆ به‌ده‌ست‌هێنانی ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵك هه‌وڵ ده‌ده‌م، یاخود ڕه‌زامه‌ندی خودا؟ یان ئایا داوای ئه‌وه ده‌كه‌م خه‌ڵك ڕازی بكه‌م؟ ئه‌گه‌ر تا ئێستا خه‌ریكی ڕازیكردنی خه‌ڵك بوومایه، ئه‌وا نه‌ده‌بوومه به‌نده‌ی مه‌سیح."
11 پێتان ده‌ڵێم، خوشكان، برایان، ئه‌و ئینجیله‌ی كه جاڕم بۆی داوه، له مرۆڤه‌وه نییه."
12 له كه‌سیشم وه‌رنه‌گرتووه و فێریش نه‌كراوم، به‌ڵكو به ئاشكراكردنی عیسای مه‌سیحه."
13 چونكه سه‌ربورده‌ی منتان بیستووه له جوله‌كایه‌تی، دڕندانه كڵێسای خودام ده‌چه‌وسانده‌وه و هه‌وڵم داوه له‌ناوی ببه‌م."
14 له جوله‌كایه‌تی پێش زۆربه‌ی خه‌ڵك كه‌وتم له نه‌وه‌ی خۆم، زۆر دڵگه‌رمتر بووم له‌وان بۆ دابونه‌ریتی باوكان."
15 به‌ڵام كاتێ خودا - كه له سكی دایكمه‌وه ته‌رخانی كردم و به نیعمه‌تی خۆی بانگی كردم - خۆشحاڵ بوو"
16 كوڕه‌كه‌ی له من‌دا ده‌ربكه‌وێت، تاكو له‌ناو نه‌ته‌وه‌كان موژده بده‌م، یه‌كسه‌ر ڕاوێژم به كه‌س نه‌كرد،"
17 سه‌رنه‌كه‌وتمه ئۆرشه‌لیم بۆ لای ئه‌وانه‌ی پێش من نێردراو بوون، به‌ڵكو ڕۆیشتم بۆ عه‌ره‌بستان و دیسان گه‌ڕامه‌وه دیمه‌شق."
18 ئینجا دوای سێ ساڵ سه‌ركه‌وتمه ئۆرشه‌لیم، بۆ ئه‌وه‌ی په‌ترۆس بناسم، پازده ڕۆژ لای ئه‌و مامه‌وه."
19 به‌ڵام جگه له یاقوبی برای خوداوه‌ند هیچ نێردراوێكی دیكه‌م نه‌بینی."
20 خودا ده‌زانێت ئه‌وه‌ی بۆتانی ده‌نووسم درۆ نییه."
21 دوایی چوومه هه‌رێمه‌كانی سوریا و كیلیكیا."
22 به‌ڵام هێشتا له‌لای كڵێساكانی یه‌هودیا كه له مه‌سیحن به ڕوو نه‌ناسرابووم،"
23 ته‌نها بیستبوویان: (ئه‌وه‌ی جاران ئێمه‌ی ده‌چه‌وسانده‌وه، ئێستا موژده‌ی ئه‌و باوه‌ڕه ده‌دات، كه جاران له‌ناوی ده‌برد.)"
24 به‌هۆی منه‌وه خودایان شكۆدار ده‌كرد."
1 دوای چوارده ساڵ، له‌گه‌ڵ به‌رنابا سه‌ركه‌وتمه‌وه ئۆرشه‌لیم، تیتۆسم له‌گه‌ڵ خۆم برد."
2 سه‌ركه‌وتنه‌كه‌م به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنێك بوو، ئه‌و ئینجیله‌ی كه له‌نێو نه‌ته‌وان جاڕی ده‌ده‌م، خستمه به‌رده‌میان، به‌ڵام بۆ گه‌وره پیاوان به ته‌نها، تاكو ئه‌وه‌ی بۆی ڕاده‌كه‌م و ڕامكردووه به فیڕۆ نه‌ڕوات."
3 به‌ڵام ته‌نانه‌ت تیتۆس كه له‌گه‌ڵم بوو، یۆنانیش بوو، ناچارنه‌كرا خۆی خه‌ته‌نه بكات."
4 به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێك برایانی درۆزن كه به نهێنی هاتبوونه ناومان، بۆ سیخوڕی كردن له‌سه‌ر ئه‌م ئازادییه‌ی له عیسای مه‌سیح‌دا هه‌مانه خزابوونه نێومان، تاكو بمانكه‌نه كۆیله."
5 بۆ كاتژمێرێكیش ملكه‌چیان نه‌بووین، تاكو ڕاستی ئینجیل له‌گه‌ڵتان بمێنێته‌وه."
6 به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به گه‌وره پیاو داده‌نران - هه‌رچییه‌ك بن، به‌لای منه‌وه گرنگ نییه، چونكه خودا ته‌ماشای ڕواڵه‌تی مرۆڤ ناكات - ئه‌وان هیچیان بۆ په‌یامه‌كه‌م زیاد نه‌كرد."
7 به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، بینییان كه ئینجیل بۆ خه‌ته‌نه نه‌كراوان به من سپێردراوه، وه‌ك ئینجیل بۆ خه‌ته‌نه‌كراوان به په‌ترۆس."
8 چونكه خودا به‌هۆی په‌ترۆس وه‌ك نێردراو بۆ خه‌ته‌نه‌كراوان كاری ده‌كرد، له منیش‌دا بۆ نه‌ته‌وان كاری ده‌كرد."
9 كاتێ یاقوب و په‌ترۆس و یۆحه‌نا كه به كۆڵه‌گه دانرابوون، به‌م نیعمه‌ته‌یان زانی كه به من دراوه، ئه‌وسا ئه‌وان ده‌ستی ڕاستی هاوبه‌شیان بۆ من و به‌رنابا درێژ كرد، تاكو ئێمه بۆ نه‌ته‌وان و ئه‌وانیش بۆ خه‌ته‌نه‌كراوان بچن."
10 ته‌نها داوایان كرد هه‌ژاران له‌یاد نه‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش شتێكه هه‌میشه كۆششم بۆی كردووه."
11 به‌ڵام كاتێ په‌ترۆس هاته ئه‌نتاكیا، ڕووبه‌ڕوو به‌ربه‌ره‌كانێم كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گله‌یی له‌سه‌ر بوو."
12 چونكه پێشتر كه‌سانێك له‌لای یاقوبه‌وه هاتبوون، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وان نانی ده‌خوارد، به‌ڵام كاتێ ئه‌وان هاتن، له ترسی ئه‌وانه‌ی له خه‌ته‌نه‌كراوانن ، خۆی كێشایه‌وه."
13 جوله‌كه‌كانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵی‌دا ده‌ستیان به دووڕوویی كرد، ته‌نانه‌ت به‌رناباش به دووڕووییان چه‌واشه بوو."
14 كاتێ بینیم به‌گوێره‌ی ڕێگای ڕاستی ئینجیل ناڕۆن، له‌به‌رچاوی هه‌مووان به په‌ترۆسم وت: (ئه‌گه‌ر تۆ جوله‌كه‌ی، وه‌ك ناجوله‌كه ده‌ژیت نه‌ك وه‌ك جوله‌كه، ئیتر چۆن ئه‌و ناجوله‌كانه ناچار ده‌كه‌یت وه‌ك جوله‌كه بژین؟"
15 ئێمه به جوله‌كه‌یی له‌دایك بووین و له نه‌ته‌وه گوناهباره‌كان نین،"
16 ده‌زانین مرۆڤ به كاركردن به شه‌ریعه‌ت بێ‌تاوان ناكرێ، به‌ڵكو به باوه‌ڕ به عیسای مه‌سیح. جا ئێمه باوه‌ڕمان به عیسای مه‌سیح هێنا تاكو به باوه‌ڕ به مه‌سیح بێ‌تاوان بكرێین، ئه‌مه‌ش نه‌ك به كاركردن به شه‌ریعه‌ت، چونكه له ڕێی كاركردن به شه‌ریعه‌ت كه‌س بێ‌تاوان ناكرێت."
17 ئه‌گه‌ر داواكارین بێ‌تاوان بین له مه‌سیح‌دا، خۆمان دۆزییه‌وه گوناهبارین، ئیتر ئایا مه‌سیح خزمه‌تكاری گوناهه؟ بێگومان نه‌خێر!"
18 چونكه ئه‌گه‌ر شتێك بنیاد بنێمه‌وه كه له‌پێشا تێكم‌دابێت، ئه‌وا ده‌یسه‌لمێنم سه‌رپێچیكارم."
19 چونكه به‌هۆی شه‌ریعه‌ت بۆ شه‌ریعه‌ت مردم، تاكو بۆ خودا بژیم."
20 من له‌گه‌ڵ مه‌سیح له خاچ درام، ئیتر من نیم ئه‌وه‌ی ده‌ژیێت، به‌ڵكو مه‌سیحه له من‌دا ده‌ژیێت. ئێستاش كه‌وا به جه‌سته ده‌ژیم، ئه‌وا به باوه‌ڕ به كوڕی خودا ده‌ژیم، ئه‌وه‌ی منی خۆش‌ویست و خۆی كرده قوربانی بۆ من."
21 من نیعمه‌تی خودا پووچه‌ڵ ناكه‌مه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر بێ‌تاوانی به شه‌ریعه‌ت بووایه، ئه‌وا مردنی مه‌سیح بێ سوود بوو.)"
1 ئه‌ی گه‌لاتیاییه گێله‌كان! كێ جادووی لێ‌كردوون؟ له‌پێش چاوتان وێنه‌ی عیسای مه‌سیح به له خاچ دراوی كێشرا!"
2 ته‌نها ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌تان لێ فێربم: ئایا به‌هۆی كاركردن به شه‌ریعه‌ت ڕۆحی پیرۆزتان وه‌رگرت، یاخود به‌هۆی باوه‌ڕ به‌وه‌ی بیستتان؟"
3 ئایا تاكو ئه‌م ڕادده‌یه گێلن! كه به ڕۆحه‌كه ده‌ستتان پێ‌كرد، ئێستا به جه‌سته ته‌واوی ده‌كه‌ن؟"
4 ئایا له‌خۆڕایی ئه‌وه‌نده ئازارتان چێژت؟ ئایا به ڕاستی له‌خۆڕایی بوو؟"
5 ئه‌وه‌ی ڕۆحتان پێ ده‌به‌خشێ و له‌نێوانتان‌دا په‌رجو ده‌كات، ئایا به‌هۆی كاركردن به شه‌ریعه‌ته، یاخود به‌هۆی باوه‌ڕ به‌وه‌ی بیسترا؟"
6 وه‌ك چۆن ئیبراهیم {باوه‌ڕی به خودا هێنا، ئه‌مه‌شی به ڕاستودروستی بۆ دانرا.}"
7 جا بزانن ئه‌وانه‌ی له باوه‌ڕدان، نه‌وه‌ی ئیبراهیمن."
8 نووسراوه‌كه پێشتر بینیوویه‌تی كه خودا نه‌ته‌وه‌كان به‌هۆی باوه‌ڕ بێ‌تاوان ده‌كات، پێشتر موژده‌ی به ئیبراهیم دا، پێی فه‌رموو: {به‌هۆی تۆوه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به‌ره‌كه‌تدار ده‌كرێن.}"
9 كه‌واته ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕدارن، له‌گه‌ڵ ئیبراهیمی باوه‌ڕدار به‌ره‌كه‌تدار ده‌بن."
10 هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشت به كرداری شه‌ریعه‌ت ده‌به‌ستن، له ژێر نه‌فره‌ت دان، چونكه نووسراوه: {هه‌ر كه‌سێك له هه‌موو نووسراوی سیپاره‌كانی ته‌ورات نه‌چه‌سپێت بۆ په‌یڕه‌وكردن، نه‌فره‌ت لێ‌كراوه.}"
11 ئاشكرایه له به‌رامبه‌ر خودا كه‌س به شه‌ریعه‌ت بێ‌تاوان ناكرێت، چونكه: {ئه‌وه‌ی ڕاستودروسته به باوه‌ڕ ده‌ژیێت. }"
12 به‌ڵام شه‌ریعه‌ت پشت به باوه‌ڕ نابه‌ستێت، به‌ڵكو: {ئه‌وه‌ی بیانكات ، پێیان ده‌ژیێت.}"
13 مه‌سیح ئێمه‌ی له نه‌فره‌تی شه‌ریعه‌ت كڕییه‌وه، به‌وه‌ی له پێناومان‌دا بووه نه‌فره‌ت - چونكه نووسراوه: {هه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر دار هه‌ڵبواسرێت نه‌فره‌ت لێ‌كراوه} -"
14 تاكو له عیسای مه‌سیح‌دا به‌ره‌كه‌تی ئیبراهیم بۆ نه‌ته‌وه‌كان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی باوه‌ڕ به‌ڵێنی ڕۆحی پیرۆز به‌ده‌ست بهێنین."
15 خوشكان، برایان، با نموونه‌یه‌كی مرۆڤانه‌تان بۆ بهێنمه‌وه: ئه‌گه‌ر یه‌كێك په‌یمانێكی مۆركراوی پێ بێت، كه‌س ناتوانێت به‌تاڵی بكاته‌وه یاخود شتێكی بخاته سه‌ر."
16 هه‌روه‌ك به‌ڵێنه‌كان بۆ ئیبراهیم و نه‌وه‌كه‌ی وتراوه. نووسراوه‌كه نافه‌رمووێت: (به نه‌وه‌كان) وه‌ك ئه‌وه‌ی زۆر بن، به‌ڵام {به نه‌وه‌ی تۆ،} واتا یه‌ك، ئه‌وه‌ی مه‌سیحه."
17 مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه: ئه‌و شه‌ریعه‌ته‌ی پاش چوار سه‌د و سی ساڵ هات، په‌یمانی چه‌سپاوی پێشووی خودا به‌تاڵ ناكاته‌وه، تاكو به‌ڵێنه‌كه بشكێنێت."
18 چونكه ئه‌گه‌ر میرات به‌هۆی شه‌ریعه‌ت هه‌بێت، ئیتر به‌هۆی به‌ڵێن نییه. به‌ڵام خودا به نیعمه‌تی خۆی به‌ڵێنی به ئیبراهیم دا."
19 كه‌واته شه‌ریعه‌ت بۆ چییه؟ به‌هۆی پێشێلكردنه‌كان زیادكراوه، تاكو ئه‌و كاته‌ی نه‌وه‌ی به‌ڵێن‌پێدراو دێت، به ڕێگای فریشته‌كان به ده‌ستی نێوانگرێك ڕێكخرا."
20 نێوانگر ته‌نها نوێنه‌ری یه‌ك لایه‌ن نییه، به‌ڵام خودا یه‌كه."
21 ئایا ته‌ورات دژی به‌ڵێنه‌كانی خودایه؟ نه‌خێر! چونكه ئه‌گه‌ر شه‌ریعه‌تێك بدرابووایه توانای ژیان به‌خشینی هه‌بووایه، ئه‌وا به ڕاستی ڕاستودروستی به ته‌ورات ده‌بوو."
22 به‌ڵام نووسراوه‌كه هه‌مووی كردۆته به‌ندی گوناه، تاكو ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌هۆی باوه‌ڕ دراوه له عیسای مه‌سیح، بدرێته ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن."
23 پێش ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بێت، له‌لایه‌ن ته‌وراته‌وه به‌ند كرابووین، له ژووره‌وه كرابووین تاكو ئاشكراكردنی باوه‌ڕه‌كه‌ی داهاتوو."
24 كه‌واته، تاكو هاتنی مه‌سیح ته‌ورات ته‌مبێكارمان بوو، تاكو به باوه‌ڕ بێ‌تاوان بكرێین."
25 به‌ڵام دوای هاتنی باوه‌ڕ، ئێمه ئیتر له ژێر سایه‌ی ته‌مبێكار نین."
26 هه‌مووتان به‌هۆی باوه‌ڕ به عیسای مه‌سیح ڕۆڵه‌ی خودان،"
27 چونكه هه‌مووتان كه له مه‌سیح‌دا له‌ئاوهه‌ڵكێشراون مه‌سیحتان له‌به‌ركردووه."
28 جوله‌كه و یۆنانی نییه، كۆیله و ئازاد نییه، ژن و پیاو نییه، چونكه هه‌مووتان له عیسای مه‌سیح‌دا یه‌كن."
29 جا ئه‌گه‌ر ئێوه بۆ مه‌سیح بن، ئه‌وا له نه‌وه‌ی ئیبراهیمن و به‌گوێره‌ی به‌ڵێنه‌كه میراتگرن."
1 پێتان بڵێم: ئه‌گه‌ر میراتگر ناكام بێت جیاوازی نابێت له‌گه‌ڵ كۆیله، هه‌رچه‌نده میراتگره‌كه خاوه‌نی هه‌موو میراته‌كه‌یه،"
2 به‌ڵام له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رپه‌رشتیكار و سه‌ركار ده‌مێنێته‌وه تاكو ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه باوكی دیاری كردووه."
3 ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه، كاتێ ناكام بووین كۆیله‌ی ده‌ستی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی جیهان بووین."
4 به‌ڵام كه پڕی زه‌مانه داهات، خودا كوڕی خۆی نارد، له ژنێك له‌دایك بوو، له سایه‌ی ته‌ورات له‌دایك بوو،"
5 تاكو ئه‌وانه بكڕێته‌وه كه له سایه‌ی شه‌ریعه‌تدان، تاكو وه‌ك ڕۆڵه له‌خۆگرتنه‌وه به‌ده‌ست بهێنین."
6 چونكه ئێوه ڕۆڵه‌ن ، خودا ڕۆحی كوڕه‌كه‌ی خۆی نارده دڵتانه‌وه، به هاواره‌وه ده‌یفه‌رموو: (بابه! باوكه!)"
7 كه‌واته ئیتر كۆیله نیت، به‌ڵكو كوڕی، ئه‌گه‌ر كوڕیش بیت، ئه‌وا خودا تۆی كردۆته میراتگر."
8 به‌ڵام له‌و كاته‌ی خوداتان نه‌ده‌ناسی، كۆیله‌ی ئه‌وانه بوون كه به سروشت خودا نین."
9 به‌ڵام ئێستا خودا ده‌ناسن، ڕاستتریش له‌لای خوداوه ناسران، ئایا چۆن دیسان ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای بنه‌ما سه‌ره‌كییه لاواز و هه‌ژاره‌كان؟ ئایا ده‌تانه‌وێ سه‌رله‌نوێ ببنه‌وه كۆیله‌ی ئه‌وانه؟"
10 ئایا بایه‌خ به ڕۆژ و مانگ و وه‌رزی تایبه‌ت و ساڵان ده‌ده‌ن؟"
11 ده‌ترسم به‌خۆڕایی له پێناوتان ماندووبووبم."
12 خوشكان، برایان، لێتان ده‌پاڕێمه‌وه، وه‌كو من بن، چونكه من خۆم وه‌كو ئێوه‌م لێهات. هه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵم نه‌كردووه."
13 ده‌زانن له یه‌كه‌م جاردا به‌هۆی نه‌خۆشی جه‌سته موژده‌م پێ‌دان،"
14 تاكو نه‌خۆشییه‌كه‌م بۆ ئێوه تاقیكردنه‌وه بوو، به چاوێكی سووك سه‌یرتان نه‌كردم و ڕقتان لێم نه‌بۆوه، به‌ڵكو وه‌ك فریشته‌ی خودا پێشوازیتان لێ‌كردم، وه‌ك عیسای مه‌سیح."
15 ئه‌و خۆشییه‌تان چی به‌سه‌رهات؟ چونكه شایه‌تیتان بۆ ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر بتانتوانیبووایه چاوی خۆتان ده‌رده‌هێنا و ده‌تاندامێ."
16 ئایا ئێستا بوومه دوژمنی ئێوه، چونكه ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم؟"
17 ئه‌وانه دڵگه‌رمن بۆ ئێوه، نیازیان باش نییه، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت بتانترازێنن تاكو بۆ ئه‌وان دڵگه‌رم بن."
18 دڵگه‌رمی شتێكی باشه، ئه‌گه‌ر هه‌موو كاتێ به مه‌به‌ستێكی پاك بێت، نه‌ك ته‌نها ئه‌و كاته‌ی من له‌گه‌ڵتان‌بم."
19 منداڵه‌كانم، جارێكی دیكه له پێناوتان ژانی منداڵبوون ده‌چێژم، تاكو وێنه‌ی مه‌سیح له ژیانتان به‌رجه‌سته بێت،"
20 به‌ڵام ده‌مویست ئێستا له‌گه‌ڵتان بم، تاكو به شێوه‌یه‌كی دیكه له‌گه‌ڵتان بدوێم، چونكه سه‌رم له ئێوه سوڕماوه."
21 ئه‌ی ئه‌وانه‌ی حه‌زده‌كه‌ن له ژێر سایه‌ی شه‌ریعه‌ت بن، پێم بڵێن، ئایا ته‌ورات نابیستن؟"
22 چونكه نووسراوه كه ئیبراهیم دوو كوڕی هه‌بووه، یه‌كێكیان له كۆیله‌كه، ئه‌وی دیكه‌یان له ئازاده‌كه."
23 ئه‌وه‌ی له كۆیله‌كه بوو به‌گوێره‌ی جه‌سته له‌دایك بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئازاده‌كه، به به‌ڵێن بووه."
24 هه‌موو ئه‌مانه‌ش هێمان. چونكه ئه‌مانه دوو په‌یمانه‌كه‌ن، یه‌كێكیان له شاخی سیناوه‌یه، بۆ كۆیلایه‌تی منداڵی ده‌بێت، ئه‌وه‌ش هاجه‌ره."
25 چونكه هاجه‌ر شاخی سینایه له عه‌ره‌بستان، ئه‌و ئۆرشه‌لیمه‌ی ئێستا ده‌نوێنێت، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی كۆیله‌ن."
26 به‌ڵام ئۆرشه‌لیمی سه‌ره‌وه ئازاده، دایكی ئێمه‌یه،"
27 چونكه نووسراوه: {دڵشادبه ئه‌ی نه‌زۆك، ئه‌ی ئه‌وه‌ی منداڵت نه‌بووه، به ده‌نگی به‌رز هاوار بكه، ئه‌ی ئه‌وه‌ی ژانی منداڵبوون نازانیت، چونكه منداڵی ژنی به‌جێهێڵدراو زیاتره له‌وه‌ی مێردی له‌گه‌ڵیه‌تی.}"
28 به‌ڵام ئێوه، خوشكان و برایان، وه‌ك ئیسحاق منداڵی به‌ڵێنن."
29 جا چۆن له كاتێك‌دا ئه‌وی به‌گوێره‌ی جه‌سته له‌دایك بوو، ئه‌وه‌ی چه‌وسانده‌وه كه به‌گوێره‌ی ڕۆحی پیرۆز له‌دایك ببوو، ئێستاش ئاوایه."
30 به‌ڵام نووسراوه‌كه چی ده‌فه‌رمووێ؟: {كه‌نیزه‌كه و كوڕه‌كه‌ی ده‌ربكه، چونكه كوڕی كه‌نیزه‌كه له‌گه‌ڵ كوڕی ئازاده‌كه میراتگر نابێت.}"
31 كه‌واته خوشك و برایان، ئێمه منداڵی كۆیله‌كه نین، به‌ڵكو هی ئازاده‌كه‌ین."
1 بۆ ئازادی مه‌سیح ئازادی كردین. بۆیه چه‌سپاو بن و جارێكی دیكه ملكه‌چی نیری كۆیلایه‌تی مه‌بن."
2 ئاگاداربن، من پۆڵۆسم پێتان ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ڕێ‌بده‌ن خه‌ته‌نه بكرێن ئه‌وا مه‌سیح هیچ سوودێكی بۆتان نابێت!"
3 دیسان شایه‌تی ده‌ده‌م، هه‌ر مرۆڤێك ڕێ‌بدات خه‌ته‌نه بكرێت، ده‌بێت كار به هه‌موو شه‌ریعه‌ت بكات."
4 ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌تانه‌وێت به شه‌ریعه‌ت بێ‌تاوان بكرێن، ئه‌وا له مه‌سیح جیا بوونه‌وه، له نیعمه‌تی خودا كه‌وتن."
5 چونكه ئێمه به‌هۆی ڕۆحی پیرۆز، به باوه‌ڕ، چاوه‌ڕێی هیوای ڕاستودروستین."
6 چونكه له عیسای مه‌سیح‌دا خه‌ته‌نه‌كردن و خه‌ته‌نه نه‌كردن سوودیان نییه، به‌ڵكو ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به خۆشه‌ویستی كارده‌كات."
7 باش ڕاتان ده‌كرد. كێ ڕێی لێ گرتن تاكو گوێڕایه‌ڵی ڕاستی نه‌بن؟"
8 ئه‌م بیروباوه‌ڕه له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه نییه كه بانگتان ده‌كات."
9 (هه‌ویرترشێكی بچووك، هه‌موو هه‌ویره‌كه هه‌ڵدێنێت.)"
10 به‌ڵام سه‌باره‌ت به ئێوه من له خوداوه‌نده‌وه دڵنیام كه‌وا كه به شێوه‌یه‌كی دیكه بیرناكه‌نه‌وه. جا ئه‌وه‌ی بتانشێوێنێ حوكمی خۆی وه‌رده‌گرێت، هه‌ر چ كه‌سێك بێت."
11 به‌ڵام خوشكان، برایان، ئه‌گه‌ر تا ئێستا من خه‌ته‌نه‌كردن ڕاده‌گه‌یێنم، ئیتر بۆچی تا ئێستا ده‌چه‌وسێمه‌وه؟ كه‌واته كۆسپی خاچ لادراوه."
12 خۆزگه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌تانشێوێنن، بخه‌سێندرێن."
13 خوشك و برایانم، ئێوه بۆ ئازادی بانگ‌كراون، به‌ڵام ئازادی مه‌قۆزنه‌وه بۆ جه‌سته، به‌ڵكو به خۆشه‌ویستی خزمه‌تی یه‌كتری بكه‌ن."
14 چونكه ته‌ورات هه‌مووی له یه‌ك ڕاسپارده‌دا دێته دی: {نزیكه‌كه‌ت وه‌ك خۆت خۆش‌بووێ.}"
15 ئه‌گه‌ر په‌لاماری یه‌كتری بده‌ن و یه‌كتری بخۆن، ئاگاداربن یه‌كتری له‌ناونه‌به‌ن."
16 پێتان ده‌ڵێم: به ڕۆحی پیرۆز بژین، ئاره‌زووی جه‌سته تێر مه‌كه‌ن."
17 چونكه ئاره‌زووی جه‌سته دژی ڕۆحه‌كه‌یه، ڕۆحه‌كه‌ش دژی جه‌سته‌یه. هه‌ریه‌كه‌یان به‌ربه‌ره‌كانێی ئه‌وی دیكه ده‌كات، تاكو ئه‌وه نه‌كه‌ن كه ده‌تانه‌وێت."
18 به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه به ڕۆحه‌كه بهاژورێن، ئه‌وا له ژێر سایه‌ی شه‌ریعه‌ت‌دا نین."
19 ئێستا كرداره‌كانی جه‌سته ڕوونه، ئه‌ویش: داوێنپیسی، گڵاوی، به‌ڕه‌ڵایی،"
20 بت‌په‌رستی، جادووگه‌ری، دوژمنایه‌تی، یاخیبوون، دڵپیسی، تووڕه‌بوون، خۆپه‌رستی، دووبه‌ره‌كی، ناكۆكی،"
21 چاوپیسی، سه‌رخۆشی، ڕابواردن، شتی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌مانه، ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه، وه‌ك پێشتر ئاگادارم كردوونه‌ته‌وه: ئه‌وانه‌ی ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن نابنه میراتگری شانشینی خودا."
22 به‌ڵام به‌روبوومی ڕۆحه‌كه ئه‌مه‌یه: خۆشه‌ویستی، خۆشی، ئاشتی، ئارامگرتن، نیانی، چاكه، دڵسۆزی،"
23 دڵنه‌رمی و خۆڕاگرتن. شه‌ریعه‌ت نییه دژی ئه‌مانه بێت."
24 به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هی عیسای مه‌سیحن جه‌سته‌یان له‌گه‌ڵ حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانیان له خاچ داوه."
25 ئه‌گه‌ر به ڕۆحی پیرۆز بژین، با هه‌نگاوه‌كانی ڕۆحه‌كه‌ش بپارێزین."
26 با له‌خۆبایی نه‌بین، یه‌كتری تووڕه نه‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ یه‌كتری چاوپیس نه‌بین."
1 خوشكان، برایان، ئه‌گه‌ر یه‌كێك كه‌وته گوناهێك، با ئێوه‌ی ڕۆحییانه، كه‌سی ئاوا به ڕۆح نه‌رمی ڕاست بكه‌نه‌وه. سه‌یری خۆشت بكه نه‌وه‌ك تۆش بكه‌ویته تاقیكردنه‌وه."
2 باری یه‌كتری هه‌ڵگرن و ئاوا شه‌ریعه‌تی مه‌سیح بهێننه دی."
3 چونكه ئه‌گه‌ر یه‌كێك خۆی به شتێك زانی، هیچیش نه‌بوو، ئه‌وا خۆی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت."
4 به‌ڵام با هه‌ریه‌كه كرداری خۆی ئه‌زموون بكات، ئه‌وسا با ته‌نها شانازی به‌خۆیه‌وه بكات، نه‌ك به كه‌سێكی دیكه،"
5 چونكه هه‌ر كه‌س باری خۆی هه‌ڵده‌گرێت."
6 ئه‌و كه‌سه‌ی وشه‌كه‌ی فێرده‌كرێت، با فێركاره‌كه‌ی له هه‌موو شتێكی باش به‌شداری پێ بكات."
7 هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن، خودا گاڵته‌ی پێ ناكرێت. چونكه مرۆڤ چی بچێنێت، ئه‌وه ده‌دروێته‌وه."
8 چونكه ئه‌وه‌ی بۆ جه‌سته‌ی خۆی بچێنێت، گه‌نده‌ڵی له جه‌سته‌ی ده‌دروێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ڕۆحی پیرۆز بچێنێت له ڕۆحه‌كه‌وه ژیانی تاهه‌تایی ده‌دروێته‌وه."
9 كه‌واته با له چاكه‌كاری نه‌كه‌وین، چونكه ئه‌گه‌ر وره به‌رنه‌ده‌ین له كاتی خۆی‌دا دروێنه‌ی ده‌كه‌ین."
10 ئینجا هه‌روه‌ك ده‌رفه‌تمان هه‌یه، با چاكه له‌گه‌ڵ هه‌مووان بكه‌ین، به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ خێزانی باوه‌ڕداران."
11 سه‌یر بكه‌ن، ئه‌و پیتانه كه به ده‌ستی خۆم نووسیومه چه‌نده درشته."
12 ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له جه‌سته‌دا ڕواڵه‌تێكی چاك دروست بكه‌ن، ئه‌وانه ناچارتان ده‌كه‌ن خه‌ته‌نه بكرێن، ته‌نها تاكو له‌به‌ر خاچی مه‌سیح نه‌چه‌وسێندرێنه‌وه."
13 چونكه ئه‌وانه‌ی خه‌ته‌نه‌كراون، ته‌ورات په‌یڕه‌و ناكه‌ن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت ئێوه خه‌ته‌نه بكرێن، تاكو شانازی به جه‌سته‌ی ئێوه بكه‌ن."
14 به‌ڵام ده‌رباره‌ی من، شانازی به هیچ ناكه‌م، خاچی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان نه‌بێت، كه به‌هۆیه‌وه جیهان بۆ من له خاچ دراوه، منیش بۆ جیهان."
15 چونكه نه خه‌ته‌نه‌كردن سوودی هه‌یه و نه خه‌ته‌نه نه‌كردنیش، به‌ڵكو به‌دیهێنراوی نوێ."
16 با ئاشتی و به‌زه‌یی بۆ هه‌موو ئه‌وانه بێت كه ئه‌م یاسایه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، بۆ ئیسرائیلی خودا‌ش."
17 ئیتر با كه‌س گرفتم بۆ دروست نه‌كات، چونكه نیشانه‌كانی عیسام له له‌ش‌دا هه‌ڵگرتووه."
18 خوشكان و برایان، با نیعمه‌تی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان له‌گه‌ڵ ڕۆحتان بێت. ئامین."