1 پۆڵۆس، به‌نده‌ی عیسای مه‌سیح، نێردراوی بانگكراو و ته‌رخانكراو بۆ ئینجیلی خودا،"
2 كه پێشتر له نووسراوه پیرۆزه‌كان‌دا به‌هۆی پێغه‌مبه‌ره‌كان به‌ڵێنی دابوو،"
3 سه‌باره‌ت به كوڕه‌كه‌ی كه به‌گوێره‌ی جه‌سته له نه‌وه‌ی داود په‌یدابوو،"
4 هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ڕۆحی پیرۆزیێتی به هێزه‌وه كوڕی خودا دیاری كرا، به هه‌ڵستانه‌وه‌ی له‌نێو مردووان، عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان."
5 نیعمه‌ت و نێردراویه‌تیمان به‌هۆی ئه‌وه‌وه وه‌رگرت، بۆ گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕ له‌نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له پێناوی ناوی ئه‌و،"
6 ئه‌وانه‌ی ئێوه‌ش له‌نێویان‌دا بانگكراوانی عیسای مه‌سیحن."
7 بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆشه‌ویستی خودان و له ڕۆما دان، بانگ‌كراون تا پیرۆز بن: نیعمه‌ت و ئاشتی له خودای باوكمان و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌نده‌وه له‌گه‌ڵتان بێت."
8 سه‌ره‌تا، له پێناوی هه‌مووتان به‌هۆی عیسای مه‌سیح سوپاسی خودام ده‌كه‌م، چونكه باوه‌ڕتان له هه‌موو جیهان‌دا بڵاو ده‌كرێته‌وه."
9 چونكه خودا، ئه‌وه‌ی به ڕۆحم خزمه‌تی ده‌كه‌م له جاڕدانی موژده‌ی كوڕه‌كه‌ی‌دا، شایه‌تی منه چۆن بێ بڕانه‌وه یادتان ده‌كه‌م و"
10 به‌رده‌وام له نوێژه‌كانم ده‌پاڕێمه‌وه كه هیچ نه‌بێت ئێستا به خواستی خودا بۆم ڕێك بكه‌وێت بێمه لاتان."
11 تامه‌زرۆی بینینی ئێوه‌م تاكو بۆ جێگیربوونتان به‌هره‌ی ڕۆحیتان بده‌مێ،"
12 واتا له‌نێوانتان‌دا به باوه‌ڕمان یه‌كتری هانبده‌ین، هی من و هی ئێوه."
13 خوشك و برایان، نامه‌وێ له‌لاتان شاراوه بێت، زۆر جار به‌ته‌مابووم بێمه لاتان، تاكو له‌نێو ئێوه‌ش‌دا به‌رهه‌مم هه‌بێت، وه‌ك له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌دا، به‌ڵام تا ئێستا ڕێم لێ گیرابوو."
14 من قه‌رزاری یۆنانی و به‌ربه‌ریم ، دانا و نه‌زان."
15 به‌م شێوه‌یه به په‌رۆشم موژده‌تان بده‌مێ، ئێوه كه له ڕۆما دان."
16 شه‌رمم به ئینجیل نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزی خودایه بۆ ڕزگاربوونی هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن، یه‌كه‌م جار بۆ جوله‌كه ئینجا بۆ یۆنانی."
17 چونكه له ئینجیل‌دا بێتاوانكردن له خوداوه ئاشكرا ده‌كرێت، ئه‌م بێتاوانكردنه‌ش له ده‌ستپێكردنه‌وه تا كۆتایی به باوه‌ڕه ، وه‌ك نووسراوه: {ئه‌وه‌ی ڕاستودروسته به باوه‌ڕ ده‌ژیێت. }"
18 چونكه تووڕه‌یی خودا له ئاسمانه‌وه ئاشكرا ده‌كرێت، دژی هه‌موو خوانه‌ناسی و ناڕه‌وایی خه‌ڵك، ئه‌وانه‌ی به ناڕه‌وایی ڕاستی داده‌پۆشن."
19 چونكه زانینی خودا تێیان‌دا دیاره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودا بۆی ده‌رخستوون."
20 چونكه شته نه‌بینراوه‌كان، توانا تاهه‌تایی و خودایه‌تییه‌كه‌ی، له به‌دیهێنانی جیهانه‌وه به‌هۆی دروستكراوان دركی پێ كراوه و به ڕوونی بینراوه، بۆیه بێ بیانوون."
21 چونكه كه خودایان ناسی، وه‌ك خودا شكۆداریان نه‌كرد و سوپاسیان نه‌كرد، به‌ڵكو له بیركردنه‌وه‌یان پووچه‌ڵ بوون و دڵه گێله‌كانیان تاریك بوو."
22 هه‌رچه‌نده به وته‌ی خۆیان دانان، بوونه گێل،"
23 شكۆی خودای نه‌مریان گۆڕییه‌وه، به شێوه‌ی په‌یكه‌ر‌ی مرۆڤی له‌ناوچوو و باڵنده و چوارپێ و خشۆك."
24 بۆیه خودا به هه‌وه‌سی دڵیان ئه‌وانی دایه ده‌ست گڵاوییه‌وه، تاكو له‌ناو خۆیان‌دا سووكایه‌تی به له‌شی خۆیان بكه‌ن."
25 ئه‌وانه‌ی ڕاستی خودایان به درۆ گۆڕییه‌وه و به‌دیهێنراویان په‌رست و خزمه‌تیان كرد له جیاتی به‌دیهێنه‌ر، ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه ستایش بۆ ئه‌وه. ئامین."
26 له‌به‌ر ئه‌وه خودا ئه‌وانی دایه ده‌ست هه‌وه‌سه سووكه‌كان. چونكه ژنه‌كانیان جووتبوونی سروشتییان به ناسروشتی گۆڕییه‌وه."
27 پیاوانیش وازیان له جووتبوونی سروشتی ژنیان هێنا و گڕیان گرت له هه‌وه‌س بۆ یه‌كتری. پیاو له‌گه‌ڵ پیاو به‌دڕه‌وشتی ده‌كات، جا سزای ته‌واوی خراپبوونیان له خۆیان‌دا وه‌رگرت."
28 كه ناسینی خودایان له‌لا په‌سه‌ند نه‌بوو، ئیتر خودا ئه‌وانی دایه ده‌ست مێشكێكی ناپه‌سه‌ند، تاكو ئه‌وه بكه‌ن كه ناشێت."
29 پڕبوون له هه‌موو ناڕه‌وایی و خراپه و چاوچنۆكی و به‌دكارییه‌ك، پڕن له ئیره‌یی و كوشتن و دژایه‌تی و فێڵبازی و زیانبه‌خشی، غه‌یبه‌تكارن،"
30 بوختانكه‌رن، ڕقیان له خودایه، شه‌ڕفرۆشن، لووتبه‌رزن، خۆهه‌ڵكێشن، داهێنه‌ری خراپه‌ن، گوێڕایه‌ڵی دایك و باوك نین،"
31 بێ مێشكن، بێ به‌ڵێن، بێ هه‌ست‌وسۆز و بێ به‌زه‌یین."
32 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌زانن حوكمی دادپه‌روه‌رانه‌ی خودا بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌م شتانه ده‌كه‌ن شایسته‌ی مردنه، نه‌ك ته‌نها ده‌یكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ش په‌سه‌ند ده‌كه‌ن كه ده‌یكه‌ن."
1 كه‌واته ئه‌ی مرۆڤ، بیانووت نییه، هه‌ر یه‌كێك بیت كه حوكم ده‌ده‌یت، چونكه به‌وه‌ی خه‌ڵكی پێ حوكم ده‌ده‌یت، خۆت تاوانبار ده‌كه‌یت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ كه حوكم ده‌ده‌یت، خۆشت هه‌مان شت ده‌كه‌یت."
2 به‌ڵام ده‌زانین حوكمی خودا ڕاسته به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌م شتانه ده‌كه‌ن."
3 كه‌واته ئه‌ی ئه‌و مرۆڤه‌ی ئه‌وانه حوكم ده‌ده‌یت كه ئه‌م شتانه ده‌كه‌ن و خۆشت هه‌مان شت ده‌كه‌یت، وا ده‌زانیت له حوكمی خودا ده‌رباز ده‌بیت؟"
4 یان گاڵته‌ت به ده‌وڵه‌مه‌ندی نیانی و ئۆقره‌گرتن و پشوودرێژییه‌كه‌ی دێت؟ نازانیت نیانی خودا به‌ره‌و تۆبه‌كردنت ده‌بات؟"
5 تۆش له‌به‌ر توندی و دڵی تۆبه نه‌كردووت، له ڕۆژی تووڕه‌یی و ئاشكراكردنی حوكمی دادپه‌روه‌رانه‌ی خودا، تووڕه‌یی بۆ خۆت داده‌كه‌یت،"
6 ئه‌وه‌ی پاداشتی هه‌ر یه‌كێك به‌گوێره‌ی كرداره‌كانی ده‌داته‌وه."
7 ژیانی تاهه‌تاییش بۆ ئه‌وانه‌یه كه به دانبه‌خۆداگرتنه‌وه له كاری چاكه‌دا داوای شكۆ و ڕێز و نه‌مری ده‌كه‌ن."
8 به‌ڵام ڕق و تووڕه‌یی بۆ ئه‌وانه‌یه كه داوای خۆپه‌رستی ده‌كه‌ن و ملكه‌چی ڕاستی نابن، بۆ ناڕه‌وایی ملكه‌چ ده‌بن."
9 ناخۆشی و ته‌نگانه بۆ هه‌ر مرۆڤێكه كه خراپه ده‌كات، یه‌كه‌م جار بۆ جوله‌كه ئینجا یۆنانی."
10 شكۆ و ڕێز و ئاشتی بۆ هه‌موو چاكه‌كارێكه، یه‌كه‌م جار بۆ جوله‌كه ئینجا یۆنانی."
11 چونكه خودا لایه‌نگری ناكات."
12 هه‌موو ئه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تیان نییه و گوناهیان كرد، بێ شه‌ریعه‌ت له‌ناوده‌چن، هه‌موو ئه‌وانه‌ش شه‌ریعه‌تیان هه‌یه و گوناهیان كرد، به شه‌ریعه‌ت حوكم ده‌درێن."
13 چونكه نه‌ك ئه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ت ده‌بیستن له‌لای خودا بێ‌تاوانن، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی كار به شه‌ریعه‌ت ده‌كه‌ن، بێ‌تاوان ده‌كرێن."
14 چونكه ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تیان نییه، كاتێ به سروشت شه‌ریعه‌تیان په‌یڕه‌و كرد، ئه‌وانه بۆ خۆیان شه‌ریعه‌تن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌ریعه‌تیان نییه."
15 ئه‌وانه كاری شه‌ریعه‌ت ده‌رده‌خه‌ن كه له دڵیان‌دا نووسراوه، ویژدان و بیریان له‌ناویان‌دا شایه‌تی ده‌ده‌ن، جار هه‌یه تاوانباریان ده‌كات و جار هه‌یه به‌رگرییان لێ‌ده‌كات،"
16 له‌و ڕۆژه‌دا كاتێ خودا نهێنییه‌كانی خه‌ڵك به‌هۆی عیسای مه‌سیح حوكم ده‌دات، به‌گوێره‌ی ئینجیله‌كه‌م."
17 به‌ڵام تۆ ئه‌گه‌ر به جوله‌كه ناو ده‌بردرێیت و پشت به شه‌ریعه‌ت ده‌به‌ستیت و شانازی به خودا ده‌كه‌یت،"
18 ئه‌گه‌ر خواستی ئه‌و ده‌زانیت، چی باشترینه جیای ده‌كه‌یته‌وه، چونكه له ته‌ورات فێربوویت،"
19 ئه‌گه‌ر له خۆت دڵنیای كه ڕێبه‌ری كوێره‌كانی و ڕووناكی بۆ ئه‌وانه‌ی له تاریكیدان،"
20 ته‌مبێكاری نه‌زانان و مامۆستای منداڵانی، چونكه له ته‌ورات‌دا وێنه‌ی زانین و ڕاستیت هه‌یه"
21 - جا تۆ كه خه‌ڵكی دیكه فێر ده‌كه‌یت، ئایا خۆت فێر ناكه‌یت؟ كه بانگه‌واز ده‌كه‌یت دزی نه‌كرێت، ئایا خۆت دزی ناكه‌یت؟"
22 كه ده‌ڵێی داوێنپیسی نه‌كرێت، ئایا خۆت داوێنپیسی ناكه‌یت؟ كه ڕقت له بت ده‌بێته‌وه، ئایا په‌رستگاكان تاڵان ناكه‌یت؟"
23 كه شانازی به شه‌ریعه‌ت ده‌كه‌یت، ئایا به سه‌رپێچیكردنی شه‌ریعه‌ت سووكایه‌تی به خودا ناكه‌یت؟"
24 وه‌ك نووسراوه: {له‌به‌ر ئێوه له ناو نه‌ته‌وان‌دا كفر به ناوی خودا ده‌كرێت.}"
25 چونكه خه‌ته‌نه‌كردن سوودی ده‌بێت ئه‌گه‌ر شه‌ریعه‌ت په‌یڕه‌و بكه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیكاری شه‌ریعه‌ت بیت، ئه‌وا خه‌ته‌نه‌كردنه‌كه‌ت ده‌بێته خه‌ته‌نه نه‌كردن."
26 بۆیه ئه‌گه‌ر خه‌ته‌نه نه‌كراو كار به داواكارییه دروسته‌كانی شه‌ریعه‌ت بكات، ئایا خه‌ته‌نه نه‌كردنه‌كه‌ی به خه‌ته‌نه‌كردن دانانرێت؟"
27 ئیتر ئه‌وه‌ی به سروشت خه‌ته‌نه نه‌كراوه، به‌ڵام شه‌ریعه‌ت ته‌واو ده‌كات، حوكم به‌سه‌ر تۆ ده‌دات كه نووسراو و خه‌ته‌نه‌كردنت هه‌یه، به‌ڵام سه‌رپێچی شه‌ریعه‌ت ده‌كه‌یت."
28 چونكه نه ئه‌وه‌ی به ڕواڵه‌ت جوله‌كه‌یه، جوله‌كه‌یه، نه ئه‌و خه‌ته‌نه‌كردنه‌ش له گۆشت و به ڕواڵه‌ته، خه‌ته‌نه‌كردنه،"
29 به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ناخه‌وه جوله‌كه‌یه، ئه‌و جوله‌كه‌یه، خه‌ته‌نه‌كردنی دڵیش به ڕۆحی پیرۆزه نه‌ك به نووسراو، ئه‌وه خه‌ته‌نه‌كردنه. ئه‌وه‌ی ستایشی له‌لای خه‌ڵك نییه، به‌ڵكو له‌لای خودایه."
1 كه‌واته جوله‌كه چی زیاتره؟ یان سوودی خه‌ته‌نه‌كردن چییه؟"
2 له هه‌موو لایه‌كه‌وه زیاتره. یه‌كه‌میان چونكه وشه‌كانی خودایان پێ سپێردرا."
3 كه‌واته چییه ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیان باوه‌ڕیان نه‌هێنا؟ ئایا دڵسۆز نه‌بوونیان دڵسۆزی خودا پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه؟"
4 نه‌خێر! به‌ڵكو با خودا ڕاستگۆ بێت و هه‌موو مرۆڤ درۆزن. وه‌ك نووسراوه: {تا له قسه‌كانت ڕاست بیت و كاتێ حوكم ده‌ده‌یت سه‌ركه‌وتوو بیت.}"
5 به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناڕه‌واییمان ڕه‌وایی خودا ده‌رده‌خات، چی بڵێین؟ ئایا خودا ناڕه‌وایه كه تووڕه‌یی ده‌هێنێ؟ - (وه‌ك مرۆڤ قسه ده‌كه‌م.)"
6 نه‌خێر! ئه‌گینا چۆن خودا جیهان حوكم ده‌دات؟"
7 له‌وانه‌یه یه‌كێك بڵێ: (ئه‌گه‌ر درۆی من ڕاستی خودا زیاتر بكات، بۆ شكۆی ئه‌و، ئیتر بۆچی هێشتا وه‌ك گوناهبار تاوانبار بكرێم؟)"
8 وه‌ك هه‌ندێك بوختان به ده‌ممانه‌وه هه‌ڵده‌به‌ستن، ده‌ڵێن: (با خراپه بكه‌ین تاكو چاكه‌ی به‌دواوه بێت.) ئه‌وانه تاوانباركردنیان دادپه‌روه‌رانه‌یه."
9 كه‌واته چی؟ ئێمه باشترین؟ نه‌خێر، چونكه ئێمه جوله‌كه و یۆنانیمان تۆمه‌تبار كرد كه هه‌ردوو لایه‌ن له ژێر گوناهن ،"
10 وه‌ك نووسراوه: {كه‌س بێ‌تاوان نییه، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش،"
11 كه‌س نییه تێبگات، كه‌س نییه به‌دوای خودا بگه‌ڕێت."
12 هه‌موو ڕوویان وه‌رگێڕا و پێكڕا بێ سوود بوون. كه‌س نییه چاكه بكات، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش نییه.}"
13 {قوڕگیان گۆڕێكی كراوه‌یه، به زمانیان فێڵبازی ده‌كه‌ن.} {ژه‌هری ماری كوشنده له ژێر لێویانه.}"
14 {ده‌میان پڕه له نه‌فره‌ت و تاڵاو.}"
15 {پێیان خێرایه بۆ خوێن ڕشتن،"
16 وێرانی و ده‌رده‌سه‌ری له ڕێڕه‌ویانه،"
17 ڕێگای ئاشتی پێنازانن.}"
18 {ترسی خودایان له‌به‌ر چاو نییه.}"
19 ئێستا ده‌زانین هه‌رچی شه‌ریعه‌ت ده‌یڵێت، به‌وانه‌ی ده‌ڵێت كه له ژێر سایه‌ی شه‌ریعه‌تدان، تاكو هه‌موو ده‌مێك دابخرێت و هه‌موو جیهان بكه‌وێته ژێر لێپرسینه‌وه‌ی خودا."
20 چونكه به كرداری شه‌ریعه‌ت كه‌س له‌لای بێ‌تاوان نابێت، به‌ڵكو گوناه به‌هۆی شه‌ریعه‌ت ده‌ناسرێت."
21 به‌ڵام ئێستا بێتاوانكردن له خوداوه ئاشكرا كرا به‌بێ شه‌ریعه‌ت، ته‌ورات و پێغه‌مبه‌رانیش شایه‌تی بۆ ده‌ده‌ن."
22 ئه‌م بێتاوانكردنه‌ی له خوداوه به‌هۆی باوه‌ڕ به عیسای مه‌سیح بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه باوه‌ڕ ده‌هێنن، بۆ هه‌مووان به‌بێ جیاوازییه."
23 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو گوناهیان كرد و له شكۆی خودا كه‌وتن،"
24 به‌خۆڕایی به نیعمه‌تی ئه‌و بێ‌تاوان كراون، به‌و كڕینه‌وه‌یه‌ی له عیسای مه‌سیح دایه،"
25 ئه‌وه‌ی خودا وه‌ك كه‌فاره‌ت پێشكه‌شی كرد، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ به خوێنی ئه‌و بهێنین. ئه‌مه‌ی بۆ ده‌رخستنی دادپه‌روه‌رییه‌كه‌ی خۆی كرد، له‌به‌ر چاوپۆشی له گوناهه‌كانی ڕابوردوو، به پشوودرێژیی خودا - -"
26 بۆ ده‌رخستنی دادپه‌روه‌رییه‌كه‌ی له كاتی ئێستا، تاكو دادپه‌روه‌ر بێت و ئه‌وانه بێ‌تاوان بكات كه باوه‌ڕیان به عیسایه."
27 بۆیه كوانێ له‌خۆباییبوون؟ شوێنی نه‌ماوه. به چ یاسایه‌ك؟ ئایا هی كردار؟ نه‌خێر، به‌ڵكو به یاسای باوه‌ڕ."
28 كه‌واته دانده‌نێین مرۆڤ به باوه‌ڕ بێ‌تاوان ده‌كرێت، جیا له كرداری شه‌ریعه‌ت."
29 ئایا خودا ته‌نها هی جوله‌كه‌یه؟ ئه‌ی هی نه‌ته‌وانیش نییه؟ به‌ڵێ، هی نه‌ته‌وانیشه،"
30 چونكه یه‌ك خودایه كه خه‌ته‌نه‌كراو به باوه‌ڕ بێ‌تاوان ده‌كات، خه‌ته‌نه نه‌كراویش به‌هۆی باوه‌ڕ."
31 ئایا شه‌ریعه‌ت به باوه‌ڕ پووچه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه؟ نه‌خێر، به‌ڵكو شه‌ریعه‌ت ده‌چه‌سپێنین."
1 ئیتر چی بڵێین، ئیبراهیمی باوكمان به‌گوێره‌ی جه‌سته چی په‌یداكرد؟"
2 چونكه ئه‌گه‌ر ئیبراهیم به كردار بێ‌تاوان بووایه شانازی ده‌كرد، به‌ڵام نه‌ك له‌لای خودا."
3 چونكه نووسراوه‌كه چی ده‌فه‌رمووێ؟ {ئیبراهیم باوه‌ڕی به خودا هێنا، ئه‌مه‌شی به ڕاستودروستی بۆ دانرا.}"
4 ئه‌وه‌ی ئاوا كارده‌كات، كرێیه‌كه‌ی به نیعمه‌ت بۆ دانانرێت، به‌ڵكو به قه‌رز داده‌نرێت."
5 به‌ڵام ئه‌وه‌ی كار ناكات، به‌ڵكو باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه كه خودا خوانه‌ناس بێ‌تاوان ده‌كات، ئه‌وا باوه‌ڕه‌كه‌ی بۆی به ڕاستودروستی داده‌نرێت."
6 وه‌ك داود ده‌ڵێت، له خۆزگه‌خواستن به‌و مرۆڤه‌ی كه خودا بێ كردار ڕاستودروستی بۆ داده‌نێت:"
7 {خۆزگه ده‌خوازرێ به‌وانه‌ی یاخیبوونه‌كانیان به‌خشراوه، كه گوناهه‌كانیان داپۆشراوه."
8 خۆزگه ده‌خوازرێ به‌و مرۆڤه‌ی كه خوداوه‌ند گوناهی له‌سه‌ر ناژمێرێت.}"
9 ئایا ئه‌م خۆزگه‌خواستنه ته‌نها بۆ خه‌ته‌نه‌كراوانه یان بۆ خه‌ته‌نه نه‌كراوانیشه؟ چونكه ده‌ڵێین، باوه‌ڕ بۆ ئیبراهیم به ڕاستودروستی دانرا."
10 كه‌واته چۆن دانرا؟ به خه‌ته‌نه‌كردن یان بێ خه‌ته‌نه‌كردن؟ نه‌ك خه‌ته‌نه‌كردن به‌ڵكو بێ خه‌ته‌نه‌كردن!"
11 ئیتر نیشانه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی وه‌رگرت، مۆری ڕاستودروستی به ڕێگای باوه‌ڕ بێ خه‌ته‌نه كردن، تاكو ببێته باوكی هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن و خه‌ته‌نه نه‌كراون، تاكو بۆیان به ڕاستودروستی دابنرێت."
12 هه‌روه‌ها باوكی ئه‌و خه‌ته‌نه‌كراوانه‌ی نه‌ك ته‌نها خه‌ته‌نه‌كراون، به‌ڵكو هه‌نگاوه‌كانی باوه‌ڕی ئیبراهیمی باوكیشمان ده‌پارێزن، كه هێشتا خه‌ته‌نه نه‌كرابوو."
13 جا ئه‌و به‌ڵێنه‌ی بۆ ئیبراهیم یان بۆ نه‌وه‌كه‌ی بوو تاكو ببێته میراتگری جیهان، به‌هۆی شه‌ریعه‌ت نه‌بوو، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و ڕاستودروستییه‌ی كه به ڕێگای باوه‌ڕه."
14 چونكه ئه‌گه‌ر ته‌وراتداران میراتگر بن، ئه‌وا باوه‌ڕ بێ سوود ده‌بێت و به‌ڵێنیش پووچه‌ڵ،"
15 چونكه ته‌ورات تووڕه‌یی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌گه‌ر ته‌ورات نه‌بێت، سه‌رپێچیش نییه."
16 بۆیه به‌ڵێن له باوه‌ڕه‌وه‌یه، تاكو به‌گوێره‌ی نیعمه‌ت بێت و بۆ هه‌موو نه‌وه‌كه مسۆگه‌ر بێت، نه‌ك ته‌نها بۆ ته‌وراتداران، به‌ڵكو بۆ ئه‌وانه‌ش كه باوه‌ڕی ئیبراهیمیان هه‌یه. ئه‌وه‌ی باوكی هه‌موومانه،"
17 وه‌كو نووسراوه: {من تۆم كرده باوكی چه‌ندین نه‌ته‌وه.} - له‌به‌رچاوی خودا باوكمانه، ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ هێنا، ئه‌وه‌ی مردوو زیندوو ده‌كاته‌وه، ئه‌و شتانه‌ی بوونیان نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌بێت بانگیان ده‌كات."
18 هه‌رچه‌نده هیواش بڕابوو، به هیواوه باوه‌ڕی هێنا كه‌وا ده‌بێته باوكی چه‌ندین نه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی وترابوو: {نه‌وه‌كه‌ت ئاوا ده‌بێت.}"
19 باوه‌ڕیشی لاواز نه‌بوو كه بینی له‌شی وا مردووه، نزیكه‌ی سه‌د ساڵ‌بوو، هه‌روه‌ها مردوویه‌تی منداڵدانی سارا."
20 به بێ‌باوه‌ڕی گومانی له به‌ڵێنی خودا نه‌كرد، به‌ڵكو له باوه‌ڕ به‌هێز بوو و خودای شكۆدار كرد،"
21 دڵنیابوو كه خودا توانای هه‌یه به‌ڵێنی خۆی بباته‌سه‌ر."
22 له‌به‌ر ئه‌مه {به ڕاستودروستی بۆی دانرا.}"
23 ئه‌وه‌ی نووسراوه: {بۆی دانرا} ته‌نها له پێناوی ئه‌و نه‌بوو،"
24 به‌ڵكو له پێناوی ئێمه‌شه، جا بۆمان به ڕاستودروستی داده‌نرێت، كه باوه‌ڕمان هه‌یه به‌وه‌ی عیسای خوداوه‌ندمانی له‌نێو مردووان هه‌ڵستانده‌وه."
25 ئه‌وه‌ی له پێناوی گوناهه‌كانمان به گرتن درا و له پێناوی بێتاوانكردنمان هه‌ڵستێندرایه‌وه."
1 كه‌واته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به باوه‌ڕ بێ‌تاوان كراوین، به‌هۆی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان له‌گه‌ڵ خودا ئاشتیمان هه‌یه،"
2 به‌هۆی ئه‌ویش ڕێپێدراویێتیمان وه‌رگرت به‌هۆی باوه‌ڕ بێینه ناو ئه‌م نیعمه‌ته‌ی كه ئێستا تێیدا نیشته‌جێین. شانازیش به هیوای شكۆی خودا ده‌كه‌ین."
3 ته‌نها ئه‌مه نا، به‌ڵكو له ته‌نگانه‌ش‌دا شانازی ده‌كه‌ین، ده‌زانین ته‌نگانه دانبه‌خۆداگرتن دروست‌ده‌كات،"
4 دانبه‌خۆداگرتنیش ئه‌زموون، ئه‌زموونیش هیوا،"
5 هیواش شه‌رمه‌زار ناكات، چونكه خۆشه‌ویستی خودا ڕژاوه‌ته ناو دڵمان، به ڕۆحی پیرۆز كه پێمان دراوه."
6 چونكه كاتێ هێشتا لاواز بووین، مه‌سیح له كاتی دیاریكراودا له پێناو خوانه‌ناسان مرد."
7 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ده‌گمه‌ن كه‌سێك له پێناوی مرۆڤێكی ڕاستودروست ده‌مرێت، له‌وانه‌یه له پێناوی مرۆڤێكی باش كه‌سێك بوێرێت بمرێت."
8 به‌ڵام خودا خۆشه‌ویستی خۆی بۆ سه‌لماندین: هێشتا گوناهبار بووین مه‌سیح له پێناومان‌دا مرد."
9 ئێستاش كه به خوێنی ئه‌و بێ‌تاوان كراوین، به‌هۆی ئه‌و چه‌نده زیاتر له تووڕه‌یی خودا ڕزگار ده‌بین !"
10 چونكه ئه‌گه‌ر كاتێ دوژمن بووین له‌گه‌ڵ خودا، به مردنی كوڕه‌كه‌ی ئاشت‌بووینه‌وه، ئه‌ی كاتێ ئاشت‌بووینه‌وه چه‌ند زیاتر به ژیانی ئه‌و ڕزگار ده‌بین!"
11 نه‌ك ته‌نها ئه‌مه، به‌ڵكو به‌هۆی خوداوه‌ندمان عیسای مه‌سیح شانازی به خودا ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی ئێستا به‌هۆیه‌وه ئاشتبوونه‌وه‌مان وه‌رگرتووه."
12 له‌به‌ر ئه‌مه، چۆن به‌هۆی مرۆڤێك گوناه هاته جیهان، به‌هۆی گوناهیش مردن، به‌م شێوه‌یه مردن هه‌موو خه‌ڵكی گرته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو گوناهیان كرد -"
13 چونكه پێش هاتنی ته‌ورات، گوناه له جیهان‌دا بوو. به‌ڵام كه ته‌ورات نه‌بێت گوناه ناژمێردرێت."
14 كه‌چی مردن له ئاده‌مه‌وه تاكو مو‌سا حوكمڕانی ده‌كرد، ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ش كه له شێوه‌ی یاخیبوونه‌كه‌ی ئاده‌م گوناهیان نه‌كردبوو، كه نموونه‌ی كه‌سه هاتووه‌كه‌یه."
15 به‌ڵام دیاری وه‌كو گوناه نییه. چونكه ئه‌گه‌ر زۆر كه‌س به گوناهی كه‌سێك مردن، جا چه‌ند زیاتر نیعمه‌تی خودا و دیارییه‌كه به‌هۆی نیعمه‌تی مرۆڤێك كه عیسای مه‌سیحه، بۆ زۆران ڕژایه‌وه."
16 هه‌روه‌ها ئه‌و دیارییه وه‌ك ئه‌نجامی گوناهی مرۆڤێك نییه: چونكه حوكمدان له یه‌ك گوناهه‌وه تاوانبار كردنی هێنا كایه‌وه، به‌ڵام دیاری له گوناهی زۆره‌وه بێ‌تاوانی هێنا كایه‌وه."
17 چونكه ئه‌گه‌ر به گوناهی كه‌سێك مردن به‌هۆی ئه‌و كه‌سه حوكمڕانی كرد، ئیتر چه‌ند زیاتر ئه‌وانه‌ی پڕی نیعمه‌ت و دیاری ڕاستودروستی وه‌رده‌گرن، له ژیان‌دا حوكمڕانی ده‌كه‌ن به كه‌سێك كه عیسای مه‌سیحه."
18 كه‌واته وه‌ك چۆن به یه‌ك گوناه تاوانباركردن بۆ هه‌موو مرۆڤ هاته كایه‌وه، به هه‌مان شێوه به كارێكی ڕاستودروست بێتاوانكردن هاته كایه‌وه كه ژیان بۆ هه‌موو مرۆڤ ده‌هێنێت."
19 چونكه چۆن به یاخیبوونی كه‌سێك زۆر كه‌س گوناهبار كران، به هه‌مان شێوه به گوێڕایه‌ڵی كه‌سێك زۆر كه‌س بێ‌تاوان ده‌كرێن."
20 ته‌ورات هات تاكو گوناه زۆر بێت. به‌ڵام له‌كوێ گوناه زۆر بوو، نیعمه‌ت زۆر زیاتر بوو،"
21 تاكو چۆن گوناه به مردن حوكمڕانی كرد، ئاواش به ڕاستودروستی نیعمه‌ت حوكمڕانی ده‌كات بۆ ژیانی تاهه‌تایی به عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان."
1 باشه چی بڵێین؟ ئایا له گوناه به‌رده‌وام بین تاكو نیعمه‌ت زیاد بێت؟"
2 نه‌خێر! ئێمه كه سه‌باره‌ت به گوناه مردین، ئیتر چۆن تیای‌دا بژین؟"
3 ئایا نازانن هه‌موومان كه له عیسای مه‌سیح‌دا له‌ئاوهه‌ڵكێشراین، له مردنه‌كه‌ی‌دا له‌ئاوهه‌ڵكێشراین؟"
4 بۆیه به له‌ئاوهه‌ڵكێشان له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆ مردن نێژراین، تاكو چۆن مه‌سیح له‌نێو مردووان به شكۆی باوكه‌كه‌وه هه‌ڵستایه‌وه، ئێمه‌ش له نوێیه‌تی ژیان‌دا بژین."
5 چونكه ئه‌گه‌ر له شێوه‌ی مردنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵی‌دا یه‌كمان گرتبێت، له هه‌ڵستانه‌وه‌كه‌شی ئاوا ده‌بین."
6 ئه‌مه ده‌زانین: مرۆڤه كۆنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و له خاچ درا، تاكو له‌شی گوناهبار په‌كی بكه‌وێت، چیتر كۆیله‌ی گوناه نه‌بین -"
7 چونكه ئه‌وه‌ی مرد له گوناه ئازاد كراوه."
8 به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌سیح مردووین، باوه‌ڕمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌ویش ده‌ژین،"
9 ده‌زانین مه‌سیح كه له‌نێو مردووان‌دا هه‌ڵستێندرایه‌وه، نامرێته‌وه. ئیتر مردن به‌سه‌ری‌دا سالار نییه."
10 چونكه ئه‌و مردنه‌ی مرد، به جارێك سه‌باره‌ت به گوناه مرد. به‌ڵام ئه‌و ژیانه‌ی ده‌ژیێت بۆ خودا ده‌ژیێت."
11 ئێوه‌ش سه‌باره‌ت به گوناه خۆتان به مردوو دابنێن، به‌ڵام بۆ خودا زیندوو له عیسای مه‌سیح‌دا."
12 كه‌واته مه‌هێڵن گوناه حوكمڕانی له‌شی له‌ناوچووتان بكات، تاكو گوێڕایه‌ڵی ئاره‌زووه‌كانی بن."
13 ئه‌ندامانتان وه‌ك ئامێری ناڕه‌وایی بۆ گوناه پێشكه‌ش مه‌كه‌ن، به‌ڵكو خۆتان پێشكه‌شی خودا بكه‌ن، وه‌ك زیندووی نێو مردووان و ئه‌ندامانتان وه‌ك ئامێری ڕاستودروستی بۆ خودا."
14 جا گوناه به‌سه‌رتانه‌وه سالار نابێت، چونكه له ژێر سایه‌ی ته‌ورات‌دا نین، به‌ڵكو له ژێر سایه‌ی نیعمه‌ت."
15 كه‌واته چی؟ ئایا گوناه بكه‌ین چونكه له ژێر ته‌ورات‌دا نین به‌ڵكو له ژێر نیعمه‌ت؟ نه‌خێر!"
16 نازانن ئه‌وه‌ی وه‌ك كۆیله ملكه‌چ خۆتانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ده‌بنه كۆیله‌ی ئه‌وه‌ی ملكه‌چن بۆی، جا بۆ گوناه كه به‌ره‌و مردنه یان بۆ گوێڕایه‌ڵی كه به‌ره‌و ڕاستودروستییه؟"
17 به‌ڵام سوپاس بۆ خودا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆیله‌ی گوناه بوون، له دڵه‌وه ملكه‌چی ئه‌و شێوه فێركردنه بوون كه پێتان سپێردرا."
18 ئێوه له گوناه ئازاد كران و بوونه كۆیله‌ی ڕاستودروستی."
19 له‌به‌ر لاوازی جه‌سته‌تان مرۆڤانه ده‌دوێم. ئیتر چۆن له‌پێشا ئه‌ندامانی له‌شتان وه‌ك كۆیله‌ی گڵاوی و خراپه بۆ خراپه پێشكه‌ش كرد، ئێستاش ئه‌ندامانتان وه‌ك كۆیله‌ی ڕاستودروستی بۆ پیرۆزی پێشكه‌ش بكه‌ن."
20 چونكه كاتێ كۆیله‌ی گوناه بوون، سه‌باره‌ت به ڕاستودروستی ئازاد بوون."
21 ئه‌و كات چ به‌رهه‌مێكتان هه‌بوو له‌و شتانه‌ی ئێستا شه‌رمتان پێیه‌تی؟ چونكه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و شتانه مردنه."
22 به‌ڵام ئێستا كه له گوناه ئازاد كراون و بوونه كۆیله‌ی خودا، به‌رهه‌متان بۆ پیرۆزی هه‌یه و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ژیانی تاهه‌تاییه."
23 چونكه كرێی گوناه مردنه، به‌ڵام دیاری خودا ژیانی تاهه‌تاییه له عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان."
1 ئه‌ی خوشك و برایان، ئایا ئێوه نازانن - چونكه بۆ ئه‌وانه ده‌دوێم كه له ته‌ورات ده‌زانن - شه‌ریعه‌ت به‌سه‌ر مرۆڤ‌دا سالاره تاكو ئه‌و كاته‌ی زیندووه؟"
2 چونكه ژن به شه‌ریعه‌ت به مێرده زیندووه‌كه‌ی به‌ستراوه‌ته‌وه، به‌ڵام كه مێرده‌كه مرد، ئه‌وا له شه‌ریعه‌تی مێرد ئازاد بووه."
3 كه‌واته تاكو مێرده‌كه زیندوو بێت، ژنه‌كه به داوێنپیس ناوده‌بردرێت ئه‌گه‌ر بووه هی پیاوێكی دیكه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مێرده‌كه بمرێت، ئه‌وسا له شه‌ریعه‌ته‌كه ئازاده و داوێنپیس نییه ئه‌گه‌ر بووه هی پیاوێكی دیكه."
4 ئیتر براكانم، ئێوه‌ش به له‌شی مه‌سیح سه‌باره‌ت به ته‌ورات مردن، تاكو ببنه هی یه‌كێكی دیكه، بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ناو مردووان هه‌ڵستێندرایه‌وه، تاكو بۆ خودا به‌رهه‌م بده‌ین."
5 چونكه كاتێ له جه‌سته‌دا بووین ، ئاره‌زووه‌كانی گوناه كه به‌هۆی ته‌وراته له ئه‌ندامه‌كانمان‌دا كاری ده‌كرد، تاكو بۆ مردن به‌رهه‌م بده‌ین."
6 به‌ڵام ئێستا به مردن بۆ ئه‌وه‌ی پێی به‌سترابووینه‌وه له ته‌ورات ئازاد كراوین، تاكو به نوێیه‌تی ڕۆحی پیرۆز خزمه‌ت بكه‌ین، نه‌ك به كۆنییه‌تی پیت."
7 كه‌واته چی بڵێین؟ ئایا ته‌ورات گوناهه؟ نه‌خێر! به‌ڵام به‌هۆی ته‌وراته‌وه نه‌بێت گوناهم نه‌ده‌ناسی. هه‌روه‌ها هه‌وه‌سم نه‌ده‌زانی ئه‌گه‌ر ته‌ورات نه‌یووتبووایه {هه‌وه‌سبازی مه‌كه!}"
8 به‌ڵام گوناه ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ی قۆسته‌وه و هه‌موو هه‌وه‌سێكی له من‌دا وروژاند، چونكه گوناه به‌بێ ته‌ورات مردووه."
9 منیش له‌پێشا به‌بێ ته‌ورات ده‌ژیام. به‌ڵام كاتێ ڕاسپارده هات، گوناه هاته ژیان و منیش مردم."
10 بینیم هه‌مان ئه‌و ڕاسپارده‌یه‌ی بۆ ژیانه بۆ من بۆ مردنه."
11 چونكه گوناه ڕاسپارده‌كه‌ی قۆسته‌وه و منی خه‌ڵه‌تاند و به‌و منی كوشت."
12 كه‌واته ته‌ورات پیرۆزه، ڕاسپارده‌ش پیرۆز و دادپه‌روه‌ر و چاكه."
13 باشه، ئایا چاكه بۆ من بووه‌ته مردن؟ نه‌خێر! به‌ڵكو گوناه، تاكو ده‌ركه‌وێت كه به ڕاستی گوناهه، به‌هۆی چاكه مردن له من‌دا هێنایه كایه‌وه، تاكو به‌هۆی ڕاسپارده‌كه ئاشكرا بێت كه گوناه به ته‌واوه‌تی خراپه."
14 چونكه ده‌زانین ته‌ورات ڕۆحییه، به‌ڵام من جه‌سته‌ییم و له كۆیلایه‌تی گوناهه‌دا فرۆشراوم."
15 ئیتر نازانم چی ده‌كه‌م. چونكه ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت نایكه‌م، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ڕقم لێیه‌تی ئه‌وه ده‌كه‌م."
16 ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكه‌م كه نامه‌وێت، ئه‌وسا ته‌ورات په‌سه‌ند ده‌كه‌م كه باشه."
17 ئیتر من نیم كه واده‌كه‌م، به‌ڵكو ئه‌و گوناهه‌ی له من‌دا نیشته‌جێیه."
18 چونكه ده‌زانم هیچ چاكه‌یه‌ك له من‌دا نیشته‌جێ نییه، واتا له جه‌سته‌م‌دا. چونكه خواست له‌لام ئاماده‌یه، به‌ڵام توانای چاكه‌كردنم نییه."
19 چونكه ئه‌و چاكه‌یه‌ی ده‌مه‌وێت نایكه‌م، به‌ڵكو ئه‌و خراپه‌ی كه نامه‌وێت ئه‌وه ده‌كه‌م."
20 ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌م كرد كه نامه‌وێت، ئیتر ئه‌وه من نیم كه ده‌یكه‌م، به‌ڵكو ئه‌و گوناهه‌ی له من‌دا نیشته‌جێیه."
21 یاسایه‌ك ده‌بینم: كاتێ ده‌مه‌وێت چاكه بكه‌م، خراپه له‌لام ئاماده‌یه."
22 چونكه له ناخم‌دا به ته‌وراتی خودا دڵشادم،"
23 به‌ڵام یاسایه‌كی دیكه له ئه‌ندامانم ده‌بینم، به‌ربه‌ره‌كانێی یاسای مێشكم ده‌كات و ده‌مكاته دیلی یاسای گوناه كه له ئه‌ندامانم دایه."
24 ئای له منی مرۆڤی پڕ ده‌رده‌سه‌ری! كێ له‌م له‌شه‌ی مردن ڕزگارم ده‌كات؟"
25 سوپاسی خودا ده‌كه‌م، به عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان! كه‌واته به بیری خۆم خزمه‌تی ته‌وراتی خودا ده‌كه‌م، به‌ڵام به جه‌سته، یاسای گوناه."
1 بۆیه ئێستا تاوانباركردن بۆ ئه‌وانه نییه كه له عیسای مه‌سیح‌دان،"
2 چونكه یاسای ڕۆحی ژیان له عیسای مه‌سیح‌دا، له یاسای گوناه و مردن ئازادی كردیت."
3 چونكه ئه‌وه‌ی له توانای ته‌ورات نه‌بوو، له‌وه‌ی به جه‌سته لاواز بوو، خودا ئه‌نجامی دا به ناردنی كوڕه‌كه‌ی خۆی له شێوه‌ی جه‌سته‌ی گوناهبار بۆ ئه‌وه‌ی ببێته قوربانی بۆ گوناه. له جه‌سته‌دا گوناهی تاوانبار كرد،"
4 تاكو داواكارییه دروسته‌كانی ته‌ورات له ئێمه‌دا بێته دی، كه به‌گوێره‌ی جه‌سته ناژین، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی ڕۆحی پیرۆز."
5 چونكه ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ن بایه‌خ به كاروباری جه‌سته ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی ڕۆحه‌كه‌ن، بایه‌خ به كاروباری ڕۆحه‌كه ده‌ده‌ن."
6 چونكه بایه‌خی جه‌سته مردنه، به‌ڵام بایه‌خی ڕۆحه‌كه ژیان و ئاشتییه."
7 بایه‌خی جه‌سته دوژمنایه‌تییه له‌گه‌ڵ خودا، چونكه ملكه‌چی ته‌وراتی خودا نابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانێت."
8 جا ئه‌وانه‌ی له جه‌سته‌دان ناتوانن خودا ڕازی بكه‌ن."
9 به‌ڵام ئێوه، ئه‌گه‌ر ڕۆحی خودا له‌ناوتان‌دا نیشته‌جێ بێت، ئه‌وا له جه‌سته‌دا نین، به‌ڵكو له ڕۆح‌دان. ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش ڕۆحی مه‌سیحی نه‌بێت، ئه‌وا هی مه‌سیح نییه."
10 ئه‌گه‌ر مه‌سیح له ئێوه‌دا بێت، ئه‌وا له‌ش به‌هۆی گوناه مردووه، به‌ڵام ڕۆح به‌هۆی ڕاستودروستی زیندووه."
11 ئه‌گه‌ر ڕۆحی ئه‌وه‌ی عیسای له‌نێو مردووان هه‌ڵستانده‌وه له ئێوه‌دا نیشته‌جێ بێت، ئه‌وا ئه‌وه‌ی مه‌سیحی له‌نێو مردووان هه‌ڵستانده‌وه به ڕۆحی خۆی كه له ئێوه‌دا نیشته‌جێیه له‌شی مردووشتان زیندوو ده‌كاته‌وه."
12 بۆیه ئه‌ی خوشك و برایان، ئێمه قه‌رزارین - به‌ڵام هی جه‌سته نا ، تاكو به‌گوێره‌ی جه‌سته بژین."
13 چونكه ئه‌گه‌ر ئێوه به‌گوێره‌ی جه‌سته بژین ده‌مرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ڕۆحه‌كه كرداره‌كانی له‌شتان مراند ئه‌وا ده‌ژین."
14 له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی به ڕۆحی خودا ده‌هاژوورێن، ڕۆڵه‌ی خودان."
15 چونكه ڕۆحی كۆیله‌ییتان وه‌رنه‌گرتووه بۆ ترس بتانگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵكو ڕۆحی له‌خۆگرتنه‌وه‌تان وه‌رگرتووه، به‌هۆیه‌وه هاوار ده‌كه‌ین: (بابه! باوكه!)"
16 ڕۆحه‌كه خۆی شایه‌تی بۆ ڕۆحمان ده‌دات كه منداڵی خوداین."
17 ئه‌گه‌ر منداڵی بین، میراتگریشین، میراتگری خودا و هاومیراتی مه‌سیح، ئه‌گه‌ر له ڕاستی‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازار بچێژین، بۆ ئه‌وه‌ی تاكو له‌گه‌ڵ ئه‌و شكۆدار بین."
18 پێم وایه ئازاره‌كانی ئێستا له‌گه‌ڵ شكۆی داهاتوو كه تیامان‌دا ئاشكرا ده‌كرێت به‌راورد ناكرێت."
19 چونكه به‌دیهێنراو به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌كات ڕۆڵه‌كانی خودا ئاشكرا بكرێن."
20 ملكه‌چی به‌دیهێنراو بۆ وه‌ڕسبوون به ئاره‌زوو نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی ملكه‌چی كرد ، به هیوای ئه‌وه‌ی"
21 به‌دیهێنراو له كۆیلایه‌تی گه‌نده‌ڵی ئازاد بكرێت به‌ره‌و سه‌ربه‌ستی شكۆمه‌ندی منداڵانی خودا."
22 ده‌زانین هه‌موو به‌دیهێنراوان تا ئێستا به‌یه‌كه‌وه ده‌ناڵێنێت و ژانی گرتووه."
23 ته‌نها ئه‌مه نا، به‌ڵكو ئێمه‌ش كه نۆبه‌ره‌ی ڕۆحی پیرۆزمان هه‌یه، خۆشمان له ناخمان‌دا ده‌ناڵێنین كه به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی له‌خۆگرتنه‌وه‌ین، به كڕینه‌وه‌ی جه‌سته‌مان."
24 چونكه به هیواوه ڕزگارمان بوو. به‌ڵام هیوای بینراو هیوا نییه. چونكه ئه‌وه‌ی ده‌یبینی هیوای چی پێ ده‌خوازیت؟"
25 به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیوای شتێك بخوازین كه بینراو نییه، ئه‌وا به دانبه‌خۆداگرتنه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین."
26 به هه‌مان شێوه ڕۆحه‌كه له لاوازییه‌كانمان‌دا یارمه‌تیمان ده‌دات. چونكه نازانین پێویسته بۆچی نوێژ بكه‌ین، به‌ڵام ڕۆحه‌كه خۆی به ناڵه‌وه داكۆكیمان لێ‌ده‌كات به شێوه‌یه‌ك كه باس ناكرێت."
27 به‌ڵام ئه‌وه‌ی دڵ ده‌پشكنێت، ده‌زانێت بایه‌خی ڕۆحه‌كه چییه، چونكه به‌گوێره‌ی خواستی خودا داكۆكی له پیرۆزكراوان ده‌كات."
28 ئێمه ده‌زانین له هه‌موو شته‌كان خودا كارده‌كات بۆ چاكه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌ویان خۆش‌ده‌وێت، ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی مه‌به‌ستی ئه‌و بانگ‌كراون."
29 چونكه ئه‌وانه‌ی پێشتر ناسیبوونی، پێشتر دیاری كردن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك وێنه‌ی كوڕه‌كه‌ی ئه‌ویان لێ بێت، تاكو له‌نێو برایانی زۆردا ئه‌و ببێته نۆبه‌ره."
30 ئه‌وانه‌ی پێشتر دیاری كردن بانگیشی كردن، ئه‌وانه‌ی بانگی كردن بێ‌تاوانیشی كردن، ئه‌وانه‌ی بێ‌تاوانی كردن شكۆداریشی كردن."
31 ئیتر چی به‌مانه بڵێین؟ ئه‌گه‌ر خودا له‌گه‌ڵمان بێت كێ دژمانه؟"
32 ئه‌وه‌ی ده‌ستی به كوڕه‌كه‌ی خۆی نه‌گرت، به‌ڵكو له پێناوی هه‌موومان پێشكه‌شی كرد، ئیتر چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو شتێكمان به‌خۆڕایی ناداتێ؟"
33 كێ سكاڵا له بژارده‌كانی خودا ده‌كات؟ خودایه ئه‌وه‌ی بێ‌تاوان ده‌كات."
34 كێیه تاوانبار ده‌كات؟ عیسای مه‌سیحه كه‌وا مرد، به‌ڵكو له‌مه‌ش زیاتر هه‌ڵستایه‌وه، هه‌ر ئه‌ویش له ده‌سته‌ڕاستی خودایه و داكۆكیمان لێ‌ده‌كات."
35 كێ له خۆشه‌ویستی مه‌سیح جیامان ده‌كاته‌وه؟ ناخۆشی یان ته‌نگانه یان چه‌وسانه‌وه یان برسیێتی یان ڕووتی یان مه‌ترسی یاخود شمشێر؟"
36 وه‌ك نووسراوه: {له پێناوی تۆ به درێژایی ڕۆژ ڕووبه‌ڕووی مردن ده‌بینه‌وه، وه‌ك مه‌ڕ بۆ سه‌ربڕین داده‌نرێین.}"
37 به‌ڵام له هه‌موو ئه‌مانه‌دا سه‌ركه‌وتنی ته‌واومان هه‌یه به‌وه‌ی خۆشی‌ویستووین."
38 چونكه دڵنیام نه مردن و نه ژیان، نه فریشته‌كان و نه سه‌رۆكه‌كان، نه شته‌كانی ئێستا و نه شته‌كانی داهاتوو، نه هێزه‌كان،"
39 نه به‌رزی و نه قووڵی، نه به‌دیهێنراوی دیكه، ناتوانێت له خۆشه‌ویستی خودا جیامان بكاته‌وه ئه‌وه‌ی له عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمانه."
1 له مه‌سیح‌دا ڕاستی ده‌ڵێم و درۆ ناكه‌م، ویژدانیشم به ڕۆحی پیرۆز شایه‌تمه،"
2 كه زۆر دڵته‌نگم و ئازارێكی بێ بڕانه‌وه له دڵم هه‌یه."
3 بریا خۆم نه‌فره‌تم لێ بكرابووایه و له مه‌سیح بێبه‌ش بوومایه، له پێناوی برایانم، خزمانم به‌گوێره‌ی جه‌سته،"
4 ئیسرائیلییه‌كان، له‌خۆگرتنه‌وه و شكۆ و په‌یمانه‌كان و وه‌رگرتنی ته‌ورات و په‌رستن و به‌ڵێنه‌كان هی ئه‌وانه."
5 باوكانیش هی ئه‌وانن و مه‌سیحیش به‌گوێره‌ی جه‌سته له‌وانه‌وه هاتووه، ئه‌وه‌ی له سه‌رووی هه‌مووانه، تاهه‌تایه خودای ستایشكراوه! ئامین."
6 مه‌به‌ست ئه‌وه نییه وشه‌ی خودا كه‌وت. چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له نه‌وه‌ی ئیسرائیلن، ئیسرائیلی نین."
7 هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ی نه‌وه‌ی ئیبراهیمن، منداڵی ئه‌و نین، به‌ڵكو: {له ئیسحاقه‌وه وه‌چه‌ت ناوده‌بردرێت.}"
8 واتا: منداڵانی جه‌سته منداڵی خودا نین، به‌ڵكو منداڵانی به‌ڵێن به نه‌وه داده‌نرێن."
9 چونكه وته‌ی به‌ڵێنه‌كه ئه‌مه‌یه: {كاتێكی ئاوا دێمه‌وه و ساراش كوڕێكی بووه.}"
10 ته‌نها ئه‌مه نا، به‌ڵكو ڕڤقه‌ش له یه‌كێك سكی كرد كه ئیسحاقی باوكمانه."
11 چونكه هێشتا له‌دایك نه‌ببوون و چاكه و خراپه‌یان نه‌كردبوو - ئه‌مه‌ش تاكو له هه‌ڵبژاردن‌دا مه‌به‌ستی خودا بچه‌سپێت،"
12 نه‌ك به كردار، به‌ڵكو له‌وه‌ی بانگ ده‌كات - پێیان فه‌رموو: {گه‌وره‌كه خزمه‌تی بچووكه‌كه ده‌كات.}"
13 وه‌ك نووسراوه: {یاقوبم خۆش‌ویست و ڕقم له عیسۆ بۆوه.}"
14 كه‌واته چی بڵێین؟ ئایا له‌لای خودا ناڕه‌وایی هه‌یه؟ نه‌خێر!"
15 چونكه به مو‌سا ده‌فه‌رمووێ: {میهره‌بان ده‌بم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی میهره‌بان ده‌بم و به به‌زه‌یی ده‌بم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌زه‌ییم پێی‌دا دێته‌وه. }"
16 كه‌واته، به ئاره‌زووی یه‌كێك و هه‌وڵدانی یه‌كێك نییه، به‌ڵكو له خوداوه‌یه كه به‌زه‌یی هه‌یه."
17 چونكه نووسراوه‌كه به فیرعه‌ون ده‌فه‌رمووێ: {تۆم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته قیت‌كرده‌وه، تاكو توانای خۆم له تۆدا ده‌ربخه‌م و تاكو له هه‌موو زه‌وی‌دا ناوم ڕابگه‌یه‌ندرێت.}"
18 كه‌واته خودا به‌زه‌یی به‌وه دێته‌وه كه ده‌یه‌وێت و ئه‌وه‌ش دڵڕه‌ق ده‌كات كه ده‌یه‌وێت."
19 ئینجا پێم ده‌ڵێی: (ئیتر بۆچی هێشتا خه‌تابار ده‌كات؟ چونكه كێ دژی خواستی ئه‌و ڕاده‌وه‌ستێت؟)"
20 ئه‌ی مرۆڤ تۆ كێیت وه‌ڵامی خودا ده‌ده‌یته‌وه؟ {ئایا دروستكراو به دروستكه‌ری ده‌ڵێ: "بۆچی وا دروستت كردم؟"}"
21 ئایا گۆزه‌كار ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر قوڕدا نییه له هه‌مان قوڕ ده‌فرێك بۆ ڕێزلێنان و یه‌كێكی دیكه‌ش ئاسایی دروست بكات؟"
22 به‌ڵام چییه ئه‌گه‌ر خودا كه ده‌یه‌وێت تووڕه‌یی ده‌ربخات و توانای خۆی ئاشكرا بكات، به پشوودرێژی زۆره‌وه به‌رگه‌ی ئه‌و ده‌فرانه‌ی تووڕه‌یی گرت كه بۆ له‌ناوبردن ئاماده كراون؟"
23 چییه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی كرد تاكو ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌فرانه‌ی به‌زه‌یی ئاشكرا بكات كه پێشتر بۆ شكۆمه‌ندی ئاماده‌ی كردوون؟"
24 له‌ناو ئه‌وان‌دا ئێمه‌شی بانگ‌كردووه، نه‌ك ته‌نها له جوله‌كه، به‌ڵكو له نه‌ته‌وانیش."
25 وه‌ك له هۆشه‌ع‌دا ده‌فه‌رمووێ: {ئه‌وه‌ی گه‌لی من نییه ناوی ده‌نێم گه‌لی خۆم و ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویست نییه به خۆشه‌ویست.} وه"
26 {له‌و شوێنه‌ی به‌وانیان فه‌رموو "ئێوه گه‌لی من نین"، له‌وێ‌دا به ڕۆڵه‌كانی خودای زیندوو ناوده‌برێن}"
27 ئیشایاش ده‌رباره‌ی ئیسرائیل هاوار ده‌كات: {ئه‌گه‌ر ژماره‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌قه‌د لمی ده‌ریا بێت، ته‌نها پاشماوه‌یان ڕزگاری ده‌بێت."
28 چونكه خوداوه‌ند به خێرایی و كۆتایی‌بڕ خۆی به‌سه‌ر زه‌وی‌دا ده‌هێنێت.}"
29 وه‌ك ئیشایا پێشتر وتوویه‌تی: {ئه‌گه‌ر خوداوه‌ندی سوپاسالار نه‌وه‌ی بۆ نه‌هێشتبوواینایه‌وه، وه‌ك (سه‌دوم)مان لێ ده‌هات و له (عه‌مۆرا) ده‌چووین.}"
30 كه‌واته چی بڵێین؟ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی بۆ بێ‌تاوانبوون كۆششیان نه‌كرد، بێ‌تاوانبوونیان به‌ده‌ست‌هێنا، ئه‌و بێ‌تاوانبوونه‌ی به باوه‌ڕه."
31 كه‌چی ئیسرائیل به ته‌ورات كۆششیان كرد بۆ بێ‌تاوانبوون، به‌و ته‌وراته پێی نه‌گه‌یشتن."
32 بۆچی؟ چونكه به باوه‌ڕ نه‌بوو، به‌ڵكو وه‌ك به كردار بێت. ئیتر به به‌ردی كۆسپ ساتمه‌یان كرد،"
33 وه‌ك نووسراوه: {ئه‌وه‌تا له سییۆن به‌ردی ساتمه‌كردن و تاشه‌به‌ردی پێ هه‌ڵكه‌وتن داده‌نێم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ بهێنێت شه‌رمه‌زار نابێت.}"
1 خوشك و برایان، ئاره‌زووی دڵم و پاڕانه‌وه‌م له خودا له پێناوی ڕزگاری نه‌وه‌ی ئیسرائیله."
2 چونكه شایه‌تییان بۆ ده‌ده‌م دڵگه‌رمیان بۆ خودا هه‌یه، به‌ڵام به زانیارییه‌وه نییه."
3 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێتاوانكردنیان له خوداوه نه‌زانی، هه‌وڵیان دا بێتاوانكردنی خۆیان بچه‌سپێنن، ملكه‌چی بێتاوانكردنی خودا نه‌بوون."
4 چونكه مه‌سیح ده‌رئه‌نجامی ته‌وراته، تاكو ڕاستودروستی بۆ هه‌موو ئه‌وانه بێت كه باوه‌ڕ ده‌هێنن."
5 چونكه مو‌سا له‌مه‌ڕ ئه‌و ڕاستودروستییه‌ی به ته‌وراته ده‌نووسێت: {ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیانكات، پێیان ده‌ژیێت.}"
6 به‌ڵام ئه‌م ڕاستودروستییه‌ی به باوه‌ڕه ئاوا ده‌فه‌رمووێ: {له دڵت‌دا مه‌ڵێ "كێ سه‌رده‌كه‌وێته ئاسمان؟" (واتا مه‌سیح بهێنێته خواره‌وه،)"
7 یان "كێ داده‌به‌زێته ناو بیری بێ‌بن ؟"} (واتا مه‌سیح له‌ناو مردووان سه‌ربخات.)"
8 به‌ڵام چی ده‌فه‌رمووێ؟ {وشه‌كه لێت نزیكه، له‌سه‌ر زمانته و له دڵت دایه} ، ئه‌وه‌ش وشه‌ی باوه‌ڕه كه ڕایده‌گه‌یه‌نین."
9 چونكه ئه‌گه‌ر به ده‌مت دانت پیانا عیسا خوداوه‌نده و به دڵ باوه‌ڕت كرد كه خودا له‌ناو مردووان هه‌ڵیستانده‌وه، ڕزگار ده‌بیت."
10 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به دڵ باوه‌ڕهێنان ئه‌نجامه‌كه‌ی بێ‌تاوانبوونه، به ده‌م دانپیانان ئه‌نجامه‌كه‌ی ڕزگارییه."
11 وه‌ك ئه‌وه‌ی نووسراوه‌كه ده‌فه‌رمووێ: {هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی پێ بهێنێت، شه‌رمه‌زار نابێت.}"
12 چونكه جیاوازی له‌نێوان جوله‌كه و یۆنانی نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مان خوداوه‌نده بۆ هه‌مووان، ده‌وڵه‌مه‌نده بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێی ده‌پاڕێنه‌وه."
13 چونكه {هه‌ر كه‌سێك به ناوی خوداوه‌نده‌وه بپاڕێته‌وه ڕزگاری ده‌بێت.}"
14 ئیتر چۆن له یه‌كێك ده‌پاڕێنه‌وه كه باوه‌ڕیان پێی نه‌هێنابێت؟ چۆن باوه‌ڕ به یه‌كێك ده‌هێنن ئه‌گه‌ر نه‌یانبیستبێت؟ چۆنیش بێ ڕاگه‌یه‌نه‌ر ده‌بیستن؟"
15 هه‌روه‌ها چۆن ڕاده‌گه‌یێنن ئه‌گه‌ر نه‌نێردرابن؟ وه‌ك نووسراوه: {چه‌ند جوانه پێیه‌كانی ئه‌وانه‌ی موژده‌ی خۆشی ده‌ده‌ن!}"
16 به‌ڵام هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسرائیل گوێڕایه‌ڵی ئینجیل نه‌بوون، چونكه ئیشایا ده‌ڵێت: {ئه‌ی خوداوه‌ند، كێ باوه‌ڕی به په‌یامه‌كه‌مان كرد؟}"
17 كه‌واته باوه‌ڕ به بیستنه، بیستنیش به وشه‌ی مه‌سیحه."
18 به‌ڵام ده‌ڵێم: ئایا گوێیان لێ نه‌بوو؟ به‌ڵێ! {ده‌نگیان به هه‌موو زه‌وی گه‌یشت و وته‌كانیان به‌وپه‌ڕی جیهان.}"
19 به‌ڵام ده‌ڵێم: ئایا ئیسرائیل تێنه‌گه‌یشت؟ یه‌كه‌م جار مو‌سا ده‌ڵێت: {من ئیره‌ییتان هه‌ڵده‌ستێنم به‌وانه‌ی گه‌ل نین، به نه‌ته‌وه‌یه‌كی گێل توڕه‌تان ده‌كه‌م.}"
20 به‌ڵام ئیشایا ئازایانه ده‌ڵێت: {دۆزرامه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی به‌دوام‌دا نه‌گه‌ڕان، ده‌ركه‌وتم بۆ ئه‌وانه‌ی پرسیاری منیان نه‌كرد.}"
21 به‌ڵام ده‌رباره‌ی ئیسرائیل ده‌ڵێت: {به درێژایی ڕۆژ ده‌ستم بۆ گه‌لێكی یاخی و به‌رهه‌ڵستكار ڕاگرت.}"
1 ئینجا پرسیار ده‌كه‌م: ئایا خودا گه‌له‌كه‌ی خۆی ڕه‌تكرده‌وه؟ نه‌خێر! چونكه منیش ئیسرائیلیم، له نه‌وه‌ی ئیبراهیم له هۆزی بنیامین."
2 خودا گه‌له‌كه‌ی خۆی كه پێشتر ناسیویه‌تی ڕه‌تی نه‌كرده‌وه. ئایا نازانن نووسراوه‌كه له‌مه‌ڕ ئه‌لیاس چی ده‌فه‌رمووێ؟ چۆن له‌لای خودا دژی ئیسرائیل ده‌پاڕێته‌وه:"
3 {ئه‌ی خوداوه‌ند، پێغه‌مبه‌ره‌كانی تۆیان كوشتووه، قوربانگا‌كانی تۆیان وێران كردووه. من به ته‌نها ماومه‌ته‌وه، ئه‌وانیش به‌دوام‌دا ده‌گه‌ڕێن تا بمكوژن.}"
4 به‌ڵام وه‌ڵامی خودایی چییه بۆی؟ {حه‌وت هه‌زار پیاوم بۆ خۆم هێشتۆته‌وه، ئه‌وانه‌ی چۆكیان بۆ به‌عل نه‌چه‌ماندۆته‌وه.}"
5 له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاش، پاشماوه‌یه‌ك هه‌یه به نیعمه‌ت هه‌ڵبژێردراون."
6 به‌ڵام ئه‌گه‌ر به نیعمه‌ت بێت، ئیتر به كردار نییه. ئه‌گینا ئیتر نیعمه‌ت نیعمه‌ت نییه."
7 كه‌واته چی؟ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل هه‌وڵی بۆ ده‌دا ده‌ستی نه‌كه‌وت، به‌ڵكو هه‌ڵبژێردراوان ده‌ستیان كه‌وت، ئه‌وانی دیكه‌ش دڵڕه‌ق بوون،"
8 وه‌ك نووسراوه: {خودا ڕۆحی خه‌وی قووڵی داونه‌تێ، چاوی داونه‌تێ پێی نه‌بینن و گوێی داونه‌تێ پێی نه‌بیستن، تاكو ئه‌مڕۆش.}"
9 داودیش ده‌ڵێت: {با خوانه‌كه‌یان ببێته دا‌و و ته‌ڵه، كۆسپ و سزا بۆیان."
10 با چاویان تاریك بێت تاكو نه‌بینن، با هه‌میشه پشتیان چه‌ماوه بێت.}"
11 جا ده‌پرسم: ئایا جوله‌كه‌كان ساتمه‌یان كرد تاكو بكه‌ون ؟ نه‌خێر! به‌ڵكو به گوناهی ئه‌وان ڕزگاری بۆ نه‌ته‌وان هاته كایه‌وه، بۆ وروژاندنی ئیره‌ییان."
12 جا ئه‌گه‌ر گوناهی ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌ندی بێت بۆ جیهان و دۆڕاندنیان ده‌وڵه‌مه‌ندی بێت بۆ نه‌ته‌وه‌كان، ئاخۆ ته‌واوه‌تییان ده‌بێت چه‌ند بێت؟"
13 ئه‌ی نه‌ته‌وه‌كان وا قسه‌تان بۆ ده‌كه‌م: كه نێردراوم بۆ نه‌ته‌وه‌كان، شانازی به خزمه‌ته‌كه‌م ده‌كه‌م،"
14 تاكو ئیره‌یی هاوڕه‌چه‌ڵه‌كه‌كانم هه‌ڵبستێنم و هه‌ندێكیان ڕزگار بكه‌م."
15 چونكه ئه‌گه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌یان ئاشتبوونه‌وه‌ی جیهان بێت، ئه‌ی په‌سه‌ندكردنیان چی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ژیانه‌وه‌ی مردووان نه‌بێت؟"
16 ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م نان پیرۆز بێت، ئه‌وا هه‌ویره‌كه‌ش. ئه‌گه‌ر ڕه‌گه‌كه پیرۆز بێت، ئه‌وا لقه‌كانیش."
17 به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ندێك لق بڕانه‌وه، تۆش له داره‌كه موتوربه كرایت كه زه‌یتوونێكی كێویت و به‌مه له ڕه‌گ و شیری زه‌یتوونه‌كه به‌شدار بوویت،"
18 شانازی به‌سه‌ر لقه‌كانه‌وه مه‌كه. ئه‌گه‌ر شانازی ده‌كه‌یت، بزانه كه تۆ ڕه‌گه‌كه هه‌ڵناگریت، به‌ڵكو ئه‌وه هه‌ڵتده‌گرێت."
19 ئیتر ده‌ڵێی: (لقه‌كان بڕانه‌وه تاكو من موتوربه بكرێم.)"
20 باشه. ئه‌وان له‌به‌ر بێ‌باوه‌ڕی بڕانه‌وه، تۆش به باوه‌ڕ جێگیر بوویت. له‌خۆبایی مه‌به، به‌ڵكو بترسه."
21 چونكه ئه‌گه‌ر خودا لقه سروشتییه‌كان نه‌هێڵێته‌وه، ئه‌وا تۆش ناهێڵێته‌وه."
22 بۆیه نیانی و توندی خودا له‌به‌رچاو بگره: توندی بۆ ئه‌وانه‌یه كه كه‌وتن، به‌ڵام نیانی بۆ تۆیه ئه‌گه‌ر له نیانییه‌كه‌ی جێگیر بیت، ئه‌گینا تۆش ده‌بڕدرێیته‌وه."
23 ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر له بێ‌باوه‌ڕی جێگیر نه‌بن موتوربه ده‌كرێنه‌وه، چونكه خودا ده‌توانێت موتوربه‌یان بكاته‌وه."
24 چونكه ئه‌گه‌ر تۆ به‌گوێره‌ی سروشت له دارزه‌یتوونێكی كێوی بڕابیته‌وه و به پێچه‌وانه‌ی سروشت له دارزه‌یتوونێكی چاك موتوربه كرای، ئاخۆ چه‌ند زیاتر ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی سروشت له دارزه‌یتوونه‌كه‌ی خۆیان موتوربه ده‌كرێن."
25 خوشك و برایان، نامه‌وێت ئه‌م نهێنییه نه‌زانن، نه‌وه‌ك خۆتان به دانا بزانن: كه‌لله‌ڕه‌قی به‌شێك له ئیسرائیلی گرته‌وه تاكو ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كان بێنه ناوه‌وه."
26 به‌م شێوه‌یه هه‌موو ئیسرائیل ڕزگاری ده‌بێت، وه‌ك نووسراوه: {ڕزگاركه‌ر له سییۆنه‌وه دێت، خوانه‌ناسی له یاقوب ده‌گێڕێته‌وه."
27 ئه‌مه‌ش په‌یمانه‌كه‌مه بۆ ئه‌وان، كاتێ گوناهه‌كانیان داده‌ماڵم.}"
28 به‌گوێره‌ی ئینجیل له پێناوی ئێوه‌دا دوژمنن ، به‌ڵام به‌گوێره‌ی هه‌ڵبژاردن له پێناوی باوكان‌دا خۆشه‌ویستن،"
29 چونكه به‌خشینه‌كانی خودا و بانگكردنه‌كه‌ی بێ په‌شیمانییه."
30 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك ئێوه جارێك گوێڕایه‌ڵی خودا نه‌بوون، به‌ڵام ئێستا به هۆی گوێڕایه‌ڵ نه‌بوونی ئه‌وان به‌ر به‌زه‌یی كه‌وتن،"
31 ئه‌وانیش ئێستا گوێڕایه‌ڵ نین، تاكو به‌و به‌زه‌ییه‌ی بۆ ئێوه بوو ئه‌وانیش به‌ر به‌زه‌یی بكه‌ون."
32 چونكه خودا هه‌مووانی له گوێڕایه‌ڵ نه‌بوون‌دا به‌ندكرد، تاكو به‌زه‌یی به هه‌مووان‌دا بێته‌وه."
33 ئای له قووڵی ده‌وڵه‌مه‌ندی و دانایی و زانیاری خودا! چه‌نده مه‌حاڵه پشكنینی حوكمه‌كانی، ڕێگاكانی له شوون‌هه‌ڵگرتن!"
34 {چونكه كێ بیری خوداوه‌ندی زانی؟ یان كێ بووه ڕاوێژكاری؟}"
35 {یان كێ شتێكی پێ به‌خشیوه تاكو پێی بدرێته‌وه؟}"
36 چونكه هه‌موو شته‌كان له ئه‌وه و به هۆی ئه‌وه و بۆ ئه‌وه. تاهه‌تایه شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه! ئامین."
1 بۆیه خوشك و برایان، له‌به‌ر میهره‌بانی خودا لێتان ده‌پاڕێمه‌وه، له‌شتان وه‌ك قوربانییه‌كی زیندوو پێشكه‌ش بكه‌ن، پیرۆز و په‌سه‌ندكراو له‌لای خودا، كه په‌رستنی هۆشمه‌ندانه‌تانه."
2 شێوه‌ی ئه‌م ڕۆژگاره وه‌رمه‌گرن، به‌ڵكو به نوێكردنه‌وه‌ی بیرتان بگۆڕێن، تاكو ئه‌زموونتان هه‌بێت خواستی خودا چییه كه باش و په‌سه‌ندكراو و ته‌واوه."
3 چونكه به‌و نیعمه‌ته‌ی پێم دراوه به هه‌ر یه‌كێك ده‌ڵێم كه له‌نێوتان دایه: با له نرخ بۆ خۆ دانان زێده‌ڕۆیی نه‌كات، به‌ڵكو له نرخاندن هۆشیار بێت، به‌و بڕه باوه‌ڕه‌ی خودا بۆ هه‌ر یه‌كێكی به‌ش كردووه."
4 چونكه وه‌ك له یه‌ك له‌ش‌دا ئه‌ندامی زۆرمان هه‌یه، هه‌موو ئه‌ندامانیش یه‌ك كاریان نییه،"
5 ئیتر ئێمه‌ی زۆر له مه‌سیح‌دا یه‌ك له‌شین، هه‌مووشمان ئه‌ندامی یه‌كترین."
6 به‌ڵام به‌هره‌ی جیاوازمان هه‌یه، به‌گوێره‌ی ئه‌و نیعمه‌ته‌ی پێمان دراوه: ئه‌گه‌ر پێشبینییه ، به ڕێژه‌ی باوه‌ڕ،"
7 ئه‌گه‌ر خزمه‌تكردنه له خزمه‌ت، ئه‌گه‌ر فێركار له فێركردن،"
8 ئه‌گه‌ر هانده‌ر له هاندان، ئه‌گه‌ر به‌خشه‌ر به دڵفراوانی، ئه‌گه‌ر ڕابه‌رایه‌تی به دڵگه‌رمی، ئه‌گه‌ر به‌زه‌ییداریش به دڵخۆشی."
9 با خۆشه‌ویستی بێ دووڕوویی بێت. ڕقتان له خراپه بێت و به چاكه‌وه بنووسێن."
10 به خۆشه‌ویستی برایانه به دڵ یه‌كتریتان خۆش‌بووێ، له خۆتان زیاتر ڕێز له یه‌كتری بگرن."
11 سست مه‌بن له دڵگه‌رمی، له ڕۆح گه‌رم بن، خزمه‌تی خوداوه‌ند بكه‌ن."
12 له هیوا دڵشادبن، له ته‌نگانه ئارام بگرن، له نوێژكردن په‌یوه‌ست بن،"
13 بۆ پێویستی پیرۆزكراوان به‌شداری بكه‌ن، میوان ڕاگربن."
14 ئه‌وانه‌ی ده‌تانچه‌وسێننه‌وه داوای به‌ره‌كه‌تیان بۆ بكه‌ن. داوای به‌ره‌كه‌ت بكه‌ن و نه‌فره‌ت مه‌كه‌ن."
15 له‌گه‌ڵ دڵشادان دڵشادبن، بگریێن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌گریێن."
16 سه‌باره‌ت به یه‌كتری هاوبیر بن، بیر له بڵندی مه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو تێكه‌ڵاوی پایه‌نزمه‌كان بن. خۆتان به دانا دامه‌نێن."
17 خراپه‌ی كه‌س به خراپه مه‌ده‌نه‌وه. له‌به‌رده‌می هه‌موو خه‌ڵك گرنگی به‌وه بده‌ن كه به چاكه ده‌زانرێ."
18 ئه‌گه‌ر بكرێت، ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌رتانه، له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵك به ئاشتی بژین."
19 خۆشه‌ویستان خۆتان تۆڵه مه‌ستێنن، به‌ڵكو ڕێ به تووڕه‌یی خودا بده‌ن، چونكه نووسراوه: {خوداوه‌ند ده‌فه‌رمووێ، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه هی منه، منم سزا ده‌ده‌م.}"
20 به‌ڵام: {ئه‌گه‌ر دوژمنه‌كه‌ت برسی بوو نانی بده‌رێ، ئه‌گه‌ر تینووی بوو ئاوی بده‌رێ. به‌مه پشكۆی داگیرساو له‌سه‌ر سه‌ری كه‌ڵه‌كه ده‌كه‌یت.}"
21 خراپه نه‌تبه‌زێنێت، به‌ڵكو به چاكه خراپه ببه‌زێنه."
1 با هه‌موو كه‌سێك ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتداره فه‌رمانڕه‌واكان بێت، چونكه ده‌سه‌ڵات نییه له خوداوه نه‌بێت، جا ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌لایه‌ن خوداوه دانراوه."
2 ئیتر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستی ده‌سه‌ڵات ده‌كات، به‌رهه‌ڵستی دانراوی خودا ده‌كات، به‌رهه‌ڵستكارانیش حوكمدان به‌سه‌ر خۆیان ده‌هێنن."
3 چونكه فه‌رمانڕه‌وایان جێی ترس نین بۆ چاكه‌كاری، به‌ڵكو بۆ خراپه‌كاری. ئایا ده‌ته‌وێت له ده‌سه‌ڵات نه‌ترسیت؟ چاكه بكه، ستایشی ئه‌و به‌ده‌ست ده‌هێنیت،"
4 چونكه خزمه‌تكاری خودایه تاكو چاكه‌ت له‌گه‌ڵ بكات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر خراپه‌ت كرد بترسه، چونكه له‌خۆڕا شمشێر هه‌ڵناگرێت. ئه‌و خزمه‌تكاری خودایه، سزاده‌ری تووڕه‌ییه بۆ خراپه‌كاران."
5 بۆیه پێویسته ملكه‌چ بن، نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر تووڕه‌یی ، به‌ڵكو له‌به‌ر ویژدانیش."
6 هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه باج ده‌ده‌ن، چونكه ئه‌وان خزمه‌تكاری خودان و به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ن."
7 مافی هه‌مووان بده‌ن: باج به خاوه‌ن باج، سه‌رانه به خاوه‌ن سه‌رانه، ترس له خاوه‌ن ترس، ڕێز به خاوه‌ن ڕێز."
8 به هیچ شتێك قه‌رزاری كه‌س مه‌بن، جگه له‌وه‌ی یه‌كتریتان خۆش‌بووێ، چونكه ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی دیكه‌ی خۆش‌بووێ، ته‌وراتی هێناوه‌ته دی."
9 چونكه ڕاسپارده‌كانی وه‌ك {داوێنپیسی مه‌كه}، {مه‌كوژه}، {مه‌دزه}، {هه‌وه‌سبازی مه‌كه} و ڕاسپارده‌ی دیكه‌ش له‌م وشه‌یه‌دا كۆده‌بنه‌وه: {نزیكه‌كه‌ت وه‌ك خۆت خۆش‌بووێ.}"
10 خۆشه‌ویستی خراپه له‌گه‌ڵ نزیك ناكات، بۆیه خۆشه‌ویستی هێنانه‌دی ته‌وراته."
11 جگه له‌وه‌ش كاته‌كه ده‌زانن، وا كاتی ئه‌وه‌یه له خه‌و هه‌ستن، چونكه ئێستا ڕزگاریمان نزیكتره له‌و كاته‌ی باوه‌ڕمان هێنا."
12 شه‌و له ته‌واوبوونه، وا ڕۆژ هه‌ڵدێت. با كرداری تاریكی دابكه‌نێنین و چه‌كه‌كانی ڕووناكی له‌به‌ر بكه‌ین."
13 با وه‌ك له ڕۆژدا به‌ڕێزه‌وه ڕه‌فتار بكه‌ین، نه‌ك له گه‌له‌گان و سه‌رخۆشی، ڕابواردن و به‌ڕه‌ڵایی، ناكۆكی و ئیره‌یی."
14 به‌ڵكو عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند له‌به‌ر بكه‌ن، له پێناوی هه‌وه‌سه‌كان ته‌گبیر بۆ جه‌سته مه‌كه‌ن."
1 ئه‌وه‌ی له باوه‌ڕ لاوازه پێشوازی لێ بكه‌ن، به‌بێ حوكمدانی بیروڕاكان."
2 هه‌یه باوه‌ڕی به‌وه‌یه هه‌موو شتێك بخوات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی لاوازه ته‌نها سه‌وزه ده‌خوات."
3 با بخۆر سووكایه‌تی به نه‌خۆر نه‌كات، نه‌خۆریش بخۆر تاوانبار نه‌كات، چونكه خودا پێشوازی لێ‌كردووه."
4 تۆ كێی تاكو خزمه‌تكاری یه‌كێكی دیكه تاوانبار بكه‌یت؟ بۆ گه‌وره‌ی خۆیه‌تی ده‌چه‌سپێت یان ده‌كه‌وێت. به‌ڵام ده‌چه‌سپێت، چونكه خوداوه‌ند ده‌توانێ بیچه‌سپێنێت."
5 یه‌كێك ڕۆژێك له ڕۆژێكی دیكه به پیرۆزتر داده‌نێت، یه‌كێكی دیكه هه‌موو ڕۆژێك له‌به‌ر چاو ده‌گرێت. با هه‌ریه‌كه له بیروڕای خۆی دڵنیابێت."
6 ئه‌وه‌ی بایه‌خ به ڕۆژ ده‌دات بۆ خوداوه‌ند بایه‌خ ده‌دات. ئه‌وه‌ی ده‌خوات بۆ خوداوه‌ند ده‌خوات، چونكه سوپاسی خودا ده‌كات. ئه‌وه‌ش كه ناخوات بۆ خوداوه‌ند ناخوات و سوپاسی خودا ده‌كات."
7 چونكه كه‌سمان بۆ خۆی ناژیێت، كه‌سیش بۆ خۆی نامرێت."
8 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بژین بۆ خوداوه‌ند ده‌ژین، ئه‌گه‌ر بشمرین بۆ خوداوه‌ند ده‌مرین. كه‌واته بژین یان بمرین، ئێمه هی خوداوه‌ندین."
9 چونكه مه‌سیح بۆ ئه‌مه مرد و زیندووبۆوه تاكو ببێته خوداوه‌ندی زیندووان و مردووان."
10 ئیتر بۆچی خوشكت یان براكه‌ت تاوانبار ده‌كه‌یت؟ یان بۆچی سووكایه‌تیان پێ ده‌كه‌یت؟ چونكه هه‌موومان له‌به‌رده‌م ته‌ختی دادگای خودا ڕاده‌وه‌ستین،"
11 چونكه نووسراوه: {خوداوه‌ند ده‌فه‌رمووێ: به گیانی خۆم، هه‌موو ئه‌ژنۆیه‌ك بۆ من چۆك داده‌دات، هه‌موو زمانێك دان به خودا ده‌نێت.}"
12 كه‌واته، هه‌ریه‌ك له ئێمه سه‌باره‌ت به خۆی هه‌ژماردێك ده‌داته خودا."
13 بۆیه ئیتر با یه‌كتری تاوانبار نه‌كه‌ین، به‌ڵكو باشتره ئه‌م بڕیاره بده‌ن: كۆسپ و ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م برا دانه‌نرێت."
14 له عیسای خوداوه‌نددا ده‌زانم و دڵنیام كه شتێك له خۆی‌دا گڵاو نییه، مه‌گه‌ر یه‌كێك به گڵاوی بزانێت، بۆ ئه‌و گڵاوه."
15 ئه‌گه‌ر به‌هۆی خۆراكت خوشكت یان براكه‌ت دڵته‌نگ بێت، ئیتر به‌گوێره‌ی خۆشه‌ویستی ناژیت. جا به خۆراكت ئه‌و كه‌سه له‌ناو مه‌به كه مه‌سیح له پێناوی مردووه."
16 مه‌هێڵن شتێك كه بۆ ئێوه چاكه، خه‌ڵكی به خراپه باسی بكات."
17 چونكه پاشایه‌تی خودا خواردن و خواردنه‌وه نییه، به‌ڵكو ڕاستودروستی و ئاشتی و خۆشییه له ڕۆحی پیرۆزدا."
18 چونكه ئه‌وه‌ی له‌مه خزمه‌تی مه‌سیح بكات، به ڕه‌زامه‌ندی خودا ده‌بێت و له‌لای خه‌ڵكیش په‌سه‌ندكراوه."
19 كه‌واته با به‌م شتانه‌وه كۆشش بكه‌ین كه بۆ ئاشتی و بۆ بنیادنانی یه‌كترییه."
20 له پێناوی خۆراك كاری خودا وێران مه‌كه. هه‌موو شته‌كان پاكن، به‌ڵام بۆ مرۆڤ ئه‌گه‌ر ببێته كۆسپ خراپه بیخوات."
21 باشه گۆشت نه‌خۆیت و شه‌راب نه‌خۆیته‌وه و شتێك نه‌كه‌یت خوشكت یان براكه‌ت ساتمه‌ی لێ بكات."
22 ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌ته، با له‌به‌رده‌م خودا بۆ خۆت بێت. خۆزگه ده‌خوازرێ به‌وه‌ی خۆی تاوانبار ناكات له‌و شته‌ی په‌سه‌ندی ده‌كات."
23 به‌ڵام ئه‌وه‌ی گومان بكات، ئه‌گه‌ر بخوات تاوانبار ده‌كرێت، چونكه له باوه‌ڕه‌وه نییه. هه‌ر شتێك له باوه‌ڕدا نه‌بێت گوناهه."
1 به‌ڵام ئێمه‌ی به‌هێز له‌سه‌رمانه به‌رگه‌ی كه‌موكوڕی لاوازان بگرین و خۆمان ڕازی نه‌كه‌ین."
2 با هه‌ر یه‌ك له ئێمه نزیكه‌كه‌ی بۆ چاكه ڕازی بكات له پێناوی بنیادنان."
3 ته‌نانه‌ت مه‌سیحیش خۆی ڕازی نه‌كرد، به‌ڵكو وه‌ك نووسراوه: {جنێوی ئه‌وانه‌ی جنێوت پێ ده‌ده‌ن كه‌وته سه‌ر من.}"
4 چونكه هه‌رچی له‌پێشا نووسراوه، بۆ فێربوونمان نووسراوه، تاكو به دانبه‌خۆداگرتن و هاندانی نووسراوه‌كان هیوامان هه‌بێت."
5 با خودای دانبه‌خۆداگرتن و هاندان له‌نێو خۆتان ڕێككه‌وتنی بیروڕاتان بداتێ به‌گوێره‌ی بیری عیسای مه‌سیح،"
6 تاكو به یه‌ك دڵ و به یه‌ك ده‌نگ ستایشی خودا و باوكی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان بكه‌ن."
7 بۆیه پێشوازی له یه‌كتری بكه‌ن، وه‌ك مه‌سیح پێشوازی لێ‌كردین، بۆ شكۆمه‌ندی خودا."
8 چونكه ده‌ڵێم، مه‌سیح له‌به‌ر ڕاستی خودا بووه خزمه‌تكاری خه‌ته‌نه‌كراوان، تاكو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی بۆ باوكانه بیانچه‌سپێنێت،"
9 نه‌ته‌وه‌كانیش له‌به‌ر به‌زه‌ییه‌كه‌ی خودا شكۆدار ده‌كه‌ن، وه‌ك نووسراوه: {بۆیه له‌ناو نه‌ته‌وه‌كان ستایشت ده‌كه‌م و سروودی ستایش بۆ ناوت ده‌ڵێم.}"
10 دیسان ده‌فه‌رمووێ: {ئه‌ی نه‌ته‌وه‌كان، هه‌لهه‌له له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی لێ بده‌ن.}"
11 هه‌روه‌ها: {ئه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان، ستایشی خوداوه‌ند بكه‌ن، به‌رزی ڕابگرن، ئه‌ی هه‌موو گه‌لان.}"
12 دیسان ئیشایا ده‌ڵێت: {ڕه‌گی یه‌سا ده‌بێت، ئه‌وه‌ی بۆ فه‌رمانڕه‌وایی نه‌ته‌وه‌كان قیت‌ده‌بێته‌وه، ئومێدی نه‌ته‌وه‌كان به‌و ده‌بێت.}"
13 با خودای هیوا به هه‌موو خۆشی و ئاشتییه‌ك له باوه‌ڕدا پڕتان بكات، تاكو به هێزی ڕۆحی پیرۆز هیواتان لێی بڕژێته‌وه."
14 خوشك و براكانم، خۆم دڵنیام كه ئێوه پڕن له چاكه، پڕن له زانیاری، تواناتان هه‌یه ئامۆژگاری یه‌كتری بكه‌ن."
15 به‌ڵام ده‌رباره‌ی هه‌ندێك خاڵ ئازایانه‌تر بۆم نووسیون، وه‌ك به‌یادهێنانه‌وه‌تان، له‌به‌ر ئه‌و نیعمه‌ته‌ی خودا پێی‌داوم،"
16 تاكو ببمه خزمه‌تكاری عیسای مه‌سیح بۆ نه‌ته‌وه‌كان، وه‌ك كاهین له خزمه‌تی ئینجیلی خودا، تاكو قوربانی نه‌ته‌وه‌كان په‌سه‌ندكراو بێت، به ڕۆحی پیرۆز پیرۆزكراو بێت."
17 بۆیه له عیسای مه‌سیح‌دا شانازیم هه‌یه به‌و شتانه‌ی بۆ خودایه."
18 چونكه ناوێرم باسی شتێك بكه‌م جگه له‌وه‌ی مه‌سیح بۆ گوێڕایه‌ڵبوونی نه‌ته‌وه‌كان بۆ خودا به‌هۆی منه‌وه ئه‌نجامی داوه، به وته و كردار،"
19 به هێزی نیشانه و په‌رجو، به هێزی ڕۆحی خودا. ته‌نانه‌ت له ئۆرشه‌لیم و ده‌وروپشتی تاكو ئیللیریكوم ، به ته‌واوی ئینجیلی مه‌سیحم ڕاگه‌یاند."
20 بۆیه ئامانجی به‌رزم بوو كه موژده بده‌م، نه‌ك له‌و شوێنه‌ی ناوی مه‌سیحی تێدا هێنرابوو، تاكو له‌سه‌ر بناغه‌ی یه‌كێكی دیكه بنیاد نه‌نێم."
21 به‌ڵام وه‌ك نووسراوه: {ئه‌وانه‌ی باسی ئه‌ویان بۆ نه‌كرابوو ده‌بینن، ئه‌وانه‌ی نه‌یانبیستبوو تێده‌گه‌ن.}"
22 له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بوو چه‌ندین جار ڕێم لێ ده‌گیرا بێمه لاتان."
23 به‌ڵام ئێستا له‌م ناوچانه شوێنم نه‌ماوه، ساڵانێكی زۆریشه په‌رۆشم بێمه لاتان،"
24 كاتێ ده‌چمه ئیسپانیا. هیوادارم به‌لاتان‌دا تێپه‌ڕم، تاكو بتانبینم و به كۆمه‌ك یارمه‌تیم بده‌ن بۆ ئه‌وێ، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جار كه‌مێك له بینینتان تێربم."
25 به‌ڵام وا ده‌چمه ئۆرشه‌لیم تاكو خزمه‌تی پیرۆزكراوان بكه‌م."
26 چونكه باوه‌ڕدارانی مه‌كدۆنی و ئه‌خائیا پێیان خۆش بوو هه‌ندێك به‌خشین بۆ پیرۆزكراوانی هه‌ژاری ئۆرشه‌لیم كۆبكه‌نه‌وه."
27 ئه‌مه‌یان به باش زانی و قه‌رزاری ئه‌وانیشن، چونكه ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌كان له شته ڕۆحییه‌كانی ئه‌وان به‌شدار بوونه، له‌سه‌ریانه له شته ماددییه‌كان خزمه‌تیان بكه‌ن."
28 بۆیه، كاتێ ئه‌مه‌م ته‌واو كرد و ئه‌م به‌رهه‌مه‌م بۆ مۆركردن ، به‌ره‌و ئیسپانیا به‌لاتان‌دا تێده‌په‌ڕم."
29 ده‌زانم كه بێمه لاتان، به پڕی به‌ره‌كه‌تی مه‌سیحه‌وه دێم."
30 ئێستاش خوشك و برایان لێتان ده‌پاڕێمه‌وه، به عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند و به خۆشه‌ویستی ڕۆحی پیرۆز، له‌گه‌ڵم تێبكۆشن له نوێژه‌كان بۆ خودا له پێناوی من،"
31 تاكو ڕزگاربم له‌وانه‌ی له یه‌هودیا بێ‌باوه‌ڕن، هه‌روه‌ها تاكو خزمه‌ته‌كه‌م بۆ ئۆرشه‌لیم له‌لای پیرۆزكراوان په‌سه‌ندكراو بێت ،"
32 تاكو به خواستی خودا به دڵشادییه‌وه بێمه لاتان و له‌گه‌ڵتان پشوو بده‌م."
33 خودای ئاشتی له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت. ئامین."
1 سه‌باره‌ت به فیبی خوشكمان ڕاتان ده‌سپێرم، كه خزمه‌تكاره له كڵێسای كه‌نخریا،"
2 تاكو له خوداوه‌ند پێشوازییه‌كی لێ بكه‌ن شایانی پیرۆزكراوان بێت، له هه‌ر شتێك پێویستی پێتان بوو یارمه‌تی بده‌ن، چونكه بووه یارمه‌تیده‌ری زۆر كه‌س و هی منیش."
3 سڵاو له پریسكیلا و ئه‌كیلا بكه‌ن، هاوكاره‌كانم له عیسای مه‌سیح‌دا،"
4 ئه‌وانه‌ی له پێناو ژیانی من ملی خۆیان دانا، ته‌نها من سوپاسی ئه‌وانه ناكه‌م، به‌ڵكو هه‌موو كڵێساكانی نه‌ته‌وانیش."
5 سڵاو له‌و كڵێسایه بكه‌ن له ماڵه‌كه‌یانه. سڵاو له ئه‌پینه‌توسی خۆشه‌ویستم بكه‌ن كه نۆبه‌ره‌ی ئاسیایه بۆ مه‌سیح."
6 سڵاو له مریه‌م بكه‌ن كه زۆر پێتانه‌وه ماندوو بوو."
7 سڵاو له ئه‌ندرونیكۆس و یونیاسی خزمانم بكه‌ن، كه له‌گه‌ڵم به‌ند كرابوون، ئه‌وانه‌ی له‌ناو نێردراوان ناودارن، پێش من له مه‌سیح‌دا بوون."
8 سڵاو له ئه‌مپلیاتۆس بكه‌ن، خۆشه‌ویستمه له خوداوه‌نددا."
9 سڵاو له ئوربانۆس بكه‌ن هاوكارمان له مه‌سیح، هه‌روه‌ها ستاخیسی خۆشه‌ویستم."
10 سڵاو له ئه‌پیڵه‌سی په‌سه‌ندكراو بكه‌ن له مه‌سیح‌دا. سڵاو له ماڵی ئه‌رستۆپۆڵۆس بكه‌ن."
11 سڵاو له هیرودیۆنی خزمم بكه‌ن. سڵاو له‌وانه‌ی له ماڵی نێرگز له خوداوه‌ندن."
12 سڵاو له خوشكان تریفینا و تریفۆسا بكه‌ن، كه له خوداوه‌نددا ماندوو ده‌بن. سڵاو له په‌رسیسی خوشكی خۆشه‌ویست بكه‌ن، كه له خوداوه‌نددا زۆر ماندوو بوو."
13 سڵاو له ڕوفوس بكه‌ن هه‌ڵبژێردراوه له خوداوه‌ند، هه‌روه‌ها له دایكی كه دایكمه."
14 سڵاو بكه‌ن له ئه‌سینكریتۆس، فلیگۆن، هه‌رمه‌س، په‌تروباس، هرماس و ئه‌و خوشك و برایانه‌ی له‌گه‌ڵیانن."
15 سڵاو بكه‌ن له فیلولوگۆس و جولیا، نیریۆس و خوشكه‌كه‌ی و ئۆله‌مپاس و هه‌موو ئه‌و پیرۆزكراوانه‌ی له‌گه‌ڵیانن."
16 به ماچی پیرۆز سڵاو له یه‌كتری بكه‌ن. هه‌موو كڵێساكانی مه‌سیح سڵاوتان لێ‌ده‌كه‌ن."
17 خوشك و برایان، لێتان ده‌پاڕێمه‌وه، ئاگاتان له‌وانه بێت كه ناكۆكی و كۆسپ ده‌نێنه‌وه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و فێركردنه‌ی فێری بوون. لێیان دوور بكه‌ونه‌وه."
18 چونكه كه‌سانی ئاوا، خزمه‌تی مه‌سیحی خوداوه‌ندمان ناكه‌ن، به‌ڵكو سكی خۆیان، به قسه‌ی خۆش و زمانلوسی دڵی ساكاره‌كان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن."
19 چونكه هه‌واڵی گوێڕایه‌ڵیتان به هه‌مووان گه‌یشتووه، بۆیه پێتان دڵخۆشم، به‌ڵام ده‌مه‌وێت له چاكه دانا بن و له خراپه بێبه‌ری بن."
20 خودای ئاشتی خێرا شه‌یتان له ژێر پێتان پان ده‌كاته‌وه. نیعمه‌تی عیسای خوداوه‌ندمان له‌گه‌ڵتان بێت."
21 تیمۆساوسی هاوكارم سڵاوتان لێ‌ده‌كات، هه‌روه‌ها لوكیۆس و یاسون و سۆسیپاته‌ری خزمانم."
22 منیش ته‌رتیۆسم كه ئه‌م نامه‌یه‌م نووسیوه‌ته‌وه، له خوداوه‌ن‌دا سڵاوتان لێ ده‌كه‌م."
23 گایۆس كه خانه‌خوێی من و هه‌موو كڵێسایه سڵاوتان لێ‌ده‌كات. ئه‌راستۆسی خه‌زنه‌داری شار و كوارتۆسی برا سڵاوتان لێ‌ده‌كه‌ن. ["
24 نیعمه‌تی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت. ئامین.]
25 بۆ ئه‌وه‌ی توانای هه‌یه بتانچه‌سپێنێت به‌گوێره‌ی ئینجیله‌كه‌م و جاڕدانی عیسای مه‌سیح، به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنی ئه‌و نهێنییه‌ی له كاته ئه‌زه‌لییه‌كانه‌وه به شاراوه‌یی مابۆوه،"
26 به‌ڵام ئێستا به‌هۆی نووسراوی پێغه‌مبه‌ران، به‌گوێره‌ی ڕاسپارده‌ی خودای هه‌میشه‌یی، ئاشكرا و زانراو بووه بۆ گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕ له‌نێو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان -"
27 تاهه‌تایه شكۆمه‌ندی بۆ تاقه خودای دانا، به عیسای مه‌سیح! ئامین."