1 یه‌هوزا، به‌نده‌ی عیسای مه‌سیح و برای یاقوب، بۆ بانگكراوه‌كان، خۆشه‌ویسته‌كانی خودای باوك، پارێزراوان به عیسای مه‌سیح:"
2 به‌زه‌یی و ئاشتی و خۆشه‌ویستی بۆتان زیاد بێت."
3 خۆشه‌ویستان، هه‌رچه‌نده له‌وپه‌ڕی په‌رۆشی‌دا بووم تاكو له‌باره‌ی ڕزگاری هاوبه‌شمان بۆتان بنووسم، به‌ڵام به پێویستم زانی ئه‌مه‌تان بۆ بنووسم، لێتان ده‌پاڕێمه‌وه تێبكۆشن بۆ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ته‌نها جارێك دراوه‌ته ده‌ست پیرۆزكراوان."
4 چونكه كه‌سانێك به دزییه‌وه هاتوونه‌ته ناوه‌وه، له‌مێژه بۆ ئه‌و حوكمه نووسراون، خوانه‌ناسن، نیعمه‌تی خودامان بۆ به‌ڕه‌ڵایی ده‌گۆڕن و نكۆڵی له عیسای مه‌سیح ده‌كه‌ن، تاقه سه‌روه‌ر و خوداوه‌ندمان."
5 به‌ڵام ده‌مه‌وێت بیرتان بخه‌مه‌وه كه خۆتان ده‌یزانن، خوداوه‌ند كه گه‌له‌كه‌ی خۆی له خاكی میسر ڕزگار كرد، به‌ڵام دواتر ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان نه‌هێنا له‌ناوی بردن."
6 هه‌روه‌ها ئه‌و فریشتانه‌ی پایه‌كانی خۆیان نه‌پاراست، به‌ڵكو شوێنی خۆیان به‌جێ‌هێشت، به كۆتی تاهه‌تایی بۆ سزای ڕۆژی گه‌وره له ژێر تاریكی‌دا هه‌ڵگیران."
7 هه‌روه‌ها سه‌دوم و عه‌مۆرا و شاره‌كانی ده‌وروبه‌ریان به هه‌مان ڕێگا داوێنپیسییان كرد و به ناسروشتی هه‌وه‌سبازییان كرد، جا بوونه په‌ندی چێژتنی سزای تاهه‌تایی."
8 خه‌یاڵخاوه‌كانیش به هه‌مان شێوه، جه‌سته گڵاو ده‌كه‌ن و گه‌وره‌یی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و بوختان به شكۆداران ده‌كه‌ن."
9 به‌ڵام میكائیلی سه‌رۆكی فریشته‌كان، كاتێ دژایه‌تی شه‌یتانی كرد و سه‌باره‌ت به ته‌رمی مو‌سا مشتومڕی كرد، نه‌ی‌وێرا به بوختان سكاڵای لێ بكات، به‌ڵكو وتی: (خوداوه‌ند سه‌رزه‌نشتت بكات!)"
10 كه‌چی ئه‌وانه قسه بۆ شتێك هه‌ڵده‌به‌ستن كه نایزانن. ئه‌وه‌ی به سروشتیش ده‌یزانن، وه‌ك ئاژه‌ڵی به‌سته‌زمان، له‌مانه‌دا تێكی ده‌ده‌ن."
11 قوڕ به‌سه‌ریان! چونكه ڕێگای قابیلیان گرتووه، بۆ بڕێك ده‌ست‌كه‌وت خۆیان داوه‌ته ده‌ست چه‌واشه‌یی به‌لعامه‌وه ، له یاخیبوونه‌كه‌ی قۆڕه‌ح له‌ناوچوون."
12 ئه‌وانه له داوه‌ته‌كانی خۆش‌ویستنی ئێوه له‌كه‌دارن، بێ ترس نانتان له‌گه‌ڵ ده‌خۆن، خۆیان ده‌له‌وه‌ڕێنن. ئه‌وانه هه‌وری بێ ئاون و به با ده‌هاژوورێن، داری بێ‌به‌ری پایزانن، دوو جار مردوون و هه‌ڵكه‌ندراون،"
13 شه‌پۆلی ده‌ریای هه‌ڵچوون به كه‌فی شه‌رمه‌زاری، ئه‌ستێره‌ی گه‌ڕۆكن كه تاهه‌تایه ڕه‌شایی تاریكییان بۆ هه‌ڵگیراوه."
14 ئه‌خنوخی حه‌وته‌م له ئاده‌مه‌وه، له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه پێشبینی كرد: (ئه‌وه‌تا خوداوه‌ند له‌نێو هه‌زارانی پیرۆزكراودا دێت،"
15 تاكو هه‌مووان حوكم بكات و هه‌موو خوانه‌ناسان سه‌رزه‌نشت بكات، له‌به‌ر هه‌موو كرداره خوانه‌ناسییه‌كانیان كه‌وا له ڕێبازی خوانه‌ناسی كردوویانه و ئه‌و قسه ڕه‌قانه‌ی ئه‌و گوناهباره خوانه‌ناسانه له دژی وتوویانه.)"
16 ئه‌وانه بۆڵه‌بۆڵكار و گله‌ییكارن، به‌گوێره‌ی هه‌وه‌سه‌كانیان ده‌ژین و قسه‌ی گه‌وره ده‌كه‌ن، به دووڕوویی ستایشی خه‌ڵك ده‌كه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان."
17 به‌ڵام ئێوه ئه‌ی خۆشه‌ویستان، قسه‌كانی نێردراوانی خوداوه‌ندمان عیسای مه‌سیح بهێننه‌وه یاد كه پێشتر وتوویانه."
18 پێی‌ووتن: (له كۆتایی ڕۆژگار، هه‌ندێك گاڵته‌جاڕ په‌یدا ده‌بن و دوای هه‌وه‌سه خوانه‌ناسییه‌كانیان ده‌كه‌ون.)"
19 ئه‌وانه دووبه‌ره‌كی ده‌نێنه‌وه، سروشتی مرۆڤانه‌ن و ڕۆحی پیرۆزیان نییه."
20 به‌ڵام ئێوه خۆشه‌ویستان، خۆتان له‌سه‌ر باوه‌ڕی پیرۆزتان بنیاد بنێن، به ڕۆحی پیرۆز نوێژ بكه‌ن،"
21 خۆتان له‌ناو خۆشه‌ویستی خودا بپارێزن، چاوه‌ڕوانی به‌زه‌یی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان بن بۆ ژیانی تاهه‌تایی."
22 به‌زه‌ییتان به‌وانه بێته‌وه كه گومان ده‌كه‌ن."
23 هه‌ندێك له ئاگر بڕفێنن و ڕزگاریان بكه‌ن، له ترس‌دا به‌زه‌ییتان به هه‌ندێك بێته‌وه، ته‌نانه‌ت ڕقتان له‌و به‌رگانه بێته‌وه كه به جه‌سته گڵاو بوونه."
24 بۆ ئه‌وه‌ی كه تواناداره بێ ساتمه‌كردن بتانپارێزێت، به شادییه‌وه‌ش بێ گله‌یی له‌به‌رده‌م شكۆیه‌كه‌ی ڕاتانبگرێت،"
25 بۆ تاكه خودای ڕزگاركه‌رمان به عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان، شكۆ و گه‌وره‌یی و هێز و ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه، پێش هه‌موو ڕۆژگار و ئێستا و تاهه‌تایه. ئامین."