1

1 پیره‌كه‌، بۆ گایۆسی خۆشه‌ویست كه‌ له‌ ڕاستی‌دا خۆشم ده‌وێت."

2 ئه‌ی خۆشه‌ویست، نوێژ ده‌كه‌م كه‌ له‌ هه‌موو شتێك سه‌ركه‌وتوو بیت و ته‌ندروستیت باش بێت، هه‌روه‌ك ده‌روونت سه‌ركه‌وتووه‌."

3 چونكه‌ زۆر دڵخۆش بووم به‌وه‌ی چه‌ند برایه‌ك هاتن و شایه‌تی دڵسۆزی تۆیان بۆ ڕاستی دا، هه‌روه‌ك به‌گوێره‌ی ڕاستی ده‌ڕۆیت."

4 خۆشی له‌مه‌ گه‌وره‌ترم نییه‌ كه‌ گوێم لێ بێت كوڕانم به‌گوێره‌ی ڕاستی ده‌ڕۆن."

5 خۆشه‌ویست، تۆ به‌ دڵسۆزییه‌وه‌ هه‌موو شتێك بۆ خوشكان و برایان ده‌كه‌یت، به‌ تایبه‌تی بۆ نامۆیه‌كان."

6 ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م كڵێسا شایه‌تییان له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی تۆ داوه‌، ئه‌وانه‌ی باش ده‌كه‌یت كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ به‌ شایسته‌یی خودا به‌ڕێیان ده‌كه‌یت."

7 چونكه‌ ئه‌وانه‌ له‌ پێناوی ناوه‌كه ده‌رچوون و هیچ شتێك له‌ نه‌ته‌وه‌كان وه‌رناگرن."

8 بۆیه‌ پێویسته‌ پێشوازی له‌ كه‌سانی وه‌ك ئه‌وانه‌ بكه‌ین تاكو به‌یه‌كه‌وه‌ كار بۆ ڕاستی بكه‌ین."

9 بۆ كڵێسام نووسیوه‌، به‌ڵام دیۆتریفس كه‌ ده‌یه‌وێت له‌نێوانیان ببێته‌ یه‌كه‌م، پێشوازیمان ناكات."

10 بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هاتم، كرده‌وه‌كانی و ئه‌و غه‌یبه‌تانه‌ی كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئێمه‌ی وتووه‌ ده‌یخه‌مه‌وه‌ یادی. هه‌روه‌ها به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه‌، به‌ڵكو نایه‌وێت پێشوازی له‌ خوشكان و برایان بكات و هه‌ر یه‌كێك بییه‌وێت پێشوازییان لێ بكات، ڕێی لێ ده‌گرێت و له‌ كڵێسا ده‌ری ده‌كات."

11 خۆشه‌ویستم، لاسایی خراپه‌ مه‌كه‌وه‌ به‌ڵكو چاكه‌. ئه‌وه‌ی چاكه‌ بكات له‌ خوداوه‌یه‌، ئه‌وه‌ش خراپه‌ بكات، خودای نه‌بینیوه‌."

12 دیمیتریۆس له‌لایه‌ن هه‌موو كه‌سێك و له‌لایه‌ن ڕاستیشه‌وه‌ شایه‌تی بۆ دراوه‌. ئێمه‌ش شایه‌تی ده‌ده‌ین، ئێوه‌ش ده‌زانن شایه‌تی ئێمه‌ ڕاسته‌."

13 زۆرم هه‌بوو بۆتی بنووسم، به‌ڵام نامه‌وێت به‌ قه‌ڵه‌م و مه‌ره‌كه‌ب بێت."

14 به‌ڵكو ئومێده‌وارم به‌م زووانه‌ بتبینم تاكو ڕووبه‌ڕوو قسه‌ بكه‌ین. سڵاو بۆ تۆ. براده‌ران سڵاوت لێ‌ده‌كه‌ن. به‌ ناوه‌كانیان سڵاو له‌ براده‌ران بكه‌."