1 پیره‌كه، بۆ خانمه بژارده‌كه و بۆ منداڵانیشی كه له ڕاستی‌دا خۆشم‌ده‌وێن، نه‌ك ته‌نها من، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕاستی ده‌ناسن،"
2 له‌به‌ر ئه‌و ڕاستییه‌ی تیامان‌دا نیشته‌جێ ده‌بێت و تاهه‌تایه له‌گه‌ڵمان ده‌بێت:"
3 نیعمه‌ت و به‌زه‌یی و ئاشتیمان له‌گه‌ڵه له خودای باوك و عیسای مه‌سیحی كوڕی باوك، به ڕاستی و خۆشه‌ویستییه‌وه."
4 زۆر دڵخۆش بووم كه بینیم هه‌ندێك له منداڵه‌كانت به‌گوێره‌ی ڕاستی ده‌ڕۆن، وه‌ك باوكه‌كه ڕایسپاردین."
5 ئێستاش ئه‌ی خانم، ڕاسپارده‌یه‌كی نوێت بۆ نانووسم، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاوه هه‌مان‌بووه: داوات لێ ده‌كه‌م، یه‌كتریمان خۆش‌بووێ."
6 خۆشه‌ویستی ئه‌مه‌یه: به‌گوێره‌ی ڕاسپارده‌كانی بڕۆین. هه‌روه‌ك له سه‌ره‌تا گوێتان لێی بووه، ڕاسپارده‌كه ئه‌مه‌یه، كه به خۆشه‌ویستی بڕۆن."
7 چه‌واشه‌كاری زۆر هاتوونه‌ته جیهان و دان نانێن عیسای مه‌سیح له جه‌سته‌دا هاتووه. ئه‌مانه چه‌واشه‌كار و دژه مه‌سیحن."
8 ئاگاداری خۆتان بن، نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی كردووتانه بیدۆڕێنن، به‌ڵكو پاداشتی ته‌واو وه‌ربگرن."
9 هه‌ر كه‌سێك پێش بكه‌وێت و له فێركردنی مه‌سیح نیشته‌جێ نه‌بێت، خودای نییه. ئه‌وه‌ی له فێركردنه‌كه بچه‌سپێت، ئه‌وا باوك و كوڕه‌كه‌ی هه‌یه."
10 ئه‌گه‌ر یه‌كێك هاته لاتان و ئه‌و فێركردنه‌ی نه‌هێنا، له ماڵه‌كه‌تان وه‌ری مه‌گرنه‌وه و سڵاوی لێ مه‌كه‌ن."
11 چونكه ئه‌وه‌ی سڵاوی لێ بكات، له به‌دكارییه‌كانی به‌شدار ده‌بێت."
12 زۆر شتم هه‌یه بۆتانی بنووسم، نامه‌وێت به مه‌ره‌كه‌ب و كاغه‌ز بێت، به‌ڵكو ئومێده‌وارم له‌گه‌ڵتان بم و ڕووبه‌ڕوو بدوێین، تاكو خۆشییه‌كه‌مان ته‌واو بێت."
13 منداڵانی خوشكه بژارده‌كه‌ت سڵاوت لێ‌ده‌كه‌ن."