1 شیمۆن په‌ترۆس، به‌نده و نێردراوی عیسای مه‌سیح، بۆ ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڕاستودروستی خودا و ڕزگاركه‌رمان عیسای مه‌سیح باوه‌ڕێكی به‌هاداری وه‌ك ئێمه‌یان ده‌ست‌كه‌وتووه."
2 نیعمه‌ت و ئاشتی بۆتان زیاد بێت، به ناسینی خودا و عیسای خوداوه‌ندمان."
3 هێزه خوداییه‌كه‌ی هه‌موو شتێكی بۆ ژیان و خواترسی به ئێمه به‌خشیوه، به‌هۆی ناسینی ئه‌وه‌ی بانگی كردین بۆ شكۆ و چاكییه‌كه‌ی،"
4 ئاواش به‌هۆی ئه‌مانه‌وه به‌ڵێنه به‌هادار و گه‌وره‌كانمان پێ‌درا، تاكو به‌هۆی ئه‌مانه به‌شدار بین له سروشتی خودایی و ڕابكه‌ین له‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی جیهان كه له هه‌وه‌س دایه."
5 هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هه‌موو تێكۆشانێك بكه‌ن تاكو چاكی بۆ باوه‌ڕتان زیاد بكه‌ن، بۆ چاكیێتی زانیاری،"
6 بۆ زانیاری خۆڕاگرتن، بۆ خۆڕاگرتن دانبه‌خۆداگرتن، بۆ دانبه‌خۆداگرتن خواترسی،"
7 بۆ خواترسی سۆزی برایانه، بۆ سۆزی برایانه خۆشه‌ویستی."
8 چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌تان تێدابێت و زیاد بكات، واتان لێ‌ده‌كات بۆ ناسینی خوداوه‌ندمان عیسای مه‌سیح ته‌مبه‌ڵ و بێ‌به‌رهه‌م نه‌بن."
9 چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ی نه‌بێت، ئه‌وا كوێر و كه‌مبینه، له یادی چووه له گوناهه كۆنه‌كانی پاك‌بێته‌وه."
10 خوشكان، برایان، بۆیه زیاتریش تێبكۆشن بۆ چه‌سپاندنی هه‌ڵبژاردن و بانگه‌وازییه‌كه‌تان، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تان كرد ئه‌وا هه‌رگیز ناكه‌ون،"
11 هه‌روه‌ها پێشوازییه‌كی گه‌رمتان لێ ده‌كرێ بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی شانشینی تاهه‌تایی خوداوه‌ند و ڕزگاركه‌رمان عیسای مه‌سیح."
12 بۆیه به‌ته‌مام هه‌رده‌م ئه‌م شتانه‌تان به یاد بهێنمه‌وه، هه‌رچه‌نده له‌و ڕاستییه‌ی ئێستادا ده‌زانن و دامه‌زراون."
13 به‌ڵام به ڕاستی ده‌زانم، تاكو له‌م چادره‌دا بم، به وریاكردنه‌وه وه‌بیرتان بهێنمه‌وه،"
14 چونكه ده‌زانم داكه‌ندنی ئه‌م چادره‌م نزیك‌بۆته‌وه، وه‌ك خوداوه‌ندمان عیسای مه‌سیح بۆی ده‌رخستم."
15 هه‌روه‌ها تێده‌كۆشم تاكو دوای ده‌رچوونم هه‌رده‌م ئه‌م شتانه‌تان وه‌بیربێته‌وه."
16 چونكه ئێمه دوای ئه‌فسانه‌یه‌ك نه‌كه‌وتووینه كه زیره‌كانه دروستكراوه، هاتنی خوداوه‌ندمان عیسای مه‌سیح و هێزه‌كه‌یمان پێ ناساندن، به‌ڵكو شایه‌تحاڵی پایه به‌رزییه‌تی ئه‌وین."
17 چونكه كاتێ ڕێز و شكۆی له خودای باوك وه‌رگرت، ده‌نگێكی ئاوا له شكۆداری پایه به‌رزه‌وه بۆی هات: (ئه‌مه‌یه كوڕی خۆشه‌ویستم، ئه‌وه‌ی زۆر پێی دڵشادم.) ،"
18 ئێمه‌ش گوێمان له‌م ده‌نگه بوو كه له ئاسمانه‌وه هات، كاتێ له شاخی پیرۆز له‌گه‌ڵی بووین."
19 هه‌روه‌ها وشه‌ی پێغه‌مبه‌رانمان هه‌یه و چه‌سپاوتره، چاك ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئاگاداری بن، وه‌ك بۆ چرایه‌كی گه‌شاوه له شوێنێكی تاریك، تاكو ڕۆژ هه‌ڵدێت و ئه‌ستێره‌ی به‌یان له دڵتان‌دا هه‌ڵدێت."
20 له سه‌رووی هه‌مووان ئه‌مه بزانن، كه هیچ پێشبینییه‌ك له نووسراوه‌كه‌دا به لێكدانه‌وه‌ی تایبه‌ت نابێت،"
21 چونكه هه‌رگیز پێشبینی به خواستی مرۆڤ نه‌هاتووه، به‌ڵكو مرۆڤن له خوداوه دوواون كه به ڕۆحی پیرۆز هه‌ڵگیراون."
1 به‌ڵام له‌نێو گه‌له‌كه پێغه‌مبه‌ری درۆزن هه‌بوون، وه‌ك له‌نێوان ئێوه‌ش‌دا مامۆستای درۆزن ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی به نهێنی فێركردنی چه‌وتی له‌ناوبه‌ر ده‌هێننه ناوه‌وه، ته‌نانه‌ت نكۆڵی له خوداوه‌ند ده‌كه‌ن كه ئه‌وانی كڕییه‌وه، له‌ناوچوونێكی خێرا به‌سه‌ر خۆیان‌دا ده‌هێنن."
2 زۆریش به‌دوای به‌ڕه‌ڵاییه‌كانیان ده‌كه‌ون، له‌به‌ر ئه‌وان كفر به ڕێبازی ڕاستی ده‌كرێت."
3 له چاوچنۆكییان به قسه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو بازرگانیتان پێ ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی له كۆنه‌وه حوكمدانیان به‌تاڵ هه‌ڵناوه‌شێته‌وه و له‌ناوچوونیان نانوێت."
4 چونكه خودا به‌زه‌یی به فریشته نه‌هاته‌وه كه گوناهیان كرد، به‌ڵكو فڕێی‌دانه قووڵایی تاریكی دۆزه‌خ و ده‌ستگیری كردن تاكو بۆ لێپرسینه‌وه هه‌ڵبگیرێن."
5 هه‌روه‌ها كه به‌زه‌یی به جیهانی كۆن نه‌هاته‌وه كاتێ لافاوی هێنایه سه‌ر جیهانی خوانه‌ناسان، به‌ڵكو نوحی جاڕده‌ری ڕاستودروستی له‌گه‌ڵ حه‌وت كه‌سی دیكه پاراست."
6 كاتێ شاره‌كانی سه‌دوم و عه‌مۆرای تاوانبار كرد به تێكدانی ته‌واو و ئه‌وانی كرده خۆڵه‌مێش، كردنییه په‌ند بۆ خوانه‌ناسان."
7 كاتێ ڵوتی پیاوچاكی ده‌رباز كرد كه له به‌ڕه‌ڵایی به‌دكاران بێزار بوو"
8 - چونكه ئه‌و پیاوچاكه كه له‌نێویان‌دا ده‌ژیا، گوێی له كرده‌وه خراپه‌كانیان ده‌بوو و ده‌یبینی، ڕۆژ به ڕۆژ گیانی ڕاستودروستی ئازار ده‌درا -"
9 ئه‌گه‌ر وابێت، خوداوه‌ند ده‌زانێت چۆن له‌خواترسان له تاقیكردنه‌وه ده‌رباز بكات و خوانه‌ناسان تاكو ڕۆژی لێپرسینه‌وه له ژێر سزادان بهێڵێته‌وه،"
10 به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له هه‌وه‌سی گڵاوی كه‌وتوونه‌ته دوای جه‌سته، سووكایه‌تی به ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن. چاونه‌ترس و كه‌لله‌ڕه‌قن، ناترسن بوختان به شكۆداران بكه‌ن،"
11 له‌وێ‌دا فریشته‌كان به‌تواناتر و به‌هێزترن، له ئاماده‌گی خوداوه‌نده‌وه حوكمی بوختانیان له‌سه‌ر پێشكه‌ش ناكه‌ن."
12 به‌ڵام ئه‌وانه وه‌ك ئاژه‌ڵی به‌سته‌زمانن، به زگماك بۆ ڕاوكردن و كوشتنن، بوختان به‌وه ده‌كه‌ن كه لێی نازانن، به گه‌نده‌ڵی خۆیان له‌ناوده‌چن."
13 وه‌كو كرێی خراپی خراپه‌كانیان وه‌ربگرن. وا داده‌نێن چێژ به درێژایی ڕۆژ له سه‌ڵته‌نه‌ت دایه، له‌كه و كه‌موكوڕی، چێژ له فێڵه‌كانیان وه‌رده‌گرن، به‌شداری خوانه‌كانتان ده‌كه‌ن."
14 چاویان پڕه له داوێنپیسی و له گوناه ناوه‌ستن، ده‌روونه له‌رزۆكه‌كان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن، دڵیان به چڵێسی ڕاهێنراوه، ئه‌وانه منداڵی نه‌فره‌تن."
15 له ڕێگای ڕاستی لایان داوه و چه‌واشه كراون، دوای ڕێبازی به‌لعامی كوڕی به‌عۆر كه‌وتن، ئه‌وه‌ی حه‌زی له كرێی خراپه‌كاری بوو،"
16 به‌ڵام سه‌رزه‌نشتی سه‌رپێچییه‌كه‌ی وه‌رگرت، گوێدرێژی بێزمان به ده‌نگی مرۆڤانه هاته دووان و سه‌رشێتی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی ڕاگرت."
17 ئه‌وانه كانی بێ ئاون، هه‌ورن به گه‌رده‌لوول ده‌هاژوورێن، ڕه‌شایی تاریكییان بۆ هه‌ڵگیراوه."
18 چونكه كه به قسه‌ی گه‌وره و به‌تاڵ ده‌دووێن، به هه‌وه‌سه‌كانی جه‌سته له به‌ڕه‌ڵایی، ئه‌وانه هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن كه تازه هه‌ڵاتوون له ده‌ست ئه‌وانه‌ی له گومڕایی‌دا ده‌ژیان."
19 به‌ڵێنی ئازادییان پێ ده‌ده‌ن، كه‌چی خۆیان كۆیله‌ی گه‌نده‌ڵین - - چونكه مرۆڤ كۆیله‌ی هه‌ر شتێكه به‌سه‌ری‌دا زاڵ بێت."
20 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له گڵاوی جیهان‌دا هه‌ڵاتبوون به ناسینی خوداوه‌ند و ڕزگاركه‌رمان عیسای مه‌سیح، دیسان تێی‌ده‌كه‌ونه‌وه و زاڵ ده‌بن، ئاوا كۆتاییان له سه‌ره‌تایان خراپتر ده‌بێت."
21 چونكه باشتر بوو ڕێگای ڕاستودروستییان نه‌ناسی بووایه، له‌وه‌ی ناسییان و دوایی له‌و ڕاسپارده پیرۆزه‌ی پێیان درا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه."
22 ئه‌و په‌نده ڕاسته‌یان له‌سه‌ر ده‌چه‌سپێت: {سه‌گ گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ڕشانه‌وه‌كه‌ی،} هه‌روه‌ها: (به‌رازی شۆردراو گه‌ڕایه‌وه ناو چڵپاو.)"
1 خۆشه‌ویستان، ئه‌مه دووه‌مین نامه‌یه بۆتان ده‌نووسم، تیایان‌دا به یادتان ده‌هێنمه‌وه تاكو بیری پاكتان بوروژێنم،"
2 هه‌روه‌ها تاكو وته‌كانی پێغه‌مبه‌ره پیرۆزه‌كان و ڕاسپارده‌ی خوداوه‌ند و ڕزگاركه‌ر كه به‌هۆی نێردراوانتان دراون بێنه‌وه یادتان."
3 له سه‌رووی هه‌مووان ئه‌وه بزانن، له ڕۆژانی كۆتایی‌دا گاڵته‌جاڕ دێن گاڵته ده‌كه‌ن، دوای هه‌وه‌سه‌كانیان ده‌كه‌ون،"
4 ده‌ڵێن: (كوانێ به‌ڵێنی هاتنه‌وه‌ی؟ له‌و كاته‌ی باوكانمان له كۆنه‌وه مردوون، له سه‌ره‌تای به‌دیهێنانه‌وه هه‌موو شتێك وه‌ك خۆیه‌تی.)"
5 به ئه‌نقه‌ست پشتگوێ ده‌خه‌ن كه له كۆنه‌وه به وشه‌ی خودا ئاسمان هه‌بووه، زه‌ویش له ئاو و به ئاو شێوه‌ی كێشراوه،"
6 به‌هۆی ئه‌م ئاوه‌ش له‌و كات جیهان ئاوی لێ هه‌ڵستا و له‌ناوچوو."
7 به‌ڵام زه‌وی و ئاسمانی ئێستا به هه‌مان وشه بۆ ئاگر هه‌ڵگیراون، بۆ ڕۆژی لێپرسینه‌وه و له‌ناوچوونی خوانه‌ناسان پارێزراون."
8 به‌ڵام خۆشه‌ویستان ته‌نها ئه‌م شته‌تان له‌یاد نه‌چێت، ڕۆژێك له‌لای خوداوه‌ند وه‌ك هه‌زار ساڵه و هه‌زار ساڵیش وه‌ك ڕۆژێكه."
9 خوداوه‌ند سه‌باره‌ت به به‌ڵێنه‌كه‌ی خاو نییه، وه‌ك هه‌ندێك به خاوی ده‌زانن، به‌ڵام له‌گه‌ڵمان پشوو درێژه، نایه‌وێت كه‌س له‌ناوبچێت، به‌ڵكو هه‌موو بۆ تۆبه‌كردن بێن."
10 به‌ڵام ڕۆژی خوداوه‌ند وه‌ك دز دێت، تیای‌دا به ده‌نگێكی به‌رز ئاسمان نامێنێت، به سووتان توخمه‌كان له‌ناوده‌چن، زه‌وی و ئه‌و كارانه‌ی تیای دایه نامێنێت."
11 كه هه‌موو ئه‌و شتانه له‌ناوبچن، ئیتر پێویسته ئێوه چ جۆره مرۆڤێك بن؟ ده‌بێت به پیرۆزی و له‌خواترسی بژین،"
12 چاوه‌ڕوانی ڕۆژی خودا ده‌كه‌ن و په‌له له هاتنی ده‌كه‌ن، چونكه تیای‌دا ئاسمان به ئاگر له‌ناوده‌چێت، توخمه‌كانیش به سووتان ده‌توێنه‌وه."
13 به‌ڵام به‌گوێره‌ی به‌ڵێنه‌كه‌ی ئێمه چاوه‌ڕوانی ئاسمانی نوێ و زه‌وی نوێین، ڕاستودروستیش تیای‌دا نیشته‌جێیه."
14 خۆشه‌ویستان، كه چاوه‌ڕێی ئه‌و شته ده‌كه‌ن، تێبكۆشن بۆ ئه‌وه‌ی بێ له‌كه‌یی و بێ گله‌یی له ئاشتی‌دا له‌لای ئه‌و بدۆزنه‌وه."
15 بزانن كه پشوودرێژی خوداوه‌ندمان ڕزگارییه، وه‌ك پۆڵۆسی برای خۆشه‌ویستمان به‌گوێره‌ی ئه‌و داناییه‌ی پێی دراوه بۆی نووسین،"
16 وه‌ك له هه‌موو نامه‌كانی له‌مه‌ڕ ئه‌و شتانه دوواوه، ئه‌وه‌ی هه‌ندێك شتی تێدایه گرانه بۆ تێگه‌یشتن، نه‌زان و نه‌چه‌سپاوه‌كان وه‌ك نووسراوه‌كانی دیكه ده‌شێوێنن، بۆ له‌ناوچوونی خۆیان."
17 بۆیه خۆشه‌ویستان، چونكه ئێوه له‌پێشا ده‌زانن، ئاگاداری خۆتان بن، نه‌وه‌ك به خراپه‌ی سه‌رپێچیكاران چه‌واشه بن و له چه‌سپاوی خۆتان بكه‌ون."
18 به‌ڵكو له نیعمه‌ت و ناسینی خوداوه‌ند و ڕزگاركه‌رمان عیسای مه‌سیح گه‌شه بكه‌ن. شكۆی ئێستا و تاهه‌تایه بۆ ئه‌وه. ئامین."