1 به‌ڕێز ساوفیلۆس، له په‌ڕتووكی یه‌كه‌مم‌دا ده‌رباره‌ی هه‌موو ئه‌وه‌ی عیسا ده‌ستی پێ‌كرد بیكات و فێری بكات نووسیومه،"
2 تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی تیای‌دا به‌رزكرایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ڕۆحی پیرۆز ئه‌و نێردراوانه‌ی ڕاسپارد كه هه‌ڵیبژاردن."
3 دوای ئازار چێژتنی به چه‌ندین به‌ڵگه به زیندوویی خۆی پیشاندان، له ماوه‌ی چل ڕۆژدا بۆیان ده‌ركه‌وت و سه‌باره‌ت به شانشینی خودا بۆیان دوا."
4 كاتێ پێكه‌وه نانیان ده‌خوارد، ڕایسپاردن: (ئۆرشه‌لیم به‌جێ مه‌هێڵن، به‌ڵكو چاوه‌ڕێی به‌ڵێنه‌كه‌ی باوك بكه‌ن كه له منه‌وه بیستتان."
5 چونكه یه‌حیا خه‌ڵكی له ئاو هه‌ڵده‌كێشا، به‌ڵام ئێوه پاش چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م به ڕۆحی پیرۆز باپتیز ده‌كرێن.)"
6 ئه‌وانه‌ی پێكه‌وه كۆببوونه‌وه لێیان پرسی: (ئه‌ی خوداوه‌ند، له‌م كاته‌دا پاشایه‌تی بۆ ئیسرائیل ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟)"
7 وه‌ڵامی دانه‌وه: (بۆتان نییه ئه‌و كات و سه‌رده‌مانه بزانن كه باوك به ده‌سه‌ڵاتی خۆی دایناون."
8 به‌ڵام كاتێ ڕۆحی پیرۆزتان دێته سه‌ر هێز وه‌رده‌گرن، بۆ من ده‌بنه شایه‌ت، له ئۆرشه‌لیم و هه‌موو یه‌هودیا و سامیره، تاكو ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی.)"
9 ئه‌مه‌ی فه‌رموو و ئه‌وانیش ته‌ماشایان ده‌كرد، به‌رزكرایه‌وه، هه‌ورێك له‌به‌رچاویان شاردییه‌وه."
10 كاتێ ئه‌و ده‌ڕۆیی، ئه‌وان سه‌رنجیان له ئاسمان‌دا بوو، ئه‌وه‌بوو دوو پیاو به جلی سپییه‌وه له‌لایانه‌وه ڕاوه‌ستاون."
11 پێیان وتن: (جه‌لیلییه‌كان، بۆچی ڕاوه‌ستاون سه‌یری ئاسمان ده‌كه‌ن؟ ئه‌م عیسایه، كه له‌نێوانتان‌دا بۆ ئاسمان به‌رزكرایه‌وه، چۆن بینیتان ده‌چووه ئاسمان، ئاواش دێته‌وه.)"
12 ئینجا له‌و كێوه‌ی پێی ده‌ووترا زه‌یتوون گه‌ڕانه‌وه ئۆرشه‌لیم كه به‌قه‌د ڕۆیشتنێكی شه‌ممه له ئۆرشه‌لیم نزیك بوو ."
13 كاتێ چوونه ژووره‌وه، چوونه ژووره‌كه‌ی سه‌ره‌وه كه تیای‌دا ده‌مانه‌وه، په‌ترۆس و یۆحه‌نا و یاقوب، ئه‌ندراوس و فیلیپۆس و تۆماس، به‌رتۆلماوس و مه‌تا و یاقوبی كوڕی حه‌لفا، شیمۆنی دڵگه‌رم و یه‌هوزای برای یاقوب."
14 هه‌موو به یه‌ك دڵ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر نوێژكردن، له‌گه‌ڵ ژنه‌كان و مریه‌می دایكی عیسا و برایانی."
15 ڕۆژێكیان په‌ترۆس له‌نێوان نزیكه‌ی سه‌د و بیست برا دابوو، هه‌ڵستا و وتی:"
16 (برایان، ده‌بووایه نووسراوه‌كه بێته دی، پێشتر له‌مه‌ڕ یه‌هوزا ڕۆحی پیرۆز به زمانی داود فه‌رموویه‌تی، كه بووه ڕێبه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی عیسایان گرت."
17 له ئێمه ده‌ژمێردرا و له‌م خزمه‌ته‌دا به‌شی هه‌بوو.)"
18 به پاداشتی ناپاكی كێڵگه‌یه‌كی ده‌ست‌كه‌وت، به‌ڵام به‌ده‌م‌دا كه‌وت و له‌ناوه‌ڕاسته‌وه شه‌قبوو، هه‌موو هه‌ناوی هاته ده‌ره‌وه."
19 هه‌موو دانیشتووانی ئۆرشه‌لیم به‌مه‌یان زانی، بۆیه له زمانی خۆیان ئه‌و كێڵگه‌یان ناونا، حه‌قل ده‌مخ، واتا: كێڵگه‌ی خوێن."
20 په‌ترۆس درێژه‌ی پێ‌دا: (چونكه له سیپاره‌ی زه‌بووردا نووسراوه: {با ماڵه‌كه‌ی چۆڵ بێت كه‌س نه‌بێت تیای‌دا نیشته‌جێ بێت.} هه‌روه‌ها: {با یه‌كێكی دیكه ئه‌ركه‌كه‌ی ئه‌و وه‌ربگرێت.}"
21 كه‌واته پێویسته ئه‌و پیاوانه‌ی یاوه‌رمان بوون، به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی عیسای خوداوه‌ند هاته ناومان و ده‌رچوو،"
22 له له‌ئاوهه‌ڵكێشانه‌كه‌ی یه‌حیاوه تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی لێمان به‌رزكرایه‌وه، یه‌كێك له‌وان له‌گه‌ڵمان ببێته شایه‌تی هه‌ڵستانه‌وه‌كه‌ی.)"
23 جا دووانیان هێنایه پێشه‌وه: یوسف كه به بارساباس ناوده‌برا و نازناوی یستۆس بوو، له‌گه‌ڵ مه‌تیاس."
24 نوێژیان كرد: (ئه‌ی خوداوه‌ند، تۆ به دڵی هه‌مووان ده‌زانیت، بۆمان ده‌ربخه له‌م دووانه كامه‌یانت هه‌ڵبژاردووه،"
25 تاكو شوێنی ئه‌و خزمه‌ت و نێردراویه‌تییه بگرێته‌وه، كه یه‌هوزا لێی لادا، تاكو بچێته شوێنی خۆی.)"
26 ئینجا تیروپشكیان بۆ كردن و تیروپشكه‌كه مه‌تیاسی گرته‌وه، له‌گه‌ڵ یازده نێردراوه‌كه ژمێردرا."
1 كه ڕۆژی په‌نجایه‌مین داهات، هه‌موو پێكه‌وه له یه‌ك شوێن‌دا بوون،"
2 له‌ناكاو ده‌نگێك له ئاسمانه‌وه وه‌ك ڕه‌شه‌با هات، ئه‌و ماڵه‌ی پڕكرد كه تیای‌دا دانیشتبوون."
3 ئینجا چه‌ند زمانێكی دابه‌شبوو وه‌ك ئاگر بۆیان ده‌ركه‌وت و له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان نیشته‌وه."
4 جا هه‌موویان پڕبوون له ڕۆحی پیرۆز و ده‌ستیان پێ‌كرد به زمانه‌كانی دیكه بدوێن، وه‌ك ڕۆح پێی به‌خشین."
5 له‌و كاته‌دا جوله‌كه‌ی له‌خواترسی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ژێر ئاسمان له ئۆرشه‌لیم مابوونه‌وه."
6 كاتێ ده‌نگه‌كه هات، خه‌ڵك كۆبوونه‌وه و بووه په‌شێوی، چونكه هه‌ریه‌كه‌یان گوێی له زمانی خۆی ده‌بوو پێی ده‌دووان."
7 حه‌په‌سابوون و به سه‌رسامییه‌وه وتیان: (باشه هه‌موو ئه‌وانه‌ی قسه ده‌كه‌ن جه‌لیلی نین؟"
8 ئه‌ی چۆن هه‌ریه‌كه‌مان گوێی له زمانی خۆی ده‌بێت كه لێی له‌دایك بووه؟"
9 ئێمه‌ی خه‌ڵكی په‌رتیا و میدیا و ئیلامی، دانیشتووانی میسۆپۆتامیا، یه‌هودیا و كه‌په‌دۆكیا، پۆنتۆس و ئاسیا،"
10 فریجیا و په‌مفیلیا، میسر و ناوچه‌كانی لیبیای ڕووه‌و كورێن ، هه‌روه‌ها لایده‌كانی ڕۆما -"
11 جوله‌كه و به‌جوله‌كه‌بوو - كریتی و عه‌ره‌ب، ئه‌وه‌تا گوێمان لێیانه به زمانی خۆمان باسی كرداره مه‌زنه‌كانی خودا ده‌كه‌ن.)"
12 هه‌موو سه‌رسام و حه‌په‌سا بوون، به یه‌كتریان ده‌ووت: (ده‌بێ ئه‌مه مانای چی بێت؟)"
13 هه‌ندێكی دیكه به گاڵته پێكردنه‌وه ده‌یان‌ووت: (شه‌رابی نوێیان زۆر خواردۆته‌وه.)"
14 په‌ترۆس له‌گه‌ڵ یازده‌كه ڕاوه‌ستا، ده‌نگی به‌رزكرده‌وه و پێی ڕاگه‌یاندن: (ئه‌ی پیاوانی جوله‌كه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ئۆرشه‌لیم دانیشتوون، با ئه‌مه له‌لاتان زانراو بێت و گوێ له قسه‌كانم بگرن،"
15 چونكه وه‌ك بیرده‌كه‌نه‌وه ئه‌مانه سه‌رخۆش نین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتژمێر نۆی به‌یانییه!"
16 به‌ڵكو به‌هۆی یۆئێل پێغه‌مبه‌ر وتراوه:"
17 {خودا ده‌فه‌رمووێ، له ڕۆژانی كۆتایی‌دا ڕۆحم به‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤ‌دا ده‌ڕێژم. كوڕان و كچانتان پێشبینی ده‌كه‌ن، گه‌نجه‌كانتان بینین ده‌بینن، پیره‌كانتان خه‌ون ده‌بینن."
18 ته‌نانه‌ت به سه‌ر خزمه‌تكاران و كاره‌كه‌رانیشم، له‌و ڕۆژانه‌دا ڕۆحم ده‌ڕێژم و ئه‌وانیش پێشبینی ده‌كه‌ن."
19 له سه‌ره‌وه له ئاسمان كاری سه‌رسوڕهێنه‌ر و له خواره‌وه له‌سه‌ر زه‌وی نیشانه ده‌كه‌م: خوێن و ئاگر و ستوونی دووكه‌ڵ."
20 خۆر ده‌بێته تاریكی و مانگیش ده‌بێته خوێن، به‌ر له‌وه‌ی ڕۆژی گه‌وره و شكۆداری خوداوه‌ند بێت."
21 جا هه‌ر كه‌سێك به ناوی خوداوه‌نده‌وه بپاڕێته‌وه، ڕزگاری ده‌بێت.}"
22 پیاوانی ئیسرائیل، گوێ له‌م قسانه بگرن: عیسای ناسیره‌یی پیاوێكه بۆتان سه‌لمێندرا، به په‌رجو و كاری سه‌یر و نیشانه له‌لایه‌ن خوداوه لایه‌نگری كراوه، كه خودا به‌هۆی ئه‌و له‌نێوانتان ئه‌نجامی دا، وه‌ك خۆتان ده‌زانن."
23 ئه‌م به‌گوێره‌ی خواستی بڕیارله‌سه‌ردراو و زانینی پێشووی خودا داتانه ده‌ست، به ده‌ستی گوناهباران له خاچتان دا و كوشتتان."
24 ئه‌وه‌ی خودا هه‌ڵیستانده‌وه و له ژانی مردن ئازادی كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرا له چنگی‌دا بمێنێته‌وه."
25 چونكه داود باسی ده‌كات: {هه‌میشه خوداوه‌ندم له‌به‌رده‌مم ده‌بینی، ئه‌و له‌لای ده‌سته‌ڕاستمه‌وه‌یه، ناهه‌ژێم."
26 بۆیه دڵشادم و زارم له هه‌لهه‌له دایه، ته‌نانه‌ت جه‌سته‌م له هیوادا نیشته‌جێیه،"
27 چونكه تۆ گیانم له جیهانی مردووان‌دا به‌جێ ناهێڵیت، هه‌روه‌ها ناهێڵیت تاقانه‌ی پیرۆزی خۆت بۆگه‌نی ببینێت."
28 ڕێگاكانی ژیانت پێ ناساندم، له ئاماده‌گیت دڵم پڕی شادی ده‌كه‌یت.}"
29 برایان، ڕێگا دراوه به ئاشكرا پێتان بڵێم كه داودی باوكمان مرد و نێژرا، گۆڕه‌كه‌شی تاكو ئه‌مڕۆ له‌لامانه."
30 ئه‌ویش كه پێغه‌مبه‌ر بوو، ده‌یزانی خودا به سوێند سوێندی بۆ خواردووه كه له به‌ری پشتی ئه‌و له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ی داده‌نیشێت."
31 پێشبینی كرد و باسی هه‌ڵستانه‌وه‌ی مه‌سیحه‌كه‌ی كرد، نه له جیهانی مردووان‌دا به‌جێ هێڵدرا و نه جه‌سته‌شی بۆگه‌نی بینی."
32 ئه‌م عیسایه خودا هه‌ڵیستانده‌وه، ئێمه‌ش هه‌موومان شایه‌تین بۆی."
33 ئینجا بۆ لای ده‌سته‌ڕاستی خودا به‌رزكرایه‌وه كه به‌ڵێنی ڕۆحی پیرۆزی له باوكه‌كه‌وه وه‌رگرت، ئه‌مه‌ی ڕژاند كه‌وا ئێوه ده‌یبینن و ده‌یبیستن."
34 داود بۆ ئاسمان به‌رز نه‌كرایه‌وه، به‌ڵكو خۆی ده‌ڵێت: {خوداوه‌ند به خوداوه‌ندمی فه‌رموو: له ده‌سته‌ڕاستم دانیشه"
35 تاكو دوژمنانت بخه‌مه ته‌خته‌پێ بۆ پێیه‌كانت.}"
36 بۆیه با هه‌موو ماڵی ئیسرائیل به دڵنیایی بزانن، ئه‌و عیسایه‌ی ئێوه له خاچتان دا، خودا كردییه مه‌سیح و خوداوه‌ند.)"
37 كاتێ گوێیان لێ‌بوو، كاری كرده سه‌ر دڵیان، به په‌ترۆس و نێردراوانی دیكه‌یان وت: (برایان، چی بكه‌ین؟)"
38 په‌ترۆس وه‌ڵامی دانه‌وه: (تۆبه بكه‌ن، با هه‌ریه‌كه‌تان به ناوی عیسای مه‌سیحه‌وه له ئاو هه‌ڵبكێشرێت بۆ لێخۆشبوونی گوناهه‌كانتان و دیاری ڕۆحی پیرۆز وه‌رده‌گرن."
39 چونكه به‌ڵێنه‌كه بۆ خۆتان و منداڵه‌كانتان و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی دوورن - - بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه خوداوه‌ندی خودامان بانگییان ده‌كات.)"
40 به زۆر قسه‌ی دیكه‌ش ئاگاداری كردنه‌وه و لێیان پاڕایه‌وه: (خۆتان له‌م نه‌وه لار و چه‌وته ڕزگار بكه‌ن.)"
41 ئه‌وانه‌ی كه قسه‌كه‌یان وه‌رگرت له‌ئاوهه‌ڵكێشران، له‌و ڕۆژه‌دا نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س هاتنه پاڵ."
42 ئیتر ئه‌وان په‌یوه‌ستبوون له‌سه‌ر فێركردنی نێردراوان و هاوبه‌شییه‌تی ، له‌ت‌كردنی نان و نوێژكردن."
43 هه‌موو له ناخ‌دا سامگرتوو بوون، چونكه زۆر په‌رجو و نیشانه له‌سه‌ر ده‌ستی نێردراوان كران."
44 باوه‌ڕداران هه‌موو پێكه‌وه بوون و له هه‌رچی هه‌یانبوو هاوبه‌ش بوون."
45 ماڵ و موڵكی خۆیان ده‌فرۆشت و به‌گوێره‌ی پێویستی هه‌ریه‌كه‌یان دابه‌شیان ده‌كرد."
46 ڕۆژانه به یه‌ك دڵ به‌رده‌وام له په‌رستگا ده‌بوون، له ماڵه‌كان‌دا نانیان له‌ت‌ده‌كرد، به خۆشی و ڕۆح‌سووكییه‌وه پێكه‌وه نانیان ده‌خوارد،"
47 ستایشی خودایان ده‌كرد و له‌لای هه‌موو خه‌ڵك په‌سه‌ند بوون. خوداوه‌ندیش ڕۆژانه ئه‌وانه‌ی ده‌هێنایه پاڵیان كه ڕزگاریان ده‌بوو."
1 له كاتی نوێژی كاتژمێر سێ په‌ترۆس و یۆحه‌نا سه‌ركه‌وتن بۆ په‌رستگا."
2 پیاوێك به زگماك ئیفلیج بوو، هه‌ڵده‌گیرا، ڕۆژانه بۆ سواڵكردن له‌وانه‌ی ده‌هاتنه په‌رستگا، له‌به‌رده‌م ئه‌و ده‌رگایه‌ی په‌رستگا داده‌نرا كه پێی ده‌ووترا جوان."
3 په‌ترۆس و یۆحه‌نای بینی به نیازن دێنه ناو په‌رستگا، داوای خێری لێ‌كردن."
4 په‌ترۆس له‌گه‌ڵ یۆحه‌نا تێی‌ڕووانی، وتی: (سه‌یرمان بكه!)"
5 ئه‌ویش چاوی تێبڕین و چاوه‌ڕێی ده‌كرد شتێكیان لێ وه‌رگرێت."
6 په‌ترۆس وتی: (زێڕ و زیوم نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌مه ده‌تده‌مێ. به ناوی عیسای مه‌سیحی ناسیره‌ییه‌وه، هه‌سته و بڕۆ!)"
7 ئینجا به ده‌ستی ڕاستی گرتی و هه‌ڵیستاند، یه‌كسه‌ر هێز كه‌وته پێ و پاژنه‌كانی."
8 ئیتر هه‌ڵبه‌زییه‌وه و ڕاوه‌ستا و ده‌ستی به ڕۆیشتن كرد، له‌گه‌ڵیان چووه ناو په‌رستگا، ده‌ڕۆیشت و هه‌ڵده‌به‌زییه‌وه و ستایشی خودای ده‌كرد."
9 هه‌موو خه‌ڵك بینییان ده‌ڕوات و ستایشی خودا ده‌كات."
10 جا ناسییانه‌وه كه ئه‌وه‌یه بۆ سواڵكردن له‌لای ده‌رگای جوانی په‌رستگا داده‌نیشت، سه‌رسامی و حه‌په‌ساوییش دایگرتن له‌وه‌ی به‌سه‌ری هات."
11 كاتێ پیاوه‌كه به په‌ترۆس و یۆحه‌ناوه نووسابوو، هه‌موو خه‌ڵكه‌كه به سه‌رسامییه‌وه ڕایانكرده لایان بۆ ئه‌و هه‌یوانه‌ی كه پێی ده‌ووترا هه‌یوانی سلێمان."
12 په‌ترۆس ئه‌مه‌ی بینی، پێی‌ووتن: (پیاوانی ئیسرائیل، بۆچی له‌مه سه‌رسامن؟ بۆچی چاوتان تێبڕیوین وه‌ك ئه‌وه‌ی به توانا یان به خواترسیمان وامان‌كردووه بڕوات؟"
13 خودای ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب، خودای باوكانمان، عیسای خزمه‌تكاری خۆی شكۆدار كرد، ئه‌وه‌ی به گرتنتان دا و له‌به‌رده‌م پیلاتۆس نكۆڵیتان لێ‌كرد، كه بڕیاری دابوو به‌ری‌بدات."
14 ئێوه نكۆڵیتان له پیرۆز و ڕاستودروسته‌كه كرد و داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی بكوژێكتان كرد."
15 سه‌رۆكی ژیانتان كوشت، ئه‌وه‌ی خودا له‌نێو مردووان هه‌ڵیستانده‌وه و ئێمه شایه‌تین بۆ ئه‌مه."
16 به باوه‌ڕ به ناوی عیسا ئه‌م پیاوه‌ی به‌هێز كرد كه‌وا ده‌یبینن و ده‌یناسن. ناوی ئه‌و و باوه‌ڕیش به‌هۆی ئه‌و له‌به‌رچاوی هه‌مووتان ئه‌م ته‌ندروستییه‌ی پێ‌داوه."
17 ئێستاش برایان ده‌زانم به نه‌زانی ئه‌وه‌تان كرد، هه‌روه‌ك سه‌رۆكه‌كانیشتان."
18 به‌ڵام خودا ئه‌وه‌ی پێشتر له‌سه‌ر زمانی هه‌موو پێغه‌مبه‌رانه‌وه ڕایگه‌یاند، كه‌وا مه‌سیحه‌كه‌ی خۆی ئازار ده‌چێژێت، ئاوا هێنایه دی."
19 كه‌واته تۆبه بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خودا تاكو گوناهه‌كانتان بسڕێنه‌وه،"
20 تاكو له‌لای خوداوه‌نده‌وه كاتی حه‌سانه‌وه‌تان بێت و مه‌سیحه‌كه‌تان بۆ بنێرێته‌وه كه پێشتر بۆتانی دیاری كردبوو - عیسا،"
21 ئه‌وه‌ی ده‌بێت له ئاسمان بیهێڵێته‌وه، تاكو كاتی چاككردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێك ، ئه‌وه‌ی له كۆنه‌وه خودا له‌سه‌ر زاری پێغه‌مبه‌ره پیرۆزه‌كانی باسی كردووه."
22 موساش وتی: {خوداوه‌ندی خوداتان له‌نێو برایانتان‌دا پێغه‌مبه‌رێكی وه‌ك منتان بۆ قیت‌ده‌كاته‌وه، له هه‌موو ئه‌وه‌ی پێتانی ده‌ڵێت گوێی لێ بگرن."
23 جا هه‌ر كه‌سێك گوێ له‌م پێغه‌مبه‌ره نه‌گرێت له‌ناو گه‌ل ده‌بڕدرێته‌وه.}"
24 هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیش، له سامۆئیل به‌دواوه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی قسه‌یان كردووه، باسی ئه‌م ڕۆژانه‌یان كردووه."
25 ئێوه‌ش كوڕی پێغه‌مبه‌ران و ئه‌و په‌یمانه‌ن كه خودا له‌گه‌ڵ باوكانتان‌دا به‌ستی، به ئیبراهیمی فه‌رموو: {به نه‌وه‌ی تۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی زه‌وی به‌ره‌كه‌تدار ده‌كرێن.}"
26 یه‌كه‌م جار خودا خزمه‌تكاره‌كه‌ی بۆ ئێوه قیت‌كرده‌وه، ناردوویه‌تی تاكو به‌ره‌كه‌تتان بداتێ به گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌تان له خراپه‌كانی.)"
1 كاتێ په‌ترۆس و یۆحه‌نا قسه‌یان بۆ خه‌ڵكه‌كه ده‌كرد، كاهینان و سه‌رۆكی پاسه‌وانی په‌رستگا و سه‌دوقییه‌كان هاتنه لایان،"
2 زۆر بێزار بوون، چونكه خه‌ڵكه‌كه‌یان فێرده‌كرد و له عیسادا هه‌ڵستانه‌وه‌ی مردووانیان ڕاده‌گه‌یاند."
3 بۆیه په‌ترۆس و یۆحه‌نایان گرت و تاكو به‌یانی له زیندانیان كردن، چونكه ده‌مه‌و ئێواره بوو."
4 زۆر له‌وانه‌ی گوێیان له قسه‌كان بوو باوه‌ڕیان‌هێنا و ژماره‌ی پیاوان گه‌یشته پێنج هه‌زار."
5 بۆ به‌یانی پێشه‌وایان و پیران و مالمه‌كان له ئۆرشه‌لیم كۆبوونه‌وه،"
6 له‌گه‌ڵ حه‌نانی سه‌رۆك كاهین و قه‌یافا و یۆحه‌نا و ئه‌سكه‌نده‌ر و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له تیره‌ی سه‌رۆك كاهینان بوون."
7 په‌ترۆس و یۆحه‌نایان له‌ناوه‌ڕاست ڕاگرت، پرسیاریان لێ‌كردن: (به چ هێزێك و به چ ناوێك ئه‌مه‌تان كرد؟)"
8 جا په‌ترۆس پڕبوو له ڕۆحی پیرۆز، پێی‌ووتن: (ئه‌ی پێشه‌وایانی گه‌ل و ئه‌ی پیران،"
9 ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر چاكه‌یه‌ك بۆ په‌ككه‌وته‌یه‌ك كراوه لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به چی چاكبۆته‌وه،"
10 با له‌لای هه‌مووتان و هه‌موو گه‌لی ئیسرائیل زانراو بێت، به ناوی عیسای مه‌سیحی ناسیره‌یی، ئه‌وه‌ی له خاچتان دا و خودا‌ش له‌ناو مردووان هه‌ڵیستانده‌وه، ئه‌م كابرایه به‌و ته‌ندروستییه له‌به‌رده‌متان ڕاوه‌ستاوه."
11 ئه‌مه {ئه‌و به‌رده‌یه كه ئێوه‌ی وه‌ستا ڕه‌تتان كرده‌وه، ئه‌وه‌ی بووه به‌ردی قولینچك.}"
12 بێجگه له‌و ڕزگاربوون نییه، چونكه ناوێكی دیكه له ژێر ئاسمان‌دا نییه له‌ناو خه‌ڵك‌دا درابێت، به‌وه‌وه پێویست بكات ڕزگار بین.)"
13 كاتێ ئازایه‌تی په‌ترۆس و یۆحه‌نایان بینی و زانییان خه‌ڵكێكی بێ ڕۆشنبیری و ساده‌ن، سه‌رسام بوون، زانییان كه له‌گه‌ڵ عیسادا بوونه."
14 كه ئه‌و پیاوه‌شیان بینی له‌گه‌ڵیان ڕاوه‌ستابوو، ئه‌وه‌ی چاكبۆوه، هیچیان نه‌بوو وه‌ڵامی پێ بده‌نه‌وه."
15 ئه‌وسا فه‌رمانیان پێ‌دان له سه‌نهه‌درین بچنه ده‌ره‌وه و له‌ناو خۆیان‌دا كه‌وتنه گفتوگۆ:"
16 (چی له‌م پیاوانه بكه‌ین؟ ئاشكرایه بۆ هه‌موو دانیشتووانی ئۆرشه‌لیم كه نیشانه‌یه‌كی به‌رچاو به‌هۆی ئه‌مانه‌وه كراوه، ناتوانین نكۆڵی لێ بكه‌ین."
17 به‌ڵام نه‌وه‌ك زیاتر له‌ناو گه‌ل بڵاو بێته‌وه، گه‌فیان لێ ده‌كه‌ین ئیتر له‌لای كه‌س باسی ئه‌م ناوه نه‌كه‌ن.)"
18 ئینجا بانگیان كردن و فه‌رمانیان پێ‌دان، به هیچ شێوه‌یه‌ك به ناوی عیسا ده‌م نه‌كه‌نه‌وه و كه‌سیش فێرنه‌كه‌ن."
19 به‌ڵام په‌ترۆس و یۆحه‌نا وه‌ڵامیان دایه‌وه: (ئێوه حوكم بده‌ن، ئه‌گه‌ر ڕاسته له‌به‌رده‌م خودا گوێ له ئێوه بگرین زیاتر له خودا."
20 چونكه ئه‌وه‌ی بینیوومانه و بیستوومانه ناتوانین باسی نه‌كه‌ین.)"
21 دوای هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتر، به‌ریاندان، له‌به‌ر خه‌ڵكه‌كه نه‌یانزانی چۆن سزایان بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕووی‌دابوو، چونكه هه‌موو خودایان شكۆدار ده‌كرد."
22 چونكه ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌م نیشانه‌ی چاكبوونه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتبوو له چل ساڵ زیاتر بوو."
23 كه په‌ترۆس و یۆحه‌نا به‌ربوون، هاتنه لای هاوڕێیه‌كانیان و ئه‌و شتانه‌ی كاهینانی باڵا و پیران پێیان وتبوون بۆیان گێڕانه‌وه."
24 ئه‌مه‌یان بیست و به یه‌ك دڵ هاواریان بۆ خودا كرد: (ئه‌ی خوداوه‌ندی باڵاده‌ست، تۆی دروستكه‌ری ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تیایان دایه."
25 به‌هۆی ڕۆحی پیرۆز له‌سه‌ر زاری داودی باوكمان و خزمه‌تكاری خۆت فه‌رمووت: {بۆچی نه‌ته‌وه‌كان وروژاون و گه‌لان پیلان ده‌گێڕن له شتی پووچ؟"
26 پاشایانی زه‌وی خۆیان ڕێكخستووه، سه‌رۆكه‌كانیان پێكه‌وه كۆبوونه‌وه دژی خوداوه‌ند و مه‌سیحه‌كه‌ی.}"
27 چونكه به ڕاستی له‌م شاره‌دا، هێرۆدس و پیلاتۆسی پونتی و نه‌ته‌وه‌كان و گه‌لی ئیسرائیل دژی عیسا یه‌كیان گرت، خزمه‌تكاره پیرۆزه‌كه‌ت، ئه‌وه‌ی كه ده‌ستنیشانت كرد،"
28 تاكو هه‌رچی له‌پێشا ده‌ستت و خواستت نه‌خشه‌ی بۆ كێشابوو بیكه‌ن."
29 ئێستاش خوداوه‌ند، سه‌یری هه‌ڕه‌شه‌كانیان بكه، به خزمه‌تكارانی خۆت ببه‌خشه به‌وپه‌ڕی ئازایه‌تی به وشه‌كانت بدوێن،"
30 كاتێ ده‌ستت ده‌به‌یت تاكو چاكبوونه‌وه و نیشانه و په‌رجو به ناوی عیسای خزمه‌تكاری پیرۆزته‌وه بكرێت.)"
31 كاتێ نوێژیان ده‌كرد، ئه‌و شوێنه‌ی تیای‌دا كۆببوونه‌وه له‌رزی و هه‌موو له ڕۆحی پیرۆز پڕبوون، ئازایانه به وشه‌ی خودا ده‌دووان."
32 گروپی باوه‌ڕداران یه‌ك دڵ و گیان بوون، كه‌س نه‌ی‌ده‌ووت ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی هی خۆیه‌تی، به‌ڵكو له هه‌موو شتێك هاوبه‌ش‌بوون."
33 نێردراوان به هێزێكی گه‌وره‌وه شایه‌تی هه‌ڵستانه‌وه‌ی عیسای خوداوه‌ندیان ده‌دا، نیعمه‌تێكی گه‌وره‌ش به‌سه‌ر هه‌موویانه‌وه بوو."
34 كه‌سی نه‌بوونیان تێدا نه‌بوو، چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن كێڵگه و ماڵ بوون ده‌یانفرۆشت، پاره‌كه‌یان ده‌هێنا و"
35 له‌به‌رپێی نێردراوان دایانده‌نا، ئه‌وانیش دابه‌شیان ده‌كرد، هه‌ر یه‌كێك به‌گوێره‌ی پێویستی."
36 یوسف، لێڤییه‌كی ڕه‌گه‌ز قوبرسییه، كه نێردراوان ناویان لێنا به‌رنابا، واتا (كوڕی هانده‌ر)،"
37 كێڵگه‌یه‌كی هه‌بوو، فرۆشتی و پاره‌كه‌ی هێنا، خستییه به‌رپێی نێردراوان."
1 پیاوێك ناوی حه‌نانیا بوو، له‌گه‌ڵ سه‌فیره‌ی ژنی پارچه زه‌وییه‌كی فرۆشت."
2 به ئاگاداری ژنه‌كه‌ی به‌شێك له نرخه‌كه‌ی بۆ خۆی هه‌ڵگرت، ئه‌وه‌ی مایه‌وه هێنای و خستییه به‌رپێی نێردراوان."
3 په‌ترۆس وتی: (حه‌نانیا، بۆچی شه‌یتان دڵی پڕكردوویت، تاكو درۆ له‌گه‌ڵ ڕۆحی پیرۆز بكه‌یت و له نرخی زه‌وییه‌كه به‌شێك بۆ خۆت هه‌ڵگریت؟"
4 ئه‌گه‌ر بمابووایه بۆ خۆت نه‌ده‌مایه‌وه؟ كه فرۆشراش هه‌ر له ده‌سه‌ڵاتی خۆت نه‌بوو؟ ئیتر بۆچی ئه‌م كاره‌ت خسته دڵت؟ درۆت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك نه‌كرد، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ خودا.)"
5 كاتێ حه‌نانیا گوێی له‌م قسه‌یه بوو كه‌وت و مرد. هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌مه‌یان بیست ترسێكی گه‌وره‌یان لێ نیشت."
6 گه‌نجیش هه‌ڵستان و كفنیان كرد، هه‌ڵیانگرت بۆ ده‌ره‌وه و ناشتیان."
7 پاش نزیكه‌ی سێ كاتژمێر، ژنه‌كه‌ی هاته ژووره و نه‌یده‌زانی چی ڕووی‌داوه."
8 په‌ترۆس لێی پرسی: (پێم بڵێ، زه‌وییه‌كه‌تان به‌م بڕه فرۆشت؟) وتی: (به‌ڵێ، به‌م بڕه.)"
9 په‌ترۆسیش پێی‌ووت: (بۆچی ڕێككه‌وتن ڕۆحی خوداوه‌ند تاقی بكه‌نه‌وه؟ ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ی مێرده‌كه‌تیان ناشت پێیان له‌به‌رده‌رگایه، تۆش هه‌ڵده‌گرنه ده‌ره‌وه.)"
10 یه‌كسه‌ر له‌به‌رپێی كه‌وت و مرد. كاتێ گه‌نجه‌كان هاتنه ژووره‌وه و بینییان مردووه، هه‌ڵیانگرت و له ته‌نیشت مێرده‌كه‌ی ناشتیان."
11 ئیتر ترسێكی گه‌وره هاته سه‌ر هه‌موو كڵێسا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌یان بیست."
12 له‌سه‌ر ده‌ستی نێردراوان زۆر نیشانه و په‌رجو له‌نێو گه‌ل‌دا كرا. هه‌موو یه‌ك دڵ بوون له هه‌یوانی سلێمان‌دا."
13 كه‌س نه‌ی‌ده‌وێرا بچێته پاڵیان، به‌ڵام گه‌ل زۆر ڕێزیان ده‌گرتن."
14 هه‌روه‌ها خه‌ڵكی زیاتر باوه‌ڕیان ده‌هێنا و ده‌هاتنه پاڵ خوداوه‌ند، ژن و پیاو به كۆمه‌ڵ،"
15 وای‌لێ‌هات نه‌خۆشیان ده‌هێنایه سه‌ر شه‌قام و له‌سه‌ر جێگا و نوێن دایانده‌نان، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر په‌ترۆس هات، سێبه‌ره‌كه‌ی بكه‌وێته سه‌ر هه‌ندێكیان."
16 خه‌ڵكی شاره‌كانی ده‌وروپشتی ئۆرشه‌لیمیش كۆببوونه‌وه، نه‌خۆش و ئه‌وانه‌یان هه‌ڵگرتبوو كه به ده‌ست ڕۆحی‌پیس ده‌یانناڵاند، جا هه‌موویان چاك‌ده‌بوونه‌وه."
17 به‌ڵام سه‌رۆك كاهین و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون له ڕێبازی سه‌دوقی هه‌ڵستان و پڕبوون له ئیره‌یی."
18 نێردراوانیان گرت و فڕێیان‌دانه زیندانی گشتییه‌وه."
19 به‌ڵام فریشته‌یه‌كی خوداوه‌ند له شه‌ودا ده‌رگای زیندانه‌كه‌ی كرده‌وه و بردنییه ده‌ره‌وه، وتی:"
20 (بڕۆن بۆ په‌رستگا و ڕاوه‌ستن، ته‌واوی په‌یامی ئه‌م ژیانه به خه‌ڵكی بڵێن.)"
21 كه گوێیان لێ‌بوو، به‌یانی زوو چوونه په‌رستگا و ده‌ستیان‌كرد به فێركردن. سه‌رۆك كاهین و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون هاتن، سه‌نهه‌درین و هه‌موو كۆمه‌ڵی پیرانی نه‌وه‌ی ئیسرائیلیان بانگ‌كرد و ناردیان له زیندان بیانهێنن."
22 به‌ڵام كه پاسه‌وانه‌كان هاتن و له زیندان نه‌یاندۆزینه‌وه، گه‌ڕانه‌وه و هه‌واڵیان دا:"
23 (زیندانه‌كه‌مان بینی به باشی داخرابوو، پاسه‌وانیش له‌به‌رده‌رگاكان ڕاوه‌ستابوون، به‌ڵام كاتێ كردمانه‌وه كه‌سمان تیای‌دا نه‌بینی.)"
24 كاتێ سه‌رۆكی پاسه‌وانی و كاهینانی باڵا ئه‌مه‌یان بیست، لێیان سه‌رسام بوون، ده‌بێت ئه‌مه چی لێ بێت."
25 ئینجا یه‌كێك هات و وتی: (ئه‌و پیاوانه‌ی فڕێتان‌دانه زیندان، وا له په‌رستگادا ڕاوه‌ستاون و خه‌ڵكی فێر ده‌كه‌ن.)"
26 ئه‌وسا سه‌رۆك و پاسه‌وانان ڕۆیشتن و بێ توندوتیژی نێردراوانیان هێنا، چونكه ده‌ترسان گه‌ل به‌ردبارانیان بكه‌ن."
27 كاتێ ئه‌وانیان هێنا له‌به‌رده‌م سه‌نهه‌درین‌دا ڕایانگرتن، سه‌رۆك كاهین لێی پرسین:"
28 (به توندی فه‌رمانمان پێ كردن خه‌ڵكی به‌م ناوه فێر نه‌كه‌ن، ئه‌وه‌تا ئۆرشه‌لیمتان له فێركردنه‌كانتان پڕ كردووه و ده‌تانه‌وێ خوێنی ئه‌م پیاوه بخه‌نه ئه‌ستۆمان.)"
29 په‌ترۆس و نێردراوان وه‌ڵامیان دایه‌وه: (ده‌بێت گوێڕایه‌ڵی بۆ خودا بێت زیاتر له‌وه‌ی بۆ خه‌ڵك!"
30 خودای باوكانمان عیسای هه‌ڵستانده‌وه، ئه‌وه‌ی به هه‌ڵواسینی له‌سه‌ر دار كوشتتان."
31 خودا ئه‌می وه‌ك سه‌رۆك و ڕزگاركه‌ر بۆ ده‌سته‌ڕاستی خۆی به‌رزی كرده‌وه، تاكو تۆبه‌كردن و لێخۆشبوونی گوناه به ئیسرائیل ببه‌خشێت."
32 ئێمه شایه‌تی ئه‌م شتانه‌ین، هه‌روه‌ها ڕۆحی پیرۆزیش، ئه‌وه‌ی خودا به‌خشیویه‌تییه ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌لن بۆی.)"
33 كاتێ گوێیان لێ‌بوو زۆر تووڕه بوون، ویستیان بیانكوژن."
34 به‌ڵام فه‌ریسییه‌ك ناوی گه‌مالائیل بوو، مامۆستای ته‌ورات و ڕێزدار بوو له‌لای هه‌موو گه‌ل، له سه‌نهه‌درین هه‌ڵستا و فه‌رمانی دا بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ببردرێنه ده‌ره‌وه."
35 پێی‌ووتن: (پیاوانی ئیسرائیل، ئاگاداری خۆتان بن له‌وه‌ی ده‌تانه‌وێ به‌م پیاوانه‌ی بكه‌ن."
36 پێش ئه‌م ڕۆژانه سوداس هه‌ڵستا و خۆی به شتێك داده‌نا، نزیكه‌ی چوار سه‌د پیاو لێی كۆبوونه‌وه، به‌ڵام كوژرا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی دوای كه‌وتبوون بڵاو بوونه‌وه، بوونه هیچ."
37 دوای ئه‌مه‌ش له كاتی ناونووسینه‌كه‌دا یه‌هوزای جه‌لیلی هه‌ڵستا و خه‌ڵكانێكی به‌دوای خۆی‌دا له‌خشته برد، ئه‌ویش له‌ناوچوو و ئه‌وانه‌ی دوای كه‌وتبوون په‌رت‌بوون."
38 ئێستاش ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م، له‌م پیاوانه دوور بكه‌ونه‌وه و وازیان لێ بهێنن، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م بیروباوه‌ڕه و كاره له خه‌ڵكه‌وه بێت، تێكده‌چێت."
39 به‌ڵام ئه‌گه‌ر له خوداوه بێت، ناتوانن تێكی بده‌ن، ئه‌گینا خۆتان ده‌بیننه‌وه دژی خودا ده‌جه‌نگن.)"
40 وته‌كانی قه‌ناعه‌تی پێ‌هێنان، ئیتر نێردراوانیان بانگ‌كرد و قامچییان لێدان، گه‌فیان لێ‌كردن ناوی عیسا نه‌هێنن، ئینجا به‌ڕه‌ڵایان كردن."
41 جا به دڵشادییه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌نهه‌درین ده‌رچوون، چونكه وا دانران شایانی ئه‌وه بن بۆ ناوی ئه‌و سووكایه‌تییان پێ بكرێت."
42 ئیتر هه‌موو ڕۆژێك له په‌رستگا و له ماڵان‌دا، بێ‌وچان خه‌ڵكیان فێرده‌كرد و موژده‌یان ده‌دا كه عیسا مه‌سیحه‌كه‌یه."
1 له‌و ڕۆژانه‌دا كه قوتابییه‌كان زیادیان ده‌كرد، جوله‌كه یۆنانییه‌كان بۆڵه‌بۆڵیان له‌سه‌ر عیبرانییه‌كان كرد كه له یارمه‌تی ڕۆژانه‌ی بێوه‌ژنه‌كانیان پشتگوێ ده‌خرێن."
2 بۆیه دوازده‌كه كۆمه‌ڵی قوتابییه‌كانیان بانگ‌كرد و وتیان: (باش نییه بۆمان واز له وشه‌ی خودا بهێنین و خزمه‌تی خوانه‌كان بكه‌ین."
3 برایان، له‌نێو خۆتان‌دا حه‌وت پیاو هه‌ڵبژێرن كه ناوبانگیان باش بێت و پڕبن له ڕۆح و دانایی، تاكو له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ركه دایانبنێین."
4 ئێمه‌ش خۆمان ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ نوێژكردن و خزمه‌تی وشه‌ی خودا.)"
5 هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه ئه‌م پێشنیاره‌یان به‌دڵ بوو، جا ستیفانۆسیان هه‌ڵبژارد، كه پیاوێكی پڕ له باوه‌ڕ و ڕۆحی پیرۆز بوو، له‌گه‌ڵ فیلیپۆس و پروخۆرۆس و نیكانۆر و تیمۆن و په‌رمیناس و نیكۆلاوسی ئه‌نتاكی كه ببووه جوله‌كه."
6 له‌پێش نێردراوانیان ڕاگرتن، ئه‌وانیش نوێژیان كرد و ده‌ستیان له‌سه‌ر دانان."
7 ئیتر وشه‌ی خودا گه‌شه‌ی ده‌كرد، ژماره‌ی قوتابییه‌كانیش له ئۆرشه‌لیم زۆر زیاتر بوو، ژماره‌یه‌كی زۆر له كاهینانیش گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕه‌كه بوون."
8 ستیفانۆس پڕ له نیعمه‌ت و هێز بوو، په‌رجو و نیشانه‌ی گه‌وره‌ی له‌نێو گه‌ل‌دا ده‌كرد."
9 جا هه‌ندێك له‌وانه‌ی له‌و كه‌نیشته‌ن كه پێی ده‌ووترا كه‌نیشتی ئازادكراوان، له‌گه‌ڵ كورێنییه‌كان و ئه‌سكه‌نده‌رییه‌كان و ئه‌وانه‌ی له كیلیكیا و ئاسیان، هه‌ڵستان و ده‌مه‌قاڵێیان له‌گه‌ڵ ستیفانۆس كرد."
10 به‌ڵام نه‌یانتوانی به‌ربه‌ره‌كانێی ئه‌و داناییه و ڕۆحه بكه‌ن كه پێی ده‌دووا."
11 بۆیه به‌دزییه‌وه خه‌ڵكیان هاندا تاكو بڵێن: (گوێمان لێی‌بوو سه‌باره‌ت به مو‌سا و خودا كفری ده‌كرد.)"
12 ئینجا گه‌ل و پیران و مالمه‌كانیان جۆش‌دا، هاتنه سه‌ری و گرتییان، بۆ سه‌نهه‌درینیان هێنا."
13 شایه‌تی درۆزنیان دانا، ده‌یان‌ووت: (ئه‌م پیاوه وه‌ستانی نییه له قسه‌كردن دژی ئه‌م شوێنه پیرۆزه و ته‌ورات."
14 چونكه گوێمان لێی‌بوو ده‌یووت كه عیسای ناسیره‌یی ئه‌م شوێنه تێكده‌دات و ئه‌و نه‌ریتانه ده‌گۆڕێت كه له موساوه وه‌رمانگرتووه.)"
15 جا هه‌موو ئه‌وانه‌ی له سه‌نهه‌درین دانیشتبوون چاویان تێبڕی و بینییان ڕووی وه‌ك ڕووی فریشته وایه."
1 سه‌رۆك كاهین لێی پرسی: (ئه‌م شتانه وان؟)"
2 ئه‌ویش وتی: (برایان و باوكان گوێ‌بگرن، خودای شكۆ بۆ ئیبراهیمی باوكمان ده‌ركه‌وت كاتێ له میسۆپۆتامیا بوو، پێش ئه‌وه‌ی له حاران نیشته‌جێ بێت،"
3 پێی فه‌رموو: {خاك و كه‌سوكارت به‌جێ‌بهێڵه و بڕۆ بۆ ئه‌و خاكه‌ی پیشانت ده‌ده‌م.}"
4 خاكی كلدانییه‌كانی به‌جێ‌هێشت و له حاران نیشته‌جێ بوو. دوای مردنی باوكی، خودا له‌وێوه گواستییه‌وه بۆ ئه‌م خاكه‌ی ئێوه ئێستا تیای‌دا نیشته‌جێن."
5 لێره‌دا هیچ میراتێكی نه‌دایێ، ته‌نانه‌ت شوێن پێیه‌كیش. به‌ڵام خودا به‌ڵێنی پێ‌دا كه به موڵك بیداته خۆی و نه‌وه‌كه‌ی له‌دوای خۆی، هێشتا منداڵی نه‌بوو."
6 خودا‌ش ئاوای فه‌رموو: {وه‌چه‌كانت له خاكێك نامۆ ده‌بن كه هی خۆیان نییه، ده‌بنه كۆیله‌یان و چوار سه‌د ساڵ ده‌یانچه‌وسێننه‌وه."
7 به‌ڵام ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ش حوكم ده‌ده‌م، كه وه‌ك كۆیله خزمه‌تی ده‌كه‌ن،} خودا فه‌رموویه‌تی، {دوای ئه‌وه دێنه ده‌ره‌وه و له‌م شوێنه ده‌مپه‌رستن.}"
8 خودا‌ش په‌یمانی خه‌ته‌نه‌كردنی له‌گه‌ڵ ئیبراهیم به‌ست. ئاوا ئیسحاقی بوو، له هه‌شت ڕۆژی‌دا خه‌ته‌نه‌ی كرد. ئیسحاقیش یاقوبی بوو، یاقوبیش دوازده باوكه‌كه."
9 باوكانیش چاویان به یوسف هه‌ڵنه‌هات، فرۆشتیانه میسر. به‌ڵام خودای له‌گه‌ڵ‌بوو،"
10 له هه‌موو ناخۆشییه‌كانی ڕزگاری كرد، له‌به‌رده‌م فیرعه‌ونی پاشای میسردا نیعمه‌ت و دانایی دایێ. ئه‌ویش لێپرسراویه‌تی میسر و هه‌موو ماڵه‌كه‌ی خۆی پێ‌دا."
11 ئینجا برسیێتی و ته‌نگانه به‌سه‌ر هه‌موو میسر و كه‌نعان‌دا هات، باوكانمان خواردنیان ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت."
12 یاقوب بیستی له میسردا دانه‌وێڵه هه‌یه، جاری یه‌كه‌م باوكانمانی نارد."
13 بۆ جاری دووه‌م یوسف به برایانی ناسرا، بنه‌ماڵه‌ی یوسفیش بۆ فیرعه‌ون ده‌ركه‌وت."
14 ئیتر یوسف ناردی یاقوبی باوكی به هه‌موو كه‌سوكاریه‌وه بۆ میسر بانگ‌كرد، حه‌فتا و پێنج كه‌س بوون."
15 جا یاقوب بۆ میسر دابه‌زی و مرد، خۆی و باوكانمان."
16 ئینجا بۆ شه‌كه‌م گه‌ڕاندیانه‌وه و له‌و گۆڕه ناشتییان كه ئیبراهیم له شه‌كه‌م به بڕێك زیو له كوڕه‌كانی حه‌مۆری كڕی."
17 به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی به‌ڵێنه‌كه نزیك ده‌بۆوه كه خودا به ئیبراهیمی دا، گه‌ل له میسر په‌ره‌یان ده‌سه‌ند و زۆرده‌بوون،"
18 تاكو {پاشایه‌كی دیكه له میسر هاته سه‌ر ته‌خت یوسفی نه‌ده‌ناسی.}"
19 له‌گه‌ڵ نه‌ژاده‌كه‌مان به فێڵ ده‌جوڵایه‌وه و خراپه‌ی له‌گه‌ڵ باوباپیرانمان كرد، ناچاری ده‌كردن منداڵه ساوایه‌كانیان دووربخه‌نه‌وه تاكو بمرن."
20 له‌و كاته‌دا مو‌سا له‌دایك بوو. له‌به‌رچاوی خودا جوان بوو، سێ مانگ له ماڵی باوكی به‌خێوكرا،"
21 كاتێ دوور خرایه‌وه ، كچی فیرعه‌ون هه‌ڵیگرته‌وه و كردییه كوڕی خۆی و به‌خێوی كرد."
22 موساش له‌ناو هه‌موو دانایی میسرییه‌كان په‌روه‌رده كرا، به توانا له قسه و كرداردا."
23 كاتێ ته‌مه‌نی بووه چل ساڵ، هاته سه‌ر دڵی سه‌ردانی براكانی بكات، نه‌وه‌ی ئیسرائیل."
24 یه‌كێكی بینی سته‌می لێ ده‌كرێت، به‌رگری لێ‌كرد و دادوه‌ری بۆ سته‌م لێ‌كراو كرد، میسرییه‌كه‌ی كوشت."
25 وایزانی برایانی تێده‌گه‌ن كه خودا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و ڕزگاریان ده‌كات. به‌ڵام تێ‌نه‌گه‌یشتن."
26 بۆ به‌یانی دوو له برایانی بۆی ده‌ركه‌وتن و به‌شه‌ڕده‌هاتن، هه‌وڵی ده‌دا ئاشتیان بكاته‌وه، وتی: "ئێوه بران، بۆچی ده‌ست بۆ یه‌كتری درێژ ده‌كه‌ن؟""
27 به‌ڵام ئه‌وه‌ی سته‌می له نزیكه‌كه‌ی ده‌كرد، پاڵێكی پێوه‌نا و وتی: {كێ تۆی كردووه به میر و دادوه‌ر به‌سه‌رمان؟"
28 ئایا ده‌ته‌وێ بمكوژیت وه‌ك دوێنێ میسرییه‌كه‌ت كوشت؟}"
29 موساش به‌هۆی ئه‌م قسه‌یه‌وه ڕایكرد، له خاكی میدیان بووه بێگانه و له‌وێ دوو كوڕی بوو."
30 دوای ئه‌وه‌ی چل ساڵ ته‌واوبوو، {فریشته‌یه‌ك له بیابانی شاخی سینا له‌نێو ده‌وه‌نێكی داگیرساودا بۆی ده‌ركه‌وت.}"
31 موساش ئه‌مه‌ی بینی و له دیمه‌نه‌كه سه‌رسام بوو، ده‌چووه پێش تاكو له نزیكه‌وه سه‌یر بكات، ده‌نگی خوداوه‌ند هات:"
32 {منم خودای باوكانت، خودای ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب.} به‌ڵام مو‌سا له‌رز گرتی و نه‌ی‌وێرا سه‌یر بكات."
33 {جا خوداوه‌ند پێی فه‌رموو: سۆله‌كانت له پێت دابكه‌نه، چونكه ئه‌و شوێنه‌ی تۆ له‌سه‌ری وه‌ستاوی خاكێكی پیرۆزه."
34 به ڕاستی من ئه‌زیه‌تی گه‌لی خۆم له میسر بینی و گوێم له ناڵه‌یان بوو، هاتمه خواره‌وه تاكو ده‌ربازیان بكه‌م. ئێستاش وه‌ره، ده‌تنێرمه میسر.}"
35 ئه‌و موسایه‌ی ڕه‌تیان كرده‌وه و وتیان: {كێ تۆی كردووه به میر و دادوه‌ر به‌سه‌رمان؟} هه‌ر ئه‌و بوو خودا وه‌ك گه‌وره و ئازادكه‌ر به ده‌ستی ئه‌و فریشته‌یه ناردی كه له ده‌وه‌نه‌كه‌دا بۆی ده‌ركه‌وت."
36 ئه‌م ده‌ریهێنان، له ماوه‌ی چل ساڵ‌دا په‌رجو و نیشانه‌ی له خاكی میسر و ده‌ریای سوور و چۆڵه‌وانیش كرد."
37 ئه‌مه ئه‌و موسایه‌یه كه به نه‌وه‌ی ئیسرائیلی وت: {خودا له‌نێو برایانتان پێغه‌مبه‌رێكی وه‌كو منتان بۆ قیت‌ده‌كاته‌وه.}"
38 هه‌ر ئه‌ویش بوو له چۆڵه‌وانی له‌ناو كلێساكه‌دا بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و فریشته‌یه‌ی له شاخی سینا قسه‌ی له‌گه‌ڵی ده‌كرد، له‌گه‌ڵ باوكانیشمان، ئه‌وه‌ی وشه زیندووه‌كانی وه‌رگرت تاكو بمانداتێ."
39 به‌ڵام باوكانمان نه‌یانویست گوێڕایه‌ڵی بن. كه‌چی ئه‌ویان ڕه‌تكرده‌وه و دڵیان بۆ میسر ده‌گه‌ڕایه‌وه."
40 به هاڕونیان وت: {چه‌ند خودایه‌كمان بۆ دروست بكه له‌پێشمانه‌وه بڕۆن، چونكه ئه‌م موسایه‌ی له خاكی میسره‌وه ده‌ریهێناین - نازانین چی لێ‌هات.}"
41 له‌و ڕۆژانه‌دا بتێكیان له شێوه‌ی گۆلك دروستكرد و قوربانییان بۆ كرد، به ده‌ستكردی خۆیان دڵشاد بوون."
42 خودا‌ش ڕووی لێ وه‌رگێڕان و وازی لێ هێنان ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان بپه‌رستن، وه‌ك له سیپاره‌ی پێغه‌مبه‌ران‌دا نووسراوه: {ئه‌ی ماڵی ئیسرائیل، ئایا به درێژایی چل ساڵ له چۆڵه‌وانی قوربانی سه‌ربڕاو و پێشكه‌شكراوتان بۆ من كرد؟"
43 نه‌خێر، به‌ڵكو چادری بتی مۆله‌ختان له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی خودای خۆتان هه‌ڵگرت، ڕێفان ، ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ی دروستتان كرد تاكو كڕنۆشی بۆ ببه‌ن. بۆیه بۆ دوورتر له بابل دوورتان ده‌خه‌مه‌وه.}"
44 نشینگه‌ی شایه‌تیش له چۆڵه‌وانی‌دا له‌گه‌ڵ باوباپیرانمان بوو، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی خودا فه‌رمانی به مو‌سا كرد له‌سه‌ر ئه‌و نموونه‌یه دروستی بكات كه بینیوویه‌تی."
45 جا باوكانمان نشینگه‌كه‌یان وه‌رگرت و له‌گه‌ڵ یه‌شوع بردییانه ناو موڵكی ئه‌و گه‌لانه‌ی خودا له‌به‌رده‌می باوكانمان ده‌ریكردن تاكو ڕۆژانی داود،"
46 ئه‌وه‌ی له‌لای خودا ڕه‌زامه‌ندی به‌ده‌ست‌هێنا، ئه‌ویش هه‌وڵی دا نشینگه‌یه‌ك بۆ خودای یاقوب دروست‌بكات."
47 به‌ڵام سلێمان بوو كه خانوویه‌كی بۆ دروستكرد."
48 به‌ڵام خودای هه‌ره‌به‌رز له ماڵی ده‌ستكرد نیشته‌جێ نابێت، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر وتوویه‌تی:"
49 {ئاسمان ته‌ختی منه و زه‌ویش ته‌خته‌پێمه، چ ماڵێكم بۆ بنیاد ده‌نێن؟ خوداوه‌ند ده‌فه‌رمووێ، له‌كوێیه شوێنی حه‌وانه‌وه‌م؟"
50 ئایا ده‌ستی من هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی دروست نه‌كردووه؟}"
51 ئه‌ی كه‌لله‌ڕه‌قان، ئه‌ی دڵ و گوێ خه‌ته‌نه نه‌كراوان! ئێوه وه‌ك باوكانتان هه‌میشه به‌ربه‌ره‌كانێی ڕۆحی پیرۆز ده‌كه‌ن!"
52 باوكانتان چ پێغه‌مبه‌رێكیان نه‌چه‌وساندۆته‌وه؟ ئه‌وانه‌شیان كوشت كه زوو باسی هاتنی ڕاستودروسته‌كه‌یان ده‌كرد، ئه‌وه‌ی ئێستا ئێوه به گرتنتان دا و كوشتتان -"
53 ئێوه ته‌وراتتان به ڕێنمایی فریشته‌كان وه‌رگرت و په‌یڕه‌وتان نه‌كرد.)"
54 كاتێ گوێیان له‌مانه بوو، دڵیان پڕبوو له كینه و ددانیان لێی جیڕكرده‌وه."
55 ئه‌ویش پڕ ببوو له ڕۆحی پیرۆز، چاوی بڕییه ئاسمان، شكۆی خودای بینی و عیساش له ده‌سته‌ڕاستی خودا وه‌ستابوو."
56 وتی: (ده‌بینم ئاسمان كراوه‌ته‌وه و كوڕی مرۆڤیش له ده‌سته‌ڕاستی خودا ڕاوه‌ستاوه.)"
57 به ده‌نگێكی به‌رز هاواریان كرد و گوێی خۆیان داخست، پێكڕا په‌لاماریان دا،"
58 بردییانه ده‌ره‌وه‌ی شار و به‌ردبارانیان كرد. شایه‌ته‌كانیش جله‌كانیان له‌به‌رپێی گه‌نجێك داكه‌ند ناوی شاول بوو."
59 كاتێ ستیفانۆسیان به‌ردباران ده‌كرد، نوێژی ده‌كرد: (عیسای خوداوه‌ند، ڕۆحم وه‌ربگره!)"
60 ئینجا چۆكی دادا و به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: (ئه‌ی خوداوه‌ند، ئه‌م گوناهه‌یان له‌سه‌ر مه‌نووسه.) ئه‌مه‌ی وت و نووست."
1 شاول به كوشتنی ستیفانۆس ڕازی بوو. هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا كڵێسا له ئۆرشه‌لیم تووشی چه‌وسانه‌وه‌یه‌كی توند هات. هه‌موو به ناوچه‌كانی یه‌هودیا و سامیره‌دا په‌رش‌وبڵاو بوونه‌وه، نێردراوان نه‌بێت."
2 هه‌ندێك پیاوی له‌خواترس ستیفانۆسیان ناشت و پرسه‌یه‌كی باشیان بۆ دانا."
3 به‌ڵام شاول كڵێسای له‌ناوده‌برد، ماڵ به ماڵ ژن و پیاوی ڕاده‌كێشا و فڕێی‌ده‌دانه زیندان."
4 ئه‌وانه‌ی په‌رش‌وبڵاو ببوونه‌وه ده‌گه‌ڕان و موژده‌ی وشه‌كه‌یان ده‌دا."
5 فیلیپۆس شۆڕبۆوه شارێكی سامیره و مه‌سیحه‌كه‌ی بۆ جاڕده‌دان."
6 خه‌ڵكه‌كه به یه‌ك دڵ گوێیان له‌وه ده‌گرت كه فیلیپۆس ده‌یووت، كاتێ ئه‌و نیشانانه‌یان ده‌بیست و ده‌بینی كه ده‌یكرد."
7 ڕۆحی‌پیسیش له زۆر كه‌س له‌وانه‌ی تیایان‌دا بوو به ده‌نگی به‌رز هاواریان ده‌كرد و ده‌رده‌چوون، زۆر گۆج و شه‌لیش چاكبوونه‌وه."
8 جا خۆشییه‌كی گه‌وره ئه‌و شاره‌ی گرته‌وه."
9 پێشتر له شاره‌كه پیاوێك هه‌بوو ناوی شیمۆن بوو، جادووی ده‌كرد و خه‌ڵكی سامیره‌ی سه‌رسام كردبوو، ده‌یووت: (پیاوێكی پایه به‌رزم!)"
10 گه‌وره و بچووك هه‌موو گوێیان لێ ده‌گرت و ده‌یان‌ووت: (ئه‌مه‌یه هێزی خودا كه پێی ده‌ووترێ گه‌وره.)"
11 ئه‌وان گوێیان بۆ ده‌گرت، چونكه له‌مێژ بوو به جادووه‌كه‌ی سه‌رسامی كردبوون."
12 به‌ڵام كاتێ فیلیپۆس موژده‌ی له‌مه‌ڕ پاشایه‌تی خودا و ناوی عیسای مه‌سیحی پێ‌دان، باوه‌ڕیان كرد، ژن و پیاویش له‌ئاوهه‌ڵكێشران."
13 شیمۆنیش به‌خۆی باوه‌ڕی هێنا، كاتێ له‌ئاوهه‌ڵكێشرا دوای فیلیپۆس كه‌وت، نیشانه و په‌رجوی گه‌وره‌ی ده‌بینی ده‌كرا، سه‌رسام بوو."
14 كاتێ نێردراوان له ئۆرشه‌لیم بیستیان سامیره وشه‌ی خودای په‌سه‌ند كردووه، په‌ترۆس و یۆحه‌نایان بۆ ناردن."
15 كاتێ هاتن، نوێژیان بۆ كردن تاكو ڕۆحی پیرۆز وه‌ربگرن،"
16 چونكه هێشتا نه‌هاتبووه سه‌ر كه‌سیان، ته‌نها به ناوی عیسای خوداوه‌ند له‌ئاوهه‌ڵكێشرابوون."
17 جا په‌ترۆس و یۆحه‌نا ده‌ستیان له‌سه‌ر دانان و ڕۆحی پیرۆزیان وه‌رگرت."
18 شیمۆن بینی به ده‌ست‌دانانی نێردراوان ڕۆحه‌كه ده‌درێت، پاره‌ی بۆ هێنان و"
19 وتی: (ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به منیش بده‌ن، تاكو ده‌ست له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێك دابنێم ڕۆحی پیرۆز وه‌ربگرێت.)"
20 په‌ترۆس پێی‌ووت: (با زیوه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خۆت له‌ناوبچێت! چونكه واتزانی به‌هره‌ی خودا به پاره ده‌بێت!"
21 له‌م شته‌دا نه به‌شت هه‌یه و نه پشك، چونكه دڵت به‌رامبه‌ر خودا ڕاست نییه."
22 له‌م خراپه‌یه‌ت تۆبه بكه و له خوداوه‌ند بپاڕێوه به‌ڵكو له مه‌به‌ستی دڵت خۆش بێت،"
23 چونكه ده‌تبینم له تاڵی تاڵاو و به‌ندی گوناهیت.)"
24 شیمۆن وتی: (ئێوه له پێناوی من داوا له خوداوه‌ند بكه‌ن، تاكو هیچ شتێك له‌وه‌ی باستان كرد به سه‌رم‌دا نه‌یه‌ت.)"
25 دوای ئه‌وه‌ی په‌ترۆس و یۆحه‌نا شایه‌تییان دا و به وشه‌ی خوداوه‌ند قسه‌یان كرد، گه‌ڕانه‌وه ئۆرشه‌لیم و موژده‌یان دایه زۆر گوندی سامیره‌یی."
26 فریشته‌یه‌كی خوداوه‌ند له‌گه‌ڵ فیلیپۆس دووا و وتی: (هه‌سته و به‌ره‌و خواروو بڕۆ، له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ی له ئۆرشه‌لیمه‌وه بۆ غه‌زه شۆڕ ده‌بێته‌وه، كه چۆڵه‌وانییه.)"
27 ئه‌ویش هه‌ڵستا و ڕۆیشت، پیاوێكی خه‌ساوی حه‌به‌شی، وه‌زیری كاروباری دارایی كنداكه‌ی شاژنی حه‌به‌شه بوو، بۆ په‌رستن هاتبووه ئۆرشه‌لیم."
28 له گه‌ڕانه‌وه‌دا بوو، له‌ناو گالیسكه‌كه‌ی دانیشتبوو، سیپاره‌ی ئیشایا پێغه‌مبه‌ری ده‌خوێنده‌وه."
29 ڕۆحی پیرۆز به فیلیپۆسی فه‌رموو: (بڕۆ پێش و به‌گه‌ڵ ئه‌و گالیسكه‌یه بكه‌وه.)"
30 ئیتر فیلیپۆس په‌له‌ی كرد و گوێی لێ‌بوو سیپاره‌ی ئیشایا پێغه‌مبه‌ر ده‌خوێنێته‌وه. وتی: (ئایا ئه‌وه‌ی ده‌یخوێنیته‌وه تێی‌ده‌گه‌یت؟)"
31 وتی: (چۆن بتوانم ئه‌گه‌ر یه‌كێك ڕێنماییم نه‌كات؟) جا فیلیپۆسی بانگ‌كرد سه‌ربكه‌وێت و له‌گه‌ڵی دابنیشێت."
32 ئه‌و بڕگه‌یه‌ی نووسراوه‌كان كه ده‌یخوێنده‌وه ئه‌مه بوو: {وه‌ك مه‌ڕ بۆ سه‌ربڕین بردرا، وه‌ك به‌رخ بێ‌ده‌نگ له‌به‌رده‌ست ئه‌وه‌ی ده‌یبڕێته‌وه، ئاوا ده‌می نه‌كرده‌وه."
33 له كاتێك‌دا ڕۆح‌سووك بوو مافی لێ زه‌وت كرا. ئیتر كێ باسی نه‌وه‌كانی ده‌كات؟ چونكه ژیانی له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ڵگیرا.}"
34 خه‌ساوه‌كه پرسیاری له فیلیپۆس كرد: (پرسیارێكم هه‌یه: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره باسی كێ ده‌كات؟ باسی خۆی یان یه‌كێكی دیكه؟)"
35 فیلیپۆس ده‌می كرده‌وه و له‌م نووسراوه‌وه ده‌ستی پێ‌كرد موژده‌ی عیسای بداتێ."
36 كاتێ به ڕێگاوه بوون، گه‌یشتنه سه‌ر ئاوێك، خه‌ساوه‌كه وتی: (ئه‌وه ئاوه، چی ڕێم لێ ده‌گرێت له ئاو هه‌ڵبكێشرێم؟)"
37 [فیلیپۆس وتی: (ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به هه‌موو دڵته‌وه باوه‌ڕ بهێنیت.) وه‌ڵامی دایه‌وه: (باوه‌ڕ ده‌كه‌م عیسای مه‌سیح كوڕی خودایه.)]"
38 ئینجا فه‌رمانی دا گالیسكه‌كه ڕاوه‌ستێ، ئه‌وسا پێكه‌وه چوونه ناو ئاوه‌كه و فیلیپۆس خه‌ساوه‌كه‌ی له‌ئاوهه‌ڵكێشا."
39 كاتێ له ئاوه‌كه ده‌رچوون، ڕۆحی خوداوه‌ند فیلیپۆسی ڕفاند و ئیتر خه‌ساوه‌كه نه‌یبینییه‌وه، به‌ڵام به خۆشییه‌وه به ڕێگای خۆی‌دا ڕۆیشت."
40 فیلیپۆسیش له ئه‌شدود بینرایه‌وه، دواتر به هه‌موو شاره‌كان‌دا ده‌گه‌ڕا و موژده‌ی ده‌دا تاكو گه‌یشته قه‌یسه‌رییه."
1 شاول هێشتا هه‌ڕه‌شه و كوشتنی به‌رامبه‌ر قوتابییه‌كانی خوداوه‌ند ده‌رده‌بڕی. چووه لای سه‌رۆكی كاهینان،"
2 داوای نامه‌ی لێ‌كرد بۆ كه‌نیشته‌كانی دیمه‌شق، تاكو ئه‌گه‌ر یه‌كێك ببینێت و سه‌ر به ڕێگاكه بێت، چ ژن و چ پیاو، به به‌ندكراوی بۆ ئۆرشه‌لیمیان ببات."
3 كه ده‌ڕۆیشت و له دیمه‌شق نزیك‌بۆوه، له‌پڕ ڕووناكییه‌ك له ئاسمانه‌وه له ده‌وروبه‌ری بریسكه‌ی دایه‌وه،"
4 كه‌وته سه‌ر زه‌وی و گوێی له ده‌نگێك بوو، پێی فه‌رموو: (شاول! شاول! بۆچی ده‌مچه‌وسێنیته‌وه؟)"
5 وتی: (گه‌وره‌م، تۆ كێیت؟) فه‌رمووی: (من عیسام، ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یچه‌وسێنیته‌وه. [بۆت زه‌حمه‌ته لوشكه له نه‌قیزه‌ی من باوێی.]"
6 به‌ڵام هه‌سته، بڕۆ ناو شار، له‌وێ پێت ده‌ووترێ ده‌بێ چی بكه‌یت.)"
7 پیاوانی گه‌شتیار كه له‌گه‌ڵی بوون به بێ‌ده‌نگی وه‌ستان، ده‌نگه‌كه‌یان بیست به‌ڵام كه‌سیان نه‌بینی."
8 شاول له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه هه‌ڵستایه‌وه، چاوی كرابۆوه و هیچی نه‌ده‌بینی، ده‌ستیان گرت و هێنایانه ناو دیمه‌شق."
9 سێ ڕۆژان هیچی نه‌بینی، هیچی نه‌خوارد و هیچی نه‌خوارده‌وه."
10 له دیمه‌شق قوتابییه‌ك هه‌بوو ناوی حه‌نانیا بوو، خوداوه‌ند له بینین‌دا پێی فه‌رموو: (حه‌نانیا!) وتی: (ئه‌وه‌تام خوداوه‌ند!)"
11 خوداوه‌ند پێی فه‌رموو: (هه‌سته و بڕۆ ئه‌و شه‌قامه‌ی پێی ده‌ووترێ ڕاست، له ماڵی یه‌هوزا پرسیار له پیاوێكی ته‌رسۆسی بكه ناوی شاوله، وا نوێژ ده‌كات."
12 له بینین‌دا پیاوێكی بینی ناوی حه‌نانیایه، دێته لای و ده‌ستی له سه‌ری داده‌نێت تاكو ببینێته‌وه.)"
13 حه‌نانیا وه‌ڵامی دایه‌وه: (ئه‌ی خوداوه‌ند، له زۆر كه‌س ئه‌و خراپانه‌م بیستۆته‌وه كه ئه‌م پیاوه له ئۆرشه‌لیم به پیرۆزكراوانی تۆی كردووه."
14 ئه‌وه‌تا لێره له كاهینانی باڵاوه ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه بگرێت كه به ناوی تۆ ده‌پاڕێنه‌وه.)"
15 به‌ڵام خوداوه‌ند پێی فه‌رموو: (بڕۆ! چونكه ئه‌مه بۆ من ئامێرێكی هه‌ڵبژێردراوه بۆ هه‌ڵگرتنی ناوی من له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌كان و پاشایان و نه‌وه‌ی ئیسرائیل."
16 پیشانی ده‌ده‌م ده‌بێت له‌به‌ر ناوی من چه‌ند ئازار بچێژێت.)"
17 حه‌نانیاش ڕۆیشت و چووه ماڵه‌كه، ده‌ستی له‌سه‌ری دانا و وتی: (برام شاول، خوداوه‌ند ناردوومی - عیسا، ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگایه‌ی پێی‌دا هاتی بۆت ده‌ركه‌وت - تاكو دیسان ببینیت و پڕبیت له ڕۆحی پیرۆز.)"
18 یه‌كسه‌ر شتێكی وه‌ك توێكڵ له چاوه‌كانی كه‌وته خواره‌وه، ئینجا بینی، هه‌ڵستا و له‌ئاوهه‌ڵكێشرا."
19 نانی خوارد، هێزی هاته‌وه به‌ر و بۆ چه‌ند ڕۆژێك له دیمه‌شق له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كان بوو."
20 یه‌كسه‌ر له كه‌نیشته‌كان‌دا عیسای ڕاده‌گه‌یاند، كه كوڕی خودایه."
21 هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێیان ده‌گرت سه‌رسام ببوون و ده‌یان‌ووت: (ئه‌مه ئه‌وه نییه ئه‌وانه‌ی له ناوده‌برد كه له ئۆرشه‌لیم به‌م ناوه ده‌پاڕانه‌وه؟ بۆ ئه‌مه‌ش نه‌هاته ئێره، تاكو به به‌ندكراوی بۆ كاهینانی باڵا بیانبات؟)"
22 به‌ڵام شاول به‌تواناتر ده‌بوو، جوله‌كه‌ی دانیشتووی دیمه‌شقی ده‌مكوت ده‌كرد و ده‌ریده‌خست كه عیسا مه‌سیحه."
23 كاتێ ڕۆژانێكی زۆر به‌سه‌رچوو، جوله‌كه پیلانیان دانا بیكوژن،"
24 به‌ڵام شاول به پیلانه‌كه‌یانی زانی. ئه‌وان شه‌و و ڕۆژ چاودێری ده‌روازه‌كانیان ده‌كرد تاكو بیكوژن."
25 بۆیه قوتابییه‌كان به شه‌و بردییان و له‌ناو سه‌به‌ته‌یه‌ك له شووره‌كه‌وه شۆڕیان كرده‌وه."
26 كاتێ گه‌یشته ئۆرشه‌لیم، هه‌وڵی دا بچێته پاڵ قوتابییه‌كان، به‌ڵام هه‌موو لێی ترسان و باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد كه قوتابییه."
27 به‌ڵام به‌رنابا بردی و هێنایه لای نێردراوان، بۆی گێڕانه‌وه چۆن له ڕێگادا خوداوه‌ندی بینیوه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه، هه‌روه‌ها چۆن له دیمه‌شق ئازایانه باسی ناوی عیسای كردووه."
28 ئیتر له‌گه‌ڵیان له ئۆرشه‌لیم ده‌هات و ده‌چوو، ئازایانه باسی ناوی خوداوه‌ندی ده‌كرد."
29 هه‌روه‌ها قسه و مشتومڕی له‌گه‌ڵ جوله‌كه یۆنانییه‌كان ده‌كرد، ئه‌وانیش هه‌وڵیان دا بیكوژن."
30 كاتێ برایان به‌مه‌یان زانی بردییانه قه‌یسه‌رییه و بۆ ته‌رسۆسیان نارد."
31 كڵێساش له هه‌موو یه‌هودیا و جه‌لیل و سامیره‌دا ئاشتی هه‌بوو، بنیاد ده‌نرا و له ترسی خوداوه‌ند ده‌ڕۆیشت، به دڵنه‌وایی ڕۆحی پیرۆزیش له زیادبوون‌دا بوو."
32 ئه‌وه‌بوو كه په‌ترۆس به هه‌موو ناوچه‌كان‌دا تێده‌په‌ڕی، بۆ لای پیرۆزكراوانی لوده دابه‌زی."
33 له‌وێ پیاوێكی بینی ناوی ئینیاس بوو، هه‌شت ساڵ له‌ناو جێگا كه‌وتبوو، ئیفلیج بوو."
34 په‌ترۆس پێی‌ووت: (ئینیاس، عیسای مه‌سیح چاكت ده‌كاته‌وه. هه‌سته جێگاكه‌ت ڕابخه!) یه‌كسه‌ر هه‌ڵستا."
35 هه‌موو ئه‌وانه‌ی له لوده و شارون داده‌نیشتن بینییان، ئیتر به‌ره‌و خوداوه‌ند گه‌ڕانه‌وه."
36 قوتابییه‌ك له یافا هه‌بوو ناوی تابیسا بوو، واتا ئاسك ، پڕبوو له چاكه‌كاری و خێركردن."
37 ئه‌وه‌بوو له‌و ڕۆژانه‌دا نه‌خۆش كه‌وت و مرد، جا شۆردیان و له ژوورێكی سه‌ره‌وه دایاننا."
38 لوده‌ش له یافا نزیك بوو، قوتابییه‌كان بیستیان په‌ترۆس له‌وێیه، دوو پیاویان بۆ نارد و تكایان لێ‌كرد: (له هاتن بۆ لامان دوامه‌كه‌وه.)"
39 په‌ترۆس هه‌ڵستا و له‌گه‌ڵیان ڕۆیشت، كاتێ گه‌یشت، بردییانه ژووری سه‌ره‌وه، هه‌موو بێوه‌ژنه‌كان له‌لای وه‌ستان، ده‌گریان و ئه‌و كراس و جلانه‌یان پیشانی ده‌دا كه ئاسكه كاتێ له‌گه‌ڵیان بوو كردبووی."
40 په‌ترۆس هه‌مووانی نارده ده‌ره‌وه، كه‌وته سه‌ر چۆك و نوێژی كرد، ئینجا ڕووی كرده ته‌رمه‌كه و وتی: (تابیسا، هه‌سته!) ئه‌ویش چاوی كرده‌وه و كاتێ په‌ترۆسی بینی دانیشت."
41 ئیتر ده‌ستی بۆ ڕ‌اكێشا و هه‌ڵیستانده‌وه، ئینجا پیرۆزكراوان و بێوه‌ژنانی بانگ‌كرد و به زیندوویی ڕاده‌ستی كردنه‌وه."
42 ئه‌مه له هه‌موو یافا زانرا و زۆریش باوه‌ڕیان به خوداوه‌ند هێنا."
43 ڕۆژانێكی زۆریش په‌ترۆس له یافا له‌لای پێسته‌خۆشكه‌رێك مایه‌وه، ناوی شیمۆن بوو."
1 له شاری قه‌یسه‌رییه پیاوێك به ناوی كۆرنیلیۆس هه‌بوو، سه‌رپه‌ل بوو له‌و لیوایه‌ی پێی ده‌ووترا ئیتالی."
2 خۆی و هه‌موو ماڵه‌كه‌ی خواپه‌رست و له‌خواترس بوون، زۆر چاكه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كرد و هه‌موو كاتێ نوێژی بۆ خودا ده‌كرد."
3 نزیكه‌ی كاتژمێر سێی ڕۆژ، له بینینێك‌دا به ڕوونی بینی فریشته‌یه‌كی خودا هاته لای و پێی‌ووت: (كۆرنیلیۆس!)"
4 به ترسه‌وه سه‌یری كرد و وتی: (به‌ڵێ گه‌وره‌م؟) پێی‌ووت: (نوێژه‌كانت و چاكه‌كانت وه‌ك یاده‌وه‌ری به‌رز بوونه‌ته‌وه به‌رده‌م خودا."
5 ئێستا چه‌ند پیاوێك بۆ یافا بنێره، ئه‌و شیمۆنه‌ی پێی ده‌ووترێ په‌ترۆس بیهێنن."
6 له ماڵی شیمۆنی پێسته‌خۆشكه‌ره، ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ریایه.)"
7 كاتێ فریشته‌كه قسه‌ی له‌گه‌ڵی كرد ڕۆیشت، دووان له خزمه‌تكاره‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ربازێكی خواپه‌رست بانگ‌كرد كه له داروده‌سته تایبه‌تییه‌كه‌ی بوو،"
8 هه‌موو شتێكی بۆ گێڕانه‌وه و ناردیانی بۆ یافا."
9 بۆ به‌یانی، كاتێ به ڕێگاوه بوون و له شاره‌كه نزیك ده‌بوونه‌وه، نزیكه‌ی كاتژمێر دوازده ، په‌ترۆس بۆ نوێژكردن چووه سه‌ربان."
10 ئه‌وه‌بوو برسی بوو، ئاره‌زووی نانخواردنی ده‌كرد، كاتێك ئاماده‌یان ده‌كرد، له‌هۆش خۆی چوو."
11 ئاسمانی به كراوه‌یی بینی، شتێك له شێوه‌ی چه‌رچه‌فێكی گه‌وره ده‌هاته خواره‌وه، به هه‌ر چوار لاوه شۆڕكرایه‌وه سه‌ر زه‌وی."
12 هه‌موو جۆره ئاژه‌ڵی چوارپێ و خشۆكی سه‌ر زه‌وی و باڵنده‌ی ئاسمانی تێدابوو."
13 ئینجا ده‌نگێك بانگی كرد: (په‌ترۆس هه‌سته، سه‌ربڕه و بخۆ!)"
14 په‌ترۆس وتی: (نه‌خێر خوداوه‌ند، چونكه هه‌رگیز شتی گڵاو یان حه‌رامم نه‌خواردووه.)"
15 دیسان ده‌نگه‌كه‌ی بۆ هاته‌وه: (ئه‌وه‌ی خودا پاكی كردۆته‌وه تۆ به گڵاوی دامه‌نێ.)"
16 ئه‌مه‌ش سێ‌باره بۆوه و یه‌كسه‌ر چه‌رچه‌فه‌كه بۆ ئاسمان به‌رزكرایه‌وه."
17 كه په‌ترۆس سه‌رسام بوو ئاخۆ ده‌بێت ئه‌و بینینه چی بێت، ئه‌وه‌بوو ئه‌و پیاوانه‌ی كۆرنیلیۆس ناردبوونی، به پرسیار ماڵی شیمۆنیان دۆزییه‌وه و له به‌رده‌رگا وه‌ستان."
18 بانگیان كرد و پرسییان، ئاخۆ ئه‌و شیمۆنه‌ی نازناوی په‌ترۆسه لێره دابه‌زیوه."
19 له كاتێك‌دا په‌ترۆس هه‌ر بیری له بینینه‌كه ده‌كرده‌وه، ڕۆح پێی فه‌رموو: (سێ پیاو له‌به‌رده‌رگا لێت ده‌پرسن."
20 هه‌سته بڕۆ خواره‌وه و بێ دوودڵی له‌گه‌ڵیان بڕۆ، چونكه من ئه‌وانم ناردووه.)"
21 په‌ترۆسیش بۆ لای پیاوه‌كان هاته خواره‌وه و وتی: (ئه‌وه‌ی ده‌تانه‌وێ منم. بۆچی هاتوون؟)"
22 وتیان: (كۆرنیلیۆسی سه‌رپه‌ل، پیاوێكی ڕاستودروست و له‌خواترسه، هه‌موو گه‌لی جوله‌كه‌ش شایه‌تی بۆ ده‌ده‌ن. به‌هۆی فریشته‌یه‌كی پیرۆز ڕێنمایی كرا كه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی بانگت بكات و گوێ له قسه‌كانت بگرێت.)"
23 جا په‌ترۆس بۆ ژووره‌وه بانگی كردن و میوانداری كردن. بۆ به‌یانی په‌ترۆس هه‌ڵستا و له‌گه‌ڵیان ده‌رچوو، هه‌ندێك برایانی خه‌ڵكی یافاش به‌گه‌ڵی كه‌وتن."
24 بۆ ڕۆژی دووه‌م چووه قه‌یسه‌رییه. كۆرنیلیۆس چاوه‌ڕێی ده‌كردن، خزم و دۆستانی نزیكی خۆی كۆكردبۆوه."
25 كاتێ په‌ترۆس هاته ژووره‌وه، كۆرنیلیۆس پێشوازی لێ‌كرد و له‌به‌رپێی كه‌وت و كڕنۆشی برد."
26 په‌ترۆس هه‌ڵیستانده‌وه و وتی: (هه‌سته! منیش مر‌ۆڤم!)"
27 كاتێ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد چووه ژووره‌وه و خه‌ڵكێكی زۆری بینی كۆبوونه‌ته‌وه،"
28 پێی‌ووتن: (ده‌زانن بۆ جوله‌كه ڕێ‌پێ‌نه‌دراوه تێكه‌ڵاوی بێگانه بێت یان بچێته لای. به‌ڵام خودا پیشانی دام به كه‌س نه‌ڵێم گڵاو یان پیس."
29 بۆیه كه بانگ‌كرام بێ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین هاتم. پرسیاریش ده‌كه‌م، بۆچی منتان بانگ‌كرد؟)"
30 كۆرنیلیۆس وتی: (چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر تاكو ئه‌م كاتژمێره‌ش، له كاتژمێر سێ له ماڵی خۆم نوێژم ده‌كرد. له‌پڕ پیاوێك به جلی بریسكه‌داره‌وه له‌به‌رده‌مم ڕاوه‌ستا،"
31 وتی: "كۆرنیلیۆس نوێژه‌كانت بیستران و خێره‌كانت له‌به‌رده‌م خودا یادكرانه‌وه."
32 بۆیه بۆ یافا به‌دوای شیمۆن‌دا بنێره كه نازناوی په‌ترۆسه. له ماڵی شیمۆنی پێسته‌خۆشكه‌ره، له‌سه‌ر ده‌ریا.""
33 منیش یه‌كسه‌ر به‌دوام‌دا ناردی، تۆش چاكت‌كرد كه هاتی. ئێستا هه‌موو له‌به‌رده‌م خودا ئاماده‌ین، تاكو گوێ‌بگرین له هه‌موو ئه‌وه‌ی خوداوه‌ند فه‌رمانی پێ‌كردووی.)"
34 په‌ترۆس ده‌می كرده‌وه و وتی: (له‌ڕاستی‌دا تێگه‌یشتم خودا لایه‌نگری كه‌س ناكات،"
35 به‌ڵكو له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی ترسی ئه‌وی له دڵ‌دا بێت و كاری ڕاستودروست بكات، له‌لای په‌سه‌نده."
36 ده‌زانن ئه‌و وشه‌یه‌ی بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیلی نارد، موژده‌ی ئاشتییه به‌هۆی عیسای مه‌سیح، ئه‌وه‌ی خوداوه‌ندی هه‌مووانه."
37 ئه‌و شتانه ده‌زانن كه له هه‌موو یه‌هودیا ڕووی‌دا، به ده‌ستپێكردن له جه‌لیله‌وه دوای ئه‌وه‌ی یه‌حیا له‌ئاوهه‌ڵكێشانه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند،"
38 چۆن خودا به ڕۆحی پیرۆز و هێز عیسای ناسیره‌یی ده‌ستنیشان كرد ، ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕا و چاكه‌ی ده‌كرد و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئیبلیس ده‌ستی به‌سه‌ریان‌دا گرتبوو چاكی ده‌كردنه‌وه، چونكه خودا له‌گه‌ڵی بوو."
39 ئێمه شایه‌تی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ین كه له ناوچه‌ی یه‌هودیا و ئۆرشه‌لیم كردی. ئه‌وه‌ی به هه‌ڵواسینی به داره‌وه كوشتیان،"
40 به‌ڵام خودا له ڕۆژی سێیه‌م هه‌ڵیستانده‌وه و ڕێگای دا ده‌ركه‌وێت،"
41 نه‌ك بۆ هه‌موو گه‌ل، به‌ڵكو بۆ ئه‌و شایه‌تانه‌ی كه خودا پێشتر هه‌ڵیبژاردن - بۆ ئێمه كه پاش هه‌ڵستانه‌وه‌ی له‌نێو مردووان، له‌گه‌ڵی‌دا خواردمان و خواردمانه‌وه."
42 ئینجا فه‌رمانی پێ‌داین جاڕبده‌ین بۆ گه‌ل و شایه‌تی بده‌ین كه خودا ئه‌می به دادوه‌ری زیندووان و مردووان داناوه."
43 هه‌موو پێغه‌مبه‌ران شایه‌تی بۆ ده‌ده‌ن كه هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی پێ بهێنێت، به‌خشینی گوناهه‌كانی به ناوی ئه‌و ده‌ست ده‌كه‌وێت.)"
44 كاتێ په‌ترۆس باسی ئه‌م شتانه‌ی ده‌كرد، ڕۆحی پیرۆز ڕژایه سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێیان له وشه‌كه گرتبوو."
45 ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی له خه‌ته‌نه‌كراوان بوون سه‌ریان سوڕما، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ په‌ترۆس بوون، چونكه به‌هره‌ی ڕۆحی پیرۆز به‌سه‌ر نه‌ته‌وانیش‌دا ڕژا،"
46 چونكه گوێیان لێیان بوو به زمانه‌كان ده‌دووێن و پایه‌ی خودا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه. ئینجا په‌ترۆس وتی:"
47 (كه‌س هه‌یه ڕێگا بگرێت له ئه‌مانه‌ی وه‌ك ئێمه ڕۆحی پیرۆزیان وه‌رگرتووه له ئاو هه‌ڵنه‌كێشرێن؟)"
48 بۆیه فه‌رمانی پێ‌دان به ناوی عیسای مه‌سیح له‌ئاوهه‌ڵبكێشرێن. ئینجا داوایان له په‌ترۆس كرد چه‌ند ڕۆژێك بمێنێته‌وه."
1 نێردراوان و برایان كه له یه‌هودیا بوون بیستیان نه‌ته‌وه‌كانیش وشه‌ی خودایان وه‌رگرتووه."
2 كاتێ په‌ترۆس گه‌ڕایه‌وه ئۆرشه‌لیم باوه‌ڕدارانی خه‌ته‌نه‌كراو ڕه‌خنه‌یان لێ گرت و"
3 ده‌یان‌ووت: (تۆ چوویته ماڵی خه‌ڵكێكی خه‌ته‌نه نه‌كراو و نانت له‌گه‌ڵیان خواردووه!)"
4 جا په‌ترۆس ده‌ستی پێ‌كرد ئه‌وه‌ی ڕووی‌دابوو یه‌ك له‌دوای یه‌ك بۆیان ڕوون بكاته‌وه، وتی:"
5 (له شاری یافا بووم نوێژم ده‌كرد، له‌هۆش خۆم چووم و بینینێكم بینی، شتێك له ئاسمانه‌وه وه‌ك چه‌رچه‌فێكی گه‌وره به هه‌ر چوار لایه‌وه بۆ لای من شۆڕكرایه‌وه."
6 به وردی سه‌یرم كرد و تێم‌ڕووانی، چوارپێی زه‌وی و ئاژه‌ڵی كێوی، خشۆك و باڵنده‌ی ئاسمانم بینی."
7 ئینجا گوێم له ده‌نگێك بوو پێی فه‌رمووم: "په‌ترۆس هه‌سته، سه‌ربڕه و بخۆ!""
8 به‌ڵام وتم: "نه‌خێر خوداوه‌ند، چونكه هه‌رگیز گڵاو و حه‌رام نه‌چۆته ده‌مم.""
9 ده‌نگه‌كه دووباره له ئاسمانه‌وه فه‌رمووی: "ئه‌وه‌ی خودا پاكی كردۆته‌وه تۆ به گڵاوی دامه‌نێ.""
10 ئه‌مه سێ‌باره بۆوه و هه‌موو شته‌كان بۆ ئاسمان ڕاكێشرانه‌وه."
11 ئه‌وه‌بوو یه‌كسه‌ر سێ پیاو له‌پێش ئه‌و ماڵه ڕاوه‌ستان كه ئێمه‌ی لێ‌بوو، له قه‌یسه‌رییه‌وه بۆ لام نێردرابوون،"
12 ڕۆحی پیرۆز پێی فه‌رمووم كه بێ دوودڵی له‌گه‌ڵیان بڕۆم، ئه‌م شه‌ش برایه‌ش له‌گه‌ڵم هاتن و چووینه ماڵی پیاوه‌كه."
13 ئه‌ویش بۆی گێڕاینه‌وه چۆن فریشته‌ی له ماڵه‌كه‌ی‌دا بینیوه ڕاوه‌ستاوه و وتوویه‌تی: "بنێره بۆ یافا به‌دوای شیمۆن‌دا كه نازناوی په‌ترۆسه،"
14 ئه‌و په‌یامێكتان ده‌داتێ به‌هۆیه‌وه خۆت و هه‌موو ماڵه‌كه‌ت ڕزگارتان ده‌بێت.""
15 كاتێ ده‌ستم كرد به قسه‌كردن، ڕۆحی پیرۆزیان به‌سه‌ردا ڕژا، وه‌ك له سه‌ره‌تادا هاته سه‌ر ئێمه‌ش."
16 قسه‌كه‌ی خوداوه‌ندم بیرهاته‌وه كه وتی: "یه‌حیا له‌ئاوهه‌ڵكێشانی كرد، به‌ڵام ئێوه به ڕۆحی پیرۆز باپتیز ده‌كرێن.""
17 جا ئه‌گه‌ر خودا هه‌مان دیاری به‌وان دابێت هه‌روه‌ك به ئێمه‌ی داوه كه باوه‌ڕمان به عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند هێنا، ئیتر من كێم بتوانم ڕێگا له خودا بگرم؟)"
18 كاتێ گوێیان له‌مه بوو، بێ‌ده‌نگ بوون و خودایان شكۆدار كرد، وتیان: (كه‌واته خودا تۆبه‌كردنی بۆ ژیان به نه‌ته‌وانیش به‌خشیوه.)"
19 ئینجا ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌ی به‌سه‌ر ستیفانۆس‌دا هات په‌رش‌وبڵاو بوونه‌وه، په‌ڕینه‌وه بۆ فینیكیا و قوبرس و ئه‌نتاكیا، باسی وشه‌كه‌یان بۆ كه‌س نه‌ده‌كرد، بۆ جوله‌كه نه‌بێت."
20 به‌ڵام هه‌ندێكیان خه‌ڵكی قوبرس و كورێن بوون، كاتێ هاتنه ئه‌نتاكیا، قسه‌یان بۆ یۆنانییه‌كان ده‌كرد و موژده‌ی عیسای خوداوه‌ندیان ده‌دا."
21 ده‌ستی خوداوه‌ندیان له‌گه‌ڵ‌بوو، ژماره‌یه‌كی زۆر باوه‌ڕیان‌هێنا و بۆ خوداوه‌ند گه‌ڕانه‌وه."
22 ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشته كڵێسای ئۆرشه‌لیم، ئه‌وانیش به‌رنابایان بۆ ئه‌نتاكیا نارد."
23 كاتێ گه‌یشت و نیعمه‌تی خودای بینی، دڵشاد بوو، هه‌مووانی هاندا به ته‌واوی دڵ له‌گه‌ڵ خوداوه‌ند بمێننه‌وه،"
24 چونكه پیاوچاك بوو، پڕبوو له ڕۆحی پیرۆز و باوه‌ڕ. خه‌ڵكێكی زۆریش هاتنه پاڵ خوداوه‌ند."
25 ئه‌وسا چووه ته‌رسۆس تاكو به‌دوای شاول‌دا بگه‌ڕێت،"
26 كاتێ دۆزییه‌وه بۆ ئه‌نتاكیای هێنا. ئیتر ساڵێكی ته‌واو له كڵێسا كۆبوونه‌وه و خه‌ڵكێكی زۆریان فێركرد. یه‌كه‌م جاریش له ئه‌نتاكیا قوتابییه‌كان ناویان لێ‌نرا مه‌سیحی."
27 له‌و ڕۆژانه‌دا هه‌ندێك پێغه‌مبه‌ر له ئۆرشه‌لیمه‌وه هاتنه ئه‌نتاكیا،"
28 یه‌كێك له‌وان ناوی ئاگابۆس بوو، هه‌ڵستا و به‌هۆی ڕۆحه‌وه پێشبینی كرد كه برسێتییه‌كی گه‌وره هه‌موو جیهان ده‌گرێته‌وه - - ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می كلودیۆسیش ڕووی‌دا."
29 بۆیه قوتابییه‌كان بڕیاریان دا هه‌ریه‌كه به‌گوێره‌ی توانای شتێك بنێرێت بۆ ئه‌و برایانه‌ی له یه‌هودیا ده‌ژین."
30 جا به‌مه هه‌ڵستان و به ده‌ستی به‌رنابا و شاول بۆ پیرانییان نارد."
1 له‌و كاته‌دا شا هێرۆدس ده‌ستی درێژكرد بۆ ئه‌زیه‌تدانی چه‌ند كه‌سێكی كڵێسا."
2 یاقوبی برای یۆحه‌نای به شمشێر كوشت."
3 كه بینی ئه‌مه جێی ڕه‌زامه‌ندی جوله‌كه‌یه، په‌ترۆسیشی گرت، ئه‌مه‌ش له ڕۆژانی جه‌ژنی فه‌تیره‌دا بوو."
4 كاتێ هێرۆدس گرتی، خستییه زیندان، بۆ پاسه‌وانی‌كردنی دایه ده‌ست چوار كۆمه‌ڵی چوار سه‌ربازی، ده‌یویست دوای په‌سخه بیهێنێته به‌رده‌م گه‌ل."
5 بۆیه كه په‌ترۆس له زیندان كرابوو، كڵێسا به گوڕ له پێناوی ئه‌و نوێژیان بۆ خودا ده‌كرد."
6 به‌ڵام كاتێ هێرۆدس به‌ته‌مابوو بیهێنێته ده‌ره‌وه، له‌و شه‌وه‌دا په‌ترۆس له‌نێوان دوو سه‌ربازدا نووستبوو، به دوو زنجیر به‌سترابۆوه، له‌به‌رده‌رگاش پاسه‌وان هه‌بوو، پاسه‌وانی زیندانه‌كه‌یان ده‌كرد."
7 له‌پڕ فریشته‌یه‌كی خوداوه‌ند ده‌ركه‌وت و ڕووناكی له‌ناو ژووره‌كه دره‌وشایه‌وه، جا كه‌له‌كه‌ی په‌ترۆسی جوڵاند و خه‌به‌ری كرده‌وه، وتی: (خێرا هه‌سته!)، ئیتر زنجیره‌كان له ده‌سته‌كانی كه‌وتن."
8 فریشته‌كه پێی‌ووت: (پشتێنه‌كه‌ت ببه‌سته و سۆله‌كانت له پێ بكه!) ئه‌ویش كردی. ئینجا پێی‌ووت: (سه‌ركراسه‌كه‌ت له‌به‌ربكه و دوام بكه‌وه.)"
9 ئه‌ویش ده‌رچوو و دوای كه‌وت، نه‌یده‌زانی ئه‌وه‌ی به‌هۆی فریشته‌كه‌وه ڕووده‌دات ڕاسته، به‌ڵكو وایده‌زانی بینینێك ده‌بینێت."
10 پاسه‌وانی یه‌كه‌م و دووه‌میان بڕی و گه‌یشتنه ده‌روازه ئاسنینه‌كه‌ی به‌ره‌و شار، له خۆیه‌وه بۆیان كرایه‌وه، ده‌رچوون و شه‌قامێكیان بڕی، یه‌كسه‌ر فریشته‌كه به‌جێی‌هێشت."
11 ئینجا په‌ترۆس به‌خۆی‌دا هاته‌وه و وتی: (ئێستا به ڕاستی زانیم كه خوداوه‌ند فریشته‌كه‌ی نارد و له ده‌ستی هێرۆدس و هه‌موو ئه‌وه‌ی گه‌لی جوله‌كه چاوه‌ڕێی بوو ده‌ربازی كردم.)"
12 كه ئه‌مه تێگه‌یشت، هاته ماڵی مریه‌می دایكی یۆحه‌نا كه پێی ده‌ووترا مه‌رقۆس، زۆر له‌وێ‌دا كۆببوونه‌وه نوێژیان ده‌كرد."
13 كه له ده‌رگای داڵانه‌كه‌ی دا، كاره‌كه‌رێك هات ناوی ڕودا بوو تاكو بزانێت."
14 كاتێ ده‌نگی په‌ترۆسی ناسییه‌وه له خۆشیان ده‌رگاكه‌ی نه‌كرده‌وه، به‌ڵكو ڕایكرده ژووره‌وه و خه‌به‌ری دا كه په‌ترۆس له‌به‌رده‌رگا ڕاوه‌ستاوه."
15 پێیان وت: (وڕێنه ده‌كه‌یت.) به‌ڵام ئه‌و له‌سه‌ر قسه‌كه‌ی سووربوو، وتیان: (ئه‌وه فریشته‌كه‌یه‌تی!)"
16 په‌ترۆسیش له لێدانه‌كه به‌رده‌وام بوو، كاتێ لێیان كرده‌وه و بینییان، سه‌رسام‌بوون."
17 به ده‌ست ئیشاره‌تی بۆ كردن بێ‌ده‌نگ بن، ئینجا بۆی گێڕانه‌وه چۆن خوداوه‌ند له زیندان ده‌ریهێنا، پێی‌ووتن: (ئه‌مه به یاقوب و برایان بڵێن.) ئینجا ده‌رچوو و بۆ شوێنێكی دیكه ڕۆیشت."
18 كه ڕۆژ‌بۆوه ئاژاوه‌یه‌كی گه‌وره له‌نێو سه‌ربازه‌كان‌دا دروست بوو، ئاخۆ په‌ترۆس چی لێ‌هات."
19 كاتێ هێرۆدس داوایكرد و نه‌یدۆزییه‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ربازان كرد و فه‌رمانی دا بكوژرێن. ئینجا له یه‌هودیاوه چووه قه‌یسه‌رییه و له‌وێ مایه‌وه."
20 هێرۆدس له خه‌ڵكی سور و سه‌یدا زۆر تووڕه بوو، ئه‌وانیش به یه‌ك دڵ بۆ لای هاتن و بلاستۆسی سه‌رپه‌رشتیاری ماڵی پاشایان ڕازی كرد و داوای ئاشتبوونه‌وه‌یان كرد، چونكه ناوچه‌كه‌یان له ناوچه‌ی پاشاوه ئازووقه ده‌درا."
21 له ڕۆژی دیاریكراودا هێرۆدس جلی پاشایه‌تی له‌به‌ركرد، له‌سه‌ر كورسی حوكمدان دانیشت و وتاری بۆیان دا."
22 خه‌ڵكه‌كه‌ش هاواریان كرد: (ئه‌مه ده‌نگی خودایه هی مرۆڤ نییه!)"
23 یه‌كسه‌ر فریشته‌یه‌كی خوداوه‌ند لێی‌دا، چونكه شكۆی نه‌دایه خودا، كرمیش لێی‌دا و مرد."
24 به‌ڵام وشه‌ی خودا گه‌شه‌ی ده‌كرد و زیاتر ده‌بوو."
25 به‌رنابا و شاولیش دوای ته‌واوكردنی خزمه‌ته‌كه له ئۆرشه‌لیم گه‌ڕانه‌وه، یۆحه‌ناشیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد، كه به مه‌رقۆس ناسراوه."
1 له ئه‌نتاكیا له‌ناو كڵێسادا پێغه‌مبه‌ر و مامۆستا هه‌بوون: به‌رنابا، شیمۆنی ناسراو به ڕه‌ش، لوكیوسی كورێنی، مه‌ناینی شیربرای هێرۆدسی تیترارك، له‌گه‌ڵ شاول."
2 كاتێ خوداوه‌ندیان ده‌په‌رست و به‌ڕۆژووبوون، ڕۆحی پیرۆز فه‌رمووی: (به‌رنابا و شاولم بۆ ته‌رخان بكه‌ن، بۆ ئه‌و كاره‌ی با‌نگم كردوون بۆی.)"
3 ئینجا به‌ڕۆژوو بوون و نوێژیان كرد، ده‌ستیان له‌سه‌ر دانان و به‌ڕێیانكردن."
4 ئه‌وانیش كه به ڕۆحی پیرۆز نێردران، به‌ره‌و سولوكیا دابه‌زین و له‌وێشه‌وه به ده‌ریادا بۆ قوبرس."
5 كاتێ گه‌یشتنه سه‌لامیس، وشه‌ی خودایان له كه‌نیشته‌كانی جوله‌كه ڕاگه‌یاند، یۆحه‌ناش وه‌ك یاریده‌ده‌ر له‌گه‌ڵیان بوو."
6 به هه‌موو دورگه‌كه‌دا گه‌ڕان تاكو گه‌یشتنه پافۆس. له‌وێ تووشی جادووگه‌رێكی جوله‌كه بوون پێغه‌مبه‌رێكی درۆزن بوو، ناوی بارئیسا بوو،"
7 له‌گه‌ڵ سرگیۆس پۆڵۆسی فه‌رمانڕه‌وا بوو، كه پیاوێكی تێگه‌یشتوو بوو. به‌رنابا و شاولی بانگ‌كرد، داوای كرد گوێی له وشه‌ی خودا بێت."
8 به‌ڵام ئه‌لیماسی جادووگه‌ر - ئه‌مه ناوه‌كه‌ی بوو - به‌ربه‌ره‌كانێی كردن و هه‌وڵی دا فه‌رمانڕه‌وا له باوه‌ڕ لابدات."
9 كه‌چی شاول كه پۆڵۆسی پێ ده‌ووترا، پڕبوو له ڕۆحی پیرۆز و تێی‌ڕووانی،"
10 وتی: (ئه‌ی پڕ له هه‌موو فریو و فێڵ! كوڕی شه‌یتان! دوژمنی هه‌موو ڕاستودروستییه‌ك! له خواركردنی ڕێگای ڕاستی خوداوه‌ند ناوه‌ستی؟"
11 ئه‌وه‌تا ده‌ستی خوداوه‌ندت له‌سه‌ره و كوێر ده‌بیت، بۆ ماوه‌یه‌ك خۆر نابینی.) یه‌كسه‌ر ته‌م و تاریكی دایپۆشی و گه‌ڕا به‌دوای یه‌كێك تاكو ده‌ستی بگرێت."
12 كاتێ فه‌رمانڕه‌واكه بینی چ ڕووی‌دا، باوه‌ڕی هێنا، له فێركردنه‌كه‌ی خوداوه‌ند سه‌رسام بوو."
13 پۆڵۆس و هاوڕێیانی به ده‌ریادا له پافۆسه‌وه چوونه په‌رگه له په‌مفیلیا. به‌ڵام یۆحه‌نا لێیان جیابۆوه و گه‌ڕایه‌وه ئۆرشه‌لیم."
14 ئه‌وانیش به په‌رگه‌دا هاتنه ئه‌نتاكیای پیسیدیا، شه‌ممه‌ش چوونه كه‌نیشت و دانیشتن."
15 پاش خوێندنه‌وه‌ی ته‌ورات و سیپاره‌ی پێغه‌مبه‌ران، پێشه‌وایانی كه‌نیشته‌كه بۆیان ناردن و پێیان وتن: (برایان، ئه‌گه‌ر شتێكتان هه‌یه گه‌لی پێ هانبده‌ن، بیڵێن.)"
16 پۆڵۆس هه‌ڵستا و به ده‌ست ئاماژه‌ی كرد، وتی: (پیاوانی ئیسرائیل و ئه‌وانه‌ی له خودا ده‌ترسن، گوێ‌بگرن:"
17 خودای ئه‌م گه‌له‌ی ئیسرائیل باوكانمانی هه‌ڵبژارد و له كاتی ئاواره‌بوونیان له خاكی میسردا گه‌لی پایه به‌رز كرد، به بازووێكی به‌رزیشه‌وه له‌وێ ده‌ریهێنان."
18 نزیكه‌ی چل ساڵیش له چۆڵه‌وانی به‌رگه‌ی گرتن."
19 ئینجا حه‌وت نه‌ته‌وه‌ی له خاكی كه‌نعان له‌ناوبرد و خاكه‌كه‌یانی به میرات پێ‌دان."
20 ئه‌مه هه‌مووی نزیكه‌ی چوار سه‌د و په‌نجا ساڵی خایاند. دوای ئه‌مه خودا دادوه‌ری بۆ دانان تاكو سامۆئیل پێغه‌مبه‌ر."
21 ئینجا داوای پاشایان كرد، خودا‌ش شاولی كوڕی قیشی پێ‌دان، پیاوێكه له تیره‌ی بنیامین، بۆ ماوه‌ی چل ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی كردن."
22 پاشان لای‌برد و داودی كرده پاشایان، ئه‌وه‌ی شایه‌تی بۆ دا و فه‌رمووی: {داودی كوڕی یه‌سام دۆزییه‌وه، پیاوێكه به دڵی من، ئه‌وه‌ی هه‌موو خواستی من جێبه‌جێ ده‌كات.}"
23 له نه‌وه‌ی ئه‌مه‌وه، خودا به‌گوێره‌ی به‌ڵێنه‌كه‌ی عیسای ڕزگاركه‌ری بۆ ئیسرائیل هێنا."
24 پێش هاتنی عیسا، یه‌حیا له‌ئاوهه‌ڵكێشانی تۆبه‌ی بۆ هه‌موو گه‌لی ئیسرائیل جاڕدا."
25 كاتێ یه‌حیا خه‌باته‌كه‌ی ته‌واو ده‌كرد، وتی: "واده‌زانن من كێم؟ ئه‌و نیم. ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ی دوای من دێت، ئه‌وه‌ی من شایانی ئه‌وه نیم سۆله‌كانی پێی بكه‌مه‌وه.""
26 خه‌ڵكینه، برایان، كوڕانی پشتی ئیبراهیم و ئه‌وانه‌ی له‌نێوتان‌دا له خودا ده‌ترسن، په‌یامی ئه‌م ڕزگارییه بۆ ئێمه نێردراوه."
27 چونكه ئه‌وانه‌ی له ئۆرشه‌لیم دانیشتوون و سه‌رۆكه‌كانیان عیسایان نه‌ناسی، كاتێ تاوانباریان كرد، وته‌ی پێغه‌مبه‌رانیان هێنایه دی كه هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ك ده‌خوێندرێته‌وه."
28 جا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ هۆیه‌كیان بۆ مردن نه‌دۆزییه‌وه، داوایان له پیلاتۆس كرد بیكوژێت."
29 دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان ته‌واو كرد كه له‌سه‌ری نووسراوه، له دار هێنایانه خواره‌وه و خستیانه گۆڕ."
30 به‌ڵام خودا له‌نێو مردووان هه‌ڵیستانده‌وه،"
31 ڕۆژانێكی زۆریش بۆ ئه‌وانه ده‌ركه‌وت كه له جه‌لیله‌وه تاكو ئۆرشه‌لیم له‌گه‌ڵی‌دا هاتبوون. ئێستا ئه‌وان شایه‌تی ئه‌ون بۆ گه‌له‌كه."
32 ئێمه‌ش موژده‌ی ئه‌و به‌ڵێنه‌تان پێ ده‌ده‌ین كه بۆ باوكانمان هات،"
33 ئه‌وه‌ی خودا بۆ ئێمه‌ی وه‌چه‌ی ئه‌وان هێنایه دی، به هه‌ڵستانه‌وه‌ی عیسا، وه‌ك له زه‌بووری دووه‌م‌دا نووسراوه: {تۆ كوڕی منی، من ئه‌مڕۆ بوومه باوكت.}"
34 سه‌باره‌ت به‌وه‌ی خودا له‌نێو مردووان هه‌ڵیستانده‌وه و ئیتر بۆ بۆگه‌نی ناگه‌ڕێته‌وه، ئاوای فه‌رمووه: {ئه‌و به‌ڵێنه پیرۆز و مسۆگه‌ره‌تان ده‌ده‌مێ كه به داودم دابوو.}"
35 بۆیه له زه‌بوورێكی دیكه ده‌فه‌رمووێ: {ڕێ ناده‌یت تاقانه پیرۆزی خۆت بۆگه‌نی ببینێت.}"
36 چونكه داود دوای ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی مه‌به‌ستی خودا خزمه‌تی نه‌وه‌ی خۆی كرد، نووست و چووه پاڵ باوكانی، بۆگه‌نیشی بینی."
37 به‌ڵام ئه‌وه‌ی خودا هه‌ڵیستانده‌وه بۆگه‌نی نه‌بینی."
38 بۆیه برایان، با له‌لاتان زانراو بێت، به‌هۆی عیساوه به‌خشینی گوناه به ئێوه ڕاگه‌یه‌نرا و"
39 به باوه‌ڕهێنان به‌م بێ‌تاوان ده‌كرێن له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی نه‌تانتوانی به ته‌وراتی مو‌سا لێی بێ‌تاوان بكرێن."
40 جا ئاگاداربن، ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ران وتوویانه به‌سه‌رتان‌دا نه‌یه‌ت:"
41 {ئه‌ی گاڵته‌جاڕه‌كان سه‌یر بكه‌ن، سه‌رسام بن و بمرن، چونكه له ڕۆژانی ئێوه‌دا كارێك ده‌كه‌م، كارێك كه هه‌رگیز باوه‌ڕ ناكه‌ن ئه‌گه‌ر بۆتان باس بكرێت.} )"
42 كاتێ له كه‌نیشت ده‌رده‌چوون، داوایان لێ كرا شه‌ممه‌ی داهاتووش ئه‌م قسانه‌یان بۆ بكه‌ن."
43 دوای كۆبوونه‌وه‌كه، زۆر له جوله‌كه و خواپه‌رسته‌كان كه ببوونه جوله‌كه ، به‌دوای پۆڵۆس و به‌رنابا كه‌وتن، ئه‌مانیش قسه‌یان بۆ ده‌كردن و هانیان ده‌دان له نیعمه‌تی خودا بمێنن."
44 له شه‌ممه‌ی داهاتوو نزیكه‌ی هه‌موو دانیشتووانی شاره‌كه كۆبوونه‌وه، تاكو گوێ له وشه‌ی خوداوه‌ند بگرن."
45 كاتێ جوله‌كه خه‌ڵكه‌كه‌یان بینی، ئیره‌یی دایگرتن و به‌ربه‌ره‌كانێی قسه‌كانی پۆڵۆسیان ده‌كرد و كفریان ده‌كرد."
46 پۆڵۆس و به‌رناباش ئازایانه دووان و وتیان: (ده‌بووایه یه‌كه‌م جار وشه‌ی خودامان بۆ ئێوه باس بكردبووایه. چونكه ئێوه ڕه‌تتان كرده‌وه و بڕیارتان دا كه شایانی ژیانی تاهه‌تایی نین، ئه‌وه‌تا ده‌چینه لای نه‌ته‌وه‌كان!"
47 چونكه خوداوه‌ند ئاوای ڕاسپاردین: {من تۆم كردۆته ڕووناكی بۆ نه‌ته‌وه‌كان، تاكو ڕزگاری به‌وپه‌ڕی زه‌وی بگه‌یه‌نیت.} )"
48 كاتێ نه‌ته‌وه‌كان گوێیان له‌مه بوو، زۆر دڵشادبوون و شكۆیان دایه وشه‌ی خوداوه‌ند، هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه بۆ ژیانی تاهه‌تایی ده‌ستنیشان كرابوون، باوه‌ڕیان‌هێنا."
49 وشه‌ی خوداوه‌ند له هه‌موو ناوچه‌كه‌دا بڵاو بۆوه."
50 به‌ڵام جوله‌كه‌كان خانمه ڕێزداره له‌خواترسه‌كان و پیاوماقوڵانی شاریان جۆش‌دا، چه‌وساندنه‌وه‌یان دژ به پۆڵۆس و به‌رنابا به‌رپاكرد و له سنووره‌كانی خۆیان ده‌ریان‌كردن."
51 ئه‌وانیش تۆزی پێیان دژ به‌وان ته‌كاند و بۆ شاری ئیكۆنیا هاتن."
52 قوتابییه‌كانیش پڕده‌بوون له خۆشی و له ڕۆحی پیرۆز."
1 ئه‌وه‌بوو له ئیكۆنیا پێكه‌وه چوونه ناو كه‌نیشتی جوله‌كه‌كان و ئاوا قسه‌یان كرد تاكو ژماره‌یه‌كی زۆر له جوله‌كه و یۆنانییه‌كان باوه‌ڕیان‌هێنا."
2 به‌ڵام ئه‌و جوله‌كانه‌ی باوه‌ڕیان نه‌هێنا، نه‌ته‌وه‌كانیان جۆش‌دا و دژ به برایان مێشكیان پڕ كردن."
3 بۆیه پۆڵۆس و به‌رنابا ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ له‌وێ مانه‌وه و ئازایانه سه‌باره‌ت به خوداوه‌ند ده‌دووان، ئه‌ویش شایه‌تی بۆ وشه‌ی نیعمه‌تی خۆی ده‌دا و ڕێی دابوو نیشانه و په‌رجو له‌سه‌ر ده‌ستیان بكرێت."
4 ئیتر دانیشتووانی ئیكۆنیا بوونه دوو به‌ش، هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ جوله‌كه بوون و هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ نێردراوان."
5 ئه‌وه‌بوو كه نه‌ته‌وه‌كان و جوله‌كه و سه‌رۆكه‌كانیان به‌ته‌مابوون سووكایه‌تی به نێردراوان بكه‌ن و به‌ردبارانیان بكه‌ن،"
6 نێردراوان زانییان و بۆ شاری لیستره و ده‌ربه‌ی لیكاونیا و بۆ ناوچه‌كانی ده‌وروپشتیان هه‌ڵاتن و"
7 له‌وێش موژده‌یان ده‌دا."
8 له لیستره كابرایه‌ك دانیشتبوو، هێز له پێیه‌كانی نه‌بوو، به زگماك ئیفلیج بوو، هه‌رگیز به پێی خۆی نه‌ڕۆیشتبوو."
9 گوێی له پۆڵۆس بوو كه قسه‌ی ده‌كرد، پۆڵۆسیش چاوی تێبڕی، كاتێك بینی باوه‌ڕی هه‌یه چاكبێته‌وه،"
10 به ده‌نگێكی به‌رز وتی: (هه‌سته به پێوه ڕاوه‌سته!) كابرا یه‌كسه‌ر هه‌ڵبه‌زییه‌وه و ده‌ستی به ڕۆیشتن كرد."
11 كاتێ خه‌ڵكه‌كه بینییان پۆڵۆس چی كرد، به زمانی لیكاونیا هاواریان كرد: (خودایه‌كان شێوه‌ی مرۆڤیان وه‌رگرتووه و هاتوونه‌ته خواره‌وه بۆ ناومان!)"
12 جا به‌رنابایان ناونا زییۆس، پۆڵۆسیش هه‌رمه‌س ، چونكه قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی بوو."
13 ئینجا كاهینی زییۆس، كه په‌رستگاكه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شار بوو، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه گا و تاجه‌گوڵینه‌ی هێنابوو و ده‌یویست قوربانی پێشكه‌ش بكات."
14 به‌ڵام كاتێ نێردراوه‌كان، پۆڵۆس و به‌رنابا، ئه‌مه‌یان بیست، جله‌كانیان دڕاند، خێرا چوونه لای خه‌ڵكه‌كه، هاواریان كرد:"
15 (خه‌ڵكینه، بۆچی ئه‌مه ده‌كه‌ن؟ ئێمه‌ش مرۆڤین، له هه‌مان سروشتی ئێوه، موژده‌تان ده‌ده‌ینێ واز له‌م شته پووچانه بهێنن و بۆ لای خودای زیندوو بگه‌ڕێنه‌وه، دروستكه‌ری ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریا و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تیایه‌تی."
16 ئه‌وه‌ی له نه‌وه‌كانی ڕابردوودا، هێشتی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به ڕێگای خۆیان بڕۆن."
17 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆی به بێ شایه‌تی نه‌هێشته‌وه، چاكه ده‌كات، له ئاسمانه‌وه باران و وه‌رزی به‌روبوومتان ده‌داتێ و دڵتان له خواردن و له خۆشی تێر ده‌كات.)"
18 به وتنی ئه‌م قسانه و هه‌وڵدانێكی زۆر توانییان وا له خه‌ڵكه‌كه بكه‌ن كه قوربانییان بۆ نه‌كه‌ن."
19 هه‌ندێك جوله‌كه له ئه‌نتاكیا و ئیكۆنیاوه هاتن، قه‌ناعه‌تیان به خه‌ڵكه‌كه هێنا، ئه‌وانیش پۆڵۆسیان به‌ردباران كرد و ڕایانكێشایه ده‌ره‌وه‌ی شار، وایانزانی مردووه."
20 به‌ڵام كاتێ قوتابییه‌كان ده‌وریان دا، هه‌ڵستا و گه‌ڕایه‌وه ناو شار. بۆ ڕۆژی دواتر له‌گه‌ڵ به‌رنابا بۆ ده‌ربه ڕۆیشت."
21 موژده‌یان به‌و شاره دا و ژماره‌یه‌كی زۆریان كرده قوتابی. ئینجا گه‌ڕانه‌وه لیستره و ئیكۆنیا و ئه‌نتاكیا،"
22 وره‌ی قوتابییه‌كانیان به‌رز ده‌كرده‌وه هانیان ده‌دان له باوه‌ڕ بچه‌سپێن: (پێویسته به ته‌نگانه‌ی زۆردا بچینه ناو شانشینی خودا.)"
23 له هه‌ر كڵێسایه‌ك پیرانیان بۆ هه‌ڵبژاردن، ئینجا به ڕۆژوگرتنه‌وه نوێژیان كرد و خه‌ڵكه‌كه‌یان دایه ده‌ست خوداوه‌ند كه باوه‌ڕیان پێی هێناوه."
24 ئینجا به پیسیدیادا تێپه‌ڕین و گه‌یشتنه په‌مفیلیا."
25 له په‌رگه وشه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند و بۆ ئه‌تالیا دابه‌زین."
26 له‌وێشه‌وه به ڕێگای ده‌ریا بۆ ئه‌نتاكیا گه‌ڕانه‌وه، ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌ی درانه ده‌ست نیعمه‌تی خودا بۆ ئه‌و كاره‌ی جێبه‌جێیان كرد."
27 كاتێ گه‌یشتن و كڵێسایان كۆكرده‌وه، باسی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان كرد كه خودا له‌گه‌ڵیان كردبووی، هه‌روه‌ها كه ده‌رگای باوه‌ڕی بۆ نه‌ته‌وانیش كردۆته‌وه."
28 جا له‌وێ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كان مانه‌وه."
1 هه‌ندێ كه‌س له یه‌هودیاوه بۆ ئه‌نتاكیا هاتن و برایانیان فێرده‌كرد: (ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی ته‌وراتی مو‌سا خه‌ته‌نه نه‌كرێن، ناتوانن ڕزگاربن.)"
2 كاتێ ده‌مه‌قاڵه و مشتومڕێكی زۆر له‌لایه‌ن پۆڵۆس و به‌رنابا له‌گه‌ڵ ئه‌وان ڕووی‌دا، پۆڵۆس و به‌رنابا له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه دیاری كران، تاكو سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته بۆ لای نێردراوان و پیران به‌ره‌و ئۆرشه‌لیم سه‌ربكه‌ون."
3 پاش ئه‌وه‌ی كڵێسا ماڵئاواییان لێ‌كردن، به ناو فینیكیا و سامیره‌دا تێپه‌ڕین، باسیان ده‌كرد كه نه‌ته‌وه‌كانیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه ، جا خۆشییه‌كی زۆریان له‌نێو هه‌موو برایان‌دا بڵاو ده‌كرده‌وه."
4 كاتێ گه‌یشتنه ئۆرشه‌لیم، كڵێسا و نێردراوان و پیران پێشوازییان لێ‌كردن، ئه‌وانیش هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان پێ‌دان كه خودا به‌هۆیانه‌وه كردبووی."
5 به‌ڵام هه‌ندێك له‌وانه‌ی سه‌ر به ڕێبازی فه‌ریسییه‌كان بوون و باوه‌ڕیان‌هێنابوو، هه‌ڵستان و وتیان: (ده‌بێت ئه‌وانه خه‌ته‌نه بكرێن و فه‌رمانیان پێ بكرێت كه كار به ته‌وراتی مو‌سا بكه‌ن.)"
6 جا نێردراوان و پیران بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته كۆبوونه‌وه."
7 پاش مشتومڕێكی زۆر، په‌ترۆس هه‌ڵستا و پێی‌ووتن: (ئه‌ی برایان، ئێوه ده‌زانن پێش ماوه‌یه‌ك، خودا له‌نێو ئێوه‌دا هه‌ڵیبژارد كه له ده‌می منه‌وه نه‌ته‌وه‌كان په‌یامی ئینجیل ببیستن و باوه‌ڕ بهێنن."
8 خودای دڵناس، شایه‌تی بۆیان دا به به‌خشینی ڕۆحی پیرۆز به‌وانیش هه‌روه‌ك به ئێمه."
9 به هیچ شتێك جیاوازی له‌نێوان ئێمه و ئه‌وان‌دا نه‌كردووه، به باوه‌ڕ دڵی ئه‌وانیشی پاك كردۆته‌وه."
10 ئیتر بۆچی ئێوه خودا تاقی ده‌كه‌نه‌وه كه نیرێك ده‌خه‌نه سه‌ر شانی قوتابییه‌كان، ئه‌وه‌ی نه باوكانمان و نه خۆمان توانیمان هه‌ڵیبگرین؟"
11 به‌ڵام باوه‌ڕمان هه‌یه كه به نیعمه‌تی عیسای خوداوه‌ند ڕزگار ده‌بین، هه‌روه‌ك ئه‌وان.)"
12 ئیتر هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه بێ‌ده‌نگ بوون و گوێیان له به‌رنابا و پۆڵۆس گرت، باسی ئه‌و نیشانه و په‌رجوانه‌یان ده‌كرد كه خودا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان له‌ناو نه‌ته‌وه‌كان ئه‌نجامی داوه."
13 دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوبوون، یاقوب وتی: (ئه‌ی برایان گوێم لێ بگرن:"
14 شیمۆن ڕوونی كرده‌وه چۆن خودا یه‌كه‌م جاره بایه‌خی خۆی به نه‌ته‌وه‌كان نیشان‌داوه تا له‌ناو ئه‌وان‌دا گه‌لێك بۆ ناوی خۆی ببات."
15 وته‌ی پێغه‌مبه‌رانیش له‌گه‌ڵ ئه‌مه ڕێك ده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ك نووسراوه:"
16 {دوای ئه‌مه ده‌گه‌ڕێمه‌وه چادره ڕووخاوه‌كه‌ی داود بنیاد ده‌نێمه‌وه، ڕووخاوییه‌كانی بنیاد ده‌نێمه‌وه و سه‌رله‌نوێ هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه،"
17 تاكو ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ماونه‌ته‌وه داوای خوداوه‌ند بكه‌ن، هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی ناوی منیان هه‌ڵگرتووه. خوداوه‌ند ئاوا ده‌فه‌رمووێ، ئه‌وه‌ی دروستكه‌ری ئه‌م شتانه‌یه"
18 كه‌وا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه‌ش زانراون.}"
19 له‌به‌ر ئه‌وه وای به باش ده‌زانم قورسایی نه‌خه‌ینه سه‌ر شانی ئه‌وانه‌ی له نه‌ته‌وه‌كانن كه بۆ لای خودا گه‌ڕاونه‌ته‌وه،"
20 به‌ڵكو بۆیان بنووسین، خۆیان بگرن له گڵاوی بته‌كان و له داوێنپیسی و له گۆشتی ئاژه‌ڵی خنكێندراو و خوێن."
21 چونكه هه‌ر له كۆنه‌وه مو‌سا له هه‌موو شارێك ڕاگه‌یه‌نرابوو و هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ك له كه‌نیشته‌كان ده‌خوێندرایه‌وه.)"
22 ئینجا نێردراوان و پیران و هه‌موو كڵێسا به‌باشیان‌زانی دوو پیاو له‌ناو خۆیان هه‌ڵبژێرن و له‌گه‌ڵ پۆڵۆس و به‌رنابا بۆ ئه‌نتاكیا بیاننێرن، یه‌هوزا كه نازناوی به‌رساباس له‌گه‌ڵ سیلا، دوو پیاوی پێشكه‌وتوو له‌نێو برایان."
23 به ده‌ستی خۆیان ئاوایان نووسی: (له نێردراوان و پیرانه‌وه، برایان، بۆ ئه‌و برایانه‌ی له نه‌ته‌وه‌كانن له ناوچه‌كانی ئه‌نتاكیا و سوریا و كیلیكیا: سڵاو."
24 بیستمان هه‌ندێ كه‌س له‌لای ئێمه‌وه ده‌رچوون و بێ ئه‌وه‌ی ئێمه ڕایان‌بسپێرین، به قسه‌كانیان بێزار و دڵگرانیان كردوون."
25 بۆیه به باشمان زانی به یه‌ك بیروڕاوه چه‌ند پیاوێك هه‌ڵبژێرین و له‌گه‌ڵ برایانی خۆشه‌ویستمان به‌رنابا و پۆڵۆس بۆ لاتان بنێرین -"
26 پیاوانێك گیان له‌سه‌ر ده‌ستن له پێناوی ناوی خوداوه‌ندمان، عیسای مه‌سیح."
27 جا یه‌هوزا و سیلامان بۆ ناردن تاكو هه‌مان شتتان به ده‌م پێ ڕابگه‌یه‌نن."
28 چونكه ڕۆحی پیرۆز و ئێمه‌ش وامان به باش زانی هیچ قورساییه‌ك نه‌خه‌ینه سه‌ر شانتان، جگه له‌مانه كه پێویستن:"
29 خۆتان بگرن له‌و قوربانییانه‌ی بۆ بت پێشكه‌ش كراون، هه‌روه‌ها له خواردنی ئاژه‌ڵی خنكێندراو و خوێن و له داوێنپیسی. ئه‌گه‌ر خۆتان له‌مانه پاراست، شتی چاك ده‌كه‌ن. خوداتان له‌گه‌ڵ.)"
30 ئه‌مانیش كه به‌ڕێكران، بۆ ئه‌نتاكیا هاتن، هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌یان كۆكرده‌وه و نامه‌كه‌یان پێشكه‌ش كرد."
31 كاتێ خوێندیانه‌وه به‌و هاندانه‌ی تیای‌دا بوو زۆر دڵشاد بوون."
32 یه‌هودا و سیلاش كه خۆیان پێغه‌مبه‌ر بوون، به زۆر وشه هانی برایانیان دا و وره‌یان به‌رزكردنه‌وه."
33 پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كیان به‌سه‌ربرد، له‌لایه‌ن برایانه‌وه به ئاشتییه‌وه ڕه‌وانه كرانه‌وه بۆ لای ئه‌وانه‌ی ناردبوویانن، ["
34 به‌ڵام سیلا به‌لایه‌وه باشتر بوو له‌وێ بمێنێته‌وه.]
35 پۆڵۆس و به‌رناباش هه‌ر له ئه‌نتاكیا مانه‌وه، خه‌ڵكێكی زۆریان فێری وشه‌ی خوداوه‌ند ده‌كرد و موژده‌یان پێ ده‌دان."
36 پاش چه‌ند ڕۆژێك پۆڵۆس به به‌رنابای وت: (با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر له برایان بده‌ین، له هه‌موو شارێك كه وشه‌ی خوداوه‌ندمان تیای‌دا ڕاگه‌یاندووه و هه‌واڵیان بزانین.)"
37 به‌رناباش پێشنیاری كرد یۆحه‌نا كه نازناوی مه‌رقۆسه له‌گه‌ڵ خۆیان بیبه‌ن."
38 به‌ڵام پۆڵۆس پێی باش بوو ئه‌وه‌ی له په‌مفیلیا لێیان جیابۆوه و له‌گه‌ڵیان بۆ كاره‌كه نه‌ڕۆیشت، ئه‌و له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌به‌ن."
39 له‌به‌ر ئه‌وه ده‌مه‌قاڵه كه‌وته نێوانیان، تاكو وای لێ‌هات له یه‌كتری جیا بوونه‌وه. ئه‌وسا به‌رنابا مه‌رقۆسی له‌گه‌ڵ خۆی برد و به ده‌ریادا بۆ قوبرس چوو."
40 به‌ڵام پۆڵۆس سیلای هه‌ڵبژارد و ده‌رچوو، له‌لایه‌ن برایانه‌وه به نیعمه‌تی خوداوه‌ندی سپارد."
41 ئینجا چوونه ناوچه‌كانی سوریا و كیلیكیا و كڵێساكانیان به‌هێز ده‌كرد."
1 پۆڵۆس گه‌یشته شاری ده‌ربه و پاشان لیستره، له‌وێ قوتابییه‌ك به ناوی تیمۆساوس هه‌بوو، دایكی جوله‌كه‌یه‌كی باوه‌ڕدار بوو، به‌ڵام باوكی یۆنانی بوو."
2 برایان له لیستره و ئیكۆنیا به باشه باسیان ده‌كرد."
3 پۆڵۆس حه‌زی ده‌كرد تیمۆساوس له‌گه‌ڵی ده‌ربچێت، جا بردی و خه‌ته‌نه‌ی كرد، له‌به‌ر ئه‌و جوله‌كانه‌ی له‌و ناوچانه بوون، چونكه هه‌موو ده‌یانزانی باوكی یۆنانییه."
4 ئیتر به شاره‌كان‌دا تێده‌په‌ڕین و ئه‌و فه‌رمانانه‌ی له‌لایه‌ن نێردراوان و پیرانه‌وه له ئۆرشه‌لیم بڕیاریان له‌سه‌ر درابوو، پێیان ڕاده‌گه‌یاندن تاكو په‌یڕه‌وی بكه‌ن."
5 جا كڵێساكان له باوه‌ڕدا به‌هێز ده‌بوون و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ژماره‌یان زیادی ده‌كرد."
6 ئینجا به ناوچه‌كانی فریجیا و گه‌لاتیا تێپه‌ڕین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆحی پیرۆز ڕێی نه‌دان له ناوچه‌ی ئاسیا وشه‌كه ڕابگه‌یه‌نن."
7 كاتێ گه‌یشتنه نزیك ناوچه‌ی میسیا هه‌وڵیان دا به‌ره‌و ناوچه‌ی بیسینیا بڕۆن، به‌ڵام ڕۆحی عیسا ڕێگای نه‌دان."
8 ئه‌وسا به میسیادا تێپه‌ڕین و هاتنه ترواس."
9 له شه‌ودا پۆڵۆس بینینێكی بینی، پیاوێكی مه‌كدۆنی ڕاوه‌ستابوو، لێی ده‌پاڕایه‌وه: (بپه‌ڕه‌وه بۆ مه‌كدۆنیا و یارمه‌تیمان بده.)"
10 كاتێ بینینه‌كه‌ی بینی، یه‌كسه‌ر هه‌وڵمان‌دا بۆ مه‌كدۆنیا بڕۆین، دڵنیا بووین كه خودا بانگی كردووین تاكو موژده‌یان بده‌ینێ."
11 جا به ده‌ریادا له ترواسه‌وه ڕێك بۆ سامۆسراكی ڕۆیشتین و بۆ ڕۆژی دوایی بۆ نیاپۆلیس."
12 له‌وێشه‌وه بۆ فیلیپی كه یه‌كه‌م شاری ناوچه‌ی مه‌كدۆنیایه و جێنشینی ڕۆمانییه‌كانه، له‌وێ چه‌ند ڕۆژێك ماینه‌وه."
13 له شه‌ممه‌دا چووینه ده‌ره‌وه‌ی شار بۆ سه‌ر ڕووبار، له‌و بڕوایه‌دا بووین له‌وێ نوێژ بكرێت. ئینجا دانیشتین و له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ی كۆببوونه‌وه قسه‌مان كرد."
14 له شاری سیاتیرا ژنێكی خواپه‌رست به ناوی لیدیا گوێی ده‌گرت، بازرگانی كوتاڵی گرانبه‌ها بوو. خوداوه‌ند دڵی كرده‌وه تاكو سه‌رنج بداته قسه‌كانی پۆڵۆس."
15 كاتێ خۆی و خاوخێزانی له‌ئاوهه‌ڵكێشران، پاڕایه‌وه: (ئه‌گه‌ر بڕیارتان داوه من باوه‌ڕدارم به خوداوه‌ند، وه‌رنه ماڵه‌كه‌م و بمێننه‌وه.) ئیتر ناچاری كردین."
16 ئه‌وه‌بوو بۆ شوێنی نوێژكردن ده‌چووین، تووشی كاره‌كه‌رێك بووین ڕۆحی فاڵچیێتی تێدابوو، به فاڵچیێتییه‌كه‌ی قازانجێكی زۆری بۆ خاوه‌نه‌كانی به‌ده‌ست‌ده‌هێنا."
17 به‌دوای پۆڵۆس و ئێمه كه‌وت و هاواری ده‌كرد: (ئه‌م مرۆڤانه به‌نده‌ی خودای هه‌ره‌به‌رزن، ڕێگای ڕزگاریتان بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نن.)"
18 چه‌ندین ڕۆژ ئه‌مه‌ی ده‌كرد، تاكو پۆڵۆس بێزار بوو، ئاوڕی دایه‌وه و به ڕۆحه‌كه‌ی وت: (به ناوی عیسای مه‌سیح فه‌رمانت پێ ده‌كه‌م، لێی وه‌ره ده‌ره‌وه!) هه‌ر له‌و كاته‌دا هاته ده‌ره‌وه."
19 كاتێ خاوه‌نه‌كانی بینییان سه‌رچاوه‌ی داهاتیان بڕا، پۆڵۆس و سیلایان گرت، ڕایانكێشانه بازاڕ بۆ به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتداران."
20 بردییاننه پێش دادوه‌ران و وتیان: (ئه‌م پیاوانه شاره‌كه‌مان ده‌شێوێنن، جوله‌كه‌ن و"
21 نه‌ریتێك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه ئێمه‌ی ڕۆمانی نابێ وه‌ری بگرین یان كاری پێ بكه‌ین.)"
22 ئیتر خه‌ڵكه‌كه پێكڕا لێیان هه‌ڵستان و فه‌رمانڕه‌واكان جله‌كانیان دڕاند و فه‌رمانیان دا داركاری بكرێن."
23 جا زۆر داركارییان كردن و خستیاننه به‌ندیخانه‌وه، فه‌رمانیان به چاودێری به‌ندیخانه‌كه دا به توندی پاسه‌وانیان بكات."
24 ئه‌ویش كه ئه‌م فه‌رمانه‌ی وه‌رگرت، فڕێی‌دانه ناو قووڵایی به‌ندیخانه‌كه و پێیانی خسته ناو كۆته‌وه."
25 له نیوه‌ی شه‌ودا پۆڵۆس و سیلا نوێژیان ده‌كرد و گۆرانی ڕۆحییان بۆ خودا ده‌ووت، به‌ندكراوانیش گوێیان لێ‌بوو."
26 له‌ناكاو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی توند ڕووی‌دا، گۆشه‌كانی به‌ندیخانه‌كه‌ی هه‌ژاند، یه‌كسه‌ر هه‌موو ده‌رگاكان كرانه‌وه و كۆتی هه‌مووان‌بۆوه."
27 كه چاودێره‌كه به ئاگا هات و بینی ده‌رگاكانی به‌ندیخانه كراونه‌ته‌وه، شمشێری هه‌ڵكێشا به‌ته‌مابوو خۆی بكوژێت، وایزانی به‌ندكراوان ڕایانكردووه."
28 به‌ڵام پۆڵۆس هاواری كرد: (هیچ له خۆت مه‌كه، هه‌موومان لێره‌ین!)"
29 ئه‌ویش داوای ڕووناكی كرد، چووه ژووره‌وه و ده‌له‌رزی، له‌به‌رده‌م پۆڵۆس و سیلا چۆكی دادا."
30 ئه‌وسا بردنییه ده‌ره‌وه و وتی: (گه‌وره‌كانم، پێویسته چی بكه‌م تاكو ڕزگارم بێت؟)"
31 وتیان: (باوه‌ڕ به عیسای خوداوه‌ند بهێنه، خۆت و ماڵه‌كه‌ت ڕزگارتان ده‌بێت.)"
32 جا به وشه‌ی خوداوه‌ند بۆ خۆی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ماڵه‌كه‌ی‌دا بوون دووان."
33 ئیتر له‌و كاته‌ی شه‌و بردنی و برینه‌كانی تیماركردن، یه‌كسه‌ر خۆی و هه‌موو خێزانه‌كه‌ی له‌ئاوهه‌ڵكێشران."
34 ئینجا بردنییه ماڵ و خواردنی بۆ دانان، خۆی و هه‌موو خێزانه‌كه‌ی زۆر دڵشادبوون، كه باوه‌ڕیان به خودا هێنابوو."
35 كه ڕۆژ‌بۆوه فه‌رمانڕه‌واكان پۆلیسیان نارد و وتیان: (پیاوه‌كان به‌ڕه‌ڵا بكه.)"
36 چاودێری به‌ندیخانه ئه‌م هه‌واڵه‌ی دایه پۆڵۆس: (فه‌رمانڕه‌وایان ناردوویانه كه به‌ڕه‌ڵا بكرێن، بۆیه ئێستا وه‌رنه ده‌ره‌وه و به‌خێر بچن.)"
37 به‌ڵام پۆڵۆس پێی‌ووتن: (بێ حوكمدان به ئاشكرا داركارییان كردین و فڕێیان‌داینه به‌ندیخانه، ئێمه‌ش هاوڵاتی ڕۆمانین، ئایا ئێستا به نهێنی ده‌رمان ده‌كه‌ن؟ نه‌خێر! به‌ڵكو با خۆیان بێن ده‌رمان بهێنن.)"
38 پۆلیسه‌كان ئه‌م قسانه‌یان به فه‌رمانڕه‌وایان ڕاگه‌یاند، ئه‌وانیش كاتێ زانییان پۆڵۆس و سیلا هاوڵاتی ڕۆمانین ترسان."
39 ئیتر هاتن و لێیان پاڕانه‌وه، بردییاننه ده‌ره‌وه و داوایان لێ‌كردن شاره‌كه به‌جێ‌بهێڵن."
40 جا له به‌ندیخانه ده‌رچوون و چوونه لای ماڵی لیدیا، له‌وێ خوشك و برایانیان بینی و هانیان دان و ده‌رچوون."
1 ئینجا به ئه‌مفیپۆلیس و ئه‌پۆلۆنیادا تێپه‌ڕین و گه‌یشتنه سالۆنیكی كه كه‌نیشتی جوله‌كه‌ی لێ‌بوو."
2 پۆڵۆس وه‌ك كردبوویه پیشه چووه لایان، سێ ڕۆژی شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌ك به نووسراوه‌كان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كردن،"
3 ڕوونی ده‌كرده‌وه و ده‌ریده‌خست كه ده‌بووایه مه‌سیح ئازار بچێژێت و له‌نێو مردووان هه‌ڵستێته‌وه. پێی‌ووتن: (ئه‌م عیسایه‌ی من پێتانی ڕاده‌گه‌یه‌نم، مه‌سیحه‌كه‌یه.)"
4 هه‌ندێكیان قه‌ناعه‌تیان هات و چوونه پاڵ پۆڵۆس و سیلا، هه‌روه‌ها زۆر له یۆنانی خواپه‌رست و له ژنه خانه‌دانه‌كانیش كه ژماره‌یان كه‌م نه‌بوو."
5 جوله‌كه‌ش ئیره‌ییان پێ هات، هه‌ندێك پیاوخراپی بازاڕیان هێنا، خه‌ڵكیان كۆكرده‌وه و ئاژاوه‌یان له شار نایه‌وه. چوونه سه‌ر ماڵی یاسون و داوایان كرد پۆڵۆس و سیلا بهێنرێنه لای خه‌ڵك."
6 كاتێ نه‌یاندۆزینه‌وه، یاسون و هه‌ندێك برایانیان بۆ لای فه‌رمانڕه‌وایانی شار ڕ‌اكێشا، هاواریان ده‌كرد: (ئه‌مانه كه جیهانیان هه‌ڵگێڕاوه‌ته‌وه، بۆ ئێره‌ش هاتوون،"
7 یاسون میوانداری كردوون. هه‌موویان دژی فه‌رمانه‌كانی قه‌یسه‌ر كار ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن پاشایه‌كی دیكه هه‌یه، ناوی عیسایه.)"
8 به‌م قسانه خه‌ڵكه‌كه و فه‌رمانڕه‌وایانی شاریان وروژاند."
9 ئه‌وانیش ده‌سته‌به‌رنامه‌یان بۆ یاسون و ئه‌وانه‌ی دیكه كرد و ئازادیان كردن."
10 كه شه‌و داهات برایان پۆڵۆس و سیلایان نارده بیریه، كه گه‌یشتن چوونه كه‌نیشتی جوله‌كه."
11 به‌ڵام خه‌ڵكی بیریه له سالۆنیكییه‌كان ڕێزدارتر بوون، به‌وپه‌ڕی په‌رۆشییه‌وه وشه‌كه‌یان وه‌رگرت، ڕۆژانه له نووسراوه‌كان ورد ده‌بوونه‌وه ئاخۆ شته‌كان ئاوان."
12 جا زۆریان باوه‌ڕیان‌هێنا، هه‌روه‌ها زۆر له ژنه ڕێزداره یۆنانییه‌كان و پیاویش كه ژماره‌یان كه‌م نه‌بوو."
13 كاتێ جوله‌كه‌ی سالۆنیكی زانییان پۆڵۆس له بیریه‌ش وشه‌ی خودای ڕاگه‌یاندووه، هاتن له‌وێش خه‌ڵك جۆش بده‌ن و بوروژێنن."
14 یه‌كسه‌ر برایان پۆڵۆسیان بۆ لای ده‌ریا نارد، به‌ڵام سیلا و تیمۆساوس له‌وێ مانه‌وه."
15 ئه‌وانه‌ی یاوه‌ری پۆڵۆس بوون ئه‌ویان هێنایه ئه‌سینا، كاتێ ڕاسپارده‌یان بۆ سیلا و تیمۆساوس وه‌رگرت كه به زووترین كات بێنه لای، ڕۆیشتن."
16 كاتێ پۆڵۆس له ئه‌سینا چاوه‌ڕێی ده‌كردن، له ڕۆحی‌دا هه‌ڵچوو كه بینی شاره‌كه پڕه له بت."
17 بۆیه له كه‌نیشت گفتوگۆی له‌گه‌ڵ جوله‌كه و خواپه‌رستان ده‌كرد، له بازاڕیش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه تووشیان ده‌هات."
18 هه‌ندێك فه‌یله‌سوفی ئه‌پیكوری و ستۆیكی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵی ده‌كرد، هه‌ندێك ده‌یان‌ووت: (ئه‌م چه‌نه‌بازه ده‌یه‌وێت چی بڵێت؟) هه‌ندێكی دیكه وتیان: (دیاره بانگه‌واز بۆ هه‌ندێك خودای نامۆ ده‌كات)، چونكه موژده‌ی عیسا و هه‌ڵستانه‌وه‌ی ده‌دا."
19 ئینجا بردییانه ئاریۆپاگۆس و وتیان: (ده‌توانین بزانین ئه‌م فێركردنه نوێیه چییه باسی ده‌كه‌یت؟"
20 چونكه شتی سه‌یرت لێ ده‌بیستین و ده‌مانه‌وێت واتاكه‌ی بزانین.)"
21 له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو ئه‌سیناییه‌كان و بێگانه‌كانی تێدا ده‌ژیان، ده‌رفه‌تیان بۆ هیچ شتێك نه‌ده‌دا جگه له باس یان بیستنی شتی نوێ."
22 پۆڵۆس له‌ناوه‌ڕاستی ئاریۆپاگۆس‌دا وه‌ستا و وتی: (پیاوانی ئه‌سینا، ده‌بینم له هه‌موو لایه‌كه‌وه زۆر دیندارن."
23 كاتێ ده‌گه‌ڕام و سه‌یری په‌رستراوه‌كانتانم ده‌كرد، قوربانگایه‌كم بینی له‌سه‌ری نووسرا بوو: "بۆ خودای نه‌ناسراو." جا ئه‌وه‌تان بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نم كه ده‌یپه‌رستن و نایناسن."
24 ئه‌و خودایه‌ی جیهان و هه‌موو شته‌كانی ناوی دروستكردووه، خوداوه‌ندی ئاسمان و زه‌وییه و له په‌رستگای ده‌ستكرد نیشته‌جێ نابێت."
25 به ده‌ستی مرۆڤ خزمه‌ت ناكرێت وه‌ك پێویستی به شتێك بێت، چونكه ئه‌و به خۆی ژیان و هه‌ناسه و هه‌موو شتێك ده‌داته هه‌مووان."
26 هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی له یه‌كێك دروستكردووه، تاكو له‌سه‌ر هه‌موو ڕووی زه‌وی نیشته‌جێ بن، كات و سنووره‌كانی نیشته‌جێبوونی ئه‌وانی داناوه و دیاری كردووه،"
27 تاكو به‌دوای خودا بگه‌ڕێن، به‌ڵكو بیگه‌نێ و بیدۆزنه‌وه، هه‌رچه‌نده له هه‌ر یه‌كێكمان دوور نییه."
28 "چونكه له‌ودا ده‌ژین و ده‌جووڵێین و هه‌ین،" وه‌ك هه‌ندێك شاعیرانتان وتیان: "ئێمه‌ش نه‌وه‌ی ئه‌وین.""
29 بۆیه جا كه نه‌وه‌ی خوداین، پێویسته بیرنه‌كه‌ینه‌وه كه خودایه‌تی له په‌یكه‌ری زێڕ یان زیو یان به‌ردینه، كه داهێنان و بیری مرۆڤ شێوه‌ی كێشاوه."
30 بۆیه سه‌رده‌مانی نه‌زانی چاوپۆشی‌یان لێ‌كراوه، ئێستا خودا فه‌رمان ده‌دات بۆ هه‌موو كه‌سێك و له هه‌موو شوێنێك كه تۆبه بكه‌ن."
31 چونكه ڕۆژێكی داناوه تیای‌دا به‌ته‌مایه به دادپه‌روه‌ری جیهان حوكم بدات، به پیاوێك كه دیاری كردووه، به‌ڵگه‌شی به هه‌مووان داوه كه له‌نێو مردووان هه‌ڵیستانده‌وه.)"
32 كاتێ گوێیان له هه‌ڵستانه‌وه‌ی مردووان بوو، هه‌ندێكیان گاڵته‌یان پێ‌كرد، به‌ڵام هه‌ندێكیان وتیان: (جارێكی دیكه له‌م باره‌یه‌وه گوێت لێ ده‌گرین.)"
33 ئیتر پۆڵۆس له‌نێویان ده‌رچوو."
34 به‌ڵام هه‌ندێ كه‌س باوه‌ڕیان‌هێنا و لایه‌نگریان كرد، له‌وانه: دیونیسیۆسی ئه‌ندامی ئاریۆپاگۆس، ژنێكی ناو داماریس و كه‌سانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵیان."
1 له‌دوای ئه‌مه پۆڵۆس ئه‌سینای به‌جێ‌هێشت و هاته كۆرنسۆس."
2 جوله‌كه‌یه‌كی دۆزییه‌وه به ناوی ئه‌كیلا، خه‌ڵكی پۆنتۆس بوو، تازه له‌گه‌ڵ پریسكیلای ژنی له ئیتالیاوه هاتبوون، چونكه كلودیۆس فه‌رمانی دابوو هه‌موو جوله‌كه ڕۆما به‌جێ‌بهێڵن، ئیتر چووه لایان."
3 جا به‌هۆی هاوپیشه‌ییان له‌لایان مایه‌وه و ئیشی ده‌كرد، چونكه به پیشه چادرچی بوون."
4 هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ك له كه‌نیشت گفتوگۆی ده‌كرد، قه‌ناعه‌تی به جوله‌كه و یۆنانییه‌كان ده‌هێنا."
5 كاتێ سیلا و تیمۆساوس له مه‌كدۆنیاوه هاتن، پۆڵۆس بۆ خزمه‌تی وشه‌كه ته‌رخان كرابوو ، شایه‌تی بۆ جوله‌كه ده‌دا كه عیسا مه‌سیحه‌كه‌یه."
6 به‌ڵام كاتێ دژایه‌تییان كرد و كفریان كرد، كراسه‌كه‌ی ته‌كاند و پێی‌ووتن: (خوێنی خۆتان له‌سه‌ر خۆتان! من بێ‌تاوانم. له ئێستاوه ده‌چمه لای نه‌ته‌وه‌كان.)"
7 ئیتر ئه‌وێی به‌جێ‌هێشت و چووه ماڵی پیاوێك ناوی تیتۆس یستۆس بوو، خواپه‌رست بوو، ماڵه‌كه‌ی له ته‌نیشت كه‌نیشته‌وه بوو."
8 لێره‌دا كریسپۆسی پێشه‌وای كه‌نیشت خۆی و هه‌موو ماڵه‌كه‌ی باوه‌ڕیان به خوداوه‌ند هێنا. زۆر له خه‌ڵكی كۆرنسۆس كه گوێیان لێ‌بوو باوه‌ڕیان‌هێنا و له‌ئاوهه‌ڵكێشران."
9 له شه‌ودا خوداوه‌ند له بینین‌دا به پۆڵۆسی وت: (مه‌ترسه، به‌ڵكو قسه بكه و بێ‌ده‌نگ مه‌به،"
10 چونكه من له‌گه‌ڵت دام، كه‌س هێرش ناكاته سه‌رت بۆ ئه‌وه‌ی ئازارت بدات، چونكه خه‌ڵكێكی زۆرم هه‌یه له‌م شاره.)"
11 ئیتر ساڵێك و شه‌ش مانگ له‌گه‌ڵیان مایه‌وه و وشه‌ی خودای فێر ده‌كردن."
12 له‌و سه‌رده‌مه‌ی گالیۆن فه‌رمانڕه‌وای ئه‌خائیا بوو، جوله‌كه یه‌ك ده‌ست دژی پۆڵۆس هه‌ڵستان و بۆ دادگایان هێنا،"
13 وتیان: (ئه‌م پیاوه قه‌ناعه‌تی به خه‌ڵك ده‌هێنا كه به پێچه‌وانه‌ی ته‌ورات خودا بپه‌رستن.)"
14 كه پۆڵۆس خه‌ریك بوو ده‌می بكاته‌وه، گالیۆن به جوله‌كه‌كانی وت: (جوله‌كه‌كان، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه ناڕه‌وایی یان تاوانێكی خراپ بووایه، وه‌ك هۆیه‌ك گوێم له سكاڵاتان ده‌گرت."
15 به‌ڵام ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه له‌سه‌ر وشه و ناو و ته‌وراتتانه، به خۆتان ته‌ماشای بكه‌ن. نامه‌وێت له‌م بابه‌تانه‌دا ببمه دادوه‌ر.)"
16 ئیتر له دادگا ده‌ریكردن."
17 ئه‌وسا هه‌موو سۆستانیسی پێشه‌وای كه‌نیشتیان گرت و له‌به‌رده‌م دادگا لێیان دا، گالیۆنیش گوێی به‌مه نه‌دا."
18 پۆڵۆس ڕۆژانێكی زۆر مایه‌وه، ئینجا ماڵئاوایی له برایان كرد و له‌گه‌ڵ پریسكیلا و ئه‌كیلا به ده‌ریادا به‌ره‌و سوریا ڕۆیشت. دوای ئه‌وه‌ی له كه‌نخریا سه‌ری تاشی، چونكه نه‌زری له‌سه‌ر بوو."
19 گه‌یشتنه ئه‌فه‌سۆس و ئه‌وانی له‌وێ به‌جێ‌هێشت، به‌ڵام خۆی چووه كه‌نیشت و له‌گه‌ڵ جوله‌كه گفتوگۆی ده‌كرد."
20 ئه‌وانیش داوایان لێ‌كرد ماوه‌یه‌كی زیاتر بمێنێته‌وه، به‌ڵام قاییل نه‌بوو."
21 ئیتر ماڵئاوایی لێ‌كردن و وتی: (خودا حه‌ز بكات ده‌گه‌ڕێمه‌وه لاتان.) ئینجا له ئه‌فه‌سۆسه‌وه به ده‌ریادا ڕۆیشت."
22 له قه‌یسه‌رییه دابه‌زی، سه‌ركه‌وت و سڵاوی له كڵێسا كرد، ئینجا بۆ ئه‌نتاكیا شۆڕبۆوه."
23 ماوه‌یه‌ك له‌وێ مایه‌وه و ده‌رچوو، به ڕیز به ناوچه‌ی گه‌لاتیا و فریجیادا تێپه‌ڕی و وره‌ی هه‌موو قوتابییه‌كانی به‌رز ده‌كرده‌وه."
24 جوله‌كه‌یه‌كی خه‌ڵكی ئه‌سكه‌نده‌ریه به ناوی ئه‌پۆلۆس هاته ئه‌فه‌سۆس، زمان پاراو و له نووسراوه‌كان شاره‌زا بوو."
25 ڕێگای خوداوه‌ند فێركرابوو، به دڵگه‌رمی ده‌دووا و به دروستی سه‌باره‌ت به عیسا خه‌ڵكی فێر ده‌كرد، ته‌نها له‌ئاوهه‌ڵكێشانه‌كه‌ی یه‌حیای ده‌زانی."
26 ئه‌م ده‌ستی پێ‌كرد ئازایانه له كه‌نیشت قسه بكات. كه پریسكیلا و ئه‌كیلا گوێیان لێی‌بوو، بردییان و دروستتر ڕێگای خودایان بۆ ڕوون‌كرده‌وه."
27 كاتێ ئه‌پۆلۆس حه‌زی‌كرد بچێته ئه‌خائیا، برایان هانیان دا و بۆ قوتابییه‌كانیان نووسی پێشوازی لێ بكه‌ن. كاتێ هات یارمه‌تییه‌كی زۆری ئه‌وانه‌ی دا كه به‌هۆی نیعمه‌ت باوه‌ڕیان‌هێنا بوو."
28 چونكه به هێزه‌وه و به ئاشكرا جوله‌كه‌ی بێ‌ده‌نگ ده‌كرد، به‌هۆی نووسراوه‌كان ده‌یسه‌لماند عیسا مه‌سیحه‌كه‌یه."
1 ئه‌وه‌بوو كه ئه‌پۆلۆس له كۆرنسۆس بوو، پۆڵۆس به ڕێگاكانی ناوه‌وه تێپه‌ڕی و هاته ئه‌فه‌سۆس. له‌وێ هه‌ندێك قوتابی بینی،"
2 پێی‌ووتن: (كاتێ باوه‌ڕتان هێنا، ڕۆحی پیرۆزتان وه‌رگرت؟) كه‌چی پێیان وت: (نه‌خێر! ته‌نانه‌ت نه‌مانبیستووه كه ڕۆحی پیرۆز هه‌یه!)"
3 وتی: (كه‌واته به چی له‌ئاوهه‌ڵكێشران؟) وتیان: (به له‌ئاوهه‌ڵكێشانه‌كه‌ی یه‌حیا.)"
4 پۆڵۆس وتی: (له‌ئاوهه‌ڵكێشانه‌كه‌ی یه‌حیا له‌ئاوهه‌ڵكێشانی تۆبه‌كردن بوو، به خه‌ڵكی ده‌ووت باوه‌ڕ بهێنن به‌وه‌ی له‌دوای دێت، واتا به عیسا.)"
5 كاتێ ئه‌مه‌یان بیست به ناوی عیسای خوداوه‌ند له‌ئاوهه‌ڵكێشران."
6 جا پۆڵۆس ده‌ستی له‌سه‌ر دانان، ڕۆحی پیرۆز هاته سه‌ریان، به زمانی ڕۆحی دووان و پێشبینییان كرد."
7 به هه‌موویان نزیكه‌ی دوازده پیاو ده‌بوون."
8 ئینجا پۆڵۆس چووه كه‌نیشت و بۆ زیاتر له سێ مانگ ئازایانه ده‌دووا، گفتوگۆی ده‌كرد و سه‌باره‌ت به كاروباری شانشینی خودا قه‌ناعه‌تی به خه‌ڵك ده‌هێنا."
9 به‌ڵام هه‌ندێ كه‌لله‌ڕه‌قییان كرد و باوه‌ڕیان نه‌هێنا، له‌به‌رده‌م خه‌ڵكه‌كه جنێویان به ڕێگاكه دا. ئه‌ویش لێیان كشایه‌وه و قوتابییه‌كانی برد، ڕۆژانه له قوتابخانه‌ی تیرانۆس گفتوگۆی ده‌كرد."
10 دوو ساڵ وابوو، تاكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ئاسیادا دانیشتبوون، جوله‌كه و یۆنانی، وشه‌كه‌ی خوداوه‌ندیان بیست."
11 خودا‌ش په‌رجوی سه‌رسوڕهێنه‌ری به ده‌ستی پۆڵۆس ئه‌نجام ده‌دا،"
12 ته‌نانه‌ت ده‌سته‌سڕ و به‌روانكه‌ی سه‌ر پێستیان ده‌هێنا، ده‌یانخسته سه‌ر نه‌خۆش و نه‌خۆشی نه‌ده‌ما، ڕۆحی‌پیسیش ده‌رده‌چوون."
13 هه‌ندێك له‌و جوله‌كه گه‌ڕۆكانه‌ی ڕۆحی‌پیس ده‌رده‌كه‌ن، هه‌وڵیان دا ناوی عیسای خوداوه‌ند بۆ ئه‌وانه به‌كاربهێنن كه ڕۆحی‌پیسیان تێدایه، ده‌یان‌ووت: (به عیسا، ئه‌وه‌ی پۆڵۆس ڕایده‌گه‌ێنێت، فه‌رمانت پێ ده‌كه‌م ده‌ربچیت.)"
14 سكاوا كه كاهینێكی باڵای جوله‌كه بوو، حه‌وت كوڕی ئه‌مه‌یان ده‌كرد."
15 ڕۆحه پیسه‌كه‌ش وه‌ڵامی دانه‌وه: (عیسا ده‌ناسم و ده‌رباره‌ی پۆڵۆسیش ده‌زانم، به‌ڵام ئێوه كێن؟)"
16 ئینجا پیاوه‌كه‌ی ڕۆحه پیسه‌كه‌ی تێدابوو په‌لاماری دان و به‌سه‌ر هه‌موویان‌دا زاڵبوو، ده‌ره‌قه‌تیان هات، ته‌نانه‌ت به ڕووتی و بریندارییه‌وه له‌و ماڵه ڕایان‌كرد."
17 ئه‌مه‌ش زانرا له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌و جوله‌كه و یۆنانییانه‌ی له ئه‌فه‌سۆس ده‌ژیان، هه‌موو ترس دایگرتن و ناوی عیسای خوداوه‌ند به‌رزبۆوه."
18 هه‌روه‌ها زۆر له‌وانه‌ی باوه‌ڕیان‌هێنا، ده‌هاتن و به ئاشكرا دانیان به كرده‌وه‌كانیان ده‌نا."
19 ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌ی خه‌ریكی جادووگه‌ریێتی بوون، په‌ڕتووكه‌كانیان كۆده‌كرده‌وه و له‌به‌رده‌م هه‌مووان ده‌یانسووتاندن. نرخه‌كانیان ژمارد، بینییان په‌نجا هه‌زار زیوه."
20 به‌م شێوه‌یه وشه‌كه‌ی خوداوه‌ند به تواناوه گه‌شه‌ی ده‌كرد و به‌هێز ده‌بوو."
21 كاتێ ئه‌مانه ته‌واو بوون، پۆڵۆس بڕیاری دا به مه‌كدۆنیا و ئه‌خائیادا تێپه‌ڕێت و بچێته ئۆرشه‌لیم، وتی: (پاش ئه‌وه‌ی له‌وێ ده‌بم، ده‌بێت ڕۆماش ببینم.)"
22 ئینجا دووان له‌وانه‌ی خزمه‌تی ئه‌ویان ده‌كرد ناردنی بۆ مه‌كدۆنیا، تیمۆساوس و ئه‌راستۆس، به‌خۆی ماوه‌یه‌ك له ئاسیا مایه‌وه."
23 له‌و كاته‌دا له‌به‌ر ڕێگاكه ئاژاوه‌یه‌كی گه‌وره ڕووی‌دا."
24 زیوگه‌رێك به ناوی دیمیتریۆس كه په‌رستگای بچووكی زیوینی ئه‌رتامیسی دروست ده‌كرد. ئه‌مه قازانجێكی كه‌می نه‌بوو بۆ پیشه‌داران."
25 ئیتر له‌گه‌ڵ پیشه‌دارانی ئه‌و هاوپیشه، كۆی كردنه‌وه و وتی: (كوڕینه، ده‌زانن خۆشگوزه‌رانیمان له‌م پیشه‌یه‌یه،"
26 بینیووتانه و بیستووتانه كه نه‌ك ته‌نها له ئه‌فه‌سۆس، بگره له هه‌موو ئاسیا، ئه‌م پۆڵۆسه خه‌ڵكێكی زۆری قه‌ناعه‌ت پێ‌هێناوه و له ڕێ لایداون، ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی ده‌ستكردن خودا نین."
27 نه‌ك ته‌نها ئه‌م به‌شه‌مان له مه‌ترسی دایه ڕێزی لێ نه‌گیرێت، به‌ڵكو په‌رستگاكه‌ی ئه‌رتامیسی خواژنی گه‌وره‌ش هیچ به‌هایه‌كی نامێنێت، ئه‌وه‌ی هه‌موو ئاسیا و جیهان ده‌یپه‌رستن پایه به‌رزییه‌كه‌ی له‌ده‌ست بدات.)"
28 كاتێ گوێیان لێ‌بوو تووڕه بوون و هاواریان ده‌كرد: (پایه به‌رزه ئه‌رتامیسی ئه‌فه‌سۆسییه‌كان!)"
29 شڵه‌ژان هه‌موو شاری گرته‌وه، یه‌كده‌ست گایۆس و ئه‌ریسته‌رخۆسی مه‌كدۆنییان ڕاكێشایه شانۆ، كه هاوڕێی پۆڵۆس بوون له گه‌شت‌دا."
30 پۆڵۆس ویستی بچێته ناو خه‌ڵكه‌كه، به‌ڵام قوتابییه‌كان نه‌یانهێشت."
31 هه‌روه‌ها هه‌ندێك گه‌وره پیاوی ئاسیا كه دۆستی بوون، ناردیانه لای و لێی پاڕانه‌وه كه نه‌چێته شانۆكه."
32 ئیتر هه‌ندێك هاواری شتێكیان ده‌كرد و هه‌ندێك شتێكی دیكه، چونكه كۆڕه‌كه شێوا بوو، زۆربه‌شیان نه‌یانده‌زانی بۆچی كۆبوونه‌ته‌وه."
33 ئینجا ئه‌سكه‌نده‌ریان له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌وه ڕ‌اكێشا، جوله‌كه‌ش بۆ پێشه‌وه پاڵیان پێوه ده‌نا، ئه‌سكه‌نده‌ریش ده‌ستی به‌رزكرده‌وه ده‌یویست له‌به‌رده‌م خه‌ڵكه‌كه به‌رگری له خۆی بكات."
34 به‌ڵام كه زانییان جوله‌كه‌یه، نزیكه‌ی دوو كاتژمێر هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه هاواریان ده‌كرد: (پایه به‌رزه ئه‌رتامیسی ئه‌فه‌سۆسییه‌كان!)"
35 ئینجا فه‌رمانڕه‌وای شاره‌كه خه‌ڵكه‌كه‌ی هێمن كرده‌وه و وتی: (پیاوانی ئه‌فه‌سۆس، كێ هه‌یه نه‌زانێت كه شاری ئه‌فه‌سۆسییه‌كان پاسه‌وانی په‌رستگای ئه‌رتامیسی گه‌وره و ئه‌و په‌یكه‌ره‌یه كه له ئاسمانه‌وه كه‌وته خواره‌وه؟"
36 بۆیه كه ئه‌مانه نكۆڵییان لێ ناكرێت، پێویسته هێمن بنه‌وه و شتێك به سه‌ره‌ڕۆیی نه‌كه‌ن."
37 چونكه ئه‌م دوو پیاوه‌تان هێناوه، كه نه په‌رستگا دزن نه كفریان سه‌باره‌ت به خواژنه‌كه‌مان كردووه."
38 به‌ڵام ئه‌گه‌ر دیمیتریۆس و پیشه‌داره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ون سكاڵایان دژی كه‌سێك هه‌یه، ئه‌وا دادگاكان كراونه‌ته‌وه و دادوه‌ر هه‌یه، با سكاڵا له یه‌كتری بكه‌ن."
39 ئه‌گه‌ر داوای شتێكی دیكه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌وا له كۆڕی یاسایی‌دا سه‌یر ده‌كرێت."
40 له ڕاستی‌دا له مه‌ترسی داین تاوانبار بكرێن به ئاژاوه‌نانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، هیچ پاساوێكمان نییه بۆ پاكانه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه.)"
41 كه ئه‌م شتانه‌ی وت، كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بڵاوه پێ‌كرد."
1 دوای نه‌مانی ئاژاوه‌كه، پۆڵۆس قوتابییه‌كانی بانگ‌كرد و وره‌ی به‌رزكردنه‌وه، ماڵئاوایی لێ‌كردن و ده‌رچوو تاكو بڕواته مه‌كدۆنیا."
2 كاتێ به‌و ناوچانه‌دا تێپه‌ڕی، به زۆر وشه وره‌یانی به‌رز كرده‌وه، هاته یۆنان،"
3 له‌وێ سێ مانگی به‌سه‌ربرد. كه به‌ته‌مابوو به ده‌ریادا بچێته سوریا جوله‌كه پیلانیان بۆی گێڕا، بڕیاری دا به مه‌كدۆنیادا بگه‌ڕێته‌وه."
4 ئه‌مانه‌ی له‌گه‌ڵ‌بوو: له بیریه سوپاترۆسی كوڕی پیڕۆس، له سالۆنیكییان ئه‌ریسته‌رخۆس و سه‌كوندۆس، گایۆس له ده‌ربه و تیمۆساوس، له ئاسیاش تیخیكۆس و تروفیمۆس."
5 ئه‌مانه پێشمان كه‌وتن و له ترواس چاوه‌ڕێیان ده‌كردین."
6 ئێمه‌ش دوای ڕۆژانی فه‌تیره، به به‌له‌م له فیلیپی ده‌رچووین، له ترواسه‌وه به پێنج ڕۆژ گه‌یشتینه لایان و حه‌وت ڕۆژ له‌وێ ماینه‌وه."
7 له یه‌كه‌می هه‌فته‌دا بۆ نان‌له‌تكردن كۆبووینه‌وه، پۆڵۆس گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كردن، چونكه به‌ته‌مابوو ڕۆژی پاشتر بڕوات، تاكو نیوه شه‌و ده‌دووا."
8 ئه‌و ژووره‌ی سه‌ره‌وه كه لێی كۆببووینه‌وه چرای زۆری لێ‌بوو."
9 گه‌نجێك ناوی یوتیخۆس بوو له ناو په‌نجه‌ره‌دا دانیشتبوو، خه‌وه‌كوتكێیه‌كی قورس ده‌یبرده‌وه، پۆڵۆس وتارێكی درێژی ده‌دا، جا خه‌وی لێ كه‌وت و له نهۆمی سێیه‌م‌ڕا كه‌وته خواره‌وه، به مردوویه‌تی هه‌ڵگیرایه‌وه."
10 پۆڵۆس هاته خواره‌وه خۆی به‌سه‌ری‌دا دا و له باوه‌شی گرت، وتی: (مه‌شێوێن، ژیانی تێدایه!)"
11 دوایی پۆڵۆس چووه سه‌ره‌وه، نانی له‌ت‌كرد و خواردی، تاكو به‌ره‌به‌یان قسه‌ی كرد، پاشان ڕۆیشت."
12 گه‌نجه‌كه‌شیان به زیندوویه‌تی برد و زۆر دڵنه‌وایی كران."
13 ئێمه‌ش به‌ره‌و كه‌شتییه‌كه پێشكه‌وتین و پێی چووینه ئه‌سۆس، به نیازی ئه‌وه‌ی له‌وێ پۆڵۆس هه‌ڵگرین، چونكه ئاوای ڕێكخستبوو، به نیاز بوو به پێیان بێت."
14 كاتێ له ئه‌سۆس تووشمان بوو، هه‌ڵمانگرت و هاتینه میتیلینی."
15 له‌وێش به ده‌ریادا ڕۆیشتین و بۆ به‌یانی گه‌یشتینه به‌رامبه‌ر خیۆس، بۆ ڕۆژی پاشتر گه‌یشتینه سامۆس. ڕۆژی دواتر هاتینه میلیتۆس."
16 جا پۆڵۆس بڕیاری دابوو له ئه‌فه‌سۆس‌دا تێپه‌ڕێت، نه‌وه‌ك ماوه‌یه‌ك له ئاسیادا بمێنێته‌وه، چونكه په‌له‌ی ده‌كرد، به‌ڵكو بتوانێت له ڕۆژی په‌نجایه‌مین بگاته ئۆرشه‌لیم."
17 له میلیتۆسه‌وه ناردی بۆ ئه‌فه‌سۆس، بانگی پیرانی كڵێسای كرد."
18 كاتێ هاتنه لای پێی‌ووتن: (ئێوه ده‌زانن له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه كه پێم خسته ناو ئاسیا، به درێژایی كاته‌كه چۆن بووم له‌گه‌ڵتان،"
19 به‌و په‌ڕی ڕۆح‌سووكی و فرمێسكه‌وه خزمه‌تی خوداوه‌ندم ده‌كرد، به پیلانی جوله‌كه توشی تاقیكردنه‌وه بوومه،"
20 چۆن هیچم له‌و شتانه دوانه‌خستووه كه سوودبه‌خشن و بۆم ڕاگه‌یاندوون، به ئاشكرا و ماڵه‌وماڵ فێرم كردوون."
21 شایه‌تیم بۆ جوله‌كه و یۆنانییه‌كان داوه بۆ تۆبه‌كردن به‌ره‌و خودا و باوه‌ڕ به عیسای خوداوه‌ندمان."
22 ئه‌وه‌تا من وا به ڕۆحی پیرۆز به‌ستراوم، ده‌چمه ئۆرشه‌لیم و نازانم چیم به‌سه‌ر دێت."
23 ته‌نها ڕۆحی پیرۆز له هه‌موو شارێك شایه‌تیم بۆ ده‌دات كه گرتن و ناخۆشی چاوه‌ڕێم ده‌كات."
24 به‌ڵام هیچ به‌هایه‌كم بۆ ژیانی خۆم دانه‌ناوه، تاكو پێشبڕكێی خۆم و ئه‌و خزمه‌ته‌ی له عیسای خوداوه‌ند وه‌رمگرتووه ته‌واوی بكه‌م - - خزمه‌تی شایه‌تیدان بۆ موژده‌ی نیعمه‌تی خودا."
25 ئه‌وه‌تا ده‌زانم ئیتر ڕووم نابیننه‌وه، هه‌مووتان كه به ناوتان‌دا ده‌گه‌ڕام جاڕی پاشایه‌تی خودام ده‌دا."
26 بۆیه ئه‌مڕۆ شایه‌تیتان بۆ ده‌ده‌م، كه له خوێنی هه‌مووان بێ‌تاوانم،"
27 چونكه له ڕاگه‌یاندنی ته‌واوی خواستی خودا بۆتان دوانه‌كه‌وتم."
28 ئاگاتان له خۆتان و له هه‌موو مێگه‌له‌كه بێت، ئه‌وه‌ی ڕۆحی پیرۆز به چاودێری داناون بۆی، تاكو شوانایه‌تی كڵێسای خودا بكه‌ن، ئه‌وه‌ی به خوێنی خۆی كڕیویه‌تی."
29 ده‌زانم پاش ڕۆیشتنم گورگی ڕفێنه‌ر دێنه ناوتان، به‌زه‌ییان به مێگه‌له‌كه نایه‌ته‌وه."
30 هه‌روه‌ها له‌نێو خۆتان‌دا خه‌ڵكانێك په‌یدا ده‌بن، باسی شتی خوار ده‌كه‌ن، تاكو قوتابییه‌كان به‌دوای خۆیان‌دا ڕابكێشن."
31 بۆیه ئێشك بگرن، له بیرتان بێت ماوه‌ی سێ ساڵ شه‌و و ڕۆژ به فرمێسكه‌وه نه‌وه‌ستاوم له ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێكتان."
32 ئێستاش به خودا و وشه‌ی نیعمه‌ته‌كه‌یتان ده‌سپێرم، كه توانای هه‌یه بنیادتان بنێت و له‌گه‌ڵ هه‌موو پیرۆزكراوان میراتتان پێ ببه‌خشێت."
33 هه‌وه‌سم له زیو و زێڕ و جلی كه‌س نه‌بوو."
34 خۆتان ده‌زانن پێویستی خۆم و یاوه‌رانم، ئه‌م ده‌ستانه دابینیان كردووه."
35 هه‌موو شتێكم پیشانتان‌دا كه پێویسته ئاوا ڕه‌نج بده‌ن بۆ یارمه‌تیدانی لاوازان، وشه‌كانی عیسای خوداوه‌ندتان له‌یاد بێت كه خۆی فه‌رمووی: "به‌خشین له وه‌رگرتن به‌خته‌وه‌ریتره".)"
36 كه ئه‌مانه‌ی وت، له‌گه‌ڵ هه‌موویان چۆكی دادا و نوێژی كرد."
37 هه‌موو زۆر گریان، پۆڵۆسیان له باوه‌ش كردبوو و ماچیان ده‌كرد،"
38 به‌و قسه‌ی كردی خه‌مبار بوون كه وتی جارێكی دیكه ڕووی نابیننه‌وه. ئینجا تاكو لای كه‌شتییه‌كه له‌گه‌ڵی ڕۆیشتن."
1 كاتێ لێیان جیابووینه‌وه، به ده‌ریادا ڕێك به‌ره‌و كووس ڕۆیشتین. ڕۆژی پاشتر بۆ ڕودس له‌وێشه‌وه بۆ په‌تارا."
2 له‌وێ كه‌شتییه‌كمان بینی ده‌چووه فینیكیا، سواربووین و ڕۆیشتین."
3 ئینجا قوبرسمان بینی و به‌لای چه‌پ‌دا به‌جێمان هێشت، به‌ره‌و سوریا ده‌چووین و گه‌یشتینه سور، چونكه كه‌شتییه‌كه باره‌كه‌ی له‌وێ داده‌گرت."
4 له‌وێ قوتابییه‌كانمان دۆزییه‌وه و حه‌وت ڕۆژ ماینه‌وه، به ڕۆحی پیرۆز تكایان له پۆڵۆس ده‌كرد نه‌چێته ئۆرشه‌لیم."
5 كاتێ ماوه‌مان ته‌واو بوو، ده‌رچووین و به‌ڕێ‌كه‌وتین، هه‌موویان تاكو ده‌ره‌وه‌ی شار به ژن و منداڵیانه‌وه له‌گه‌ڵمان هاتن. له كه‌ناره‌كه چۆكمان دادا و نوێژمان كرد."
6 پاشان ماڵئاواییمان له یه‌كتری كرد و سواری كه‌شتییه‌كه بووین، ئه‌وانیش گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌كانیان."
7 كه له سوره‌وه گه‌شته‌كه‌مان كۆتایی پێ هات، گه‌یشتینه پتولمایس، سڵاومان له برایان كرد و ڕۆژێك له‌لایان ماینه‌وه."
8 بۆ به‌یانی هاتینه قه‌یسه‌رییه و چووینه ماڵی فیلیپۆسی موژده‌گه‌ر، كه یه‌كێكه له حه‌وته‌كه ، له‌لای ماینه‌وه."
9 ئه‌م چوار كچی پاكیزه‌ی هه‌بوو پێشبینییان ده‌كرد."
10 كه چه‌ندین ڕۆژ ماینه‌وه، پێغه‌مبه‌رێك به ناوی ئاگابۆس له یه‌هودیاوه هات."
11 هاته لامان و پشتێنه‌كه‌ی پۆڵۆسی برد، ده‌ست و پێی خۆی به‌سته‌وه و وتی: (رۆحی پیرۆز ئه‌مه ده‌فه‌رمووێ: "خاوه‌نی ئه‌م پشتێنه، جوله‌كه ئاوا له ئۆرشه‌لیم ده‌یبه‌ستنه‌وه و ده‌یده‌نه ده‌ست نه‌ته‌وان.")"
12 كاتێ ئه‌مه‌مان بیست، ئێمه و دانیشتووانی ئه‌وێ، لێی پاڕاینه‌وه نه‌چێته ئۆرشه‌لیم."
13 به‌ڵام پۆڵۆس وتی: (چیتانه، ده‌گریێن و دڵم ده‌شكێنن؟ ئاماده‌م نه‌ك ته‌نها به‌ند بكرێم، به‌ڵكو بۆ ناوی عیسای خوداوه‌ند له ئۆرشه‌لیم بشمرم.)"
14 كه قه‌ناعه‌تی نه‌هات، بێ‌ده‌نگ بووین و وتمان: (با به خواستی خوداوه‌ند بێت.)"
15 دوای ئه‌و ڕۆژانه ئاماده‌كاریمان كرد و چووینه ئۆرشه‌لیم."
16 هه‌ندێك قوتابی قه‌یسه‌رییه‌ش له‌گه‌ڵمان هاتن و ئێمه‌یان برده لای مه‌ناسۆن، كه قوبرسییه و قوتابییه‌كی كۆنه، تاكو له‌لای بمێنینه‌وه."
17 كاتێ گه‌یشتینه ئۆرشه‌لیم، برایان به خۆشییه‌وه پێشوازییان لێ‌كردین."
18 ڕۆژێك دواتر پۆڵۆس له‌گه‌ڵمان هاته لای یاقوب ، هه‌موو پیرانیش ئاماده‌بوون."
19 پۆڵۆس سڵاوی لێ‌كردن و یه‌ك به یه‌كی ئه‌وه‌ی پێ ڕاگه‌یاندن كه خودا له‌نێو نه‌ته‌وان‌دا به‌هۆی خزمه‌ته‌كه‌ی كردی."
20 كه گوێیان لێ‌بوو، خودایان شكۆدار كرد و پێیان وت: (برا تۆ ده‌بینیت به هه‌زاران هه‌ن له‌ناو جوله‌كه‌دا باوه‌ڕیان‌هێناوه و هه‌موو دڵگه‌رمی ته‌وراتن."
21 وایان بیستووه كه تۆ هه‌موو ئه‌و جوله‌كانه‌ی له‌نێو نه‌ته‌واندان فێری هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌كه‌یت له مو‌سا و پێیان ده‌ڵێی منداڵانیان خه‌ته‌نه نه‌كه‌ن و به‌گوێره‌ی نه‌ریت نه‌ژین."
22 كه‌واته چی بكرێت؟ بێگومان ده‌بیستن كه تۆ هاتوویت،"
23 جا ئه‌وه بكه كه پێت ده‌ڵێین: چوار پیاومان له‌لایه نه‌زریان له‌سه‌ره،"
24 بیانبه و له‌گه‌ڵیان خۆت پاك‌بكه‌وه و نرخی سه‌رتاشینه‌كه‌یان بۆ بده، ئه‌وسا هه‌موو ده‌زانن ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی تۆ پێیان‌ووتراوه ڕاست نییه، تۆش به پاراستنی ته‌ورات ده‌ڕۆیت."
25 ده‌رباره‌ی نه‌ته‌وانیش كه باوه‌ڕیان‌هێناوه، نامه‌یه‌كمان ناردووه و فه‌رمانمان كرد خۆیان له قوربانی بت و له خوێن، له گۆشتی ئاژه‌ڵی خنكێندراو و له داوێنپیسی بپارێزن.)"
26 بۆ به‌یانی پۆڵۆس پیاوه‌كانی برد و له‌گه‌ڵیان خۆی پاك كرده‌وه، چووه ناو په‌رستگا تاكو تێبینی بدات بۆ كۆتایی هاتنی ڕۆژانی پاكبوونه‌وه، تاكو له جیاتی هه‌ر یه‌كێكیان قوربانییه‌كه‌ی بكات."
27 كاتێ خه‌ریك بوو حه‌وت ڕۆژه‌كه ته‌واو بێت، جوله‌كه‌ی ئاسیا له‌ناو په‌رستگا بینییان، جا هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌یان جۆش‌دا و گرتییان،"
28 هاواریان ده‌كرد: (خه‌ڵكی ئیسرائیل فریابكه‌ون! ئه‌مه ئه‌و پیاوه‌یه كه له هه‌موو شوێنێك دژ به گه‌ل و ته‌ورات و ئه‌م شوێنه هه‌موو خه‌ڵك فێرده‌كات، ته‌نانه‌ت یۆنانیشی هێناوته په‌رستگا و ئه‌م شوێنه پیرۆزه‌ی گڵاو كرد!)"
29 چونكه تروفیمۆسی خه‌ڵكی ئه‌فه‌سۆسییان له شاره‌كه‌دا له‌گه‌ڵی بینیبوو، وایانزانی پۆڵۆس له‌گه‌ڵ خۆی هێناویه‌تییه په‌رستگا."
30 ئینجا هه‌موو شاره‌كه وروژا، خه‌ڵكه‌كه به‌یه‌كه‌وه ڕژان و پۆڵۆسیان گرت، ڕایانكێشایه ده‌ره‌وه‌ی په‌رستگا و یه‌كسه‌ر ده‌رگاكان داخران."
31 كاتێ هه‌وڵی كوشتن‌یان ده‌دا، هه‌واڵ به فه‌رمانده‌ی هێز درا كه هه‌موو ئۆرشه‌لیم شڵه‌ژاوه."
32 یه‌كسه‌ر سه‌رباز و سه‌رپه‌لی برد و ڕایكرده لایان. كه فه‌رمانده و سه‌ربازه‌كانیان بینی له لێدانی پۆڵۆس وه‌ستان."
33 ئیتر فه‌رمانده‌كه نزیك‌بۆوه و گرتی، فه‌رمانی دا به دوو زنجیر بیبه‌ستنه‌وه، ئینجا پرسیاری كرد ئاخۆ كێیه و چی كردووه."
34 به‌ڵام له‌ناو خه‌ڵكه‌كه هه‌ندێك هاواری شتێكی دیكه‌یان ده‌كرد. جا به‌هۆی ئاژاوه نه‌یتوانی ڕاستییه‌كه بزانێت، فه‌رمانی دا ببردرێته سه‌ربازگه."
35 كاتێ له‌سه‌ر قاڵدرمه‌كان بوو، له‌به‌ر تووندوتیژی خه‌ڵكه‌كه سه‌رباز هه‌ڵیانگرت."
36 چونكه كۆمه‌ڵی خه‌ڵك دوای كه‌وتبوون و هاواریان ده‌كرد: (له ناوی ببه!)"
37 خه‌ریك بوو پۆڵۆس بچێته سه‌ربازگاكه، به فه‌رمانده‌كه‌ی وت: (ده‌توانم شتێكت پێ بڵێم؟) وتی: (یۆنانی ده‌زانیت؟"
38 تۆ پیاوه میسرییه‌كه نیت ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شۆڕشێكی هه‌ڵگیرساند و به چوار هه‌زار بكوژه‌وه به‌ره‌و بیابان ده‌رچوو؟)"
39 پۆڵۆس وتی: (من جوله‌كه‌م، خه‌ڵكی ته‌رسۆسی كیلیكیا، هاوڵاتی شارێكی بچووك نیم. داوات لێ ده‌كه‌م ڕێگام بده‌ی قسه بۆ خه‌ڵكه‌كه بكه‌م.)"
40 ئیتر ڕێگای دا، پۆڵۆس له‌سه‌ر قاڵدرمه‌كان ڕاوه‌ستا، به ده‌ست ئاماژه‌ی بۆ خه‌ڵكه‌كه كرد. كاتێ بێ‌ده‌نگ بوون، به زمانی عیبری قسه‌ی بۆ كردن و وتی:"
1 (برایان و باوكان، ئێستا گوێ له‌و به‌رگرییه بگرن كه له خۆمی ده‌كه‌م.)"
2 كاتێ گوێیان لێ‌بوو به زمانی عیبری قسه‌یان بۆ ده‌كات زیاتر بێ‌ده‌نگ بوون. ئه‌ویش وتی:"
3 (من جوله‌كه‌م، له ته‌رسۆسی كیلیكیا له‌دایك بووم، به‌ڵام له‌م شاره گه‌وره بووم، له‌به‌رده‌ستی گه‌مالائیل به توندی به‌گوێره‌ی ته‌وراتی باوكانمان فێركراوم. زۆر دڵگه‌رم بووم بۆ خودا، وه‌ك هه‌ر یه‌كێكتان ئه‌مڕۆ."
4 تاكو مردن ئه‌م ڕێگایه‌م چه‌وسانده‌وه، ژن و پیاوم ده‌گرت و ڕاده‌ستی زیندانم ده‌كردن،"
5 وه‌كو سه‌رۆك كاهین و هه‌موو ئه‌نجومه‌نی پیران شایه‌تیم بۆ ده‌ده‌ن. نامه‌م بۆ برایانی دیمه‌شق له‌وان وه‌رگرت، چووم تاكو ئه‌وانه‌ی ئه‌وێش به به‌ندكراوی بهێنمه ئۆرشه‌لیم تاكو سزا بدرێن."
6 ئه‌وه‌بوو كاتێ ده‌ڕۆیشتم و له نیوه‌ڕۆدا له دیمه‌شق نزیك ده‌بوومه‌وه، له‌ناكاو له ئاسمانه‌وه ڕووناكییه‌كی گه‌وره له ده‌وروبه‌رم دره‌وشایه‌وه."
7 كه‌وتمه سه‌ر زه‌وی و گوێم له ده‌نگێك بوو پێی فه‌رمووم: "شاول! شاول! بۆچی ده‌مچه‌وسێنیته‌وه؟""
8 " وه‌ڵامم دایه‌وه: "گه‌وره‌م، تۆ كێی؟" پێی فه‌رمووم: "من عیسای ناسیره‌ییم، ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یچه‌وسێنیته‌وه". ""
9 ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم بوون ڕووناكییه‌كه‌یان بینی، به‌ڵام له‌و ده‌نگه تێ‌نه‌گه‌یشتن كه قسه‌ی له‌گه‌ڵم ده‌كرد."
10 " وتم: "ئه‌ی خوداوه‌ند، چی بكه‌م؟" خوداوه‌ند پێی فه‌رمووم: "هه‌سته بڕۆ دیمه‌شق، له‌وێ هه‌موو ئه‌وه‌ی بۆت دانراوه بیكه‌یت، پێت ده‌ووترێ." ""
11 جا له‌به‌ر هێزی ڕووناكییه‌كه نه‌مده‌بینی، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم بوون ده‌ستیان گرتم و هێنامیانه دیمه‌شق."
12 پیاوێك به ناوی حه‌نانیا، به‌گوێره‌ی ته‌ورات له‌خواترس، هه‌موو جوله‌كه‌ی ئه‌وێ به باشی باسیان ده‌كرد."
13 هاته لام، وه‌ستا و پێی‌ووتم: "شاولی برام، ببینه." یه‌كسه‌ر ئه‌وم بینی."
14 ئینجا وتی: "خودای باوكانمان هه‌ڵیبژاردووی تاكو خواستی بزانیت، هه‌روه‌ها ڕاستودروسته‌كه ببینیت و گوێت له وشه‌ی ده‌می ئه‌و بێت."
15 چونكه تۆ بۆ هه‌موو خه‌ڵك ده‌بیته شایه‌تی ئه‌و، به‌وه‌ی بینیت و بیستت."
16 ئێستا بۆ خۆت دواده‌خه‌یت؟ هه‌سته له‌ئاوهه‌ڵبكێشرێ و به پاڕانه‌وه به ناوی ئه‌و گوناهه‌كانت بشۆره‌وه.""
17 ئه‌وه‌بوو كه بۆ ئۆرشه‌لیم گه‌ڕابوومه‌وه و له په‌رستگا نوێژم ده‌كرد، له‌هۆشی خۆم چووم،"
18 خوداوه‌ندم بینی و پێی فه‌رمووم: "خێراكه و به په‌له له ئۆرشه‌لیم بڕۆ ده‌ره‌وه، چونكه شایه‌تییه‌كه‌ت كه سه‌باره‌ت به منه وه‌ری ناگرن.""
19 منیش وتم: "خوداوه‌ند، خۆیان ده‌زانن له هه‌موو كه‌نیشته‌كان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به تۆ هه‌بوو، ده‌مگرتن و داركاریم ده‌كردن."
20 كاتێ خوێنی ستیفانۆسی شایه‌تی تۆ ڕژا، من ڕاوه‌ستابووم، ڕازی بووم و پارێزگاریم له جل‌وبه‌رگی بكوژانی ده‌كرد.""
21 به‌ڵام پێی فه‌رمووم: "بڕۆ! بۆ دوور ده‌تنێرم، بۆ نه‌ته‌وان.")"
22 تاكو ئه‌م وشه‌یه گوێیان لێی ده‌گرت، ئینجا هاواریان كرد و وتیان: (له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی مه‌یهێڵه! چونكه ئه‌مه شایانی ژیان نییه!)"
23 ئینجا هاواریان كرد و جله‌كانی خۆیان فڕێده‌دا و خۆڵیان به هه‌وادا ده‌كرد."
24 فه‌رمانده‌كه فه‌رمانی دا بۆ سه‌ربازگه ببردرێت و له ژێر قامچی لێی بكۆڵنه‌وه، تاكو بزانێت بۆچی ئاوا هاواریان لێی ده‌كرد."
25 كاتێ به‌ستایانه‌وه تاكو به قامچی لێی بده‌ن، پۆڵۆس به سه‌رپه‌له‌كه‌ی وت كه له‌وێ وه‌ستا بوو: (یاساییه بۆتان پێش دادگاییكردنی هاوڵاتی ڕۆمانی به‌ر قامچی بده‌ن؟)"
26 كاتێ سه‌رپه‌له‌كه گوێی لێ‌بوو چووه لای فه‌رمانده‌كه، هه‌واڵی پێ‌دا و وتی: (ئه‌وه به‌ته‌مای چی ده‌كه‌یت؟ ئه‌م پیاوه هاوڵاتی ڕۆمانییه!)"
27 فه‌رمانده‌كه‌ش هات و پێی‌ووت: (پێم بڵێ، تۆ هاوڵاتی ڕۆمانیت؟) وتی: (به‌ڵێ.)"
28 فه‌رمانده‌كه وتی: (به پاره‌یه‌كی زۆر ئه‌م هاوڵاتی بوونه‌م وه‌رگرت.) پۆڵۆس وتی: (به‌ڵام من به زگماك هاوڵاتیم.)"
29 ئه‌وانه‌ی به‌ته‌مابوون لێی بكۆڵنه‌وه یه‌كسه‌ر لێی دووركه‌وتنه‌وه، فه‌رمانده‌كه‌ش كه زانی هاوڵاتی ڕۆمانییه و وا كۆتی كردووه، ترسا."
30 بۆ به‌یانی ویستی به ته‌واوی بزانێت بۆچی جوله‌كه سكاڵای لێ‌ده‌كه‌ن، ئازادی كرد و فه‌رمانی دا كاهینانی باڵا و هه‌موو سه‌نهه‌درین كۆببنه‌وه، پۆڵۆسی بانگ‌كرد و له‌به‌رده‌میان‌دا ڕایگرت."
1 پۆڵۆس ڕووانییه سه‌نهه‌درین و وتی: (برایان، تاكو ئه‌مڕۆ به ته‌واوی ویژدانێكی پاك بۆ خودا ژیاوم.)"
2 حه‌نانیای سه‌رۆك كاهین فه‌رمانی به‌وانه دا كه له‌لای ڕاوه‌ستابوون تاكو به ده‌می‌دا بكێشن."
3 پۆڵۆس پێی‌ووت: (خودا لێت بدات، ئه‌ی دیواری سپیكراو! چۆن دانیشتووی به‌گوێره‌ی ته‌ورات حوكمم ده‌ده‌یت، كه‌چی پێچه‌وانه‌ی ته‌ورات فه‌رمانی لێدانم ده‌ده‌یت؟)"
4 ئه‌وانه‌ی له‌لای ڕاوه‌ستابوون وتیان: (ئایا جنێو به سه‌رۆك كاهینی خودا ده‌ده‌یت؟)"
5 پۆڵۆس وتی: (برایان نه‌مده‌زانی سه‌رۆك كاهینه، چونكه نووسراوه: {به خراپه باسی سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌له‌كه‌ت مه‌كه.} )"
6 پۆڵۆس ده‌یزانی به‌شێك سه‌دوقین و به‌شێك فه‌ریسی، له سه‌نهه‌درین‌دا هاواری كرد: (برایان، من فه‌ریسی كوڕی فه‌ریسیم. له‌به‌ر هیوام به هه‌ڵستانه‌وه‌ی مردووان وا حوكم ده‌درێم.)"
7 كه ئه‌مه‌ی وت، ناكۆكی كه‌وته نێوان فه‌ریسی و سه‌دوقییه‌كان و كۆمه‌ڵه‌كه دابه‌ش بوو."
8 چونكه سه‌دوقییه‌كان ده‌ڵێن هه‌ڵستانه‌وه و فریشته و ڕۆح نین، به‌ڵام فه‌ریسییه‌كان دان به هه‌موو ئه‌مانه‌دا ده‌نێن."
9 ئینجا هاوار به‌رزبۆوه، هه‌ندێك مالمه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی فه‌ریسییه‌كان هه‌ڵستان و به توندی ده‌مه‌قاڵه‌یان ده‌كرد: (تاوان له‌م پیاوه‌دا نابینین. مه‌گه‌ر ڕۆحێك یان فریشته له‌گه‌ڵی‌دا دووابێت؟)"
10 كاتێ ناكۆكییه‌كه په‌ره‌ی سه‌ند، فه‌رمانده‌كه ترسا پۆڵۆس پارچه بكه‌ن، ئینجا فه‌رمانی به سه‌ربازه‌كان دا دابه‌زن، له‌نێوانیان‌دا بیڕفێنن و بیبه‌نه‌وه سه‌ربازگه."
11 بۆ شه‌وی پاشتر، خوداوه‌ند له‌لای ڕاوه‌ستا و فه‌رمووی: (وره‌ت به‌رزبێت! وه‌ك له ئۆرشه‌لیم شایه‌تیت بۆ من دا، ده‌بێ له ڕۆماش ئاوا شایه‌تی بده‌یت.)"
12 كاتێ ڕۆژهه‌ڵات جوله‌كه پیلانیان كێشا، سوێندیان خوارد و وتیان كه نه بخۆن و نه بخۆنه‌وه تاكو پۆڵۆس ده‌كوژن."
13 ئه‌وانه‌ی ئه‌م پیلانه‌یان كێشا له چل زیاتر بوون."
14 چوونه لای كاهینانی باڵا و پیران، وتیان: (سوێندمان خواردووه تامی هیچ نه‌كه‌ین تاكو پۆڵۆس ده‌كوژین."
15 ئێستاش ئێوه و سه‌نهه‌درین به فه‌رمانده‌كه ڕابگه‌یه‌نن، به‌ڵكو بۆ لاتان بینێرێت، وه‌ك بتانه‌وێت وردتر له بابه‌ته‌كه‌ی بكۆڵنه‌وه. ئێمه‌ش پێش نزیك كه‌وتنه‌وه‌ی ئاماده‌ین بۆ كوشتنی.)"
16 به‌ڵام خوشكه‌زاكه‌ی پۆڵۆس به بۆسه‌كه‌ی بیست، هاته سه‌ربازگه و هه‌واڵی دایه پۆڵۆس."
17 جا پۆڵۆس سه‌رپه‌لێكی بانگ‌كرد، وتی: (ئه‌م گه‌نجه ببه لای فه‌رمانده‌كه، چونكه هه‌واڵێكی پێیه بیداتێ.)"
18 ئه‌ویش بردییه لای فه‌رمانده‌كه. وتی: (پۆڵۆسی به‌ندكراو بانگی كردم و داوای لێ‌كردم ئه‌م گه‌نجه بهێنمه لات، شتێكی هه‌یه پێتی بڵێت.)"
19 فه‌رمانده‌كه‌ش ده‌ستی گرت و به ته‌نها بردییه ئه‌و لاوه، لێی پرسی: (چیت هه‌یه پێمی بڵێی؟)"
20 وتی: (جوله‌كه ڕێككه‌وتوون داوات لێ بكه‌ن كه به‌یانی پۆڵۆس بنێریته سه‌نهه‌درین، وه‌ك بیانه‌وێت وردتر لێی بكۆڵنه‌وه."
21 بۆیه مه‌چووه سه‌ر ڕای ئه‌وان، چونكه زیاتر له چل پیاویان له بۆسه دان بۆی، سوێندیان خواردووه نه‌خۆن و نه‌خۆنه‌وه تاكو ده‌یكوژن. ئێستا ئاماده‌ن و چاوه‌ڕێی به‌ڵێنن له تۆوه.)"
22 فه‌رمانده‌كه گه‌نجه‌كه‌ی به‌ڕێ‌كرد و فه‌رمانی پێ‌دا: (به كه‌س نه‌ڵێیت كه ئه‌مه‌ت به من وتووه.)"
23 ئینجا دووان له سه‌رپه‌له‌كانی بانگ‌كرد و وتی: (دوو سه‌د سه‌رباز له‌گه‌ڵ حه‌فتا سوار و دوو سه‌د ڕم‌هه‌ڵگر ئاماده بكه‌ن، تاكو له كاتژمێر نۆی شه‌و بچنه قه‌یسه‌رییه."
24 هه‌روه‌ها وڵاخ ئاماده بكرێ تاكو پۆڵۆس سواری بێت و به سه‌لامه‌تی بیگه‌یێننه لای فیلیكسی فه‌رمانڕه‌وا.)"
25 نامه‌یه‌كی نووسی ئه‌مه‌ی تێدابوو:"
26 (له كلودیۆس لیسیاس بۆ به‌ڕێز فیلیكسی فه‌رمانڕه‌وا، سڵاو..."
27 ئه‌م پیاوه، جوله‌كه گرتییان و خه‌ریك بوو بیكوژن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌ربازان چووم و ڕزگارم كرد، چونكه بیستمه‌وه هاوڵاتی ڕۆمانییه."
28 ده‌مویست بزانم به چی تاوانباری ده‌كه‌ن، بردمه سه‌نهه‌درینه‌كه‌یان."
29 بینیم له‌به‌ر كاروباری ته‌وراته‌كه‌یان تاوانبار كراوه، به‌ڵام تاوانێكی له‌سه‌ر نه‌بوو كه شایانی مردن یان به‌ندكردن بێت."
30 دواتر زانیمه‌وه پیلانێك له‌م پیاوه ده‌كرێت، یه‌كسه‌ر بۆ لای تۆم نارد، فه‌رمانم به سكاڵاكاران كرد چی‌یان له‌سه‌ری هه‌یه له‌لای تۆ باسی بكه‌ن.)"
31 بۆیه سه‌ربازان وه‌ك فه‌رمانیان پێ كرابوو، پۆڵۆسیان برد و به شه‌و بۆ ئه‌نتیپاتریسیان هێنا."
32 بۆ به‌یانی سواره‌كانیان له‌گه‌ڵ نارد و خۆیان بۆ سه‌ربازگه گه‌ڕانه‌وه."
33 سواره‌كانیش چوونه قه‌یسه‌رییه و نامه‌كه‌یان دایه فه‌رمانڕه‌وا و پۆڵۆسیان برده به‌رده‌می."
34 خوێندییه‌وه و پرسی خه‌ڵكی چ ناوچه‌یه‌كه. زانی خه‌ڵكی كیلیكیایه،"
35 وتی: (كه‌ی سكاڵاكاران گه‌یشتن، گوێت لێ ده‌گرم.) ئینجا فه‌رمانی دا له كۆشكی هێرۆدس پاسه‌وانی بكرێت."
1 پاش پێنج ڕۆژ حه‌نانیای سه‌رۆك كاهین و هه‌ندێ پیر و پارێزه‌رێك به ناوی ته‌رتولۆس هاتن، له‌لای فه‌رمانڕه‌وا سكاڵایان له پۆڵۆس كرد."
2 كاتێ بانگیان كرد، ته‌رتولۆس ده‌ستی به سكاڵاكه كرد و وتی: (فیلیكسی پایه به‌رز، به‌هۆی دووربینیت وا له ئاشتییه‌كی زۆر داین و ئه‌م گه‌له چاكسازی بۆ ده‌كرێت،"
3 به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و له هه‌موو شوێنێك به سوپاسه‌وه به‌مه ده‌زانین."
4 به‌ڵام تاكو زیاتر ماندووت نه‌كه‌م، داواكارم به نیانی خۆت، به كورتی گوێمان لێ بگریت."
5 بینیمان ئه‌م پیاوه گێره‌شێوێنه و له‌ناو هه‌موو جوله‌كه‌ی سه‌راپای جیهان‌دا ئاژاوه ده‌نێته‌وه، پێشه‌وای ڕێبازی ناسیره‌ییه‌كانه."
6 هه‌وڵی دا په‌رستگا گڵاو بكات و ئێمه‌ش گرتمان. [ویستمان به‌گوێره‌ی ته‌وراتی خۆمان حوكمی بده‌ین."
7 به‌ڵام لیسیاسی فه‌رمانده هات و به زه‌بری هێز له ده‌ستی سه‌ندین و"
8 فه‌رمانی به سكاڵاكارانی كرد بێنه لات.]
9 جوله‌كه‌ش لایه‌نگریان كرد و وتیان، شته‌كان وایه."
10 كه فه‌رمانڕه‌وا ئاماژه‌ی بۆ كرد قسه بكات، پۆڵۆس وه‌ڵامی دایه‌وه: (ده‌زانم ساڵانێكی زۆره تۆ دادوه‌ری ئه‌م گه‌له‌یت، بۆیه به خۆشییه‌وه به‌رگری له خۆم ده‌كه‌م."
11 ده‌توانیت دڵنیابیت، دوازده ڕۆژ تێپه‌ڕی نه‌كردووه كه بۆ په‌رستن هاتوومه‌ته ئۆرشه‌لیم."
12 نه له په‌رستگا منیان بینیوه مشت‌ومڕ له‌گه‌ڵ یه‌كێك بكه‌م و نه خه‌ڵكم وروژاندووه، نه له كه‌نیشته‌كان و نه له هیچ شوێنێكی ئه‌م شاره."
13 ناتوانن ئه‌و شتانه بسه‌لمێنن كه ئێستا پێی تاوانبارم ده‌كه‌ن."
14 به‌ڵام ئه‌مه بۆ تۆ ده‌دركێنم، به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێگایه‌ی پێی ده‌ڵێن ڕێباز ئاوا خودای باوكانم ده‌په‌رستم، باوه‌ڕم هه‌یه به هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ته‌وراته و له سیپاره‌ی پێغه‌مبه‌ران‌دا نووسراوه."
15 هیوام به خودایه له‌وه‌ی خۆیان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن، كه هه‌ڵستانه‌وه ده‌بێت، بۆ ڕاستودروستان و خراپه‌كارانیش."
16 بۆیه خۆم ڕاده‌هێنم تاكو هه‌میشه ویژدانێكی پاكم به‌رامبه‌ر خودا و خه‌ڵك هه‌بێت."
17 دوای ساڵانێكی زۆر گه‌ڕامه‌وه تاكو پیتاك بۆ گه‌له‌كه‌م بهێنم و قوربانی بكه‌م."
18 له‌مه منیان بینی له په‌رستگادا خۆم پاك كردبۆوه، به‌ڵام نه له‌ناو خه‌ڵك و نه له‌ناو ئاژاوه."
19 به‌ڵام هه‌ندێك جوله‌كه‌ی ئاسیا، ده‌بووایه بهاتبوونایه لات و سكاڵا بكه‌ن، ئه‌گه‌ر شتێكیان له‌سه‌رم هه‌بووایه."
20 یان با خۆیان بڵێن چ تاوانێكیان دۆزییه‌وه، كاتێ له‌به‌رده‌م سه‌نهه‌درین‌دا ڕاوه‌ستام،"
21 جگه له‌م ڕاگه‌یاندنه كاتێ له‌نێویان ڕاوه‌ستابووم هاوارم كرد: "سه‌باره‌ت به هه‌ڵستانه‌وه‌ی مردووانه ئه‌مڕۆ ئێوه حوكمم ده‌ده‌ن!")"
22 فیلیكسیش دوایخستن، كه وردتری ده‌رباره‌ی ڕێگاكه ده‌زانی، وتی: (كه لیسیاسی فه‌رمانده هات، ئه‌وا بڕیار له بابه‌ته‌كانی ئێوه ده‌ده‌م.)"
23 ئینجا فه‌رمانی به سه‌رپه‌له‌كه دا كه چاودێری بكرێت، به‌ڵام هه‌ندێك سه‌ربه‌ستی هه‌بێت، كه‌سیش ڕێگا له هاوڕێیه‌كانی نه‌گرێت بۆ خزمه‌تكردنی."
24 پاش چه‌ند ڕۆژێك فیلیكس و دروسیلای ژنی هاتن، كه جوله‌كه بوو، پۆڵۆسی بانگ‌كرد و له‌باره‌ی باوه‌ڕ به عیسای مه‌سیح گوێی لێ گرت."
25 له‌مه‌ڕ ڕاستودروستی و خۆڕاگرتن و حوكمدانی داهاتوو ده‌دووا، فیلیكس ترسا و وتی: (ئێستا بڕۆ. كه‌ی كاتم هه‌بوو بانگت ده‌كه‌مه‌وه.)"
26 به هیوا بوو پۆڵۆس پاره‌ی بداتێ، بۆیه به‌رده‌وام بانگی ده‌كرد و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد."
27 دوو ساڵ تێپه‌ڕی و پوركیۆس فستۆس شوێنی فیلیكسی گرته‌وه. به‌ڵام ده‌یویست ڕه‌زامه‌ندی جوله‌كه به‌ده‌ست‌بهێنێت، فیلیكس پۆڵۆسی له به‌ندیخانه هێشته‌وه."
1 كاتێ فستۆس گه‌یشته هه‌رێمه‌كه، دوای سێ ڕۆژ له قه‌یسه‌رییه‌وه چووه ئۆرشه‌لیم."
2 كاهینانی باڵا و ڕابه‌رانی جوله‌كه سكاڵایان له پۆڵۆس كرد و لێی پاڕانه‌وه،"
3 تكایان لێ‌كرد چاكه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ بكات به‌وه‌ی پۆڵۆس بنێرێته ئۆرشه‌لیم. چونكه له‌سه‌ر ڕێگا بۆسه‌یان بۆ نابۆوه تاكو بیكوژن."
4 فستۆس وه‌ڵامی دایه‌وه كه پۆڵۆس له قه‌یسه‌رییه پاسه‌وانی لێ بكرێت، به خۆی به‌ته‌مایه زوو به‌ڕێ‌بكه‌وێت."
5 ئینجا وتی: (با گه‌وره پیاوانتان له‌گه‌ڵم بێن، ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه خراپه‌یه‌كی هه‌یه، با سكاڵای لێ بكه‌ن.)"
6 دوای هه‌شت تاكو ده ڕۆژ له‌گه‌ڵیان مایه‌وه، چووه قه‌یسه‌رییه. بۆ به‌یانی له‌سه‌ر كورسی دادوه‌ری دانیشت، فه‌رمانی دا پۆڵۆس بهێنن."
7 كاتێ هات، ئه‌و جوله‌كانه‌ی له ئۆرشه‌لیم هاتبوون لێی كۆبوونه‌وه، تاوانی زۆر و ترسناكیان خسته پاڵی، به‌ڵام نه‌یانتوانی بیسه‌لمێنن."
8 ئه‌وسا پۆڵۆس به‌رگری له خۆی كرد: (نه دژی ته‌وراتی جوله‌كه و نه دژی په‌رستگا و نه دژی قه‌یسه‌ر گوناهم نه‌كردووه.)"
9 به‌ڵام فستۆس ده‌یویست چاكه له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌دا بكات، له پۆڵۆسی پرسی: (ده‌ته‌وێ بچیته ئۆرشه‌لیم و له‌وێ سه‌باره‌ت به‌م شتانه دادگاییت بكه‌م؟)"
10 پۆڵۆس وتی: (له‌به‌رده‌م كورسی دادوه‌ری قه‌یسه‌ر وه‌ستاوم، ده‌بێت لێره‌ش دادگایی بكرێم. خراپه‌م له‌گه‌ڵ جوله‌كه نه‌كردووه، خۆت باش ده‌زانیت."
11 ئه‌گه‌ر تاوانێكم كردبێت شایانی سزای مردن بێت، ئه‌وا له مردن ڕام‌نه‌ده‌كرد. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ی منی پێ تاوانبار ده‌كه‌ن ڕاست نه‌بێت، ئه‌وا كه‌س ناتوانێت بمداته ده‌ستیان. داواكه‌م ده‌ده‌مه قه‌یسه‌ر!)"
12 ئینجا فستۆس له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاران قسه‌ی كرد و وه‌ڵامی دایه‌وه: (داواكه‌ت دایه قه‌یسه‌ر، ده‌چیته لای قه‌یسه‌ر!)"
13 دوای چه‌ند ڕۆژێك شا ئه‌گریپاس و به‌رنیكی هاتنه قه‌یسه‌رییه تاكو سڵاو له فستۆس بكه‌ن."
14 كاتێ چه‌ند ڕۆژێكیان له‌وێ به‌سه‌ربرد، فستۆس بابه‌تی پۆڵۆسی خسته به‌رده‌م پاشا، وتی: (پیاوێك لێره‌یه فیلیكس به گیراوی به‌جێی‌هێشت."
15 كاتێ چوومه ئۆرشه‌لیم، كاهینانی باڵا و پیرانی جوله‌كه داوایان خسته پێشم تاكو تاوانبار بكرێت."
16 جا پێم وتن نه‌ریتی ڕۆمانییه‌كان نییه پێش ڕووبه‌ڕووكردنه‌وه‌ی سكاڵا لێ‌كراو و سكاڵاكاران كه‌سێك به‌ده‌سته‌وه بده‌ن، تاكو ده‌رفه‌تی به‌رگری له دژی سكاڵاكه هه‌بێت."
17 كاتێ لێره كۆبوونه‌وه، خێرا بۆ به‌یانییه‌كه‌ی له‌سه‌ر كورسی دادوه‌ری دانیشتم، فه‌رمانم دا پیاوه‌كه بهێنن."
18 كاتێ سكاڵاكاران به‌رامبه‌ری وه‌ستان، تاوانێكی وایان نه‌هێنا له‌وه‌ی بیرم بۆی ده‌چوو،"
19 به‌ڵكو مشتومڕیان له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌ت هه‌بوو تایبه‌ت به ئایینیان و ده‌رباره‌ی پیاوێكی مردوو به ناوی عیسا كه پۆڵۆس ده‌ڵێت زیندووه."
20 كاتێ دڵنیا نه‌بووم چۆن لێكۆڵینه‌وه له‌م شتانه بكه‌م، وتم له‌وانه‌یه حه‌ز بكات بچێته ئۆرشه‌لیم و له‌وێ له‌مه‌ڕ ئه‌م شتانه دادگایی بكرێت."
21 به‌ڵام كاتێ پۆڵۆس داواكارییه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه كه بۆ بڕیاری ئیمپراتۆر بهێڵدرێته‌وه، فه‌رمانم دا بیهێڵنه‌وه تاكو بۆ قه‌یسه‌ری ده‌نێرم.)"
22 ئه‌گریپاس به فستۆسی وت: (حه‌زم ده‌كرد خۆم گوێم له‌م پیاوه بگرتبووایه.) وتی: (به‌یانی گوێت لێی ده‌بێت.)"
23 بۆ به‌یانی ئه‌گریپاس و به‌رنیكی به ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌وه هاتن، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و پیاوماقوڵانی شار هاتنه هۆڵی گوێگرتن، فستۆس فه‌رمانی دا و پۆڵۆس هێنرا."
24 فستۆس وتی: (شا ئه‌گریپاس و هه‌موو ئاماده‌بووانی له‌گه‌ڵمان دان: ئه‌م پیاوه‌ی ده‌یبینن، هه‌موو گه‌لی جوله‌كه له ئۆرشه‌لیم و لێره لێم پاڕانه‌وه، هاواریان ده‌كرد كه نابێت چیتر بژیێت."
25 به‌ڵام بۆم ده‌ركه‌وت هیچی نه‌كردووه شایانی مردن بێت، به‌ڵام خۆی داواكارییه‌كه‌ی دایه ئیمپراتۆر، بڕیارم دا بینێرم."
26 له‌مه‌ڕ ئه‌مه شتێكم نییه به دڵنیایی بۆ گه‌وره‌مان بینووسم، بۆیه هێنامه به‌رده‌متان، به تایبه‌تی به‌رده‌می تۆ، شا ئه‌گریپاس، تاكو كه لێكۆڵینه‌وه كرا، شتێكم هه‌بێت بینووسم."
27 چونكه به‌لای منه‌وه شیاو نییه گیراوێك بنێرم بێ دیاریكردنی ئه‌و تاوانه‌ی له ئه‌ستۆیه‌تی.)"
1 ئه‌گریپاس به پۆڵۆسی وت: (ڕێگات دراوه‌تێ باسی خۆت بكه‌یت.) ئینجا پۆڵۆس ده‌ستی درێژكرد و به‌رگری كرد:"
2 (شا ئه‌گریپاس، خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم كه ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م تۆ به‌رگری له خۆم بكه‌م، سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی جوله‌كه منیان پێ تۆمه‌تبار كردووه،"
3 به تایبه‌تی تۆ له هه‌موو نه‌ریت و كێشه‌ی جوله‌كه شاره‌زایت، بۆیه لێت ده‌پاڕێمه‌وه به ئارامی گوێم لێ بگریت."
4 شێوازی ژیانم له لاویه‌تیم و له سه‌ره‌تاوه له‌ناو گه‌له‌كه‌م و له ئۆرشه‌لیم بووه، هه‌موو جوله‌كه‌ش ده‌زانن."
5 له‌مێژه منیان ناسیوه، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت شایه‌تی بده‌ن كه‌وا وه‌ك فه‌ریسی ژیاوم، توندترین ڕێبازی ئایینه‌كه‌مان."
6 ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌و هیوایه ڕاوه‌ستاوم و حوكم ده‌كرێم كه به‌و به‌ڵێنانه‌یه خودا به باوكانمانی داوه،"
7 ئه‌وه‌ی دوازده هۆزه‌كه‌مان شه‌و و ڕۆژ به په‌رۆشه‌وه خواپه‌رستی ده‌كه‌ن، به هیوای ده‌ستكه‌وتنی. ئه‌ی پاشا، له‌به‌ر ئه‌م هیوایه جوله‌كه تۆمه‌تبارم ده‌كه‌ن."
8 بۆچی ئێوه باوه‌ڕ ناكه‌ن كه خودا مردووان هه‌ڵده‌ستێنیته‌وه؟"
9 له ڕاستی‌دا خۆم پێم وابوو كه پێویسته زۆر شت دژی ناوی عیسای ناسیره‌یی بكه‌م."
10 له ئۆرشه‌لیم ئه‌وه‌م كرد، ده‌سه‌ڵاتم له كاهینانی باڵا وه‌رگرت و زۆر له پیرۆزكراوانم خسته زیندان، بۆ كوشتن‌یان ده‌نگم ده‌دا."
11 له هه‌موو كه‌نیشته‌كان‌دا زۆر جار سزام ده‌دان تاكو ناچاریان بكه‌م كفر بكه‌ن. ئه‌وه‌نده لێیان به كینه بووم ته‌نانه‌ت له شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ش ده‌مچه‌وساندنه‌وه."
12 له‌وه‌دا به ده‌سه‌ڵات و مۆڵه‌تی كاهینانی باڵا ده‌چوومه دیمه‌شق."
13 جا ئه‌ی پاشا، له نیوه‌ڕۆدا به ڕێگاوه ڕووناكییه‌كم له ئاسمانه‌وه بینی، دره‌وشاوه‌تر له تیشكدانه‌وه‌ی ڕۆژ، ده‌وروبه‌ری من و هاوڕێیانمی ڕووناك كرده‌وه."
14 هه‌موومان كه‌وتینه سه‌ر زه‌وی. ئینجا گوێم له ده‌نگێك بوو به زمانی عیبری پێی فه‌رمووم: "شاول، شاول، بۆچی ده‌مچه‌وسێنیته‌وه؟ بۆت زه‌حمه‌ته لوشكه له نه‌قیزه‌ی من باوێی.""
15 " منیش وتم: "تۆ كێیت گه‌وره‌م؟" خوداوه‌ند فه‌رمووی: "من عیسام، ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یچه‌وسێنیته‌وه. ""
16 به‌ڵام هه‌سته و له‌سه‌ر پێیه‌كانت ڕاوه‌سته. چونكه له‌به‌ر ئه‌مه بۆت ده‌ركه‌وتم، تاكو وه‌ك خزمه‌تكار و شایه‌ت هه‌ڵتبژێرم بۆ ئه‌وه‌ی بینیت و ئه‌وه‌ی تیای‌دا بۆت ده‌رده‌كه‌وم."
17 ڕزگارت ده‌كه‌م له گه‌له‌كه‌ت و له‌و نه‌ته‌وانه‌ی تۆیان بۆ ده‌نێرم"
18 تاكو چاویان بكه‌یته‌وه، تاكو له تاریكی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕووناكی، له ده‌سه‌ڵاتی شه‌یتان بۆ خودا، ئه‌وسا لێخۆشبوونی گوناه وه‌رده‌گرن و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به باوه‌ڕیان به من پیرۆزكراون به‌شیان ده‌بێت."
19 له‌وساوه سه‌رپێچی بینینی ئاسمانیم نه‌كردووه، ئه‌ی شا ئه‌گریپاس،"
20 به‌ڵكو یه‌كه‌م جار بۆ دانیشتووانی دیمه‌شق و ئۆرشه‌لیم ڕامگه‌یاند، تاكو هه‌موو ناوچه‌ی یه‌هودیا و نه‌ته‌وانیش تۆبه بكه‌ن و بۆ خودا بگه‌ڕێنه‌وه، كردارێك بكه‌ن له تۆبه‌كردن بوه‌شێته‌وه."
21 له‌به‌ر ئه‌مه جوله‌كه‌كان له په‌رستگادا منیان گرت و هه‌وڵیان دا بمكوژن."
22 به‌ڵام له خوداوه یارمه‌تیم ده‌ست‌كه‌وت و تاكو ئه‌مڕۆ وه‌ستاوم، شایه‌تی بۆ گه‌وره و بچووك ده‌ده‌م. ته‌نها ئه‌مه ده‌ڵێم كه پێغه‌مبه‌ران و مو‌سا له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی خه‌ریكه ڕووده‌دات وتوویانه،"
23 كه مه‌سیحه‌كه ئازار بچێژێت، یه‌كه‌می هه‌ڵستانه‌وه‌ی مردووان بێت، خه‌ریكه ڕووناكی بۆ گه‌له‌كه‌ی و نه‌ته‌وان ڕابگه‌یه‌نێت.)"
24 كاتێ پۆڵۆس به‌م قسانه به‌رگری له خۆی ده‌كرد، فستۆس هاواری كرد: (پۆڵۆس شێت بوویت! زۆری زاناییت شێتی كردوویت.)"
25 پۆڵۆس وتی: (فستۆسی پایه به‌رز، شێت نیم، به‌ڵام قسه‌ی ڕاست و شیاو ده‌كه‌م."
26 چونكه ئه‌م پاشایه‌ی ئازادانه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، ئه‌م شتانه ده‌زانێت، دڵنیام هیچ له‌مانه له‌لای شاراوه نییه، چونكه له سووچێك نه‌كراوه."
27 ئه‌گریپاسی پاشا، باوه‌ڕت به پێغه‌مبه‌ران هه‌یه؟ ده‌زانم باوه‌ڕت هه‌یه.)"
28 ئه‌گریپاس به پۆڵۆسی وت: (ده‌ته‌وێت به‌م كاته كه‌مه قه‌ناعه‌تم پێ بهێنی ببمه مه‌سیحی؟)"
29 پۆڵۆس وتی: (كاتی كه‌م یان زۆر، له خودا ده‌پاڕێمه‌وه نه‌ك ته‌نها تۆ، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ گوێم لێ ده‌گرن وه‌ك منتان لێ بێت، به‌ڵام بێ ئه‌م زنجیرانه.)"
30 جا پاشا و فه‌رمانڕه‌وا و به‌رنیكی و ئاماده‌بووان هه‌ڵستان،"
31 ده‌ڕۆیشتن و به یه‌كتریان ده‌ووت: (ئه‌م پیاوه شتێكی نه‌كردووه شایانی مردن یان گرتن بێت.)"
32 ئه‌گریپاس به فستۆسی وت: (ئه‌گه‌ر ئه‌م پیاوه داواكارییه‌كه‌ی نه‌دابووایه قه‌یسه‌ر، ده‌كرا ئازاد بكرابووایه.)"
1 كاتێك بڕیار درا به ده‌ریادا بۆ ئیتالیا بڕۆین، پۆڵۆس و هه‌ندێك به‌ندكراوی دیكه درانه ده‌ست سه‌رپه‌لێك له سوپای ئیمپراتۆر ناوی یولیۆس بوو."
2 سواری كه‌شتییه‌كی ئه‌درامیتی بووین، كه به‌ته‌مابوو به چه‌ند شوێنێكی ئاسیادا بڕوات، جا به‌ڕێ‌كه‌وتین. ئه‌ریسته‌رخۆسی مه‌كدۆنیمان له‌گه‌ڵ‌بوو، خه‌ڵكی سالۆنیكییا."
3 بۆ به‌یانی گه‌یشتینه سه‌یدا. یولیۆس له‌گه‌ڵ پۆڵۆس باش بوو، ڕێگای دا بچێته لای براده‌رانی تاكو پێویستییه‌كانی دابین بكه‌ن."
4 ئینجا له‌وێوه به‌ڕێ‌كه‌وتین و به په‌نای قوبرس‌دا ڕۆیشتین، چونكه با پێچه‌وانه بوو."
5 كه ئه‌و ده‌ریایه‌مان بڕی، ئه‌وه‌ی له ته‌نیشت كیلیكیا و په‌مفیلیایه، له میرای لیكیه دابه‌زین."
6 له‌وێ سه‌رپه‌له‌كه كه‌شتییه‌كی دۆزییه‌وه ئه‌سكه‌نده‌ری بوو ده‌چووه ئیتالیا، سواری كردین."
7 كه‌شتییه‌كه ڕۆژانێكی زۆر به هێواشی ده‌ڕۆیشت و به زه‌حمه‌ت له كنیدۆس نزیك كه‌وتینه‌وه، بایه‌كه نه‌یهێشت زیاتر بڕۆین، به په‌نای كریت‌دا و له به‌رامبه‌ر سه‌رلمۆن ڕۆیشتین."
8 به ڕه‌نجكێشان تێپه‌ڕمان كرد و گه‌یشتینه شوێنێك پێی ده‌ووترێ به‌نده‌ره باشه‌كان، كه شاری له‌سائیه نزیكییه‌تی."
9 كاتێ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌سه‌ر چوو و گه‌شتكردن ترسناك بوو، ڕۆژووگرتنیش به‌سه‌رچوو بوو. پۆڵۆس ئاگاداری كردنه‌وه و"
10 پێی‌ووتن: (كوڕینه، ده‌بینم گه‌شته‌كه به تێك‌شكان و زیانێكی گه‌وره‌وه ده‌بێت، نه‌ك ته‌نها بۆ كه‌شتی و باره‌كه‌ی، به‌ڵكو بۆ ژیانیشمان.)"
11 به‌ڵام سه‌رپه‌له‌كه لایه‌نگری كه‌شتیوان و خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كرد، نه‌ك قسه‌ی پۆڵۆس."
12 چونكه به‌نده‌ره‌كه بۆ به‌سه‌ربردنی زستان باش نه‌بوو، زۆربه‌یان بڕیاریان دا ئه‌وێش به‌جێ‌بهێڵن، به هیوای ئه‌وه‌ی بگه‌نه فینكس تاكو زستانی تێدا به‌سه‌رببه‌ن، كه به‌نده‌رێكی كریت بوو ڕووه‌و باشووری ڕۆژهه‌ڵات و باكووری ڕۆژئاوا."
13 كه شنه‌بای باشوور هه‌ڵیكرد، وایانزانی به مرازیان گه‌یشتن، له‌نگه‌ریان به‌رزكرده‌وه و به نزیك كه‌ناری كریت‌دا تێده‌په‌ڕین."
14 به‌ڵام دوای كه‌مێك گه‌رده‌لوولێك هه‌ڵیكرد، پێی ده‌ووترا ئوراكولۆن."
15 كه‌شتییه‌كه‌ی گرته‌وه و نه‌یتوانی ڕووبه‌ڕووی بێته‌وه، خۆمان به‌ده‌سته‌وه دا و هاژووراین."
16 به‌ره‌و په‌نای دورگه‌یه‌كی بچووك ناوی كه‌ودا بوو، به زه‌حمه‌ت توانیمان به‌له‌می ڕزگاربوون بخه‌ینه ژێر ڕكێفمانه‌وه."
17 كاتێ به‌رزیان كرده‌وه، گوریسیان بۆ به‌ستنه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه به‌كارده‌هێنا. ده‌ترسان بكه‌ونه ناو ته‌نكاوی سیرتیس، ئیتر چارۆگه‌كانیان دابه‌زاند و ئاوا هاژووراین."
18 بۆ به‌یانی ڕه‌شه‌بایه‌كه توند بوو، ده‌ستیان به سووككردنی باره‌كه كرد."
19 له ڕۆژی سێیه‌م به ده‌ستی خۆیان كه‌لوپه‌لی كه‌شتییه‌كه‌یان فڕێ‌دا."
20 ڕۆژانێكی زۆر نه خۆرمان بینی و نه ئه‌ستێره، ڕه‌شه‌بایه‌كه به‌هێزتر ده‌بوو، له كۆتایی‌دا هه‌موو هیوایه‌كی ڕزگاربوونمان بڕا."
21 كاتێ ماوه‌یه‌كی زۆر بوو نانیان نه‌خواردبوو، پۆڵۆس له‌ناوه‌ڕاستیان ڕاوه‌ستا و وتی: (كوڕینه، ده‌بووایه گوێتان له من بگرتبووایه و كریتتان به‌جێ نه‌هێشتبووایه، ئه‌وسا له‌م تێك‌شكان و زیانه دوور ده‌بوون."
22 ئێستاش لێتان ده‌پاڕێمه‌وه وره به‌رنه‌ده‌ن، كه‌ستان ژیانی له‌ده‌ست نادات، كه‌شتییه‌كه نه‌بێت."
23 چونكه ئه‌م شه‌و فریشته‌ی ئه‌و خودایه‌ی من هی ئه‌وم و ده‌یپه‌رستم هاته لام،"
24 وتی: "پۆڵۆس مه‌ترسه! ده‌بێت تۆ له‌به‌رده‌م قه‌یسه‌ر ڕاوه‌ستیت و ئه‌وه‌تا خودا ژیانی هه‌موو ئه‌وانه‌ت ده‌داتێ كه له‌گه‌ڵت گه‌شت ده‌كه‌ن.""
25 كه‌واته كوڕینه، وره‌به‌رز بن. چونكه باوه‌ڕم به خودا هه‌یه كه ئاوا ده‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێم وتراوه."
26 به‌ڵام ده‌بێت بكه‌وینه سه‌ر دوورگه‌یه‌ك.)"
27 له شه‌وی چوارده‌یه‌مین‌دا كه هێشتا له ده‌ریای ئه‌دریا ده‌هاژووراین، له نیوه شه‌ودا كه‌شتیوانان وایانزانی له وشكایی نزیك ده‌بنه‌وه."
28 كه پێوایان بینییان بیست باڵایه. كه‌مێك ڕۆیشتن و پێوایانه‌وه بینییان پازده باڵایه."
29 ده‌ترسان نه‌وه‌ك بكه‌ونه سه‌ر به‌رد، له پشته‌وه چوار له‌نگه‌ریان شۆڕكرده‌وه و ده‌پاڕانه‌وه تاكو ڕۆژ هه‌ڵبێت."
30 كه‌شتیوانان هه‌وڵیان دا له كه‌شتییه‌كه هه‌ڵبێن، به‌له‌می ڕزگاربوونیان بۆ ده‌ریا شۆڕكرده‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ چه‌ند له‌نگه‌رێك بهاوێنه پێشه‌وه."
31 پۆڵۆس به سه‌رپه‌ل و سه‌ربازه‌كانی وت: (ئه‌گه‌ر ئه‌مانه له كه‌شتییه‌كه‌دا نه‌مێننه‌وه، ناتوانن ڕزگارتان بێت.)"
32 ئه‌وسا سه‌ربازه‌كان په‌تی به‌له‌مه‌كه‌یان بڕی و وازیان لێی هێنا بكه‌وێت."
33 كاتێ خه‌ریك بوو ڕۆژ هه‌ڵده‌هات، پۆڵۆس تكای له هه‌مووان كرد نان بخۆن، وتی: (ئه‌مه ڕۆژی چوارده‌یه‌مینه و ئێوه چاوه‌ڕوان و به‌رده‌وامن بێ ئه‌وه‌ی هیچ بخۆن و هیچ وه‌ربگرن."
34 بۆیه تكاتان لێ ده‌كه‌م نان بخۆن، چونكه ئه‌مه بۆ ڕزگاربوونتانه. كه‌ستان تاڵێكی سه‌ری ناكه‌وێت.)"
35 كه ئه‌مه‌ی وت، نانێكی هه‌ڵگرت و له‌به‌رده‌م هه‌مووان سوپاسی خودای كرد، ئینجا له‌تی‌كرد و ده‌ستی به خواردن كرد."
36 ئیتر هه‌موو وره‌یان به‌رزبۆوه و ئه‌وانیش نانیان برد."
37 ئه‌وانه‌ی ناو كه‌شتییه‌كه هه‌موومان دوو سه‌د و حه‌فتا و شه‌ش كه‌س بووین."
38 كه تێر نانیان خوارد، به فڕێدانی دانه‌وێڵه‌كه بۆ ناو ده‌ریا كه‌شتییه‌كه‌یان سووك‌كرد."
39 كاتێ ڕۆژ‌بۆوه، وشكایه‌تییه‌كه‌یان نه‌ده‌ناسی، به‌ڵام كه‌نداوێكیان بینی كه‌ناری هه‌بوو، ده‌یانویست ئه‌گه‌ر بتوانن كه‌شتییه‌كه به‌ره‌و ئه‌وێ ببه‌ن."
40 ئینجا له‌نگه‌ره‌كانیان پساند و له ده‌ریادا به‌جێیان هێشتن، له هه‌مان كات گوریسی سه‌وڵه‌كانی ئاراسته‌كردنیان شل‌كرد و چارۆگه‌یان بۆ بایه هه‌ڵكردووه‌كه هه‌ڵدا، به‌ره‌و كه‌ناره‌كه ڕۆیشتن."
41 به‌ڵام كه‌وته ته‌نكاو و كه‌شتییه‌كه‌یان به‌ره‌و وشكایی برد، كه پێشه‌كه‌ی گیربوو و نه‌جووڵا، له‌به‌ر توندی شه‌پۆڵ پشته‌وه‌ی تێكده‌شكا."
42 پلانی سه‌ربازه‌كان ئه‌وه‌بوو كه به‌ندكراوان بكوژن نه‌وه‌ك كه‌سیان مه‌له بكات و هه‌ڵبێت."
43 به‌ڵام سه‌رپه‌له‌كه ده‌یویست پۆڵۆس ڕزگار بكات، پلانه‌كه‌ی ڕاگرتن، فه‌رمانی دا ئه‌وانه‌ی ده‌توانن مه‌له بكه‌ن با یه‌كه‌م جار ئه‌وان خۆیان فڕێده‌ن و بگه‌نه وشكایی."
44 ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌ندێكیان به ته‌خته و هه‌ندێكیان به پارچه‌كانی كه‌شتییه‌كه. ئیتر هه‌موو به سه‌لامه‌تی گه‌یشتنه وشكایی."
1 كه ڕزگارمان بوو زانیمان ئه‌و دورگه‌یه پێی ده‌ووترێ ماڵتا."
2 دانیشتووانه‌كه‌ی چاكه‌یه‌كی له ڕادده‌به‌ده‌ریان له‌گه‌ڵ كردین، چونكه ئاگریان بۆ كردینه‌وه و پێشوازییان له هه‌موومان كرد، له‌به‌ر ئه‌و باران و سه‌رمایه‌ی لێی‌دابووین."
3 پۆڵۆس هه‌ندێك چیلكه‌ی كۆكرده‌وه و خستییه ئاگره‌كه، تیره‌مارێك له‌به‌ر گه‌رماییه‌كه ده‌رپه‌ڕی و خۆی به ده‌ستیه‌وه هه‌ڵواسی."
4 كاتێ خه‌ڵكه‌كه تیره‌ماره‌كه‌یان بینی خۆی به ده‌ستیه‌وه هه‌ڵواسی بوو، به یه‌كتریان وت: (بێگومان ئه‌م كابرایه بكوژه، هه‌رچه‌نده له ده‌ریا ڕزگاری بوو، دادپه‌روه‌ری نه‌یهێشت بژیێت.)"
5 تیره‌ماره‌كه‌ی ڕاوه‌شانده ناو ئاگره‌كه و تووشی هیچ زیانێك نه‌بوو."
6 ئه‌وانیش چاوه‌ڕێیان ده‌كرد بئاوسێت یان له‌ناكاو به مردوویی بكه‌وێت. به‌ڵام زۆر چاوه‌ڕێیان كرد و بینییان هیچی به‌سه‌ر نه‌هات، ئه‌وسا بیروڕایان گۆڕی و وتیان: (ئه‌مه خودایه‌كه!)"
7 ده‌وروبه‌ری ئه‌و شوێنه زه‌وی‌وزاری پیاوگه‌وره‌ی دورگه‌كه بوو كه ناوی پۆبلیۆسه، ئه‌و پێشوازی لێ‌كردین و سێ ڕۆژ به خۆشییه‌وه میوانداری كردین."
8 وا ڕێككه‌وت باوكی پۆبلیۆس كه‌وتبوو، تا و سكچوونی لێ‌بوو. پۆڵۆس چووه لای و نوێژی كرد، ده‌ستی له‌سه‌ر دانا و چاكی‌كرده‌وه."
9 كاتێ ئه‌مه ڕووی‌دا، نه‌خۆشه‌كانی دیكه‌ی دورگه‌كه ده‌هاتن و چاك ده‌بوونه‌وه،"
10 ئیتر به زۆر شێوه ڕێزیان گرتین، له به‌ڕێ‌كه‌وتن هه‌رچی پێویستی بوو دابینیان كرد."
11 دوای سێ مانگ به كه‌شتییه‌كی ئه‌سكه‌نده‌ری به‌ڕێ‌كه‌وتین، كه زستانی له دورگه‌كه به‌سه‌ربرد بوو، وێنه‌ی دووانه‌ی له‌سه‌ر بوو."
12 كاتێ له سیراكۆسا دابه‌زین سێ ڕۆژان ماینه‌وه."
13 ئینجا له‌وێ ڕۆیشتین و گه‌یشتینه ڕیگیۆم. بۆ به‌یانی بای خواروو هه‌ڵیكرد، له ڕۆژی دووه‌م هاتینه پوتیولی."
14 له‌وێ برایانمان دۆزییه‌وه، داوایان لێ‌كردین هه‌فته‌یه‌ك بمێنینه‌وه. ئاوا هاتینه ڕۆما."
15 له‌وێوه كه برایان هه‌واڵی ئێمه‌یان بیست، تاكو گۆڕه‌پانی ئه‌پیۆس و سێ خانه‌كه هاتنه پیشوازیمان. كاتێ پۆڵۆس بینییانی سوپاسی خودای كرد و وره‌ی به‌رزبۆوه."
16 كاتێ گه‌یشتینه ڕۆما، ڕێگا به پۆڵۆس درا به ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ربازه‌ی پاسه‌وانی ده‌كرد نیشته‌جێ بێت."
17 دوای سێ ڕۆژ پۆڵۆس پێشه‌وایانی جوله‌كه‌ی بانگ‌كرد، كاتێ كۆبوونه‌وه پێی‌ووتن: (برایان، هه‌رچه‌نده هیچم له دژی گه‌له‌كه‌مان و نه‌ریتی باوكان نه‌كردووه، له ئۆرشه‌لیم گیرام و درامه ده‌ستی ڕۆمانییه‌كان."
18 لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵم كرد ویستیان ئازادم بكه‌ن، چونكه هۆیه‌كیان بۆ كوشتنم نه‌دۆزییه‌وه."
19 به‌ڵام جوله‌كه ناڕازی بوون و ناچار بووم داواكارییه‌كه‌م بده‌مه قه‌یسه‌ر - نه‌ك وه‌ك شتێكم هه‌بێت سكاڵا له نه‌ته‌وه‌كه‌م بكه‌م."
20 له‌به‌ر ئه‌وه داوام كرد بتانبینم و قسه‌تان له‌گه‌ڵ بكه‌م، چونكه له پێناوی هیوای ئیسرائیل ئه‌م زنجیره‌م پێوه‌یه.)"
21 پێیان وت: (ده‌رباره‌ی تۆ نامه‌مان له یه‌هودیاوه وه‌رنه‌گرتووه، كه‌سیش له برایان نه‌هاتووه تاكو ده‌رباره‌ی تۆ هه‌واڵمان بداتێ یان به خراپه باست بكات."
22 به‌ڵام پێمان خۆشه گوێمان لێت بێت تۆ چۆنی ده‌بینیت، چونكه سه‌باره‌ت به‌م ڕێبازه ده‌زانین له هه‌موو شوێنێك به‌ربه‌ره‌كانێی ده‌كرێت.)"
23 ڕۆژێكیان بۆ دیاری كرد و زۆران هاتنه خانه‌كه‌ی. ئه‌ویش له به‌یانییه‌وه تاكو ئێواره بۆیانی ڕوون ده‌كرده‌وه و شایه‌تی بۆ پاشایه‌تی خودا ده‌دا، هه‌وڵی ده‌دا به ته‌وراتی مو‌سا و سیپاره‌ی پێغه‌مبه‌ران ده‌رباره‌ی عیسا قه‌ناعه‌تیان پێ بهێنێت."
24 جا هه‌ندێكیان به‌و قسانه‌ی قه‌ناعه‌تیان پێ هات، هه‌ندێكیش باوه‌ڕیان نه‌كرد."
25 ئینجا به جیاوازی بیروڕاوه ئه‌وێیان به‌جێ‌هێشت كه پۆڵۆس قسه‌یه‌كی بۆ كردن: (رۆحی پیرۆز به‌هۆی ئیشایا پێغه‌مبه‌ره‌وه ڕاستی به باوباپیرانتان فه‌رمووه: {"
26 بڕۆ لای ئه‌م گه‌له و پێی بڵێ: "گوێگرتن گوێ ده‌گرن، به‌ڵام تێ‌ناگه‌ن، سه‌یركردن سه‌یر ده‌كه‌ن، به‌ڵام نازانن!""
27 چونكه دڵی ئه‌م گه‌له ڕه‌ق بووه و گوێیان قورس بووه، چاویان نوقاندووه، نه‌وه‌ك به چاویان ببینن و به گوێیان ببیستن و به دڵیان تێ‌بگه‌ن و بۆ لام بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وسا منیش چاكیان بكه‌مه‌وه.}"
28 با له‌لاتان زانراو بێت، ڕزگاری خودا بۆ نه‌ته‌وان نێردرا، ئه‌وانیش گوێ ده‌گرن.)"
29 [كاتێ ئه‌مه‌ی وت، جوله‌كه ڕۆیشتن و ده‌مه‌قاڵێیه‌كی زۆریان هه‌بوو.]"
30 دوو ساڵی ته‌واو له‌و ماڵه‌ی به كرێی گرتبوو مایه‌وه، پێشوازی له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كرد كه ده‌هاتنه لای،"
31 به‌وپه‌ڕی ئاشكرایی و بێ كۆسپ شانشینی خودای ڕاده‌گه‌یاند و سه‌باره‌ت به عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند خه‌ڵكی فێرده‌كرد."